له هه‌ولێره‌وه .. هه‌واڵی په‌یڤه به‌ندکراوه‌کان

یه‌ک دوو ڕۆژه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک کوردی ئه‌م شاره سه‌رقاڵی ئاماده‌کردنی پێداویستی خۆپیشاندانێکین له دژی ڕژیمی داگیرکه‌ری کۆماری ئیسلامی که بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته‌یه به نامرۆڤانه‌ترین شێوه له به‌رامبه‌ر بزاڤ و ناره‌زایه‌تیه مه‌ده‌نیه‌کانی جه‌ماوه‌ری ئه‌وده‌ڤه‌ره‌دا ڕاوه‌ستاون و تانوکه سه‌ره‌ڕای بنچاڤکردنی سه‌دان که‌س و بریندارکرنی ژماره‌یه‌کی زۆر ده‌یانیش گیانیان لێسه‌ندراوه.
له هزری ئه‌وه‌دا بووم که دروشم و پلاک کارته‌کانمان به باشترین شێوه ده‌ربڕی ئازاره‌کانی گه‌له‌که‌مان و داخوازیه‌کانی خۆپیشانده‌ران بێت. یه‌کێک له‌و دروشمانه‌ش بێگومان سه‌باره‌ت به ئازادی و ئازادی به‌ندییه سیاسیه کورده‌کانه که له‌چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی ڕژیمدا ده‌ستوو په‌نجه له‌گه‌ڵ ئازاردا نه‌رمده‌که‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌و هزراندنه‌شدا که‌وتمه به‌دوادا گه‌ڕانی هه‌واڵی نوێ. له پڕ له کوردستان نێت چاوم به وێنه‌ی ئاکۆ محه‌ممه‌د سه‌رنوسه‌ری هه‌فته‌نامه‌ی مێدیا که‌وت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که یه‌کدوو جار ئیمایڵم له‌گه‌ڵ گۆڕیبوه‌وه‌و خوێنه‌ره‌وه‌یه‌کی به‌رده‌وامی مێدیاش بووم سه‌رنجی ڕاکێشام. له ڕاستیدا سه‌ره‌تا وه‌مزانی هه‌ڤپه‌یڤین و چاوپێکه‌وتنه، چونکه وێنه‌که جیا له نوسراوه‌یه‌کی پاش سه‌وز تایتڵی سه‌رنج ڕاکێشی وای له‌سه‌ر نه‌بوو که هزرم بۆ ڕوداوێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراو بچێت. له‌بن وێنه‌که‌وه نوسراوه "ئاکۆ محه‌مه‌دو مناڵه‌کانی له ماڵه‌که‌ی خۆیدا"و له ژێر ئه‌ویشه‌وه به خه‌تێکی که‌مێک تۆختر نوسراوه: "پێمان ناڵێن کوێ ده‌پشکنن؟! خۆ له‌به‌ڕه‌یه‌ک و حه‌سیره شڕێک زیاتری له ناو ژووری میوانه‌که‌یدا نیه". بۆیه‌ش هێشتا خوێنه‌ره‌وه پێی وانیه له پشکنینی ماڵی ئاکۆ محه‌ممه‌د شتێکی فره‌تر ڕوویدا بێت(کوردستان نێت له بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی وادا نه‌شاره‌زایی پێوه‌دیاره، ده‌نا بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵێکی وا پێویستی به سه‌ردێڕێک هه‌یه که خوێنه‌ره‌وه ڕاکێشێ). له‌به‌ر ئه‌وه سه‌ره‌تا گوتم بزانم بابه‌ته نوێیه‌کانی دیکه چین پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی پێوه‌ندیی به وێنه‌که‌ی ئاکۆوه‌یه. یه‌که‌م بابه‌تی نوێ"مژده‌ی گیرانی ئاكۆ محه‌مه‌دی تیرۆریست! ... هاوڕێ باخه‌وان"!! چاوی ئه‌بڵه‌ق کردم و ڕایچڵه‌کاند‌م. بێگومان له‌وه‌ی دڵنیام که نه ئاکۆ تیرۆریسته‌و نه باخه‌وانیش به که‌سانی وه‌ک ئاکۆ ئێژێ تیرۆریست. به واتایه‌کی دیکه سه‌ردێڕه‌که هاواری هه‌واڵێکی ده‌کرد که ئاسایشی هه‌ولێری پێته‌ختی حکومه‌تی کوردستان، ئافرێنه‌ریه‌تی. بابه‌ته‌که‌م کرده‌وه‌و خوێندمه‌وه.
