له یادی کاره‌ساتی قاڕنێ‌دا :
نوێنه‌ری کۆماری ئیسلامی ئێران شه‌رمه‌زار کرا
ڕۆژی هه‌ینی 2ی سه‌پته‌مبه‌ر هاوکاته له‌گه‌ڵ یادی 26 ساڵه‌ی کاره‌ساتی جه‌رگبڕی قاڕنێ . له کاتێکدا نماینده‌ی باڵوێزخانه‌ی ئێران له دانیشتنی دادگایی‌کردنی فرانس ڤان ئه‌نرات له دادگای لاهای به‌شداری کرد ، له کاتی ده‌رچوونه ده‌ره‌وه‌یدا ، که‌وته به‌ر ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشانده‌ران به‌رامبه‌ر به تاوانی شه‌هیدکردنی شوانه‌ی سه‌ید قادر و کاره‌ساتی قاڕنێ ، به ئاماده بوونی ده‌زگای هه‌واڵنێری ڕۆیته‌ر ، که فلیمی ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی گرت که چۆن نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی له ترسی خۆپیشانده‌ران هه‌ڵهاتن .
هاوکات دوای ته‌واو بوونی دادگا له کاتێکدا ژماره‌یه‌کی زۆر له هاووڵاتیان وێنه‌ی شه‌هید شوانه‌و شه‌هیدانی دیکه‌ی کوردستانی خۆرهه‌ڵاتیان به‌رز کردبوه‌وه ، نوێنه‌رانی کۆماری ئیسلامی نه‌یان وێرا ده‌رچنه ده‌ره‌وه ، وه‌ک پیشه‌ی کۆنیان خۆیان له‌ناو دادگا مه‌ڵاس دا. تا دوو کاتژمێر دوای ته‌واو بوونی دادگاکه نه‌یان وێرا ده‌رچنه ده‌ره‌وه.
به‌م شێوه‌یه هه‌وڵی کۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی بۆردومانکردنی شاری سه‌رده‌شت به قازانجی خۆی ته‌واو کات پوچه‌ڵکرایه‌وه .له کاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران له کوردستانی خۆرهه‌ڵات کۆمه‌ڵکوژی ده‌کات ، له‌م لاوه ده‌یه‌وێت خۆی به نوێنه‌ری خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شت نیشان بدات ، که هێشتا کفنی قوربانییانی ڕاپه‌ڕینی شاری سه‌رده‌شت زه‌رد نه‌بووه .
هاوکات به‌ڕێزان مسه‌فا به‌همه‌نی و محه‌مه‌د هه‌رکی و کاک سالار سێ چالاکڤانی سیاسی خۆرهه‌ڵات ، هه‌لومه‌جی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی کوردستان و کاره‌ساتی قاڕنێیان بۆ ته‌له‌فزیۆنی ڕۆیته‌ر باسکرد له چاوپێکهوتنهکانییاندا .
ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک
2-9-2005
www.chak.info
chak_org@yahoo.com
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home