پیلانی له نێۆ بردنی جوڵانه‌وه‌ی باکور به‌رده‌وامه

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
جوڵانه‌وه‌ی باکوری کوردستان به ڕێبه‌رایه‌تی پارتیا کارکه‌رێن کوردستان ئه‌و کاته توشی لاوازی بو که بو به هاوپه‌یمانی یه‌کیه‌تی نیشتمانی و حیزبی سوسیالیست و زه‌حمه‌تکێشان و له خۆڕا بو به به‌شێک له شه‌ڕی خۆکوژی له باشوری وه‌ڵات.
له ساڵی 1992 یه‌که‌م بڕیاری پارله‌مانی کوردستان له سه‌ر داوا و پێداگرتنی مام جه‌لال تاڵه‌بانی لێدانی هێزه‌کانی پ ک ک بو.
له‌و شه‌ڕه ناڕه‌وایه دا هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌وه‌نده به دڵ هاوکاری یه‌کیان ئه‌کرد ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به هه‌مان شێوه بڕوایان به یه‌ک بوایه و پشتی یه‌کیان بگرتایه ئه‌وا بێگۆمانم که له ماه‌ی 24 سه‌عات دا ئه‌یانتوانی شاری خۆشی نه‌دیوی که‌رکوک ئازاد بکه‌ن.
هێزه‌کانی پ ک ک له سه‌ر دوو ڕیانی خۆکۆژی مان و نه‌مان دا له نێوان هێزه داگیرکه‌ره‌کانی تورکیا له لایه‌ک و هێزه کورد کۆژه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی له لایه‌کی تره‌وه گیریان خۆارد بو ، که به‌داخه‌وه به هوی سیاسه‌ت و فه‌رمانده‌ری ئه‌وکاتی عوسمان ئوجه‌لان که‌وتبونه ناو داوه‌که و به ناچار و له سه‌ر بڕیاری عوسمان ئوجه‌لان خۆیان ته‌سلیمی هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی کرد و ملیان بۆ دانه‌واندن.
مام جه‌لال که به‌ر له شه‌ڕه‌که به‌رنامه‌ی خۆی هه‌بو ، خێرا داوای کرد که پ ک ک هێزه‌کانی بنێرێته بناری قه‌ندیل و ناوچه‌ی زه‌ڵێ ، که ئه‌و کات له ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی دا بو. کاتێک یه‌کێک له به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی به مام جه‌لال ده‌ڵی که : مامه ئه‌و شاره هه نگه‌ت بۆ له ئێمه ئاڵاندوه؟ مام جه‌لال به پێکه‌نیه‌وه ده‌ڵی ئه‌وانه خێر و بێرن بۆ ئێمه!!! دیاره مام جه‌لال مه‌به‌ستی ئه‌وه بو که ئه‌توانی کارتی پ ک ک به دژی تورکیه به کار بێنێ و له لایه‌کی تره‌وه هه‌وڵ ئه‌دا که ده‌سه‌ڵاتی خۆی به سه‌ر ئه‌و هێزه دا بسه‌پێنێ ، وه‌ک چۆن له کاتی گرتنی ئاپۆ دا مام جه‌لال داوای له سه‌رکردایه‌تی پ ک ک کردبو که ئه‌و وه‌ک ڕێبه‌ری خۆیان دیاری بکه‌ن و به‌م جوره مامه ببێته ڕێبه‌ری گه‌لی کورد له هه‌ر چوار پارچه دا. به داخه‌وه پ ک ک که‌وته ناو داوه‌که‌ی مام جه‌لال و بو به به‌شێک له شه‌ڕ و کێشمه کێشه بێ ناوروکه‌کانی نێوان یه‌کیه‌تی و پارتی و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌وانه‌وه هه‌بێ هه‌م بونه قوربانی و هه‌م پشتیان له به‌شێک له دروشمه‌کانی خۆیان کرد که ده‌یانوت به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد له سه‌روی هه‌مو به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانه‌وه‌یه.