به‌ڵێ ئاسایشی هه‌ولێر کاک ئاکۆی سه‌رنوسه‌ری ڕۆژنامه‌ی مێدیا، ئه‌و مێدیایه‌ی که له پێناوی نه‌ته‌وه و بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی ده‌نوسی، ڕاپێچی به‌ندیخانه ده‌کات. ئه‌گه‌ر چی ورده‌کاری و هۆکاری گیرانه‌که ڕوون نیه، به‌ڵام به پێی ئه‌و نوسراوانه‌ی تا ئێستا له‌سه‌ری نوسراون و من دیتومه له‌سه‌ر ده‌ربڕینی تێهزرینه‌کانی گیراوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به بابه‌تێک که له مێدیادا وه‌شێنراوه، بنچاڤکرا بێت. هه‌ر کام له‌و گریمانانه و ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به بڵاوکردنه‌وه‌وه بێت، گیرانی ئاکۆ نه‌ک هه‌ر ڕه‌وا نیه به‌ڵکوو جێگه‌ی شه‌رمه‌زاری و ئاماژه‌ی ترس و دڵه‌خورپه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستانه له ئازادی ده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی. ئه‌وه‌ی مێدیای خوێندبێته‌وه ده‌زانێ که مێدیا له‌سه‌ر هێڵی نه‌ته‌وه و بزاڤی سه‌ربه‌خۆ خۆازیدایه و زۆربه‌ی بابه‌ته‌کانی خزمه‌تی ئه‌و هێڵه هزریه ده‌که‌ن و زۆرجاریش له که‌موکوڕیه‌کان ده‌دوێ و نه‌گوتراوه‌کان ئێژێ.
پارتی دیموکرات و ده‌سه‌ڵات دارانی ناو ئه‌م پارتیه ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویان ئه‌وه ئێژم زۆربه‌یان دژی ئازادیه دیموکراتیه‌کان و له‌وانه‌ش ئازادی هزرین و ده‌ربڕینن و دژایه‌تیه‌که‌شیان له وه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارێکی دیکه له ترسه‌وه هاتوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که هه‌ر نوسراوه‌یه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان له دژی به‌رپرس یا شالیارۆکه‌یه‌کی ئه‌و لایه‌نه بێت ئه‌وه له‌لای ئه‌وان ناپه‌سه‌نده‌و چێکه‌ڵدانه‌یان جگه له پیا هه‌ڵدان و ده‌ستخۆشی و فشکردنه‌وه‌ی بێ بنه‌ما نه‌بێ هیچیدیکه‌ی جێی نابێته‌وه، بۆیه‌ش ئه‌وانه‌ی ئه‌و هێڵه ببه‌زێنن به‌ده‌ردی به‌رپرسانی پێامنێر ده‌چن.
ماوه‌یه‌ک له مه‌و پێش سایتی په‌یامنێر که سایتێکی سه‌ر به پارتیه هه‌واڵێکی له‌مه‌ڕ شالیارێکی حکومه‌تی هه‌ولێر وه‌شاند. هه‌واڵه‌که‌ش باسی ئه‌وه ده‌کات که شالیار نه‌یویستوه به کوردی بۆ ڕۆژنامه نوسان بپه‌یڤێ و به‌باشی زانیوه به عاره‌بی له پایته‌ختی کوردستان و له ناو فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێره‌وه بۆ په‌یامنێران بپه‌یڤێ!. له‌وه‌ش بترازێ به‌دوای په‌یڤینه عاره‌بیه‌که‌ی، کاکی شالیار به ڕۆژنامه‌ڤانن ده‌بێژێ که بڕیارمداوه هه‌مووتان خه‌ڵات بکه‌م و هه‌مووتان سه‌ردانی باره‌گای شالیاره‌تی بکه‌ن بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاته‌که‌یان.
