دیارده‌ی تیرۆریزم به‌گشتی و تیرۆریزم له کوردستان
له سایتی دێمانه‌وه:
دیارده‌ی تیرۆریزم به‌گشتی و تیرۆریزم له کوردستان
خالید عه‌زیـزی
له هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ شێرکۆ کرمانج دا
دیارده‌ی تیرۆریزم به‌گشتی و تیرۆریزم له کوردستان
خالید عه‌زیـزی
له هه‌ڤپه‌یڤینێك له‌گه‌ڵ شێرکۆ کرمانج دا
دیارده‌ی تیرۆریزم، ئه‌مڕۆکه بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی موکوور بۆسه‌ر گیان و ئاسایشی مرۆڤ له جیهاندا. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا لانیکه‌م له بیست و شه‌ش وڵاتی جیهان کرده‌وه‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام دوای هێرشی یازده‌ی سپتێمبه‌ر بۆسه‌ر جوته تاوه‌ری مه‌ڵبه‌ندی بازرگانی جیهانی ئاکاری تیرۆریستی زیاتر گوڕی پێدراوه و له ڕاستیدا له‌و کاته‌وه تیرۆریزم له‌لایه‌ک و ده‌سه‌ڵاته جیهانییه‌کان و یان باشتره بێژم مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌کی دیکه‌وه که‌وتنه شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه. له جیهاندا گه‌ر تیرۆریزم و تیرۆریستان خاوه‌نی ئامانجگه‌لێک بن ئه‌وا له کوردستانێک که هێشتا تامی ئازادی ڕاسته‌قینه‌ی نه‌کردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تا نوکه‌ش کوردستانه‌که‌ی ئێمه داگیر و دابه‌شکراوه و خاوه‌ن کیان و قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی نییه، تۆ بڵێی تیرۆریستان به‌دوای چ ئامانجگه‌لێکه‌وه بن؟ هۆکاری دروستبونی گروپگه‌لی وه‌ک گروپه‌که‌ی شێخ زانا و ئه‌نسار و... ئه‌وانی دیکه که ئابه‌و شێوه دڕندانه تاوان و ئاکاری دڕندانه جێبه‌جێ ده‌که‌ن چی بێت؟ سه‌باره‌ت به‌م پرسیارنه و گه‌له‌پرسیارێکی دیکه له چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا هه‌ڤپه‌یڤینێکی ڕادیۆییم له‌گه‌ڵ شێرکۆ کرمانج، شاره‌زا و لێکۆڵه‌ر له بواری ئیسلام و ئیسلامی سیاسی، پێکهێنا. له‌به‌ر گرنگی باسه‌که هه‌ر ئه‌و کات پێشنیارم پێ‌کرد که هه‌ڤپه‌یڤینێکی بۆ سایتی دێمانه له‌گه‌ڵدا سازبکه‌م بۆئه‌وه‌ی قووڵتر له کێشه‌که بدوێین و له‌م ڕێگایه‌شه‌وه تێڕوانین و بۆچوونه‌کانی بگه‌یه‌نێته خوێنه‌رانی دیمانه. ئه‌ویش پێشنیاره‌که‌ی په‌سه‌ند کرد. ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه به‌رهه‌می ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌یه که هیوادارم بۆ خوێنه‌رانی دیمانه به‌که‌ڵک بێت.
درێژه‌ی لێره بخوێنه‌وه...
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home