کوردستان ئه‌و پاروه‌ی که له سه‌ر سفره‌یه‌که که پێنج وڵات ده‌وریان داوه

ئه‌وه‌ی له‌خواره‌وه ده‌یخوێننه‌وه به‌شێک له هه‌ڤپه‌یڤینێکه که ڕۆژنامه نوس سوهه‌یل ئاسه‌فی له گه‌ڵ برایم یونسی کردویه‌تی. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی وڵامه‌کانی یونسی کۆمه‌ڵێک زانیاریان له پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی تێدایه، به‌گرنگم زانی که وه‌ریگێڕمه سه‌ر زوانی کوردی. ده‌قی ئه‌م وتووێژه له سایتی (په‌یکی هه‌فته‌دا) وه‌شێنراوه. په‌یک نێت بۆخۆشی پێشه‌کیه‌کی بۆ نوسیه‌وه که له به‌شێکیدا ئاوا ده‌نوسێ: " سوهه‌یل ئاسه‌فی ڕۆژنامه نوسی دانیشتوی ئێران که بۆ سایته‌کانی ئینته‌رنێت و بڵاوکراوه جیاجیاکانی ناوه‌وه‌ی وڵات(ئێران)ده‌نوسێ، به‌م دواییه هه‌ڤپه‌یڤینێکی له‌گه‌ڵ برایم یونسی ئه‌نجام داوه. هه‌ڤپه‌یڤینێکه سیاسی و له‌گه‌ڵ پارێزگارێک کراوه که 27 ساڵ پێش ئێستا چوه کوردستان و زۆر زووش خۆی له تۆفان و گه‌رده‌لوولی ڕوداوه‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده کێشایه‌وه و گه‌ڕایه‌وه تاران. بۆچی چوو؟ بۆ وابوو؟ مه‌هدی بازرگان ڕێشی خستبوه گره‌وه‌وه و بۆخۆشی خه‌ڵکی ئه‌وێیه. کورده. له 28ی گه‌لاوێژدا له‌هێزی سه‌ربازیدا بووه و له‌گه‌ڵ تووده دا بووه. چوه به‌ندیخانه‌وه‌و هه‌شت ساڵ مایه‌وه. له‌و هه‌شت ساڵه به‌ملاوه، ده‌بێ یونسی له ڕیزی وه‌رگێڕان و توێژه‌راندا دابندرێ نه‌ک سیاسه‌تڤان و پیاوی ده‌وڵه‌ت. به‌م هۆیانه دیسان بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌ڤپه‌یڤینی ئاسه‌فی له‌گه‌ڵ یونسیمان له (پیک هفته) که "هونه‌ری و سیاسی"ه! دانا".
ده‌قی هه‌ڤپه‌یڤینه‌که:
له‌سه‌ره‌تاوه ئاسه‌فی ده‌پرسێ: به‌ڕێز یونسی، له "زستانی بێ به‌هار"دا له چوارچێوه‌ی چیروکێکدا چۆنیه‌تی به‌ندکرانی پاش 28ی گه‌لاوێژت گێڕاوه‌ته‌وه. شۆڕشی 57 سه‌رکه‌وت و له‌ماوه‌یه‌کی که‌مدا نوسه‌ری به‌ناووده‌نگی کورد و ئه‌ندامی پێشوی ڕێکخراوی سه‌ربازی حزبی توده، له کابینه‌ی بازرگاندا بوه پارێزگای کوردستان. هه‌ر له ڕۆژه‌کانی سه‌ره‌تاوه چت کرد؟..........
لێره بۆیه ناوی به‌ڕێز چیره‌م هێناوه چونکه پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه له‌وه‌رگێڕانی چه‌ند بابه‌تێکدا تێک ئاڵقاوین. دواترینیان وه‌رگێڕانی هه‌ڤپه‌یڤینێکی عفت ماهباز له‌گه‌ڵ خاتوو ڕوئیا تلوعی بوو که هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی من بڵاوم کردبوه‌وه ئه‌و به‌ڕێزه وه‌ریگێڕابوه‌وه‌و بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی باشوری کوردستانی ناردبوو. هه‌ر ئه‌وکاتیش لێره چه‌ند ڕسته‌یه‌کم له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوسی.
وێڕای ماندوو نه‌بوونی و ده‌ست خۆشی له ناوبراو، ده‌توانن لێره‌وه بچن درێژه‌ی وه‌رگێڕدراوی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له لای گزنگ بخوێننه‌وه.

