نه ههڵۆێستهکان نه‌ته‌وه‌ێن ، نه ڕێپێوانه‌کان!
نه ههڵۆێستهکان نه‌ته‌وه‌ێن ، نه ڕێپێوانه‌کان!
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌ڕیوه و داوای ئازادی ده‌کات، ژیانی ده‌وێ ، مافه‌کانی خۆی ده‌خۆازێ. گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌ن جۆڵانه‌وه‌یه‌کی خۆجۆش و ڕه‌سه‌نه که پاش ته‌حه‌مول کردنی 25 ساڵ چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توتالیته‌ری ئیسلامی له ئێران و پاش سهرکۆتکردن و ئێعدام کردنی ده‌یان ساڵه ،جامی سه‌بری پڕ بوه و ئێستا ئیتر ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان .
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ڕاپه‌ڕیوه و داوای ئازادی ده‌کات، ژیانی ده‌وێ ، مافه‌کانی خۆی ده‌خۆازێ. گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌ن جۆڵانه‌وه‌یه‌کی خۆجۆش و ڕه‌سه‌نه که پاش ته‌حه‌مول کردنی 25 ساڵ چه‌وسانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی توتالیته‌ری ئیسلامی له ئێران و پاش سهرکۆتکردن و ئێعدام کردنی ده‌یان ساڵه ،جامی سه‌بری پڕ بوه و ئێستا ئیتر ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان .
گه‌لی کورد ئه‌زانن که کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌و سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاته نیه که گۆیان لێ بگرێ و وه‌ڵامی داخۆازیهکانیان بداته‌وه و له ڕێگه‌ی دیالوگهوه کێشه‌کان بگه‌نه ئه‌نجامی چاره‌سه‌ری ڕه‌وا. گه‌لی کورد مهنتالیته و ناوه‌رۆکی سه‌رکوتگه‌رانه و داگیرکارانه‌ی ئه‌و حکومه‌ته باش ئه‌زانن و ئاماده‌ن به ده‌ربڕینی دروشمی نه‌ته‌وه‌ێی و شۆڕشگێڕانه پێشۆازی له گوله‌ی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی ئیسلامی ئێران بکه‌ن.
گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان چیان هه‌یه که له‌ده‌ستی بده‌ن؟ له‌وه زیاتر که مردنیان پێ باشتره له بن ده‌ستی ، بێ مافی ، نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، لاوازی ئابوری و نه‌بونی داهاتو و نادیاری چاره‌نوسی نه‌وه‌کانیان. که‌وا بو ئه‌م گه‌له، شۆڕشگێڕانه و به مه‌به‌ست و به زانین و تێگه‌یشتنه‌وه له ماهاباد، له چوار چرای بریندار به بیانوی تێرور کردنی لاوی ئازادیخۆازی کورد شوانه‌ی سه‌ید قادره‌وه سه‌ریان هه‌ڵدا و له سنه‌ی خۆێناوی و سه‌قزی قاره‌مان و جۆانڕوی خۆڕاگر و کامێارانی دوژمن بهزێنهوه و سه‌رئه‌نجام هه‌مو شار و شاروچکه‌کانی کوردستان ، له مه‌ریوان ، بۆکان ، بانه پیرانشار ، شنو ، نه‌غه‌ده ، ورمێ و ...سوره گۆڵی ئاوه‌ته‌کانیان له یه‌خه‌ی چیاکانی کوردستان دا‌و و به یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک ههڵۆێستیهوه ڕابون و ته‌جروبه‌ی تازه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ریان کرده بناغه‌ی خه‌باتی نوێی کوردستان و به‌ره‌و قۆناغی یان مان و مافدار بون یان نه‌به‌زین و به‌رده‌وام بونیان دانا.
به‌داخه‌وه هه‌ڵۆێستی حیزبه کوردیه‌کان له ئاست ئه‌و سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ری و ڕه‌وایه، به جێ و نه‌ته‌وه‌ێی و شایان نه‌بو. ئه‌م حیزبانه ده‌یانه‌وه‌ێ خه‌ڵکی کورد ملکه‌چی ئه‌وان بن و پێان وایه هه‌ر ئه‌وان ئه‌توانن ماف بۆ گه‌ل وه‌ر بگرن و هه‌ر ئه‌وان ده‌بێ دیاری بکه‌ن که کورد که‌ی و چون ڕاپه‌ڕن و داوای چی بکه‌ن و ئه‌مه‌ش وای کردوه که هه‌تا ئێستاش نه هه‌ڵۆێستی دیاری کراویان هه‌بێ و نه خه‌باتێکی هاوبه‌شیان به‌ڕێوه بردوه.
