خۆ پیشاندانی کورده‌کانی ئوسترالیا
خۆپێشاندانى کورده‌کانى ئوسترالیا
بۆ پشتگیرىکردن له ڕاپه‌ڕینه‌کانى ڕۆژهه‌لاَتی کوردستان
سیروان به‌رزنجی
سه‌رله‌به‌یانى زووى ڕۆژى (06.08.05) شه‌ممه کورده‌کانى هه‌ر چوار پارچه‌ى کوردستان له‌شاره‌کانى سیدنى ومالبۆڕن به‌ڕىَ که‌وتن به‌ره‌و شارى کانبێڕاى پایته‌ختى ئوسترالیا و سه‌عات 11.30 ى یانزه‌ونیوى پێش نیوه‌ڕۆىهه‌مان ڕۆژ له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران یه‌کیان گرته‌وه‌وکۆبوونه‌وه بۆ پشتگیرى کردن له ڕاپه‌ڕینه‌کانى کوردستانى ڕۆژهه‌لاَت .
پێشه‌کى به‌ده‌قیقه‌یه‌ک وه‌ستان بۆ گیانى پاکى شه‌هیدان وپاشان به‌به‌رز کردنه‌وه‌ى ئالاَى پیرۆزى کوردستان و دروشمه‌کان که به زمانى کوردى و فارسى و ئینگلیزى نوسرابوون ده‌ستى پێ‌کرد له‌گه‌ڵ سروودى ئه‌ى شه‌هیدان به‌ڕێوه چوو که‌نزیکه‌ى دوو سه‌عاتى خایاند له پێش باڵیۆزخانه‌که‌دا به ئاماده بوونى میدیا و که‌ناڵه‌کانى ڕاگه‌یاندن که تیایدا که‌ناڵى ( ئه‌ى . بى .سى ) ته‌له‌فیزیۆنى ئوسترالى و ڕادیۆى (بى ئێف ئێم ) ى کوردى و ڕادیۆى (2000 ئێف . ئێم ) و ڕادیۆیه‌کى فارسى به‌شدار بوون ، ئینجا ووتارى کۆمیته‌ى هاوبه‌ش بۆ پیشتیوانى له‌م ڕاپه‌ڕینه شکۆمه‌نداره به زمانى کوردى له لایه‌ن کاک ( که‌مال هه‌ورامى ) و به‌زمانى ئینگلیزى له لایه‌ن ( ڕۆزا خان ) خوێندرایه‌وه که ئاماژه‌ى به داواکارى ئه‌م خالاَنه ده‌کرد :
( 1 ) داوا له هه‌موو داموده‌زگا ده‌وڵه‌تى و مه‌ده‌نى یه‌کان له‌ئوسترالیا وله هه‌موو ڕێکخراوه‌به‌شه دۆسته‌کان ده‌که‌ین که ئه‌م په‌لاماره‌دڕندانه‌ى کۆمارى ئیسلامى ئێران بۆ سه‌ر خه‌ڵکىکوردستان مه‌حکوم بکه‌ن .
( 2 )ده‌ست به جىَ هه‌موو گیراوه‌کانى ئه‌و کاره‌ساته بىَ قه‌ید و شه‌رت ئازاد بکرێت .
( 3 ) ڕژێم ده‌بێت هێزه سه‌ر کوت که‌ره‌کانى خۆى له شاره‌کانى کوردستان بکێشێته دواوه .
( 4 )ناساندن و سزادانى قاتلى ( شوانه‌ى سه‌ید قادر ) و هه‌موو کوژراوانى تر‌ى ڕاپه‌ڕینى کوردستان .
( 5 ) ڕ‌ژێمى ئیسلامى ئێران وه‌ک تاوانکار وجینایه‌تکار ده‌بىَ بخرێته ژێر پرسیار و لێکۆڵینه‌وه‌و قه‌ره‌بووى ئه‌و زه‌ره‌رو زیانانه‌ى خه‌ڵکه‌که بژمێرێته‌وه …………………هه‌روه‌ها نامه‌ى ناڕه‌زایى به‌م بۆنه‌یه‌وه له لایه‌ن کۆمیته‌که‌وه ئاماده کرا به هه‌ردوو زمانى کوردى و ئینگلیزى بۆ ئه‌وه‌ى بدرێته باڵوێزخانه‌کانى ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا ویونایتد نه‌یشن وبیرۆى سه‌رۆک وه‌زیرانى ئوسترالیا به‌ڕێز ( جۆن هاوه‌رد ) .پاشان به سروودى ئه‌ى ره‌قیب به شێوه‌یه‌کى هێمنانه کۆتایى به خۆپێشاندانه‌که هێنرا .

Pukonline6-8-2005

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home