خوێندنه‌وه‌یه‌کی کورت بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان

عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د-20-8
مارکس پێش شۆڕشی کۆمۆن ، له‌گه‌ڵ ده‌ست دانه چه‌کدا نه‌بوو ، به‌هه‌مان شێوه بلیخانۆفیش له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا نه‌بوو . ئاکامیش هه‌ردوو شۆڕش تێک شکان . کۆمۆن به چه‌ک ، ئۆکتۆبه‌ریش هۆکاری تێک شکاندنه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌ی جۆراو جۆری بۆ کراوه ، به‌ڵام باشترینییان وه‌سیه‌ته‌که‌ی بلیخانۆف بوو .
ئه‌م دوو نموونه‌یه‌م بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه ، ده‌مه‌وێت بڵێم ئایا ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستان له هه‌ڵبژاردنی کات و شوێندا جێی خۆی بوو ؟ ئایا پێشبینی ده‌کرا به سه‌رکه‌وتن بگات؟؟؟ .
بێ‌شک ئه‌وه‌ی که‌مێک له سیاسه‌ت تی َبگات ، ده‌زانێت ڕژێم له تاران ده‌ڕوخێت نه‌ک نه‌وسوود و شنۆ ! . به‌ڵام خۆ گه‌لی کورد چاوه‌ڕوان ناکات هه‌موو گه‌لانی ئێران ڕابپه‌ڕن ، ئه‌وجا ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕن به‌رامبه‌ر به سوکایه‌تیکردن به ته‌رمی ڕۆڵه‌کانی ، یاخود شۆڕش هه‌ر ده‌بێت پنتی ده‌ست پێکردنی هه‌بێت ، له خاڵێکه‌وه ده‌ست پێ‌بکات .
ڕاپه‌ڕینی ئه‌م دواییه‌ی کوردستانی خۆرهه‌ڵات ، به‌شێکه له شکڵ گرتنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له کوردستان که له یاده‌کانی 1 ئایار و 8 مارس و پشتگیری فیدراڵی کوردستان و دامه‌زراندنی ڕێکخراوه‌کانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامه‌کان ده‌ستی پێ‌کرد . به‌م ڕاپه‌ڕینه جه‌ماوه‌رییه خه‌باتی سیاسی له کوردستانی خۆرهه‌ڵات ڕێگای خۆی دۆزییه‌وه ، ئه‌ویش خۆ سازدانهوهیه له شێوه‌ی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ، نه‌ک گاردی گه‌ریلایی له‌و دیوو سنوره‌وه .
تێکۆشانی خه‌ڵکی کوردستان له پارتایه‌تی و خه‌باتی چه‌کدارییه‌وه ، شێوه‌یه‌کی دیکه به‌خۆوه ده‌گرێت ئه‌ویش خۆڕێکخستن و تێکۆشانی جه‌ماوه‌ری و خه‌باتی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نییه ، له‌م شێوه خه‌باته‌دا ، هه‌موو گه‌ل ده‌بنه ئه‌ندام نه‌ک پارت و گروپی سیاسی به ته‌نها ، بۆیه سه‌رکوتکردنی خه‌باتی چه‌کداری زۆر ساناتره له سه‌رکوتکردنی خه‌باتی سڤێل . به تایبه‌ت له کات و سه‌رده‌مێکدا ده‌ژێین ، هه‌ڵه‌بجه‌و ڕواندا ، بۆسنه‌و دارۆڤهر نموونه‌ی وایان به‌جێ هێشتووه مرۆڤایه‌تی ته‌قه‌بوڵی دوباره بونه‌وه‌یان ناکات .
سانایه ده‌وڵه‌ت بزاڤێکی چه‌کداری شه‌ڵاڵی خوێن بکات ، به‌ڵام ناتوانێت بزووتنه‌وه‌یه‌کی چه‌کداری ملیۆنی قڕ بکات . ئاسانه ئالانه بگرێت ، به‌ڵام گرتنی مه‌یدانی شۆڕشی مه‌هاباد سه‌خته .
پارته سیاسییه‌کان لایان ڕوون بوو ئه‌م بزاڤه جه‌ماوه‌رییه به سه‌رکه‌وتن ناگات ، به‌ڵام مه‌جبور بوون بڵێن کوردستانییان هێرش بۆ ئاسمان ده‌به‌ن . هه‌رچه‌نده پێشتر ئه‌و پرسیاره‌یان نه‌خرابووه به‌رده‌م که ئایا له گه‌ڵ ڕاپه‌ڕیندان یان نا؟ تا بزانیین وه‌ڵامیان چی بووه . بۆیه ئاساییه ببینیین هیچ هێزێک دژ به درێژه‌ی ڕاپه‌ڕیندا نه‌بووبێت ، چونکه هه‌موو وه‌ڵام و هه‌ڵوێسته‌کان ، وه‌ڵام و هه‌ڵوێستی دوای ڕاپه‌ڕینن . ڕاپه‌ڕین کۆمه‌ڵێک په‌ندو ئه‌زمونی وه‌به‌رهێنا ، ده‌توانرێت له ڕابردوودا که‌ڵکیان لێ وه‌رگرترێت بۆ ڕاپه‌ڕینه‌کان داهاتوو ، چونکه ئه‌م شێوازه تێکۆشانه که مهابادییهکان دۆزییانه‌وه سه‌ره‌تایه نه‌ک کۆتایی .