ئه‌وه‌ی که زورتر له هه‌مو لایه‌ک ڕه‌خنه‌ی له سه‌ره، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانه ، نه هه‌ڵۆێسته‌کانی ئه‌ناسرێنه‌وه و نه بانگهوازیهکانیان بانگه‌وازی ئه‌و حیزبه‌یه که ده‌یان ساڵ کۆماری ئیسلامی ئێرانی له کوردستان دا ڕاو ده‌نا. دوکتور عه‌بدولڕه‌حمانی قاسملوی شه‌هید ده‌ڵی: نه‌وه‌ی ئێمه نه‌وه‌ی خۆدموختاریه ، به‌ڵام هیچ گۆمانی تێدا نیه که نه‌وه‌ی داهاتو نه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆێی بێ. ئه‌مه واته‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نی که ده‌بێ خه‌باتی چه‌کداری و حیزبیانه بکرێته هه‌وینی جۆشدانی ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری و له‌و گۆڕانکاریانه‌ی که شه‌پۆله‌کانیان ناوچه‌کیان گرتوه‌ته‌وه حیزب ببێته به‌شێک له کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و پێشڕه‌وی سه‌رهه‌ڵدانی شار و شه‌قام بکا و وه‌ک لافاو بارگه‌و بنه‌ی داگیرکه‌ران له کوردستان دا ڕاماڵێ.
به‌رپرسیاری و ڕه‌ساله‌تی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له‌م کات و سات و سه‌رده‌مه ناسکه دا ڕێکخستن و کۆ کردنه‌وه‌ی هه‌مو لایه‌ن و گروپ و که‌سایه‌تی و جۆشدانی سه‌رجه‌م جوڵانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ێی و شۆڕشگێڕانه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه ، نه‌ک ئه‌وه‌ی خۆی له گه‌ل و جوڵانه‌وه‌که جیا بکاته‌وه و خۆی بکاته پاشکۆی کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی و گۆێ له ڕاۆێژکاری تێکده‌رانه‌ی سه‌لاح موهته‌دی بگرێ. گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌رهه‌ڵدان دایه ، هێزه سه‌رکوت که‌ره و داگیرکه‌ره ئێرانیه‌کان بێ ڕوحمانه ئه‌یان کۆژن و ده‌نگیان بێ ده‌نگ ئه‌که‌ن ، که‌چی کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌بدوڵا هه‌مو توانای خۆیان خستوه‌ته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌کان یه‌ک نه‌گرن و لێک بڵاو بن و له سه‌ر ڕێنماێی یه‌کیه‌تی نیشتمانی ناهێڵن گه‌لی کورد خه‌باتی خۆی دژی کۆماری ئیسلامی ئێران یه‌کگرتو و به گۆڕ و تین بکات و مه‌خابن حیزبی دیموکراتیش که‌وتوه‌ته ژێر ئه‌و بیرکردنه‌وه چه‌وتانه و له به‌رپرسیاره‌تی مێژووێی و شۆڕشگێڕانه‌ی خۆێ تێ ناگات.
له کاتێک دا که گه‌لی کورد و کۆمه‌ڵگای مروڤایه‌تی ، ڕۆشنبیران ، ئازادیخۆازان و هه‌ر هه‌مو لایه‌ک له سه‌ر ئه‌و بڕوایه دان که ده‌بێ هاو خه‌باتی و هاوکاری و جۆشدان له نێوان حیزب و لایه‌نه‌کانی کوردستان پێک بێت ، کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی به تاوانبار کردنی ئه‌وه‌ی که پارتی ژیانی ئازادی کوردستان سه‌ر به ئیتلاعاتی ئێرانه و حیزبی کومونیستی ئێران و کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌ت کێشان( سازمانی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران – کۆمه‌ڵه)# کاریان به کورد نیه و ...به‌م جۆره سه‌رهه‌ڵدانی گه‌ل ئه‌به‌نه ژێر پرسیار و پشت له جوڵانه‌وه خۆ جوشهکهیان ئه‌که‌ن و ڕێگا به کۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌ده‌ن که به مه‌یلی خۆێ ئه‌و گه‌له هه‌ژاره داپڵۆسێنێ.
