له ئه‌ده‌لایدی باشوری ئوسترالیاوه پشتگیری بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان
ئه‌مڕۆ 11ی ئۆگۆستی 2005 به‌رامبه‌ر به 20گه‌لاوێژی 2705ی کوردی، له کاتژمێر یه‌کی نیوه‌ڕۆ به‌کاتی باشوری ئوسترالیا. کوردانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره به سازدانی خۆپیشاندانێکی گه‌وره له شاری ئه‌ده‌ڵاید، ناوه‌ندیی ولایه‌تی باشوری ئوسترالیا پشتگیریان له سه‌رهه‌ڵدانی دلێرانه‌ی گه‌له‌که‌مان له‌و به‌شه‌ی نیشمان کرد. سه‌ره‌تا خۆ نیشاندانه‌که له گۆڕه‌پانی "ڤیکتۆریا"وه ده‌ستی پێکردوو پاشان به‌ڕاسته شه‌قامی "کینگ ولیام"دا ڕۆیشتن تا گه‌یشته شه‌قامی "کاری" و له‌وێشه‌وه به‌لای چه‌پدا به‌ره‌و ئه‌و بینایه‌ی که ئۆفیسی شالیاره‌تی کاروباری ده‌ره‌وه‌ی لێیه وه‌ڕێکه‌وتن تا گه‌یشتنه به‌رده‌می ئه‌و ئاپارتمانه.
له ته‌واوی ڕێگادا خۆ نیشانده‌ران که زیاتر له دوسه‌د که‌س ده‌بوون، به دروشم‌دان به هه‌ردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی له دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و به پشتگیری له سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل له به‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌و ڕا‌سته سه‌قامه، که تاکه شه‌قامی سه‌ره‌کی ئه‌م شاره‌یه که هه‌موو شه‌قامه‌کانی پێوه ده‌به‌سترێته‌وه‌یان ده‌له‌رانده‌وه. ده‌نگی دروشمده‌ران به جۆرێک بوو که له نێوان ئه‌و بینا به‌رزوو ئاسمان دڕانه‌دا شه‌پۆلیان ده‌دا. حه‌وجێ به ئاماژه پێدانه که به دوو به‌رزه‌وێژ(بڵند گۆ)ی ده‌ستی، له لایه‌ن عه‌لی شه‌خسی و باوه ڕه‌زاییه‌وه دروشمه‌کان ده‌گوترانه‌وه و به‌شدارانیش دووپاتیان ده‌کردنه‌وه. دروشمه‌کانیش به‌شێکیان ئه‌مانه بوون: نه‌مان بۆ تیرۆریزم، ئازادی بۆکوردستان، که‌مپه‌ینی تووندوو تیژی کۆماری ئیسلامی له دژی کوردان ده‌بێ ڕاوه‌ستێ، مه‌حموودی ئه‌حمه‌د نژاد تیرۆریستی به‌ناوبانگ، سه‌رکۆماری ئێران- تیرۆریستی به‌ناوبانگ، گیراوه سیاسیه‌کانی کورد ده‌بێ ئازاد بکرێن، ئێمه له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌خوازین که هێرشی دڕندانه‌ی کۆماری ئیسلامی و ئاکاره دڕندانه‌کانی ئه‌و ڕژیمه له دژی کورد شه‌رمه‌زار بکات و گه‌لێک دروشمی دیکه.
پێویسته بگوترێ که خۆنیشاندانه‌که له لایه‌ن پۆلیسه‌وه پارێزگاری لێده‌کراو دوو هێڵێ ناوه‌وه‌ی ڕا‌سته شه‌قامه‌که‌یان بۆ خۆپیشانده‌ران ته‌رخانکردبوو که تا کۆتایی خۆ نیشاندانه‌که هاتووچۆی ماشینی پێدا ڕاگیرا بوو. له درێژه‌ی ڕێگادا ژماره‌یه‌کی زۆر له ڕاگه‌یاندنی ڕۆژنامه‌وانی خۆنیشاندانه‌که که بۆ مێدیا ئاماده‌کرابوو درایه ده‌ستی خه‌ڵکی ئه‌م شاره له ده‌وروبه‌ری خۆنیشاندانه‌که بوون.