- خه‌باتی جه‌ماوه‌ری و مانگرتنی سه‌رانسه‌ری ده‌توانرێت بکرێته شێوازی خه‌بات له داهاتوودا ، جه‌ماوه‌ری کوردستان ئاماده‌گییان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌یه .- پێگه‌یین و کامڵ‌بوونی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له کوردستاندا ، زۆرجار ڕێکخراوه‌ی مه‌ده‌نی له هه‌ندێک بڕگه‌ی مێژوویی‌دا ڕۆڵی کاراتر له پارتی سیاسی ده‌گێڕێت .- بوونی به‌ره‌یه‌کی کوردستانی یاخود سه‌رکردایه‌تییه‌کی مه‌یدانی بۆ جۆشدانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه ئه‌رکی ده‌ست به جێیه ، جه‌ماوه‌ر له کوردستان له هه‌موو شاره‌کان پێکه‌وه مانده‌گرن ، که‌چی لایه‌نه‌کان له ده‌ره‌وه ناتوانن پێکه‌وه خۆپێشاندانێک ئه‌نجامده‌ن .- ڕاپه‌ڕین پارته سیاسییه‌کانی له‌سه‌ر ئه‌زمونی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له ناوه‌و ده‌ره‌وه ڕاهێنا ، که لاوازترین خاڵی لایه‌نه سیاسییه‌کان بوو له ڕابردوودا .- ئه‌و هه‌موو متمانه‌یه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستانی خۆرهه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌ردوو پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌که‌ی کوردستانی باشور هه‌یانبوو له جێگه‌ی خۆیدا نه‌بوو ، ده‌بینیین نه‌ک فریایان نه‌که‌وتن ، بگره به‌و هه‌موو توانا مادی و ڕاگه‌یاندنه‌وه نه‌یانتوانی ده یه‌کی ڕۆژ تیڤی ئه‌کتیف بن .هاوکات ڕاپه‌ڕین کاریگه‌ری خۆی له‌سه‌ر پارسه‌نگی هێزه‌کان و هاتنه پێشه‌وه‌ی هێزی نوێ بۆ گۆڕه‌یانی سیاسی کوردستان دانا .
له لایه‌که‌وه دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی زیاتر له یه‌کتر نزیک کرده‌وه ، وورد تر قسه بکه‌ین ، کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی بۆ لای دیموکرات ڕاکێشا ، له لایه‌کی دیکه‌وه هه‌موو لایه‌ن و گروپه چه‌په‌کانی کرده پاشکۆی سیاسی کۆمه‌ڵه(حکا ).
بڕیاری مانگرتنی 7-8 بڕیارێکی زۆر گران بوو بۆ لایه‌نێکی سیاسی وه‌ک کۆمه‌ڵه ، ئه‌گه‌ر تا ئه‌و به‌رواره ڕاپه‌ڕین درێژه‌ی نه‌کێشایه ، ئه‌گه‌ر ئه‌وبانگه‌وازه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتایه، کاریگه‌ری سیاسی له‌سه‌ر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵه داده‌نا ، گه‌وره‌ترین قوماری سیاسی بوو کۆمه‌ڵه به گیرفانی به‌تاڵه‌وه ئه‌نجامی دا (لاوازی ته‌شیکیلاتی ، هه‌ژاری دارایی ، بێ ئیمکاناتی ڕاگه‌یاندن... ) ، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتوو نه‌بوایه ، ئه‌وه فڕێ ده‌درایه پاشه‌وه‌ی هاوکێشه سیاسییه‌کان .
