له ڕۆژنامه‌ی ئاسۆوه:
جه‌لیل گادانی: خۆپیشاندانه‌کانی خۆرهه‌ڵات خۆڕسکه‌و حزبه‌کان هیچ رۆڵێکیان نه‌بووه
خالید محه‌مه‌د زاده: له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناڕه‌زایی ده‌ربرینه جه‌ماوه‌رییه‌ی که مانگی پووشپه‌ری رابردوو زۆربه‌ی شاره‌کانی کوردستانی رۆژهه‌ڵاتی گرته‌وه جه‌لیل گادانی ئه‌ندامی 56 ساڵه‌ی حیزبی دێموکرات، حیزبه کوردییه‌کانی کوردستانی ئێران به‌که‌مته‌رخه‌مو بی به‌رنامه وه‌سفده‌کات.
گادانی که ئێستا نیشته‌جێی شاری کۆیه‌یه‌و چه‌ندین ساڵ ئه‌ندامی رێبه‌ری ئه‌م حزبه بووه، له‌باره‌ی سروشتی ناڕه‌زایی ده‌ربڕینه‌کانه‌وه به ئاسۆی راگه‌یاند:”ئه‌م حه‌ره‌که‌ته‌ی که کرا شتێکی خۆرسک بوو، هیچ حزبێکی کوردی له‌پشت نه‌بوو".
هه‌روه‌ها وتی:"به‌راشکاوی ده‌بی بڵێم حزبه‌کان زۆر دره‌نگ به‌رامبه‌ر به‌و رووداوه هاتنه مه‌یدانو ده‌نگیان هه‌ڵبڕی، ئه‌م ده‌نگ ده‌ربڕینه‌شیان زیاتر به شێوه‌ی خه‌به‌ری بوو. تا ئه‌و جێگایه‌ی من ئاگادار بم هیچ رێنوێنییه‌ک له‌لایه‌ن ئه‌م حزبانه‌وه به خه‌ڵکی کوردستان نه‌دراوه. به‌ڵام له‌و بڕوایه‌م ئه‌م رێپێوانانه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ک زه‌ره‌ری گیانی هه‌بوو له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه هاوپێوه‌ندیی خه‌ڵکی له‌گه‌ڵ یه‌ک پێشاندا".
گادانی هه‌روه‌ها ره‌خنه‌ی توند له حیزبی دێموکرات ده‌گریو ده‌ڵی:”حزبه‌کان کاریان نه‌کرد به‌تایبه‌تی حزبی دێموکرات، به‌راستی من به‌که‌مته‌رخه‌می ده‌زانمو ته‌نانه‌ت زۆر گله‌ییم له راگه‌یه‌ندراوی ده‌فته‌ری سیاسی حیزبی دێموکرات له‌و پێوه‌ندییه‌دا هه‌یه که شتێکی کاڵوکرچیان بڵاوکرده‌وه. ته‌نانه‌ت هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تێدا ده‌رنه‌بڕابوو".
جه‌لیل گادانی که خۆی خه‌ڵکی شاری مه‌هاباده له باره‌ی رۆلی هێزه‌کانی دیکه‌وه هه‌رچه‌ند خۆی بوارد له‌ناو هێنانیان، به‌ڵام رایگه‌یاند:”من ئێستاش پێموایه حیزبی دێموکرات له کوردستانی ئێران‌دا رۆڵی یه‌که‌می هه‌یه، بۆیه من زیاتر چاوه‌روانیم له حیزبی دێموکرات هه‌یه. خه‌ڵک له‌و که‌مته‌رخه‌مییه‌ی حیزبی دێموکرات نارازین. هێزه‌کانی دیکه‌ش هیچ یان نه‌کرد".
جه‌لیل گادانی ده‌ڵی:”به ری من حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات تا راده‌یه‌کی زۆر له ژینگه‌ی واقیعی گه‌لی کورد له ئێران‌دا دوور که‌وتوونه‌ته‌وه‌و ساڵانێکه دوور له‌وان ده‌ژین بۆیه تێگه‌یشتنیان له‌و خه‌ڵکه نییه. ته‌واوی کورد پێیان خۆشه به‌ره‌یه‌کی هاوبه‌ش له نێوان حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات پێکبی، به‌ڵام حیزبه‌کانی ئێمه دوچاری جۆرێک له خۆبایی بوون، هاتوون. ئه‌و له خۆبایی بوونه ئیزنیان پی نادا له ده‌وری یه‌ک کۆببنه‌وه‌و به‌رنامه‌یه‌کی هاوبه‌ش بۆ بارودۆخی ئێستا دابنێن، که ده‌توانی گه‌وره‌ترین پشتیوان بی بۆ خه‌ڵک".
له‌مهاباده‌وه گۆڕینی ئێران ده‌ست پێ ده‌کا
نوسینی: عه‌لی کوردستانی
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ
له‌چه‌ند هه‌فته‌ی رابردوو حکومه‌تی ئێران هاولاَتی کوردستانی رۆژهه‌لاَت (شوانه قادری) شه‌هیدکردو دوای شه‌هیدبوونیشی ته‌رمه‌که‌یان به ئۆتۆمبێل راکێشاو شێواندیان، به‌پێی هه‌واڵه‌که‌ی ژماره (113) ئاسۆ خه‌ڵکی مهاباد له‌و رۆژه‌وه ده‌ستیان دایه خۆپیشاندان دژ به ده‌سه‌لاَتدارانی ئیتلاَعات له‌مهابادو له‌لایه‌کی تریشه‌وه له‌به‌خاکسپاردنه‌که‌یدا پێنج هه‌زار که‌س به‌سرودی ئه‌ی ره‌قیبو ئالاَی کوردستانه‌وه به‌شداریان کرد.
