ده‌وڵه‌تی ئوسترلیا مه‌زنترین پڕۆگرامی هێنانی مشه‌ختانی لێهاتوو کارزان
بۆ ئوسترالیا به‌خه‌ستی ده‌ست پێده‌کاته‌وه!
مکانیک و دوکتور و هێردرێسه‌ر له‌سه‌ره‌وه‌ی ڕیزی ئه‌و مشه‌ختانه‌یه که ئوسترالیا پێویستی پێیانه. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی مشخت و کۆچبه‌رانی ئوسترالیا زنجیره پیشانگایه‌کی له له‌نده‌ن و شاره گرنگه‌کانی دیکه‌ی ئوروپا،وه‌ک ئه‌مستردام و بێرلین ده‌کاته‌وه بۆ ئه‌وه که‌سانه‌ی پێیان خۆشه له شێوه‌ی ژیانی ئوسترالیا تێبگه‌ن.
ئوسترالیا به‌ده‌ست که‌مبوونی هێزی کاری لێهاتوو کارزانه‌وه ده‌ناڵێنێ. ژماره‌ی کۆچکردوانی به ئه‌زموون و کارزان له ئوسترالیا و له‌ساڵی 2005 گه‌یشتۆته 100هه‌زار که‌س که 25%له‌سه‌د له‌ساڵی ڕابردوو زیاتره.
ده‌وڵه‌تی ولایه‌تی باشوری ئوسترالیا، بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی بێ دکتۆری و سیسته‌می ته‌ندروستی، ڕووی له بریتانیا ناوه‌و ده‌خوازێ که ژماره‌یه‌ک دوکتۆر‌و کادری ده‌رمانی له‌وێوه بێنێ و کاریان بداتێ.
له‌مساڵدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی پڕۆگرامێکی له‌وشێوه چه‌ند سه‌د پۆلیسی بریتانیی بۆ چاره‌سه‌ری که‌مبوونی هێزی پۆلیسی ئوسترالیا، هێنراونه باشوری ئوسترالیا.
به‌ڵام ئه‌م پڕۆگرامه توشی ڕه‌خنه‌و گازه‌نده‌کردن هاتوه. سیاسه‌تڤانانی دژبه‌ری ده‌وڵه‌ت ده‌بێژن که گه‌ر بۆ پڕۆگرامه فێرکاریه‌کان بودجه‌یه‌کی به‌جێ و شیاو ته‌رخانبکرێ، پێویستی هێنانی سێڵاوی کرێکارانی بیانی له گؤڕێدا نامێنێ.
داویین جار که ئوسترالیا به‌رنامه‌یه‌کی له‌وشێوه‌یه‌ی به‌ڕێوه‌برد که کڕێکارو هێزی لێهاتوو کارزان له وڵاتانی دیکه‌وه بهێنێ ساڵی 1950 بوو. دیاره ئه‌م پڕۆگرامه وه‌ک پێشوو گشتگیر نیه‌و ئوسترالیا له‌میاندا ته‌نێ که‌سانی خاوه‌ن ئه‌زموون و توانادار و کارزانی گه‌ره‌که‌و بۆ ڕێگرتن له کۆچبه‌رانی نائاسایی سیاسه‌تێکی توندوو تۆڵ و چه‌سپاو به‌ڕێوه‌ده‌با و ڕاگرتنی زۆربه‌ی په‌ناخوازان له که‌مپه‌کاندا ئاماژه‌ی ئه‌و ڕاستیه‌یه.
سه‌رچاوه: بی بی سی
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home