له ساڵی 1997ه‌وه گه‌له‌کۆمه‌یه‌کی ناونه‌ته‌وه‌ێی به ڕێبه‌رایه‌تی ئیمریکا و له سه‌ر داخوازی تورکیه دژی پ ک ک و به تایبه‌تی سه‌روکی ئه‌و جوڵانه‌ه‌یه به‌ڕێز عه‌بدوڵا ئوجه‌لان ده‌ستی پێ کرد که زور به‌داخه‌وه مام جه‌لال و کاک مه‌سعودیش له ناو ئه‌و به‌ره‌یه دا جێگایان ئه‌گرت و له گرتنی ئاپۆ دا ڕه‌وڵی خۆیان یاری کرد. ئه‌وه‌ی که ئیمریکا و تورکیه و وه‌ڵاتانی ئه‌روپاێی ئاپۆیان به ده‌س به‌سراوی ته‌حویلی تورکیه دایه‌وه ، له به‌ر ئه‌وه نه‌بو که ئاپۆ تاوانبار یان تێروریسته ، به‌ڵکو له به‌ر ئه‌وه بو که گۆڕه‌پانه‌که بۆ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود چوڵ که‌ن و بتۆانن به بێ له‌مپه‌ر سیاسه‌ته‌کانی خۆیان له ناوچه‌که دا به بێ له به‌رچاو گرتنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد به‌ڕێوه به‌رن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌بو پ ک ک به چه‌ندین شته‌وه سه‌رگه‌رم بکه‌ن. دیاره به‌داخه‌وه سه‌رکردایه‌تی ئه‌و کاتی پ ک ک نه‌یانتوانی به ئه‌رکی خۆیان ڕابن و له‌و سه‌رهه‌ڵدانانه قازانجی پێویست وه‌رگرن و زور خێرا توشی هه‌ڵه بون و جارێکی‌تر سه‌روک ئاپۆیان وه‌ک ڕێبه‌ری خۆیان دیاری کرد و ئه‌مجاره بونه گه‌مه‌ی میتی تورکی و سیای ئیمریکا و ئاسایشی یه‌کیه‌تی و پارتی.
ده‌بو پ ک ک وه‌ک چۆن هه‌ر دوای ئاپۆ له ڕاگه‌یاندراوێک دا بڵاویان کرده‌وه که ئاپۆ تا ئه‌مڕۆ سه‌رۆکی پ ک ک بوه و له‌مه‌وبه‌دوا ته‌نیا سه‌رۆکی ڕۆحیمانه ، خێرا که‌سێکی دیکه‌یان له جێی ئاپۆ هه‌ڵبژاردایه و درێژه‌یان به خه‌باتی خۆیان بدایه و هاوکات له هه‌مو به‌ها نه‌ته‌وێی و مروڤایه‌تیه‌کانی ئاپۆ خاوه‌نداریه‌تیان بکردایه.
هاو کات له گه‌ڵ گرتن و ڕفاندنی ئاپۆ دا ته‌له‌فزیونی مه‌د له لایه‌ن ئینگلتره‌وه به بڕیارێکی دوور له یاسا داخرا و ده‌نگی گه‌لی کورد پچڕا و گه‌وره‌ترین زه‌ربه له په‌یکه‌ری جوڵانه‌وه‌که درا.
