ڕۆژهه‌ڵاتی ته‌نیا و بێ که‌س
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ئه‌وا بۆ یه‌ک مانگ ئه‌چێ که خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌ری هه‌ڵ داوه ، له پێشدا له شاری مه‌هاباد و پاش شه‌هید کردنی شۆانهی سه‌ید قادر ، سه‌ر هه‌ڵدان به‌رو شاره‌کانی دیکه په‌ره‌ی سه‌ند و له سنه گه‌یشته لوتکه و له سه‌قز بۆ به بورکان. له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چه‌ندین حیزبی جیاواز هه‌نه که حیزبی دیموکرات له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موانه و پاشان کومه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕان و کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی ، پارتی ژیانی ئازاد ، یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕانی کوردستان ، سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ێی و ئیسلامی ، ماوه‌ی زیاتر له 50 ساڵه خۆیان به ڕێبه‌ری ئه‌و گه‌له ئه‌زانن ، به‌ڵام نه به‌رنامه‌ی ڕزگار کردنیان هه‌یه و نه قه‌ت بڕوایان به خه‌باتی جه‌ماوه‌ری هه‌بوه. ئه‌م حیزبانه تا قازانجی خۆیانی تێ دا بێ شه‌ڕ ده‌که‌ن و کۆڕی خه‌ڵک به کۆشتن ئه‌ده‌ن و سنور ناناسن به‌ڵام که قازانجیانی تێ دا نه‌بو ئه‌وا نه‌ک هه‌ر ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵک به باش و ڕه‌وا نازانن به‌ڵکو خۆیان له کۆمه‌ڵگای سه‌رهه‌ڵدا و جیا ده‌که‌نه‌وه و گۆڕه‌پان چۆڵ ئه‌که‌ن. له ماوه‌ی یه‌ک مانگ سه‌رهه‌ڵدانی شۆڕشگێڕانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات هه‌تا ئێستا حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌کان ته‌نیا به هه‌زار نقه و بۆڵه تۆانیان له گۆشه‌یه‌ک که که‌س نه‌زانی که خه‌ڵک کۆ بونه‌ته‌وه ، ڕێپێۆانیان له ئه‌وروپا دا ئه‌نجام دا و ئیتر بێده‌نگ وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌وه خه‌ڵکی کوردستان و پاڵپشت و پشتیوانه‌کانی ئه‌وان نین که که‌وتونه‌ته به‌ر دڕندانه‌ترین هێرشی کۆماری ئیسلامی ئێران . هه‌ر که گه‌لی کورد له باشوری کوردستان توشی ته‌نگانه و کاره‌سات ده‌هاتن گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان شانیان ئه‌دایه ژێر بار و وه‌ک ئه‌رکی نه‌ته‌وه‌ێی خۆیان ده‌رگای ماڵه‌کانیان ئاواڵه ئه‌کرد و ئه‌وه‌ی پێان بکرایه دریغیان نه‌ده‌کرد. هه‌ر که له باشوری کوردستان بچوکترین هه‌واڵی خۆش بڵاو بوبێهتهوه گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵات ڕژاونه‌ته شه‌قامه‌کان و شاێیان گێڕاوه. پارتی دیموکرات و یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان به ده‌یان ساڵ میوانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵات بوون و ڕێزیان لێ گیراوه و وه‌ک خاوه‌ن ماڵ سه‌یر کراون و... به‌ڵام ئه‌وا بۆ یه‌ک مانگه ئه‌چی ئه‌و گه‌له بێ که‌س و بێ پشتیوانه که‌وتوه‌ته به‌ر په‌لاماری هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئێرانی و قه‌تڵ و عام ده‌کرێن ، ڕاوئه‌نرێن ، به‌ند ئه‌کرێن و ...که‌چی به‌داخه‌وه له باشوری کوردستان هه‌واڵی ئه‌و سه‌رهه‌ڵدان و سه‌رکوت کردنانه‌یان نه‌بیستوه و سه‌ر باری ئه‌وه‌ش یه‌کیه‌تی نیشتمانی ڕێگا نادات که گه‌لی کورد له سلێمانی ڕێپێوانێکی هاوپشتی به‌ڕێوه‌به‌رن... ئه‌رێ گهلو ئه‌گه‌ر یه‌کیه‌تی نیشتمانی لایه‌نگری کۆماری تێروریستی ئیسلامی ئێرانه بۆچی ڕاست و ڕه‌وان دژمنایه‌تی خۆی به‌رانه‌به‌ر به کورد ڕاناگه‌یه‌نێ. یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان ده‌ستی به خۆێنی ده‌یان ڕۆڵه‌ی ئه‌و گه‌له که له شاره‌کانی باشور دا له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی بون و تێرور کراون سوره و تاوانباره و ئێستاش ته‌نانه‌ت نایه‌وێ هه‌وڵی پاک کردنه‌وه‌ی ئه‌و له‌که نهگانهی مێژوی بداته‌وه و ڕێگا بدات به گه‌لی کورد له سلێمانی و شاره‌کانی دیکه پشتیوانی خۆیان له هاو خۆێنه‌کانیان ده‌ربڕن...
