گه‌رده‌لوولی تۆڵه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه ده‌کات!
تایبه‌ت به وێبلاگی کوردستان:
گه‌رده‌لوولی تۆڵه هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه ده‌کات!
دوو ڕۆژ پێش ئێستا له شاری مهابادو له چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی ئه‌مشاره هه‌ندێک کاقه‌ز له لایه‌ن گروپێکی نه‌ناسراوه‌وه به ناوی "گه‌رده‌لوولی تۆڵه" له ماڵان هاوێژراون که باس له‌وه ده‌کات که تۆڵه‌ی شه‌هید شوانه‌ی سیدقادری ده‌ستێننه‌وه و بانگه‌وازی له خه‌ڵک ده‌کات که به‌دژی ڕژیم خۆیان ڕێکبخه‌نه‌وه. هه‌روه‌ها له به‌شێکی ڕاگه‌یاندنه‌که‌دا ده‌ڵێن که هه‌ر سه‌ربازێک که له‌شاردا بێت ده‌یکوژن، بۆیه‌ش داوایان لێده‌کات که ڕیزه‌کان "ئه‌ڕته‌ش" به‌جێبێڵن و ڕاکه‌ن یانیش شاری مهاباد به‌جێ بێڵن. هه‌روه‌ها به‌توندی هه‌ڕه‌شه‌ی له به‌کرێگیراوانی خۆجێی که ئه‌وان به"جاش" ناویان بردوون ده‌که‌ن و پێان ده‌ڵێن که تاقه جارێک پێتان ده‌ڵێین که واز له خۆبه‌کرێدان"جاشیه‌تی" بهێنن، ده‌نا ده‌کوژرێن و دواتر خۆیان به‌رپرسیارن. له کۆتایی دا گروپی" گه‌رده‌لوولی تۆڵه" ده‌بێژن که شێوازی خه‌باتی شاخ ده‌گۆڕن بۆ خه‌باتی شاره‌کان. پێویسته بگوترێ که هه‌واڵی ئه‌م بڵاوکراوه له ناوخه‌ڵکدا به به‌رینی بڵاو بۆته‌وه.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home