ئایا ڕه‌وایه کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی که بۆخۆیان نیشانه‌ی پرسێارێکی گه‌وره‌یان له به‌رده‌م دایه، لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی به‌رنه ژێر پرسیار و به ناڕه‌سن و ... ناویان به‌رن. ئایا ئه‌م کاره‌ی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی و باس کردن و هه‌ڵۆێست وه‌رگرتنی نا مه‌سئولانه و نابه‌جێ و نا شۆڕشگێڕانه‌ی له‌م بابه‌ته ، زه‌مینه خۆشکردن نیه بۆ داگیرساندنی شه‌ڕێکی دیکه‌ی ناۆخۆێی . کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی یه‌کێک له لایه‌ن و که‌سه هه‌ره مه‌سوله‌کانی شه‌ڕی نێوان حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌یه که به سه‌دان که‌س شه‌هید ، سه‌قه‌ت و پاسیڤ بون به ناڕه‌وا و هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێکی نه‌داوه‌ته‌وه، که‌چی ئه‌یه‌وێ هه‌رهه‌مان هه‌ڵه دووباره بکاته‌وه و وا ئه‌زانی که خه‌ڵک له ده‌ورانی گا جوت دا ئه‌ژین و ئه‌ویش هه‌ر ئاغاکه‌ی جارانه. کاک مسته‌فای هیجری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له وت و وێژێکی دا له گه‌ڵ ڕادیو ده‌نگی کوردستانی ئێران به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندی به قسه و باسهکهیانهوه هه‌بێ ده‌ڵێ : له شاره‌کان دا خه‌ڵک ته‌خریبیان کردوه و ماشینی پاسدارانیان سوتاندوه و شیشه‌ی بانکه‌کانیان شکاندوه و حسێنیهیان ئاوڕ تێ به‌رداوه ، و له دوایش دا ده‌ڵی ئه‌وه کاری عه‌واملی کۆماری ئیسلامی ئێرانه.
یه‌که‌م : کاک مسته‌فا سه‌روکی یه‌کێک له حیزبه گه‌وره‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه که له ماوه‌ی نێزێک به 60 ساڵ ته‌مه‌نی خۆی دا خاوه‌ن ڕه‌سه‌نترین ، به جێ ترین و زانستێانهترین هه‌ڵۆێست بوه.
دوهه‌م : ئه‌وه‌ی که سه‌رۆکی حیزبێکی کوردی جوش و خروشی گه‌ل و ئه‌وه‌ی که له کاتی دێسپێرات دا وه‌ک هه‌مو سه‌رهه‌ڵدانه جه‌ماوه‌ریه‌کان هێندی سوتاندن و شکاندیان کردوه، به تهحریب ناو به‌رێ ، زور دوره له قسه‌ی ڕێبه‌رێکی کورد و نه هه‌ڵۆێستی نه‌ته‌وه‌ێی و شۆڕشگێڕانه‌ی حیبێکی کوردیه و له سه‌ر گه‌لی کورد و حیزبی دیموکرات ئه‌بێته ماڵ و ده‌ستی داگیرکه‌ری ئێرانی ئاواڵه ئه‌کات بۆ سه‌رکوت کردنی زیاتر.
سێهه‌م: ده‌بو کاک مسته‌فا و سه‌ران و ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دیموکرات له ڕاگهیاندارۆێک دا داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکه‌ن و مه‌به‌سته‌که‌یان ڕۆنتر بگهێهنن و بڵێن که ئه‌وان سهرههدانهکان به ڕه‌وا و به‌رحه‌ق ده‌زانن.
گه‌لی ڕاپه‌ڕیوی شاری سه‌قز حسینیهیان ئاوڕ تێ به‌ر نه‌داوه ، به‌ڵکۆ ئه‌و حسێنیهیه له سه‌ر بازاڕی یه‌کێک له قه‌ڵا دێرینه‌کانی شار دروست کراوه که کۆماری ئیسلامی ئێران له درێژه‌ی سیاسه‌تی شێواندنی ئاسه‌واری مێژووی کوردستان بنێاتی ناوه و خه‌ڵکی کورد هه‌ر له سه‌ره‌تاوه دژ بوون و له‌م هه‌له که‌ڵکێان وه‌رگرتوه که تۆڵه‌ی خۆیان بکه‌نه‌و و بازاڕه‌که‌یان ئاوڕ تێ به‌رداوه که حسێنیهکهش سوتاوه ، هه‌ر بویه ده‌بو سه‌روکی حیزبی دیموکرات باش له‌و شتانه ئاگادار بوایه .