له پاش ئه‌وه، شالیار ڕونکردنه‌وه‌یه‌ک هه‌ر له په‌یامنێر بڵاوده‌کاته‌وه‌و حاشا له‌و ڕاستیانه ده‌کات که له‌سه‌ری نوسراون. به‌ڵام په‌یامنێر ئازایانه پێی له‌سه‌ر ڕاستی هه‌واڵه‌که داگرت. ئه‌م پێداگریه بێگومان سه‌ره‌ڕای پاڵه په‌ستۆی به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندنی پارتی هه‌روا به‌رده‌وام بوو. به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی من له‌سه‌رچاوه‌یه‌کی جێی متمانه‌وه وه‌ده‌ستم که‌وتووه، به‌رپرسانی ڕاگه‌یاندنی پارتی پشتگیریان له شالیاری عه‌ربی وێژ کردوه‌و ویستویانه به‌رپرسانی په‌یامنێر به‌چۆکدا بێنن و هه‌واڵه‌که‌ی خۆیان ڕاست وه‌که‌ن. ئه‌گه‌رچی به‌ناوی په‌یامنێره‌وه لێبوردنێکی کورت بڵاوکرایه‌وه به‌ڵام دوای ئه‌و لێبوردن خوازتنه بۆماوه‌ی سێ‌ڕۆژ په‌یامنێری چالاک و هه‌واڵگه‌یه‌ن له ڕۆژووگرتندا بوو، واته هیچی بڵاو نه‌کرده‌وه. له‌وکاته‌وه تا نوکه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت، په‌یامنێر نه‌بۆته‌وه ئه‌و په‌یامنێره‌ی پێش لێبوردن خوازتنه‌که. وه‌ک ئه‌و سه‌رچاوه بۆی نوسیم: پاش پشتگیری ڕاگه‌یاندنی پارتی له کاکی شالیارۆ‌که‌ی حکومه‌تی کوردستان و ناچارکردن به نوسینی لێبوردن له کاکی شالیار هه‌رسی به‌رپرسی په‌یامنێر (سه‌رنووسه‌ر، جێگری سه‌رنوسه‌رو به‌ڕێوه‌به‌ری نووسین) وازیان له په‌یامنێر هێناوه‌و له جیاتی ئه‌وان ئێستا: ئازاد حه‌سیب قه‌ره‌داخی وه‌ک سه‌رپه‌رشتیاو فاخر هه‌مه‌وه‌ندی وه‌ک به‌رپرسی ئاژانسه‌که داندراون. له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌ز بۆخۆم سه‌ره‌تا به‌گومانه‌وه له لێره(وێبلاگی کوردستان) چتێکم بڵاوکرده‌وه و له چه‌ند شوێنی دیکه‌ش پرته‌وبۆڵه‌ی وه‌ک ئه‌وه‌ی من هه‌بوون. هه‌روه‌ک حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌نیش نامه‌یکی بۆ نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک شالیاری حکومه‌تی هه‌ولێر نووسیوه که له‌و کاته‌دا له‌هه‌ولێر بوو. ده‌قه‌که‌ی له سایتی ده‌نگه‌کان بڵاو بۆته‌وه.
بێگومان پیامنێر له ده‌ست پێکه‌وه هه‌وڵێکی زۆری‌دا که به سێ زمان هه‌واڵه‌کانی کوردستان بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی و ئه‌مه‌ش له ئاکامی چالاکی و ماندوو بوونی زۆری ئه‌وانه‌دا بوو که ئێستا وازیان هێناوه یان ناچار به وازهێنان کراون.
