بیلئیجماع کراینه‌وه به‌عێراقی
بیلئیجماع کراینه‌وه به‌عێراقی
به‌ختیار شاخی
bshakhy@hotmail.com
نازانم په‌رله‌مانی ئێمه بۆ هێنده به‌په‌له قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستووری عێراق به‌ده‌ست هه‌ڵبڕینێکی فه‌وری کۆتایی پێهێنا و راگه‌یه‌نرا که بیلئیجماع په‌سندیان کردووه، وه‌ک بڵێی له‌وه بترسین عاره‌ب لێمان په‌شیمان ببنه‌وه!!، جارێ له حیکمه‌تی ئه‌وه تێناگه‌م بۆ ده‌بێ هه‌ر بیلئیجماع بێت؟ ئایا به‌ڕاستی په‌رله‌مانی ئێمه له‌وباوه‌ڕه‌دایه که ئه‌گه‌ر بیلئیجماع نه‌بێت له مه‌یلی برا چاو ره‌شه‌کانمان که‌م ده‌بێته‌وه؟ ئه‌ی باشه بۆ به‌زۆرینه نه‌بێت؟ هه‌ڵوێستی ئه‌مجاره‌ی په‌رله‌مان هێنده چاوه‌ڕوانکراوبوو که ته‌نانه‌ت گۆشه‌ی (هه‌واڵی چاوه‌ڕوانکراو)ی رۆژنامه‌ی (خه‌بات)یش ده‌یزانی، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه که هه‌ندێ له په‌رله‌مانتاران له‌ملا و لا زۆر گله‌ییان له ده‌ستووره‌که کردووه، ئه‌ی چۆن ده‌نگیان پێدا؟ بۆ داوای ماوه‌یه‌کیان نه‌کرد بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌سه‌ر ده‌ستووره‌که تا لانیکه‌م ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی کوردستان ره‌شنووسه‌که بخوێننه‌وه و لێی تێبگه‌ن و بۆیان شی بکرێته‌وه دواتریش لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و رای خۆیان بده‌ن، تۆ بڵێی چه‌ند ئه‌ندامی په‌رله‌مان به‌وردی و به‌چاوێکی ره‌خنه‌گرانه‌وه ره‌شنووسه‌که‌یان خوێندبێته‌وه؟ هه‌موو ئه‌وانه‌ش له کاتێدایه که خودی سه‌رۆکی کوردستان له‌و نامه‌یه‌دا که بۆ په‌رله‌مانی ناردبوو ئه‌وه‌ی درکاندبوو که هه‌موو مافه‌کانی ئێمه‌ی تێدانییه، که‌واته ده‌بوایه لانیکه‌م په‌رله‌مان قسه له‌سه‌ر ئه‌و شتانه بکات که له ده‌ستووره‌که‌دا نین و داوای ماوه‌یه‌کی کردبایه، هه‌مووشمان بینیمان چۆن له‌به‌ر خاتری سوننه ماوه‌که که‌وته درێژ بوونه‌وه، تۆ بڵێی خاتری ئێمه نه‌گرن؟ سه‌یره که په‌رله‌مانی کوردستان ره‌شنووسه‌که په‌سند ده‌کات و دواتر له نامه‌یه‌کدا بۆ سه‌رۆکی کوردستان، سێ پێشنیار ره‌وانه‌ی به‌غدا ده‌کات! که تۆ په‌سندت کرد چۆن چاوه‌ڕێی گۆرانکاریی ده‌که‌ی؟ که تۆ به‌وه‌نده قایل بیت بۆ پێتوایه به‌رامبه‌ره‌که‌ت زیاترت ده‌داتێ؟ ده‌بوایه په‌رله‌مان ئه‌و سێ پێشنیاره بکاته مه‌رج و دواتر بڕیار بدات.ئایا په‌رله‌مانی کوردستان نه‌یویست بپرسێ ئه‌رێ چۆن لایه‌نه عێراقییه‌کان به‌وه قایلن که عێراق فیدراڵی بێت که‌چی قبوڵ ناکه‌ن ناوی عێراق (کۆماری عێراقی فیدراڵ)بێت؟ ئه‌و ناوه‌ی که راگه‌یاندنی کوردی مێشکی ئێمه‌ی پێ پڕ کردووه و له ره‌شنووسی ده‌ستووردا مۆری (باگل شد)یان له‌سه‌ردا.