به‌گه‌یشتنمان بۆ به‌ر ده‌رکه‌ی شالیاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسی ناوبراو پێشوازی له خۆ نیشانده‌ران کرد‌و پاش ئه‌وه‌ی ده‌قی بڕیارنامه‌ی خۆ نیشانده‌ران به‌هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و کوردی له لایه‌ن محه‌ممه‌د هاشمی و سوهه‌یلا ئه‌حمه‌ده‌وه خوێندرانه‌وه نامه‌ی خۆ نیشانده‌ران له لایه‌ن سێ که‌س له به‌ڕێوه‌به‌رانی خۆنیشاندانه‌که‌وه ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری ئۆفیسه‌که کرا.
پاش ئه‌وه‌ش به وتنه‌وه‌ی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب له لایه‌ن خۆنیشانده‌رانه‌وه کۆتایی به خۆ نیشاندانه‌که هێنرا.
به‌شدارانی خۆ نیشاندانه‌که تێکه‌ڵه‌یه‌کی خه‌ستی کوردی هه‌موو ده‌ڤه‌ره‌کانی کوردستان بوو.
له کۆتاییدا پێویسته
بێژم که ئاماده‌کارانی ئه‌م خۆپیشاندانه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بوون:
حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
ڕیکخراوی کوردستانی حزبی کمونیستی ئێران، کۆمه‌ڵه
ڕادیۆی کوردی باشوری ئوسترالیا
کۆمه‌ڵه‌ی کوردی باشوری ئوسترالیا
تێبینی: ئه‌وکه‌سانه‌ی ده‌خوازن وێنه‌کانی ئه‌و خۆ پیشاندانه ببینن سه‌ردانی ئێره‌بکه‌ن: http://hewariwene.blogspot.com
*****
ئه‌وه‌ش ده‌قی په‌یام یان نامه‌ی خۆ نیشانده‌رانه بۆ شالیاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا به پێشه‌کیه‌کی کورته‌وه که له‌وێ بۆ خۆپیشانده‌ران خوێندرایه‌وه
به‌ناوی گه‌لی کوردستان
و به‌سڵاو له‌گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی ڕۆژهه‌ڵاتی تێکۆشه‌ر!
به‌شدارانی به‌ڕێزی به‌شدار له‌خۆپیشاندانی ئه‌مڕۆ، بۆ پشتگیری له‌سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی نیشتمان. سڵاوتان لێبێ
هه‌روه‌ک ده‌زانن ماوه‌ی زیاتر له‌چوار هه‌فته‌یه که گه‌له‌که‌مان له‌ڕۆژهه‌ڵاتی بن ده‌ست و ژێر چه‌پۆکه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ئێران، که‌وتۆنه‌ته به‌ر هێرشی دڕندانه‌ی هێزه‌داپڵۆسێنه‌ره‌کانی ئه‌و ڕژیمه‌سه‌ره‌ڕۆ ترۆریست و کوردکوژه. له‌و ڕۆژه‌وه ڕاپه‌ڕین ده‌ستی پێکردوه له‌لایه‌ن کوردانی په‌ڕیوه‌و تاراوگه‌نشینه‌وه‌گه‌لێک کار‌و چالاکی بۆ پشتگیری له‌سه‌رهه‌ڵدانی بوێرانه‌ی ئه‌وان و له‌پێناوی ناساندنی ڕژیم و شه‌رمه‌زارکردنی له‌لای بیر‌و ڕای گشتی جیهان، ئه‌نجامدراوه. یه‌کێک له‌و چالاکیانه‌خۆ نیشاندان بوه بۆ به‌ر ده‌رکه‌ی ئه‌مباسی ئێران، واته هه‌مان مۆڵگه‌ی
تێرۆریستانی وه‌ک ئه‌حمه‌دی نژاد. پاش ئه‌و کاره کوردانی تاراوگه‌و په‌ڕیوه بڕیاریاندا که‌له‌هه‌موو شوێنێک که‌کوردی لێبێ خۆنیشاندان بۆ به‌ر ده‌رگای شالیاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وه‌ڵاتانه‌ی لێی نیشته‌جێین ساز بکه‌ن. هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێمه له‌وه‌ڵاتانی دیکه‌ش ئه‌م هه‌نگاوه‌هه‌ڵده‌گرن و به‌م کاره هاوبه‌شه‌ش له‌لایه‌ک هاوده‌نگی کوردان دوپات ده‌که‌ینه‌وه‌و پشتیوانی له ڕۆڵه ڕاپه‌ڕیوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ین و له‌و لایتریشه‌وه له‌ڕێگای ئه‌م خۆپیشاندانه‌وه پاڵه‌په‌ستۆ ده‌خه‌ینه‌سه‌ر ده‌وڵه‌تان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ڕێگای تایبه‌تی و دیپلۆماسیه‌وه ئه‌وانیش هانبده‌ین که پاڵه‌په‌ستۆ بخه‌نه‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی بۆ واز هێنان له‌کۆکوژی و میلیتاریزه‌کردنی کوردستان و هه‌روه‌ها ئازادکردنی گیراوه‌کان و خستنه‌به‌رده‌می ڕێگه چاره‌سه‌ری دادپه‌روه‌رانه بۆ کێشه‌ی کورد. ئه‌وه‌ی ئێستا بۆتان ده‌خوێنمه‌وه ده‌قی بریارنامه‌ی خۆ نیشانده‌رانه که له هه‌موو وڵاتان ڕاده‌ستی شالیاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاتانه ده‌کرێت.