جێی سه‌رنجه که ده‌سه‌ڵاتی ڕاگه‌یاندنی پارتی زۆربه‌ی له چنگی که‌سانێکدایه که پێشتر له حزبی شیوعی ئێراقدا تێکۆشانیان هه‌بووه. به‌رپرسی سه‌ته‌لایتی کوردستان، به‌رپرسی ته‌له‌ڤیزیۆنی ئه‌لته‌ئه‌خی که تازه داندراوه، به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتی، به‌رپرسی ده‌زگای ئاراس، به‌رپرسی گۆڤاری هه‌رێم، به‌رپرسی ده‌زگای موکوریانی‌و به‌رێوه‌به‌ری گشتی ڕۆشنبیری هه‌ولێرو هه‌روه‌هابه‌ر پرسی زاگڕۆس تیڤی که هه‌ر هه‌مان سه‌رۆ قادری به‌رپرسی مه‌کته‌بی ڕاگه‌یاندنی پارتیه، هه‌موویان له که‌سانی کۆنه شیوعین. ئه‌م به‌رپرسایه‌تیان بۆ ڕاگه‌یاندنی حزبی سیاسی زۆر گرنگ و بایه‌خدارن. له ڕواڵه‌تدا مادام که‌سانی کۆنه شیوعی که له‌جێوه ده‌بێ پێشکه‌وتنخواز بن شتێکی باشه‌و به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی که هاتونه‌وه سه‌ر هێڵی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رێنیه. دیاره من وه‌ک که‌س و که‌سایه‌تی که‌سیان له نزیکه‌وه ناناسم جگه له‌وه‌ی ناویان له‌سه‌ر په‌ڕی بڵاوکراوه‌کانی پارتی و له په‌نجێره‌ی تیڤیه‌کانه‌وه‌م گوێ لێبوه.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه جێگه‌ی سه‌رنج و ڕامان و له هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێسته‌یه ئه‌وه‌یه که ئه‌وه‌ی به ڕاگه‌یاندنی پارتیه‌وه دیاره کاریگه‌ریه‌کی زۆری هزرو ڕامانی ئه‌و کۆنه چه‌پیانه‌یه. کاریگه‌ریه‌که‌ش ئه‌گه‌ر له هه‌ندێک باره‌وه ئه‌رێنی بێت ئه‌وه له فره لایه‌نه‌وه نه‌رێنی داڕزێنه‌ره. ئه‌و به‌ڕێزانه هه‌روه‌ک که‌لتورێکی پارته براکانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت، ڕاگه‌یاندنیان به هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کانیه‌وه خستۆته خزمه‌ت حزب و له ناو حزبیشدا که‌سه‌کان و سه‌رۆکی حزب به‌تایبه‌تی. ته‌نانه‌ت هه‌ندێکجار خزمه‌تی پاراستنی پارت. هه‌ر له‌و تێڕوانینه که‌لتوریه‌وه ئه‌وه‌ی دژی حزب، به‌رپرسێکی حزب، دامه‌زراوه‌یه‌کی سه‌ر به‌حزب نقه‌ی لێوه‌بێت نقه‌ی ده‌بڕن و پێنوسه‌که‌ی لێده‌ستێن. یان که‌ویی ده‌که‌ن و ناچاری مل ڕاکێشانی ده‌که‌ن یان وردووهاڕی ده‌که‌ن و ده‌یکه‌نه په‌ند.
ئه‌وه‌ی له په‌یامنێری ڕودا ده‌بێ له‌و گۆشه نیگایه‌وه لێی بڕوانین. به‌رپرسانی کۆنه شیوعی و ئه‌مڕۆ پارتیی له ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی پارتیدا به به‌ڕێوه‌به‌رانی په‌یامنێریان گوت سه‌ر نه‌ویکه‌ن و لێبورین له شالیاری حزب بخوازن! به په‌یامنێریان گوت که ئازادی ئه‌وه نیه که ئێوه لێی تێگه‌یشتوون! گوتیان ئێمه ئازادیمان داونێ که له‌سه‌ر خه‌ڵکی دیکه بنوسن و بێ ئابڕویان بکه‌ن نه‌ک شالیاری حزب. به په‌یامنێریان ڕاگه‌یاند ئێوه ده‌بێ ملکه‌چی سه‌روی(سه‌رۆی) خۆتان بن، پێیان فه‌رموون ئێوه له ڕواڵه‌تدا سه‌ربه‌خۆن و ئه‌وه‌ش که ده‌ڵێین ئێوه سه‌ربه‌خۆو ئازان هه‌ر بۆ خزمه‌تی حزبه! له هه‌ڵبژاردنی هه‌واڵ و ڕاپۆرته هه‌واڵ نوسیندا هه‌یه به‌ڵام نه‌ک له‌سه‌ر حزب و شالیاری حزب. له ڕاستیدا پێان ڕاگه‌یاندن ئێوه نابێ شتێک یان ڕاستیه‌ک له‌سه‌ر حزب یان دامه‌زراوه‌یه‌کی حزب بنوسن و بیڵێن که زیانی بۆ حزب هه‌بێت!.
