كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Wednesday, September 07, 2005

مامه‌ ده‌سته‌ گوڵێکی نوێی به‌ ئاوێدادا!


گه‌لۆ، سه‌ره‌ک کۆماری ئێراق چ خزمایه‌تیه‌کی له‌گه‌ڵ تورکان هه‌یه‌؟ به‌ڕێز تاڵه‌بانی هه‌ر جارێک له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌یه‌کی تورکی یان به‌ر پرسێکی تورک ده‌دوێ ده‌سته‌ گوڵێکی به‌ ئاودا ده‌دا. ئه‌مجاره‌ش هیچ که‌ ماڵو سامانی خۆی له‌ تورکیه‌ ئاشکرا ده‌کات و ده‌خوازێ ته‌خشان په‌خشان به‌ پاره‌که‌یه‌وه‌ بکات و به‌ خانوو کڕینه‌وه‌ خه‌ریکه‌، وه‌‌ک جاره‌کانی دیکه‌ وێڕای تورکان ئه‌ویش بزاڤی باکوری کوردستان به‌ تێرۆریست داده‌نێ و ده‌شفه‌رموێ که‌ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی تورک خه‌یانه‌ته‌ به‌کورد.
پێده‌چی مامه‌ سه‌ری له‌ شه‌ڕێکی نوێ له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی گه‌ل بخورێ و ئه‌مجاره‌ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی ئێراق ئه‌م گۆڵمه‌زه‌ بنێته‌وه‌. وه‌ک له‌ هه‌واڵه‌کانیشدا ده‌رده‌که‌وێ ده‌وڵه‌تی تورکیا و ئه‌مریکا و وڵاتانی ئوروپا و له‌ پێشیانه‌وه‌ ئه‌ڵمان به‌ به‌ڕێوه‌بردنی پیلانێکی نوێوه‌وه‌ خه‌ریکن. هێرشی پۆلیسی ئاڵمان بۆ سه‌ر ده‌زگای میزۆپۆتامیا و ڕۆژنامه‌ی ئۆزگور پۆلۆتیکا له‌ لایه‌ک و لێدوانی سه‌رانی تورک له‌مه‌ڕ هه‌وڵه‌کانیان بۆ داخستنی ڕۆژ تی ڤی و.... ئاماژه‌ی‌ گه‌له‌ کۆمه‌گێکی نوێیه‌ بۆ سه‌ر داموده‌زگاکانی کورد له‌ باکوری کوردستان.
سه‌ره‌ڕای شه‌ڕ ڕاگرتن له‌ لایه‌ن کۆنگره‌ی گه‌له‌وه‌ هێرشی ئه‌رته‌شی تورک بۆسه‌ر هێزه‌کانی کۆنگره‌ی ناوبراو به‌رده‌وامه‌و ئه‌مچه‌ند ڕۆژه‌ش ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستانی تورک هێرشیان کرده‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خۆپیشانده‌ری کورد له‌ شاره‌کانی باکوری کوردستان و تورکیه‌و ئه‌مه‌ش زنجیره‌ ناڕه‌زایه‌تی و خۆپیشاندانێکی زۆری له‌ شاره‌کانی باکوری کوردستانی لێکه‌وتۆته‌وه‌و تا نوکه‌ سه‌ره‌ڕای بریندار بوونی سه‌دان کورد ، ژماره‌یه‌کی زۆر پۆلیسی تورک بریندار بوون.
تۆبڵێی مام جه‌لالی سه‌رۆک کۆماری کوردی ده‌وڵه‌تی ئێراقی فیدراڵ! له‌ جیاتی ئه‌و فه‌رمایشته‌ تاڵانه‌ی باشتر نیه‌ بفه‌روێ که‌ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد به‌ حاشاکردن و لێدان و کوشتن ناکرێ و مادام هێنده‌ تورک دۆسته‌ له‌به‌ر خاتری تورکه‌کانیش بێ پێان بێژێ که‌ به‌رده‌وامی ئه‌و سیاسه‌ته‌ فاشیستیه‌یان سه‌ره‌نجام سه‌ری ده‌وڵه‌ته‌که‌یان ده‌خوات.
گه‌لێک که‌ ئازادی بوێ له‌ پێناویشیدا ئاماده‌یه‌ بمرێ. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ گه‌لی باکوری کوردستان جارێکی دیکه‌ ئه‌و په‌یامه‌یان به‌ گوێی دۆسته‌کانی مامه‌ی کورددادایه‌وه‌ که‌ نه‌زۆرداری و نه‌ حاشاکردن و نه‌ پیلانی نێو ده‌وڵه‌تی ناتوانێ له‌ خه‌باتیان بۆ ئازادی ڕایان وه‌ستێنێ. ده‌با مامه‌ش هه‌روه‌ک سه‌باره‌ت به‌ سه‌رهه‌ڵدانی ڕۆژهه‌ڵات مته‌قی لێوه‌ نه‌هات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان خۆیان لێنه‌بانکرد و بێده‌نگیان هه‌ڵبژارد له‌ ئاست مه‌ینه‌تیه‌کانی کوردان له‌ باکوریش بێده‌نگ بێت و ئه‌گه‌ر چاک ناێژێ با خراپیش نه‌فه‌رموێ. مێژوو گه‌ر جوانیه‌کان ده‌نوسێته‌وه‌ و بۆ نه‌وه‌ی داهاتویان تۆ مار ده‌کات، قرێژی و ناپاکیه‌کانیش وه‌ک خۆی له‌پاڵیاندا ده‌نوسێته‌وه‌ و شه‌رمی له‌ که‌س نیه‌.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home