بڕیار نامه
به‌ڕێز شالیاری کار و باری ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئوسترالیا
ئه‌مرۆ دروست ماوه‌ی 34 شه‌وو رۆژه‌که‌به‌فه‌رمانی ڕاسته‌و خۆی "خامه‌نه‌یی" شار به‌شار و گوند به‌گوندی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، که‌وتۆته‌به‌ر هێڕشی دڕندانه‌و به‌ربه‌ریانه‌ی هێزه‌داپڵۆسێنه‌ره‌و دژی ئازادی و دژی گه‌لیه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران. خۆ پێشاندانی شارستانیانه‌و مه‌ده‌نیانه‌ی شاره‌کانی مه‌هاباد، پیرانشار ، شنۆ ، سه‌رده‌شت ، ڕه‌به‌ت ، بانه، سنه، مه‌ریوان ، بۆکان ، سه‌قز ، جوانرۆ ، پاوه، کرێندو کامیاران . . . که‌و‌توونه‌به‌ر هێرش و شه‌ڵاڵی خوێن خوێن کراون. هه‌تا ئێستا له‌م شارانه‌نزیک به50 که‌س کوژراون و به‌سه‌دان و هه‌زارن که‌س بریندار و ده‌ستگیر کراون، یان ئاواره‌ی هه‌نده‌ران بوون و خۆیان شاردۆته‌وه. ته‌نانه‌ت برینداره‌کان له‌ترسی ده‌سگیر کردنیان، نا‌وێرن بچنه‌نه‌خۆشخانه‌کان و هه‌ر له‌ماله‌کان به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تایی ده‌رمان ده‌کرێن و زۆربه‌یان مه‌ترسی مه‌رگیان له‌سه‌ره. هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم بۆ ئه‌وه‌سیمای دێمۆکراتانه‌و مه‌ده‌نییانه‌ی خۆ پێشاندانه‌کانی خه‌ڵکی بشێوێنن به‌ئانقه‌ست هێندێک بنکه‌و دامه‌زراوه‌ی خه‌ڵکی وگشتی تێک ده‌ده‌ن، یان ئاگری تێبه‌رده‌ده‌ن. به‌م کاره‌نامرۆڤانانه‌ده‌یانه‌وه‌ی ناکۆکی له‌نێوان دانیشتوانی خه‌ڵكی کوردستان په‌ره‌پێ بده‌ن.
به‌هۆی داسه‌پانی باری نائاسایی (حکومه‌ت نیزامی)، باری ئابووری خه‌ڵک که‌زۆربه‌یان هه‌ژار و نه‌دارن به‌شێوه‌یه‌کی سامناک تووشی ئاڵۆزی هاتوه. زۆربه‌ی ڕۆژه‌کان دوکان و بازار داده‌خرێن و خه‌ڵک تووشی نه‌بوونی و خه‌ساره‌تێکی بی ئه‌ژمار هاتوون.
نه‌بوونی ئاسایش و باری ناله‌باری ده‌روونی خه‌ڵک ، به‌تایبه‌تی ژن ومنداڵ، به‌وپه‌ڕی خۆی گه‌یشتوه.
ئه‌گه‌ر به‌زووترین کات پێش به‌و دۆخه‌نه‌گیردرێت، چاره‌نووسێکی نادیار و کاره‌ساتێکی دڵته‌زێن بۆ کورد‌و شه‌رماوی بۆ مێژووی مرۆڤایه‌تی له‌م به‌شه‌ی کوردستانی ژێر چه‌پۆکه‌ی ئێرانداچاوه‌روان ده‌کرێ، که‌ئێوه‌و هه‌موو مێژووی مرۆڤایه‌تی تێیدا تاوانبار ده‌بن.