ماوه‌یه‌ک پێش ئێستا له رۆژنامه ره‌حمه‌تییه‌که‌ی ئاشتی له تاران، وتارێکم به‌ناونیشانی (کورد و تڕه که‌ڵه‌کی عێراقی فیدراڵ)بڵاوکرده‌وه، ئه‌وه‌تا به‌داخه‌وه قسه‌که‌م هاته‌دی و تڕه که‌ڵه‌که‌که رووخا، تکایه راگه‌یاندنی کوردیش چیدیکه ئه‌و قه‌وانه لێمه‌ده‌ن، ئیدی ئێمه بووینه هاووڵاتی کۆماری عێراق...
ئێستا هه‌ندێ رۆشنبیر بوونه‌ته پاڵه‌وانی شاشه‌ی TV و رووپه‌ڕی رۆژنامه‌کان و هه‌زار و یه‌ک بیانوو بۆ ئه‌وه دێننه‌وه گوایه ئه‌م ده‌ستووره نیعمه‌تێکه له خواوه بۆ ئێمه هاتووه، ئه‌وه‌ش له کاتێکدایه ئه‌و ره‌شنووسه کۆتایی به‌ئاواته‌کانی (نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕین) و 15 ساڵ به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێ، یان لانیکه‌م تا ده‌رفه‌تێکی زۆر دوور دوای ده‌خات، بۆ گله‌یی له خه‌ڵک ده‌که‌ن که باوه‌ڕی به عاره‌ب نه‌مابێ و نیگه‌ران بێت؟ من یه‌کێکم له‌وانه‌ی به زه‌ڕه‌بینیش تۆزقاڵێک ئینتیما بۆ عێراق له وجودمدا نابینم و باوه‌ڕه‌م به دۆستایه‌تییه‌که‌شیان نییه. ئایا ئه‌مه تاوانه؟ باشه برا ئۆپۆزسیۆنه‌کانمان که گه‌یشتنه ده‌سه‌ڵات چ به‌ڵێنێکیان به‌جێ هێنا؟ له‌په‌نای ته‌وافوقدا چه‌ند فاوڵی جافه‌ریمان بینی؟ کێ ده‌توانێ بڵێَ عاره‌بێک که به‌و رووخاوییه دان به کوردستانی بوونی که‌رکووکدا نانێت سبه‌ینێ که به‌هێز بوو دانی پێدا ده‌نێ؟ تکایه چیدی دروشمی بریقه‌داری برایه‌تیی کورد و عاره‌ب و عێراقی فیدراڵ به‌گوێی مندا مه‌ده‌ن، تا حوشتر به‌کونی ده‌رزیدا نه‌چێ عاره‌ب نابنه برای ئێمه.
په‌رله‌مانی ئێمه بیلئیجماع ده‌نگی به ده‌ستوورێک دا که ئه‌گه‌ر له راپرسیدا ده‌نگی بۆ بدرێ به‌که‌مترین (ماره‌یی) ئێمه له عێراقی عاره‌ب ماره ده‌کاته‌وه، ئیتر با هه‌ر هاوار بکه‌ین و بڵێین (کورد ده‌ڵێ منیان دا به‌شوو ... هه‌رچه‌نده به دڵیشم نه‌بوو)!
ـ ده‌ستوورێک دیباجه‌که‌ی له خوتبه‌ی جومعه‌ی ئاخوندێک زیاتر نزیکه نه‌ک ده‌قێکی یاسایی و عێراق به‌ره‌و ویلایه‌تی فه‌قیهی شیعه ده‌بات.
ـ ده‌ستوورێک کۆتایی به‌و شه‌راکه‌ته ده‌هێنێ که جاران ده‌گوترا (کورد و عه‌ره‌ب له‌م وڵاته‌دا شه‌ریکن).