وه‌ک لایه‌نی سیاسی ده‌توانم بڵێم ئه‌م بڕیاره به جورئه‌ته‌ی سه‌رکردایه‌تی کۆمه‌ڵه دای ئه‌وانی له قه‌یرانه‌کانی ڕابردوو ڕزگارکرد ، به‌ڵام دیسانه‌وه‌ی سه‌لماندی ئێرانی بوونی ئه‌وان وه‌ک ته‌شکیلات له دروشمێکی پوچ زیاتر نییه ، له ئێران‌دا نه‌ک نه‌یانتوانی هه‌رێمی گه‌وره‌ی وه‌ک کوردستان به بڕیارێک له چالاکی ڕاگرن ، به‌ڵکه ناتوانن ته‌نها یه‌ک ڕیزه ماڵیش یه‌ک کاتژمێر له ماڵه‌وه ڕاگرن . هاوکات به‌م بڕیاره‌یان له لایه‌که‌وه برینی دووکه‌رت بوونی کۆمه‌ڵه‌یان ساڕێژکرد ، له لایه‌کی دیکه‌وه لایه‌نی وه‌ک حیکمه‌تیست و چه‌ندین لایه‌نی دیکه‌یان خسته پاشکۆی خۆیانه‌وه ، به‌م پاشکۆیه‌تییه‌ش هه‌یبه‌تی سیاسییانییان تێک شکاند ، لێره‌دا زۆربڵێی و قسه‌ی زل له به‌رامبه‌ر هه‌ڵوێستی مێژویی ده‌به‌زێت ، تازه نه حیکمه‌تیست و نه تهقوایست ناتوانن له ئاست هه‌یبه‌تی سیاسی کۆمه‌ڵه خۆ به دۆنکیشۆتهکهی جاران بزانن ، 7-8 کۆتایی به هه‌یبه‌تیان هێنا له به‌رامبه‌ری .
له لایه‌کی دیکه‌وه له جه‌رگه‌ی ڕاپه‌ڕیندا ، کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕان لایه‌نێکی چالاکی دیکه‌ی ڕاپه‌ڕین بوو ، به‌ڵام به داکشانی بێ سنووری به لای حیزبی دیموکرات‌دا ، ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م مانۆڕی خۆ به‌چه‌پ زانینی لێ گرت ، ئه‌وان له حیزبێکی چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه هاتوونه نه‌ک حیزبێکی چه‌پی ته‌قلیدی که مانۆڕی سیاسی به‌و شێوه‌یه ئاساییه لایان ، ترسناکترین بڕیاریش ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رکردایه‌تیان بوو که خۆیان بێبه‌ریکرد له مانگرتنی گشتی ڕۆژی 7-8. له به‌رامبه‌ردا دیموکرات که ئێستاش کارایگهرترین لایه‌نی سیاسی کوردستانی خۆرهه‌ڵاته زۆر ژیرانه بێده‌نگی هه‌ڵبژارد ، هه‌رچه‌نده چاک ده‌یزانی ئه‌مه گۆڵێکی سیاسی گه‌وره‌یه لێی ده‌کرێت ، تهعویزکردنهوهی گرانه ، به‌ڵام ئه‌وان خوێندنه‌وه‌ی ووردیان بۆ ڕوداوه‌که کردبوو ، ده‌یانزانی لافاو که‌هات پێش گرتنی گرانه ، به‌ڵام کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشان خۆی دایه به‌ری و لافاو و بردی باش بوو نه‌یخنکاند .
لایه‌نێکی دیکه که کارا بوو له ڕاپه‌ڕیندا پژاک بوو ، ڕاپه‌ڕین هه‌موو کات زه‌مینه‌ی له‌باره بۆ خۆ ته‌رحکردنی هێزه نوێکان ، ئه‌وانیش ئه‌م ئه‌رکه‌ی خۆیان ئه‌نجامدا ، به تایبه‌ت بوونی ڕۆژ تی ڤی زیاتر ههوڵهکانییانی به‌رجه‌سته کرد ، به‌ڵام ئایا ئه‌زمونه‌کانی کوردستانی باشوور له دروست کردنی پارتی سیاسی به ته‌رحی باکوور دووباره ناکه‌نه‌وه ؟ که ئه‌نجامه‌کانییان باش نه‌بوو ، سه‌ربه‌خۆ ده‌بن یان کلک ؟، هه‌روه‌ها نه‌بوونی سه‌رکردایه‌تی کارای ناسراو کێشه‌یه‌کی گه‌وره‌یانه ، سهرکهوتنهکانییان تاڵه کات له داهاتوودا .
له کۆتاییدا ده‌مه‌وێت بڵێم هێشتا له سه‌ره‌تای قۆناغێکی درێژ خایهنیین ، مه‌غروری دوای سه‌رکه‌وتن ، ئه‌زمون وه‌رنه‌گرتن له داهێنانه‌کانی جه‌ماوه‌ر له ڕاپه‌ڕین ، نه‌خوێندنه‌وه‌ی ڕیالیستییانه‌ی بارودۆخ ، ئاشت نه‌بوونه‌وه له گه‌ڵ گۆڕانکارییه‌کان ، نه‌ک گه‌وره‌ترین ئۆپۆزسیۆن ، بگره پشتی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تیش به زه‌ویدا ده‌دا .

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home