وه‌ک ده‌ڵێن "قسه هه‌زاره‌و دوی به‌کاره". ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر ئاوا له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی خۆی ده‌جوڵێته‌وه و ناچار به خۆ چه‌ماندنه‌وه‌یان ده‌کات جا چۆن له‌گه‌ڵ ئاکۆیه‌کی نه‌ترس و بوێر که ده‌یه‌وێ ڕاستیه‌کان بێژێ و په‌ڵه‌کان ده‌رخات و خراپیه‌کان نیشان بدات وا به سێانی لێی خۆش ده‌بن. دیاره هه‌روه‌ک له‌سه‌روه ئاماژه‌م پێدا به‌رپرسانی په‌یامنێر ئازایانه به‌رگریان کرد‌و ملیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی سه‌روی خۆیانه‌وه نه‌وی نه‌کردوو پاش ئه‌و پاڵه‌په‌ستۆیه په‌یامنێریان بۆ به‌جێ هێشتن.
له بن سێبه‌ری داگیرکه‌راندا ڕۆژنامه‌کانمان داده‌خه‌ن و چالاکانی سیاسی و خه‌باتکارانی گۆڕه‌پانی بزاڤی مه‌ده‌نی ده‌گیرێن و ئازار ده‌درێن. لێره‌وه ده‌مانه‌وێ پشتگیری ئه‌و خه‌بات و تێکۆشانه سه‌رده‌میانه‌ی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین و به‌وه‌ی که ده‌چینه ناوه‌ندی باژێڕوو خۆ نیشان ده‌ده‌ین ده‌مانه‌وه پشتگیری ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌مان بکه‌ین. چاوه‌ڕوان بوین له هه‌ولێرو له پایته‌ختی کوردستان ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕدرێت و له به‌رده‌می کونسولی ڕژیمی ئێران له هه‌ولێر بیان گوتبایه به‌ندییه سیاسیه‌کانمان ئازاد بکه‌ن و کۆتایی به لێدان و کوشتنی جه‌ماوه‌ری ڕۆژهه‌ڵات بێنن و بڵێن به‌ڵێ بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی کێشه و پرسی کوردان له هه‌ر شوێنێک. به‌ڵام گه‌لۆ چاوه‌ڕوانیه‌که‌مان له جێی خۆیدا نه‌بوو و نیه. ئه‌ی ئه‌وه نیه له هه‌ولێر خۆی ئازادی پێشێل ده‌کرێ. ئه‌وه‌نیه ته‌نانه‌ت نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌نوسانی حزبیش له ئازادی بێبه‌شن. ئه‌وه‌نیه ئاکۆ محه‌ممه‌دی مێدیا له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی ڕاپێچی به‌ندیخانه ده‌کرێ و ماڵه‌که‌ی ده‌پشکنرێ. له هه‌ولێرێک که ئازادی نه بێ و ئه‌وه‌شی هه‌یه ئازادییه‌که که خزمه‌تی حزب و ده‌سه‌ڵات و سه‌رۆک بکات، ئیتر چاوه‌ڕوانی وا چاوه‌ڕوانیه‌کی به‌تاڵه.
له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر ئه‌و ئازادی و دێموکراسیه‌ی که ده‌گوترێ له هه‌ولێره‌وه بۆ ئێراق و ناوچه‌که بڵاو ده‌کرێته‌وه ئه‌وه‌بێت که ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌یبینن و ده‌یبیسین، ئه‌وه هه‌ر خوا ده‌زانێ چی لێده‌رده‌چێ! له‌و هه‌ولێره‌ی که په‌یڤه‌کان ڕاپێچی به‌نده‌کان ده‌کرێن.
تۆ بڵێی گه‌ر له‌سه‌ر سه‌ری شالیاری ناوخۆی تۆقیوو له ڕاگه‌یاندن قورقوشم بتوێنرێته‌وه‌و پاشان ساردبکرێته‌وه چی ده‌ربچێ؟!

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home