زۆر به‌ڕێز!
گه‌لێک داوای ئازادی ده‌کات و به‌شێوه‌ی دێمۆکراتیک و هێمنانه‌ڕاپه‌ڕیوه‌و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران به‌توندترین شێوه‌له‌به‌ر چاوی جیهانی بیده‌نگدا، ئه‌م گه‌له‌داده‌پڵۆسێنێ.
ئه‌مرۆکه، ئێمه وێڕای هاووڵاتیان و خۆشک و برا کورده‌کانمان له‌به‌رده‌م ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی کانادا ، ئه‌مریکا ، ئاڵمان ، ئینگلستان ، سویس ، هۆله‌ند ، ئوتریش ، نۆ‌رویژ ، دانمارک ، فینله‌ند و نیوزیله‌ند بۆ پشتیوانی له‌خه‌باتی ڕه‌وا و مرۆڤانه‌ی گه‌لی کوردمان له له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا، کۆ بووینه‌وه هه‌تا بێزاری و ناره‌زایه‌تی خۆمان له‌دژی سیسته‌می سه‌ره‌ڕۆ و تێرۆریست په‌روه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران و کوشتن و قه‌ڵاچۆکردنی گه‌له‌که‌مان له‌م به‌شه‌ی کوردستاندا ده‌ر ببڕین و له‌بیرو ڕای جیهانی و ده‌وڵه‌تانی دێمۆکرات و ڕێکخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌مرۆڤدۆسته‌کان داوای پشتیوانی و یارمه‌تی بکه‌ین. به‌تایبه‌تی له شالیاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م وڵاتانه موکورانه‌و به‌شێوه‌ی فه‌رمی داوا ده‌که‌ین که ویست و داخوازه‌کانی ئێمه که هه‌مان ویست و داخوازی گه‌له‌که‌مانن له‌کوردستان ، وه‌ک داوایه‌کی ڕه‌سمی ببه‌نه پارڵمانی خۆیان و پارڵمانی ئورووپا و دادگای لاهه‌و ڕیکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان و ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران ناچار به‌پاشه‌کشه‌و له‌به‌رچاوگرتنی مافی مرۆڤ بکه‌ن.
ئێمه به‌ئاشکرا له‌و شوێنانه کۆ بووینه‌ته‌وه‌و ویست و داخوازی خۆمان و گه‌لی کوردمان له ده‌ست سیسته‌می کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕاده‌گه‌یه‌نین،و وێڕای پێشکه‌ش کردنی کورتکراوه‌ی داواکانمان له‌چه‌ند خاڵی خواره‌وه‌دا، به‌په‌له‌داوای جێ به‌چێ کردنیان ده‌که‌ین.
1 - سه‌ردانی وه‌ڤدێکی ده‌سترۆیشتوو خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی "نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان" و پارلمانی ئوسترالیا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
2 – کێشانه‌وه‌ی هێزه‌سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ڕێژیم له‌کوردستان
3 – ئازاد کردنی هه‌موو به‌ندکراوه‌کان و ده‌رمانکردنی برینداره‌کان له‌نه‌خۆشخانه‌کان و قه‌ره‌بوو کردنه‌وه‌ی هه‌موو زه‌ره‌رو زیانه‌کانی خه‌ڵک.
4 – ناساندن وسزادانی فه‌رمانده‌ران و کاربه‌ده‌ستانی تاوانبار و ئافرێنه‌ری کاره‌ساته‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
5 – جێ به‌جی کردنی هه‌موو به‌نده‌کانی ڕاگه‌یندراوی جیهانی مافی مرۆڤ له کوردستان.
وێنه‌بۆ:
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک گرتوه‌کان
پارلمانی ئورووپا
ده‌وڵه‌تانی دێمۆکراتی جیهان
ڕاگه‌یه‌نه‌ره‌گشتییه‌کان
کۆڕ وکۆمه‌ڵه‌ئازایخواز و مرۆڤ دۆسته‌کان
پارلمانی گه‌لانی ئازادی جیهان
ڕێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ
له‌گه‌ڵ ڕێزماندا خۆ نیشانده‌رانی باشوری ئوسترالیا

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home