بێگومان ئه‌وکه‌س و لایه‌نانه‌ی که پیلانی تێکدانی جوڵانه‌وه‌ی کوردیان داڕشتوه بیریان له هه‌مو لایه‌نه‌کانی کردوه‌ته‌وه و یه‌کێه‌ک له‌و لایه‌نانه پچڕانی پێوه‌ندیه‌کانه. دوای گرتنی ئاپۆ پیلانی تێک دانی جوڵانه‌وه‌که و لاواز کردنی پ ک ک به‌رده‌وام بوه و به‌رده‌وامه. ئه‌مجاره‌یان ئێران و سوریه‌ش ئاکتیڤن تێدا و ئه‌گه‌ر له لایه‌ک له‌گه‌ڵ یه‌کتر زور کێشه‌یان هه‌یه به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه پ ک ک وه‌ک دوژمنی هاوبه‌شیان ئه‌زانن و ئاماده‌ی هاوکاری کردنن له‌و باره‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که پ ک ک توشی قه‌یرانێکی قوڵی ناۆخۆێی و ده‌ره‌کی هات ، توانی خۆی ڕاگرێ و له‌گه‌ڵ شه‌پۆله‌کانا مه‌له بکات ، ئه‌و شه‌پولانه‌ی که ماندویان کردوه به‌ڵام به چۆکیان دا نه‌هێناوه. دوای ڕوخانی سه‌دام حسێن و تێکچونی حیزبی به‌عس له عێراق ، پ ک ک وه‌ک خاڵێکی زه‌ق ڕۆژانه باسی لێوه کراوه. ده‌سه‌ڵات دارانی تورکیه داوایان ئه‌وه‌یه که مادام ئیمریکا دژی تیرور خه‌بات ئه‌کا و به‌و بیانوه‌وه هاتوه‌ته ناچه‌که ده‌بێ له هێزه‌کانی پ ک ک ش بدات و له نێویان به‌رێ. به‌ڵام ئیمریکا که له کاتی هاتنی هێزه‌کانی بۆ ناوچه‌که له لایه‌ن تورکیه‌وه پشتیوانی لێ نه‌کرا خۆی له‌و داخۆازه‌ی تورکیه بواردوه و نه‌یویستوه ڕاسته‌و خۆ دژی پ ک ک حه‌ره‌که‌تی نیزامی ئه‌نجام بدات ، به‌ڵام هه‌مو کاتی سیاسیه‌تی خۆیان به ڕونی ڕاگه‌یاندوه که ئه‌و جوڵانه‌وه‌یه به جوڵانه‌وه‌یه‌کی تێروریستی ئه‌زانن و له پشتی په‌رده‌وه به‌رده‌وام بونه بۆ ئه‌نجام دانی پلانه‌کانی خۆی.
تورکیه به هه‌مو ئیمکانی خۆیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دات که بێته ناو یه‌کیه‌تی ئه‌روپا و و ه‌ک ئه‌ندام وه‌ربگیردرێ ، به‌ڵام له به‌ر ئه‌وه‌ی سیسته‌مێکی داگیرکه‌ر و بن پێ که‌رێ مافه‌کانی مروڤه ئه‌روپایه‌کان بیانوی پێ ئه‌گرن و ناهێڵن تێکه‌ڵیان بێت. تورکیه گه‌یشتوه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه که ده‌بێ دان به بونی گه‌لی کورد دا بنێ و ئه‌مه‌ش واته ده‌بێ مافه سه‌ره‌تایه‌کانی گه‌لی کورد قه‌بوڵ کات.
به‌ڵام تورکیه نایه‌وه‌ێ کورد خاوه‌ن هێز و ده‌سه‌ڵات و ڕێکخستن و چه‌کدار و ڕێبه‌ری سیایسی بن ، به‌ڵکو ئه‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی که به هاوکاری ئیمریکا و ئه‌وروپا ئه‌یه‌وێ پ ک ک له نێو به‌رێ ، چه‌ند که‌سێکی ئه‌ڵقه له گۆێی خۆی به‌رجه‌سته بکاته‌وه و وه‌ک نۆێنه‌ری گه‌لی کورد پێناسه‌یان بکات و به دانی لانی که‌می ئیمتیاز ئه‌و کێشه‌یه له کۆڵ خۆی بکاته‌وه و دڵی ئه‌روپیه‌کانیش ڕازی بکات که مافه‌کانی مروڤ پارێزراوه و سیاسه‌تمه‌دار و ده‌سه‌ڵاتاداره‌کانی ئه‌روپاش پێان خۆش ده‌بێ و بازرگانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ئه‌خه‌نه ده‌ستی خۆیان.