....................خوێنه‌ری خۆشه‌ویست، مارانگه‌سته له خشپه‌ی قۆڕیش ده‌سڵمێته‌وه و ده‌پرینگێته‌وه. له کاتێکدا که ملم له‌به‌ر ملی وه‌رگێڕانی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه نابوو کت‌وپڕ وه‌بیرم هاته‌وه که ئه‌م جۆره وتوێژو هه‌ڤپه‌یڤینانه ڕاوکه‌ری دیکه‌شیان هه‌یه‌و ڕه‌نگه تا نوکه ئه‌م نێچیره له زه‌وی گه‌وزێنرابێت. به واته‌یه‌کی دیکه ڕه‌نگه کاک سلێمان چیڕه وه‌ریگێڕابێت یان خه‌ریکی وه‌رگێڕانی بێت!، هه‌ربۆیه‌ش به‌بێ سێ‌ودوو سایتی گزنگی کاک سلێمانم کرده‌وه. به‌ڵێ ئه‌و هێژایه وه‌ریگێڕابوه سه‌ر کوردی و منیش له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم به‌س نه‌بوو زوو که‌وته‌وه بیرم.
پێشتر هه‌ر لێره باسی ئه‌وه‌م کردبوو که پاش وه‌رگێڕان و بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت یان هه‌ڤپه‌یڤینێک دیتومه که هه‌مان بابه‌ت له‌لایه‌ن که‌سێکی دیکه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه. ئه‌گه‌رچی شێوه‌ی وه‌رگێڕان و چۆنیه‌تی چنینه‌وه‌ی کوردیکراوی بابه‌تێک له که‌سێکه‌وه بۆکه‌سێک ده‌گۆڕێ به‌ڵام له بابه‌تی وادا ئه‌وه‌نده‌ی که مه‌به‌ست گه‌یاندنی زانیاری و ڕامانی که‌سه‌کانه بۆ خوێنه‌ری کورد که‌متر له‌وه له پێناوی خزمه‌تی زمانی شیرینی کوردی‌دا بابه‌ته‌که وه‌ر ده‌گێڕدرێت. دیاره وه‌رگێڕان خۆی له‌خۆیدا ده‌چێته خانه‌ی خزمه‌تی زمانی شیرینی کوردیه‌وه‌و منیش له‌به‌ستێنی خزمه‌ت به زمانی کوردی و سه‌باره‌ت به شێوه‌ی به‌کوردیکردن و وه‌رگێڕانی گه‌لێک له‌و بابه‌ت وه‌رگێڕدراوانه په‌یڤی خۆم هه‌یه‌و هه‌ندێکیانم به دڵ نین.
بۆ وێنه وه‌رگێڕانه‌کانی کاک سولێمان زۆرجار بێ ئه‌وه‌ی پێویست بێت پڕه له وشه‌ی فارسی یان عاره‌بی فارسێندراو. من له‌وه‌ی دڵنیام که ئه‌و به‌ڕێزه کوردییه‌کی باش ده‌زانێ و شاره‌زاییه‌کی زۆری له سه‌ر زمانی کوردیی هه‌یه، به‌ڵام تێناگه‌م لۆ وایه. سه‌یرکه‌ن هه‌ر له وه‌رگێڕانی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه‌دا به‌ڕێز چیره چه‌ند وشه‌ی ترینجاندۆته وڵامێکی سێ چوار ڕسته‌یی:"ئه‌من پاش تێپه‌ڕکردنی 8 ساڵ زیندان له دوای کوده‌تای 28ی گه‌لاوێژ، ئیدی ده‌گه‌ڵ حیزبی توده‌ی ئێران ڕابیته‌یه‌کم نه‌بوو. ئێوه ده‌زانن که قسه له‌و باره‌یه‌وه زۆره.. له «زستانی بێ به‌هار»دا به‌شێک له‌وانه‌م گوتووه. دوای ئه‌م ساڵانه، ئه‌من ده‌گه‌ڵ حیزب پێوه‌ندیم نه‌بوو. ڕۆژێک که نێوی من له کوردستان وه‌ک پارێزگار مه‌تڕه‌ح بوو و قه‌بوڵم کرد، پێوه‌ندیم هه‌روا ده‌گه‌ڵ هاوبه‌ندییه‌کانی پێشووم به‌رقه‌رار بوو. چوومه ده‌فته‌ری حیزبی توده و "هاوڕێکانم بینی. گوتیان ده‌ته‌وێ ئاغای کیانووری ببینیی؟ گوتم نا، نامه‌وێ مولاقاتی بکه‌م".
هه‌ندێک جار شێوازی وه‌رگێڕانی بابه‌تێک زیاتر سه‌رنجت ڕاده‌کێشی و زۆرتر حه‌زت له خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌که ده‌بێت و گه‌لێکجاریش سه‌ره‌ڕای گرنگی بابه‌ته‌که له خوێندنه‌وه‌ی بێزار ده‌بیت و وازی لێدێنی.