له ئه‌روپا که لانکه‌ی دیموکراسی و ئازادی و مافی مروڤه له کۆتاێی فوتبول کردن دا به ده‌یان جار شیشه شکاوه و ماشین سوتاوه ، ڕێبه‌ری هیچ حیزبێک به تهخریبکاری ناو نه‌بردون . ئه‌و جورهکارانه شتێکی ئاساێی یه له کاتی ڕاپه‌ڕینێکی جه‌ماوه‌ری هه‌زاران که‌سی دا و ئه‌وه په‌یامی گه‌ل و ویستی گه‌ل نیه به‌ڵکو له کاتی بشێوی دا ڕو ئه‌ده‌ن و نابێ گه‌ل بهرسیار بناسرێ.
ئه‌وی که حیزبه کوردیه‌کان کردویانه و به تایبه‌ت حیزبی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی کاک عه‌بدوڵا موهته‌دی ، نه ئه‌وه‌ی که وه‌ڵامده‌ر و شایانی گه‌لی سه‌رهه‌ڵداوی کوردستان بێ و نه هه‌ڵس و که‌وت و هه‌ڵۆێستی نه‌ته‌وه‌ێ و شۆڕشگێڕانه بوه ، به‌ڵکو وه‌ک کورد ئه‌ڵێ نهپێچ راوه و نه ڕێسراوه ،شه‌قه‌ی دێ ، هێشتا ئه‌م دوو لایه‌نه خۆیان له ته‌بعید دان هیچ جوره ڕێزێک له دیموکراسی و دامه‌زاراندنی گروپ و لایه‌نی سیایسی و بیر جیاواز ناده‌ن و خه‌ریکی ته‌مرین کردنی خستنه دست گۆڕه‌پانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردسستانن و ئه‌یانه‌وێ ته‌جروبه‌ی تاڵی باشوری کوردستان و هه‌ڵۆێسته نا به‌جێ کانی یه‌کیه‌تی و پارتی دوو باره بکه‌نه‌وه. له ڕێپێوانه‌کان دا له جیاتی ئه‌وه‌ی کێشه‌ی کورد به‌رجه‌سته بکه‌نه‌وه ، دروشم بۆ خۆیان ئه‌ده‌ن و ڕێکلام بۆ ده‌سه‌ڵات و هێزی خۆیان ئه‌که‌ن. حیزبی دیموکرات هه‌ڵه‌یه‌کی مێژووێی ئه‌کات ئه‌گه‌ر عه‌بدوڵای موهته‌دی بکاته برا به‌شی خۆی بۆ وهدرنانی لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی کوردی له گۆڕه‌پانی خه‌باتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان و ده‌بێ به‌و سیاسه‌ت و هه‌ڵۆێستانه‌ی دا بچێته‌وه و هه‌ۆڵی یه‌ک گرتنی هه‌مو لایه‌نکان به بێ جیاوازی بدات و گێانی هاو خه‌باتی له سه‌ر ئه‌ساسی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ێی به هێز بکات...
ئه‌و کارانه‌ی تا ئێستا کراون له به‌رانبه‌ر سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان زور که‌م و لێک بڵاو و بێ تائسیر بون و هه‌تا ئه‌م سیاسه‌ت و ههڵۆێستانهش به‌رده‌وام بن نه‌تیجه‌یه‌کی باشیان نابێ. ئه‌گه‌ر به‌ره به‌م په‌له په‌له پێک نایه ، ده‌بێ کومیته‌یه‌کی هاوبه‌ش دامه‌زرێ و کێشه و مل ملانێ حیزبیه‌کان وه‌لا بنرێن و گه‌لی کورد ئه‌ساس و سه‌رچاوه بێ.
050814
# هیوادارم ئه‌م حیزبی کومونیسته له کۆڵ کۆمه‌ڵه بێته‌وه و بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌سڵ و فه‌سڵی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی و له‌مه زیاتر خۆی به شتێکه‌وه خه‌ریک نه‌کا که ناوێکی زل و شارێکی وێرانه.
***
(ئه‌م بابه‌ته نوێکراوه‌ته‌وه- کوردستان)
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home