ئا‌ڵمانیا دوای شه‌ڕی دوو هه‌می دنێاگر سیاسه‌تێکی فاشیستانه‌ی به‌رانه‌به‌ر به گه‌لی کورد په‌یڕه‌و کردوه. سیاسه‌تی فاشیستانه به چ واتا؟ له لایه‌ک مه‌واد و چه‌کی کیمیاێی ئه‌دایه سه‌دام حسێن بۆ کۆمه‌ڵ کوژی له کوردستان و له لایه‌کی تره‌وه مودڕیترین چه‌کی سه‌رده‌می ئه‌نایه خزمه‌ت تورکیه بۆ سه‌رکوت کردنی کوردان و هاوکات له جه‌رگه‌ی وه‌ڵاته‌که‌ی دا هاوکاری تێروریسته‌کانی ئێرانی ئه‌کرد بۆ تێرور کردنی ڕێبه‌رانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات. له کاتێک دا که له ئاڵمانێا دا زاگونه‌کان له سه‌ر بنا‌ما‌ی کۆمه‌ڵگای مه‌دنی و یاساێی داڕێژراون که‌چی به‌رانبه‌ر به کورد نه یاسا ڕه‌چاو ئه‌کا و نه هیچ باڵگه‌یه‌کی یاساێی ده‌س نیشان ئه‌کات بۆ سه‌رکوت کردن و ڕاونانی شۆڕشگێڕانی باکوری کوردستان.
له تورکیه دا زمانی کوردی یاساغه . جل و به‌رگی کوردی یاساغه و کورد خاوه‌ن سه‌رتاێیترین مافی مروڤایه‌تی نیه. ده‌وڵه‌تی ئاڵما ڕه‌خنه له وه‌ڵاتانی دیکه و به تایبه‌تی تورکیه ده‌گرێ که مافه‌کانی مورڤ بن پێ ده‌کا ، که چی بۆ خۆی نه‌ک هه‌ر ماف به‌ڵکو خودی مرۆڤه‌کانی کورد له بن پێ دا ئه‌تلیسێنێته‌وه و ڕاویان ئه‌نێ و دام و ده‌زگا کولتوری و ڕۆشنبیریه‌کانی دا ئه‌خا و چالاکانی کوردایه‌تی و ڕۆشنبیری کوردی له حه‌پس ئه‌هاوێ و هه‌ر هه‌مان کرده‌وه ئه‌کات که تورکیه ئه‌یکا .
ئێستا ئیتر ڕون و ئاشکرایه که جارێکی تر پیلانی له نێو بردنی پ‌ک‌ک سه‌ری هه‌ڵداوه‌ته‌وه و ئه‌یانه‌وێ شۆڕشگێڕانی کوردی باکور له کوردستان و چێاکانی وه‌ڵات و هه‌روه‌ها له شاره‌کانی ئه‌روپا دا ته‌فرو تونا بکه‌ن و کورد جارێکی‌تر بێده‌نگ و بێ ماف و سه‌رشۆڕی خۆیان بکه‌ن. هاوکات که هێزه‌کانی تورکیه خۆ بۆ لێدانی هێزه‌کانی پ ک ک ئاماده ئه‌که‌ن ، ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ڕۆژنامه‌ی ئوزگور پولیتیکای داخست. ڕۆژنامه‌ی ئوزگور پولیتیکا ماوه‌ی زیاتر له 10 ساڵه به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ ومودێڕن به زمانی تورکی ده‌ر ئه‌چێ که باسی کێشه‌ی کورد و کوردستان ئه‌کات.
داخستنی ئه‌و ڕۆژنامه‌یه به بڕیاری دادگا نه‌بوه و هیچ جوره ده‌عوایه‌کی قه‌زاێی و یاساێی له‌سه‌ر نیه. وه‌زیری ناخۆی ئا‌ڵمانیا بۆ خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی داوه و ئه‌مه‌ش دوای ڕۆخانی هیتلێر یه‌کم بڕیاری له‌و جوره‌یه. ئه‌گه‌ر به وردی سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و کاره‌ی ده‌وڵه‌تی ئاڵمان ده‌بینین بۆ له نێو بردنی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان یاسای ناونه‌ته‌وه‌ێی و یاسای ناوخۆێی له به‌ر چاو ناگیردرێ و ئه‌وه‌ی پێان خۆش بێ ئه‌نجانمی ئه‌ده‌ن.