ئه‌وه‌نده‌ی من له دوره‌وه ئه‌و به‌ڕێزه بناسم له که‌شکۆڵیدا هێنده وشه‌ی پاراوی ده‌ڤه‌ری موکوریان هه‌یه که بۆ له‌جیاتی دانانی ئه‌و وشانه که‌ڵکیان لێوه‌ربگرێ و ئه‌و وشه نامۆیانه نه‌ترینجێنێته ناو زمانه پاراوه کوردییه‌که‌و‌ه. به‌ڵام بۆ واناکا ؟ تێناگه‌م!
لێره بۆیه ناوی به‌ڕێز چیره‌م هێناوه چونکه پێشتریش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێزه له‌وه‌رگێڕانی چه‌ند بابه‌تێکدا تێک ئاڵقاوین. دواترینیان وه‌رگێڕانی هه‌ڤپه‌یڤینێکی عفت ماهباز له‌گه‌ڵ خاتوو ڕوئیا تلوعی بوو که هه‌فته‌یه‌ک پاش ئه‌وه‌ی من بڵاوم کردبوه‌وه ئه‌و به‌ڕێزه وه‌ریگێڕابوه‌وه‌و بۆ ڕۆژنامه‌یه‌کی باشوری کوردستانی ناردبوو. هه‌ر ئه‌وکاتیش لێره چه‌ند ڕسته‌یه‌کم له‌و پێوه‌ندییه‌دا نوسی.
وێڕای ماندوو نه‌بوونی و ده‌ست خۆشی له ناوبراو، ده‌توانن لێره‌وه بچن درێژه‌ی وه‌رگێڕدراوی ئه‌م هه‌ڤپه‌یڤینه له لای گزنگ بخوێننه‌وه.
***
تێبینی: به‌ڕێز یونسی له وڵامی پرسیارێکدا که لێکراوه به داخه‌وه هه‌ڵخلیسکاوه‌و زمانی کوردی به به‌شێک له زمانی فارسی داناوه. پرسیار‌و وڵامه‌که به‌م جۆره‌ن:
"فارسی و کوردی تێکه‌ڵاویی واژه‌ییان زۆر پێکه‌وه هه‌یه؟
ـ به‌ڵێ، هاوبه‌شییان گه‌لێک زۆره. به جۆرێک که به بۆچوونی من، کورده‌کان کاتێک وشه‌یه‌ک یان زاراوه‌یه‌ک که‌م بێنن ده‌بێ بابده‌نه‌وه سه‌ر پارسییه‌که. نه‌ک بکه‌ونه شوێن عاره‌بی و تورکی. چونکه هه‌رچییه‌ک بێ زمانی ئێمه‌ش زمانی پارسییه. ئێوه ده‌ڵێن شه‌ب، ئێمه ده‌ڵێین شه‌و."
ئه‌مه جێ داخه که که‌سێکی وه‌ک ئیبراهیم وێنسی، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی رێزم بۆی، ئا به‌م شێوه‌یه له‌سه‌ر زمانی دایکی بهزرێ. بێگومان زمانی کوردی و فارسی نزیکایه‌تی و خزمایه‌تیان هه‌یه‌و گه‌لێک وشه‌و زاراوه‌ی هاوبه‌شیش له نێویاندا هه‌یه و ڕه‌چه‌ڵه‌کی هه‌ر دوو زمانیش هێندی و ئوروپیه، به‌ڵام هه‌رگیز زمانی کوردی زمانی پارسی یان فارسی نه‌بووه و نیه. له ڕستیشدا ئه‌وه زمانی کوردی نیه که له کاتی ته‌نگانه‌و په‌ککه‌وته‌ییدا پێویستی به زمانی فارسی هه‌یه و ناچاره له‌وی هه‌ڵێنجێ. چونکه زمانی کوردی سه‌ره‌ڕای بێخاوه‌نی و داگیرکراوی و لێدزراویه‌که‌ی، سه‌ره‌ڕای ڕێگه‌گرتن له به‌کارهێنان و گه‌شه‌پێدانی هێشتا زمانێکی ده‌وڵه‌مه‌ندوو پاراوه‌و ئه‌وه زمانی فارسیه که له دۆخێکی خرابدایه‌و به شێوه‌یه‌کی وا عاره‌بێنراوه‌که جاری وایه له کۆڕستیه‌کدا زیاتر له نیوه‌ی وشه‌کان عاره‌بی فارسێنراون. که‌واته ئه‌وه زمانی فارسیه که پێویستی به زامنی دیکه‌و له ناویشیاندا زمانی کوردی هه‌یه ناچاره بۆ خاوێنکردنه‌وه‌ی زمانه عه‌ربێنراوه‌که‌یان بۆی باده‌نه‌وه و هه‌مبانه بۆرینه‌که‌ی هه‌ژار موکوریانی بکه‌نه سه‌رچاوه‌ی لێهه‌ڵێنجان.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home