ـ ده‌ستوورێک که ناوی پێشمه‌رگه ده‌کاته گاردی هه‌رێم.
ـ ده‌ستوورێک که ناوی شیعه و زۆنگاوه‌کانی ده‌خاته پێش کورد و هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال.
ـ ده‌ستوورێک که گوندی به‌شیری پێ له 4500 گوندی کوردستان موقه‌ده‌ستر بێت.
ـ ده‌ستوورێک که دیسان مه‌سه‌له‌ی که‌رکووک ده‌کاته (شیردا بۆ داپیردا) و تاساڵی 2007 دوای ده‌خات، بێ ئه‌وه‌ی پێمان بڵێ ئه‌و کاته چی ده‌کرێ و کورد چی پێ ده‌کرێ؟ له کاتێکدا له یاسای ئیداره‌ی ده‌وڵه‌تدا رێگه‌ی پێدابووین په‌ناببه‌ینه به‌ر UN، باشه ئه‌گه‌ر ئه‌مجاره گه‌یشتینه بنبه‌ست ئه‌م ده‌ستووره رێگای کوێمان پێشان ده‌دات؟ ئه‌یا که‌رکووک ده‌کاته هه‌رێمێکی فیدراڵ؟ یان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی کورد که‌رکووک بکاته بیانووی پابه‌ند نه‌بوون به‌ده‌ستوور و له عێراق جیابێته‌وه. ئایا ئه‌و کاته شیعه و سوننه وه‌ک ئێستا ده‌بن؟ ئایا ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان ده‌ده‌نێ هه‌ناسه‌ی ئازادی هه‌ڵمژین؟ من ده‌ڵێم نا. عه‌ره‌ب به‌شیعه و سوننه‌وه قه‌ت هێنده‌ی ئێستا بارکه‌وتوو نه‌بوونه و زه‌حمه‌ته جارێکی تریش ئاوا لاواز ببنه‌وه.
له‌بیریشمان نه‌چێت ئه‌و ته‌وافوقه‌ی مێشکی ئێمه‌ی پێ پڕکرا ئه‌ویش کۆتایی هات و ده‌ستوور باسی ته‌وافوق ناکات، به‌ڵکو له هه‌مووشته‌کاندا حیسابی زۆرینه ده‌کات، زۆرینه‌ش عه‌ره‌بی شیعه‌یه و دیاره به‌ره‌و کوێ ده‌چێ و بڕیار و یاسایه‌کان چۆن ده‌بن، ئه‌گه‌ر ده‌ستوور باسی ئه‌وه‌ی کردبا که حکومه‌ت به‌ته‌وافوق پێکده‌هێنرێت ئه‌وه ده‌بوایه که‌مێک دڵمان به‌وه خۆش بێت که چه‌ند وه‌زیرێکی کورد له به‌غدا ده‌بن، به‌ڵام ئه‌و ته‌وافوقه‌ش وه‌بن زۆرینه ده‌که‌وێ و زۆرینه‌ش وه‌زیر ناداته ئێمه.
ته‌نها شتێک که له‌و ده‌ستووره‌دا دڵم پێی خۆشه ئه‌وه‌یه که رسته‌ی (الشعب العربی فیه جزء من الامه العربیه) زۆر عاره‌به‌کانی تووڕه کردووه، به‌ڵام من به‌وه دڵخۆشم که عێراق ده‌وڵه‌تێکی عه‌ره‌بی نه‌بێت و عاره‌ب خه‌می ئه‌وه‌یانه عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێکی ئێرانی!! ئه‌وه کۆتایی ئه‌و تڕه که‌ڵه‌که‌یه که پێمان ده‌گووت (کۆماری عێراقی فیدراڵ!!).
به‌ختیار شاخی
bshakhy@hotmail.com
که یه‌کێک سه‌ودایه‌ک ده‌کات و پێیوایه قازانجی کردووه، زۆر به‌په‌له مه‌یدانه‌که به‌جێ ده‌هێڵێ و ئاوڕیش
ده‌داته‌وه داخۆ کابرا به‌دوایدا نه‌هاتووه!

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home