گڕی سه‌رهه‌ڵدان گه‌یشته شاری سه‌قز
گڕی سه‌رهه‌ڵدان گه‌یشته شاری سه‌قز
به‌گوێره‌ی دوایین هه‌واڵه‌کان خوپیشاندان و ده‌ربڕینی ناره‌زایه‌تی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه گه‌یشته شاری سه‌قزی خه‌باتگێڕ. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان خۆپیشاندانی خه‌ڵکی سه‌قز سه‌ره‌تا له کاتژمێری 11ی ئه‌مڕۆ 12ی گه‌لاوێژ به‌کاتی تاران له گۆڕه‌پانی ئازادی به‌ره‌و گۆڕه‌پانی هه‌ڵۆ و "بلواری انقلاب" ده‌ستی پێ‌کرد. ئاپۆرای خه‌ڵکی ناڕازی شاری سه‌قز هه‌ر ده‌هات و ڕووی له زیاد بوون ده‌کرد و تا سه‌ره‌نجام له سه‌دان که‌س تێپه‌ڕی. خۆپیشاندانی سه‌قزیش وه‌کو شوێنه‌کانی دیکه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه که‌وته به‌ر هێرشی هێزه دڕنده‌کانی ڕژیم و خه‌ڵکی تێکۆشه‌ریش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌سته‌وه‌ستان نه‌بوون و به به‌رد و دار هێرشیان کرده سه‌ر ده‌زگاو دامه‌زراوه‌کانی ڕژیم. بانکی سادرات، میلله‌ت و دامه‌زراوه‌ی "قرزوالحهسهنهی به‌سیجیان" شیشه‌کانیان شکێنرا. خۆنیشانده‌ران به‌و پێیه که له هه‌ڵوێستی هێزه‌کانی ڕژیمی تێرۆر‌و تۆقاندن دڵنیا بوون به‌شێوه‌ی ده‌سته‌ی سه‌دکه‌س و سه‌دوپه‌نجا که‌سی دابه‌ش بوون و به‌شێک له‌وان به‌ره‌و فه‌رمانداری شار ڕۆیشتن و دایانه به‌ر به‌ردو شیشه‌ی ده‌رگای گه‌وره‌ی چونه ژووره‌وه‌ی فه‌رمانداریان تێکشکاند. شه‌قامه‌کانی گرێ‌دراو به گؤڕه‌پانی ئازادی و شوێنه‌کانی خۆنیشاندان له لایه‌ن هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژیمه‌وه به‌ستراون. به گوێره‌ی هه‌واڵه‌کان ده‌نگی ته‌قه‌ی بهربڵاوو به‌رده‌وام ده‌بیسترێ. خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها هێرشیانکردۆته سه‌ر "حسه‌ینیه‌ی ئیڕشاد" و سه‌ره‌ڕای شکاندنی شیشه‌کانی شتومه‌کی ناوه‌وه‌یان تێکوپێکداوه و ده‌گوترێ که دواتر ئاگریان تێبه‌رداوه. له زۆربه‌ی شوێنه‌کان که خۆنیشاندانی لێ بوه ئاگریان کردۆته‌وه دروشمی پشتیوانی له شاره‌کانی دیکه گوتراوهتهوهو داوای دادگایی و سزادانیان بۆ دڕنده‌و تاوانبارانی بکوژی خه‌ڵکی کوردستان کردوه. تا ئێستا ژماره‌یه‌ک له خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری ئه‌م شاره گیراون و ڕاپێچی دۆزه‌خه‌کانی ئه‌شکه‌نجه‌کراون. به پێی هه‌واڵه‌کان هێشتا تێکهه‌ڵچوونی نێوان خه‌ڵک و هێزه داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ڕژیمی ئاخونده‌کان هه‌روا به‌رده‌وامه و ده‌گوترێ که خۆپیشاندانی سه‌قز ڕژیمی سه‌رسام کردوه.
دواهه‌واڵه‌کان ئێژن هێزه‌کانی ڕژیم بهکۆپتهرو به هێزی پیاده ده‌ستیان به داپڵۆسینی خه‌ڵکی قاره‌مان و وه‌زاڵه‌هاتوو کردوه‌و به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه ته‌قه له‌خه‌ڵک ده‌که‌ن. تا ئێستا نزیک به 50 که‌س بنچاڤکراون و زیاتر له ده‌که‌سیش قوربانی و بریندار هه‌یه. ژنان له خۆپیشاندانی سه‌قزیش ده‌وری کاریگه‌رو پێشڕه‌ویان هه‌یه‌و له‌کاتی ده‌ستگیرکردنی هه‌ر تاکێکی خۆپیشانده‌ردا ئه‌وان بوێرانه هێزش ده‌که‌نه سه‌ر هێزه دڕنده‌کان و ده‌گوترێ تا نوکه زیاتر له که‌سێکیان له چنگی داپڵۆسێنهران ده‌رهێناوه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home