ئه‌مجاه‌ره‌ش وه‌ک جاره‌کانیتر گه‌له‌کۆمه‌که به‌رفراوانه و یه‌کیه‌تی و پارتیش له گه‌ڵن و هه‌ر ئێستا هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق له ژێر فه‌رمانده‌ری دوو ژه‌نڕاڵی تورکی و یه‌کینه‌یه‌کی ئیمریکاێی دا ڕویان له بناری قه‌ندیل شۆێنی نیشته جێ بونی هێزه‌کانی پ ک ک کردوه. هێزه‌کانی ئێرانی و سوریش له حاڵی ئاماده‌باشی ته‌واو دان ، هه‌ر هه‌مان کات هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی نیشتمانیش ته‌بلیغ کراون که ئاماده بن به‌روه شۆێنی مه‌به‌ست که دیاره ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌کانی پ ک ک یه. له‌وه ئه‌چێ له‌م ڕۆژانه دا ده‌نگ و ڕه‌نگی ڕۆژ تێڤێش دابخرێ و به‌م جوره وه‌ک ساڵی 1998 پێوه‌ندیه‌کان لێک دابچڕێنن و کورد توشی ڕۆخانێکی ڕۆحی قوڵ بکه‌ن. هه‌تا ئێستاش ته‌نێا ئوزگور پۆلیتیکا و ڕۆژ تێڤێن که هه‌واڵه‌کانی کوردستان وه‌ک خۆی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و ڕاستیه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن ، بویه ئه‌و دوو ده‌زگای چاپ و بڵاو کردنه‌وه‌یه له سه‌روه‌ی پیلانه‌کان دان.
من دڵنێام که به تێ دا چونی هێزه‌کانی پ ک ک له قه‌ندیل و داخستنی دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی کوردی گه‌لی کورد له باکوری کوردستان له به‌ین ناچێ. ئه‌مڕوو جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له باکور ته‌نێا جوڵانه‌وه‌ی پ ک ک نیه، به‌ڵکو جوڵانه‌وه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌ێیه و له هه‌مو ماڵێک دا هه‌یه. ئه‌مڕوو گه‌لی کور له باکوری کوردستان خاوه‌ن ده‌یان کۆڕ و کۆمه‌ڵی مه‌دنی جیاوازه و ڕۆژانه خه‌باتی خۆیان به‌ڕێوه ئه‌به‌ن.
ئه‌وه‌ی له‌م پیلانانه دا جێگای داخه دوژمنایه‌تی ئیمریکا و ئاڵمان و تورکیه و ... نیه به‌ڵکو به‌شداری کردنی چالاکانه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتیه بۆ له نێو بردنی پ ک ک . ئه‌گر ئه‌مڕو تورکیه حه‌سابێک بۆ یه‌کیه‌تی وپارتی ده‌کات ، به‌یانی به تێ دا چونی پ ک ک نه ئه‌و حیسابه‌یان بو ده‌کا و نه وه‌ڵامیان ئه‌داته‌وه.
ڕێگا چاره‌ی کێشه‌ی کورد له باکوری کوردستان لێدان و له نێو بردنی پ ک ک نیه ، شه‌ڕ ، ته‌نیا شه‌ڕ دروست ئه‌کا و هێمنایه‌تی له ناوچه‌که دا ئه‌شێۆێنێ. به کۆشتی 1000 یان 2000 گریلای پ ک ک تورکیه ناتوانی هێمنایه‌تی له ناوچه‌که دا سه‌قامگیر بکات، به‌ڵکو شه‌ڕه‌که قوڵتر ده‌بێتته‌وه.
ئامانج و به‌رنامه‌ی تورکیه و ئاڵمان و ئیمریکا ئه‌ه‌ویه که پ ک ک تنگه تاو بکه‌ن که ده‌ست بداته کاری توند و تیژی.
من پێم وایه گه‌ر پ ک ک بتوانی پشوی له سه‌ر خۆ بێ سه‌رکه‌وتوی گۆڕه‌پانه‌که‌یه و ده‌بێ هه‌وڵ بدات شه‌ڕه‌که بگوازێته‌وه ناو تورکیه.
050910

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home