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان عه‌زمی جه‌زم کردوه و کاسه‌ی سه‌بری پڕ بوه و له‌مه‌زیاتر ناتوانی چاوه‌ڕوان بێ و مافی ده‌وێ ، تامه‌زروی ئازادیه و ئه‌یه‌وێ نه‌ک هه‌ر خۆی به‌ڵکو حیزبه ته‌بعید کراوهکانیشامان له کۆیه‌و زڕگۆێز نه‌جات بده‌ن. گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌یه‌وێ ته‌کلیفی خۆێ له‌گه‌ڵ کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کلا کاته‌وه و نایه‌وێ له‌مه زیاتر بن ده‌ستی سیستمێک بێت که محکوم کراوه به تێروریزمی ناودوڵهتی و قاتڵی ئازادیخۆازان ، به‌ردباران کردنی ژنان و ههڵۆاسینی گه‌نجانه. ئه‌گه‌ر ناتانه‌وێ به هانای ئه‌و گه‌له هه‌ژاره‌وه بڕۆن تکایه مه‌نفی بافیش مه‌که‌ن. ده‌بێ حیزبه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات ته‌کلیفی خۆیان ڕون بکه‌نه‌وه ، یان له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆیان دان یان سه‌ری خۆیان دا ئه‌خه‌ن و چاوله‌ده‌ستی یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌سته‌وه‌ستان ئه‌وه‌ستن و ده‌می خۆتان بگرن. یه‌کیه‌تی و پارتی به ساڵانه پێشگرن له به‌ردم جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد دا و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌لی کوردیان له‌و به‌شه‌ی وه‌ڵاته‌که‌مان دا مارگیناڵ کردوه ، ئهیانهێ جۆڵانه‌وه‌ی به‌شه‌کانی دیکه‌ی کوردستان بخه‌نه ناو چۆار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان و مامه‌ڵه‌ی به‌سه‌ره‌وه بکه‌ن و پول و پاره له داگیر که‌ران وه‌رگرن و کۆشکه‌کانیان به‌رز که‌نه‌وه...
له‌و ماوه‌یه دا هونه‌رمه‌ندان ، ڕۆشنبیران و که‌سایه‌تیه‌کانی باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێده‌نگن و له‌گه‌ڵ حیزبه‌کان ، که‌وتونه‌ته سهنگهروه و له جیاتی ده‌نگ هه‌ڵبڕن ، ده‌ستیان به گیرفانیانه‌وه گرتوه... ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه له کۆێن که بۆ کوردستان فرمێسکیان هه‌ڵ ئه‌ڕشت و باشور باکور ڕۆژهه‌ڵاتیان ئه‌وت . ئه‌و هونه‌ر مه‌ندانه کوۆایان که (کین ئه‌م) یان ده‌وت و به ناوی کوردستانه‌وه ملیون ملیون پاره‌یان کۆ ئه‌کرده‌وه. ده به‌سه بێده‌نگی، گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له ته‌نگانه ترین سه‌رده‌م وکاتی ژیان دان ، به‌ڵام ڕاپه‌ڕیون و مافیان ده‌وێ ، هه‌ر ئه‌و مافانهیهن ده‌وێ که ئێوه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن و کۆڕی خه‌ڵکی له پێناو دا ئه‌ده‌نه کۆشت. له‌و ماوه‌یه دا که گه‌لی کورد سه‌ری هه‌ڵداوه لایه‌نه کوردیه‌کان ئه‌وه‌نده‌ی به خۆیانه‌وه مژوڵن نیو ئه‌وه‌نده به دژی کۆماری ئیسلامی ئێران نه‌جوڵاونه‌ته‌وه. ته‌نیا شتێ که ده‌ی بیسین ئه‌وه‌یه که پارتی ژیانی ئازاد سه‌ر به ئێرانه ، واته ئه‌م سه‌ر هه‌ڵدانانه به پلانی کۆماری ئیسلامی ئه‌زانن که به هوی پژ ا ک ه‌وه ڕێبه‌ری ئه‌کرێ و ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین بێ حۆرمهتیه به گه‌لی کورد و خۆێنی ئه‌و لاوانه‌ی له پێناو ئازادی دا گێانیان به‌خت کردوه...
گه‌لی کورد له ڕۆژ هه‌ڵاتی کوردستان بێ که‌س و ته‌نیایه به‌ڵام داواکانی به‌حه‌ق و ڕه‌وان ، سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌یان ڕه‌وایه و بێ گومان دوستهکانیان ده‌ر ئه‌که‌ون و دنیای ئازاد له‌و زیاتر ناتوانی له‌م باره‌وه بێده‌نگ بێ به‌و شه‌رته ئێوان یه‌کیه‌تی خۆاین بپارێزن و به‌رده‌وام بن له سه‌ر هه‌ڵدان...
050804
hiwagol@hotmil.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home