ئه‌م رووداوه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که په‌یامی سه‌رۆکی نوێی‌و ده‌سه‌لاَتی مه‌لاکانی ئێران بۆ کورد بریتییه له‌کوشتنی رۆح‌و جه‌سته‌ی ئینسانی‌و سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ئێراندا، ئێران به‌ته‌نها مه‌به‌ستی له‌م رووداوانه هه‌ر هه‌ڕه‌شه کردن نییه له‌کوردی رۆژهه‌لاَت به‌ڵکو ئه‌مه تازه‌ترین په‌یامی ئێرانه بۆ کورد له‌ناوچه‌ی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا که به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ک ئێران دژ‌و رێگری سه‌ره‌کی به‌رده‌م چاره‌سه‌ری مه‌سه‌له‌ی کورده له‌ناوچه‌که‌دا.
ئه‌م رووداوی هه‌فته‌ی رابردوو رووداوه‌کانی تری کوردستانی رۆژهه‌لاَت که له‌دوای جه‌نگی عیراق‌و له‌ژێرکاریگه‌ری ده‌سکه‌وته‌کانی کوردستانی باشوور دژ به ده‌سه‌لاَتی دیکتاتۆری رژێمی ئیسلامی ئێران ئه‌نجام دران، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ی تێدایه که کورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت له‌وه‌زیاتر له‌ژێر حوکمڕانی پیاوه دینییه‌کانی ئیران بژێت.
به‌حوکمی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی رووداوه‌کانی رۆژهه‌لاَت له‌مهاباد روویاندا ئه‌وائه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه که‌پرۆسه‌ی گۆڕینی ئێران له‌مهاباده‌وه ده‌ست پێ ده‌کاتو کورد به‌شداری سه‌ره‌کی پرۆسه‌که ده‌بێت، مهاباد هه‌روه‌کو چۆن ده‌بێته سه‌ره‌تای گۆڕان له‌ئێراندا، وێستگه‌ی یه‌که‌می ئازادکردنی کوردستانی رۆژهه‌لاَته، هه‌روه‌کو چۆن له‌رابردوودا مهاباد یه‌که‌م کۆماری کوردی تێدا دامه‌زرا ئاواش ده‌بێته یه‌که‌م هه‌نگاوی پرۆسه‌ی گۆڕینی رژێمی ئێران بۆ دروست کردنی کۆمارێکی دیموکراتی گه‌لی ئێران که کورد یه‌کێک بێت له چالاکترین هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ئه‌و کۆماره که له ئاینده‌دا دروست ده‌بێت.
ئه‌م روداوه ره‌فتاری ئه‌و رژێمه سته‌مکارانه‌یه که ته‌نها به‌هێز چاره‌سه‌ر ده‌کرێن بۆیه پێویسته کورد هاوکاری به‌کارهێنانی هێزبێت له‌لایه‌ن ئه‌مریکاو هاوپه‌یمانه‌کانی دژ به‌ئێران، له‌لایه‌کی تریشه‌وه زۆر گرنگه که خه‌ڵکی کوردستانی رۆژهه‌لاَت له‌گرنگی قوربانیدان له‌پێناوی گۆڕینی ئێران‌و ئازادکردنی کوردستان تێ بگات له‌وه‌ی که کورد با بۆ چه‌ند ساڵێکی که‌م بێته قوربانی تا رژێم ده‌گۆڕێت نه‌ک تا سه‌ده‌یه‌کی تریش کورد رۆژانه له‌ئێراندا جینۆسایدبکرێ چونکه به‌درێژبونی ته‌مه‌نی رژێمی ئێستای ئێران ته‌مه‌نی بوون به‌قوربانی کوردیش درێژ ده‌بێته‌وه‌و چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌گشتی له‌ناوچه‌که دوا ده‌که‌وێت بۆیه هه‌ر چۆنێک بێت پێویسته کورد له‌خه‌بات دژی سته‌مکاریو دیکتاتۆری له‌ته‌واوی ناوچه‌که به‌رده‌وام بێت به‌تایبه‌ت له‌ئێرانو سوریا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه‌و رووداوه‌کانی تری کوردستانی رۆژهه‌لاَتدا هه‌ست به‌لاوازی هه‌ڵوێستی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد ده‌کرێت له‌به‌شه‌کانی تری کوردستاندا به‌رامبه‌ر ئێران به‌تایبه‌ت له‌کوردستانی باشوور، کێشه‌ی کورد مادام له‌ناوچه‌که کێشه‌یه‌کی سیاسی‌و نه‌ته‌وه‌یی هاوبه‌شه له‌نێوان هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستاندا، که‌واته کورد ده‌بێت هه‌ڵوێستی هاوبه‌شو خه‌باتی هاوبه‌شیش بگرێته‌به‌ر له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌و هه‌ڕه‌شه ئازانه‌ی له‌لایه‌ن ئێران‌و سوریا‌و ئیرهابی ئیسلامیه‌وه بۆ سه‌ر کورد دروست ده‌کرێن.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home