له‌و ڕازی بونه زور ئه‌ترسم!!
له‌و ڕازی بونه زور ئه‌ترسم!!
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ئه‌گه‌ر داهێنه‌رانی فیزیک و شیمی و تکنیک و تکنولۆژی و هه‌مو داهێنه‌ره‌کانی دیکه‌ی ئه‌م جیهانه له کاره‌کانیان ڕازی بایه‌ن ، دنێا قه‌ت نه‌ده‌گیشته ئه‌م قۆناغه له پێشکه‌وتن .
ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی فه‌رانسه به داگیرکاری ئاڵمانی نازی ڕازی بایه‌ن ، ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ئێتیوپیا به کۆلونیالی ئیتالیا ڕازی بایه‌ن ، ئه‌گه‌ر جوله‌که‌کان له‌و زوڵم و زوره‌ی لێان ئه‌کرا ڕازی بایه‌ن ، ئه‌گه‌ر فه‌لستینیه‌کان خۆیان به به‌شێک له وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی بزانیایه و لاره‌ملی هاوڕه‌گه‌زه‌کانیان قه‌بوڵ کردایه ، ئه‌گه‌ر تورکه‌کان ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامێان قه‌بوڵ کردایه و له ده‌سه‌ڵاتی ئوسمانیه‌کان ڕازی بایه‌ن و هه‌زاران ئه‌گه‌ر و ڕازی نه‌بونی دیکه ، قه‌ت ئازاد نه‌ده‌بون.
ئاخر بن ده‌ستی گه‌وره‌ترین نه‌خۆشیه ، بێ ناسنامه‌ێی ، ون بونه ، وه‌ڵات داگیر کراوی بچوک بونه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌م جیهانه دا نه‌ی توانیوه یه‌ک ڕۆژ به بن ده‌ستی و زه‌لیلی بژی، که‌چی کورد ئه‌وا له 400ساڵ زیاتره بن ده‌سته و ڕازیشه. کورد ته‌نیا بن ده‌ستی دوژمن و داگیرکه‌ر و په‌لامارده‌ران نه‌بوه به‌ڵکو کورد بن ده‌ست و بکوژ و زه‌لیل که‌ری خۆشیه‌تی.
حیزبی گه‌لان و ڕێبه‌ری گه‌لانی جیهان ، ئه‌بنه ئامراز بۆ یه‌کیه‌تی و پێشخستنی جوڵانه‌وه‌که‌یان و ئاماده نین یه‌ک میلی میتر سازش له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی وه‌ڵات و گه‌له‌که‌یان بکه‌ن ، به‌ڵام حیزبه‌کانی ئێمه به گه‌ز و میتر جه‌سته‌ی ئه‌م نه‌ته‌وه کڵوڵه له به‌ر پێی داگیرکه‌را ڕائه‌خه‌ن. ئاخر گه‌لانی جیهان له ڕێبه‌ر و سه‌رکرده و حیزبه‌کانیان قه‌بوڵ ناکه‌ن که له ڕێباز و ئامانجه‌کانیان لا بده‌ن و ئه‌گه‌ر ئه‌و کاره بکه‌ن ورد و خاشیان ئه‌که‌ن ، به‌ڵام ئێمه خۆمان ئه‌بینه ئامرازی حیزب و ڕێبه‌ره‌کانمان و خۆمان پێشکه‌ش ئه‌که‌ین که بمانکه‌نه قوربانی.
ئاخر چوارسه‌د ساڵ بن ده‌ستی هیچی بۆمان نه‌هێشتوه‌ته‌وه ، له هه‌مو که‌س و هه‌مو شتێ ڕازین به‌و شه‌رته تێمان هه‌ڵ نه‌ده‌ن و ڕاومان نه‌نێن...له ساڵی 1991 جاری یه‌که‌م بو له مێژوو دا که کورد توانی شانسی ئه‌وه‌ی هه‌بێ کێشه‌که‌ی له شاخ و دوڵه‌کانی کوردستانه‌وه به بێ ده‌نگی و لاوازی ده‌ربازی ناو مێدیای جیهانی و کۆڕ و کومه‌ڵه ناونه‌ته‌وه‌یه‌کان ببێ ، که‌چی سه‌رۆکی خه‌باتگێڕانی کورد خۆی خسته باوشی موجریمترین مروڤی سه‌رده‌م و ئه‌ملاو ئه‌ولای ماچ کرد... یه‌ک کورد له هیچ کۆێ نوزه‌ی لێوه نه‌هات . هه‌مو لایه‌ک ڕازی بون ، ئه‌یانوت به قوربانتان بم بێده‌نگ بن ، کاته‌که‌مان ناسکه... کومه‌ڵی گه‌لان به سه‌رۆکایه‌تی ئیمریکا و ئینگلیز خه‌تێکیان کێشا به ده‌ور گۆشه‌یه‌کی بچوکی کوردستان دا و له په‌لاماری سه‌دام پارستیان ، به‌ڵام حیزبه شۆڕشگێڕه‌کانی ئێمه به‌ربونه گێانی یه‌ک و له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵ بده‌ن کێشه‌ی کورد پێش بکه‌وی، گه‌نج و لاو و کچانی کوردیان کرده قوربانی پاوانخۆازی خۆیان ، ئێمه‌ش خۆمان بوینه ده‌سه‌چیله‌ی ئاوره‌که و ئه‌م به‌ر و ئه‌و به‌رمان گرت و ئه‌مان وت بژی ئه‌ملا و بمرێ ئه‌ولا...
سه‌دام ڕوخا ، له ئێراق دا 72 سه‌عات پاشاگه‌ردانی بو ، که‌س به سه‌ر که‌سه‌وه نه‌بو ، حیزبه کوردیه‌کان له جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رکوک وخانه‌قین بۆ کوردستان بده‌ن و عه‌ره‌به هاورده‌کان وه‌ده‌ر نێنن و پارله‌مانی کورد یه‌ک بخه‌نه‌وه و ئاوڕ له گه‌ل و وه‌ڵاتی خۆیان بده‌نه‌وه، خێرا که‌وتنه پێشبڕکی بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نه عه‌شیره عێراقیه‌کان و سوێندیان بۆ بخۆن که عێراقی ئه‌سڵن و پاشان خۆیان کرده ناو مه‌جلیسی عه‌وامی عێراقی دا و بونه به‌شێک له عه‌ره‌ب وعێراق و داهێانێکی نۆیان خۆڵقاند و کوردیان له نه‌ته‌وه‌وه گۆڕی بۆ مه‌زهه‌ب و شێعه و سونه و کوردیان کرده باو ، که‌س ده‌نگی لێوه نه‌هات ، کورد نه‌ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌کان و هاواریان به‌رز نه‌بوه‌وه..وتیان تکایه بێده‌نگ بن کاته‌که‌مان ناسکه...
ئێراق نه‌ما ، شیرازه‌ی ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و جوگرافیاکه‌ی تێکچو ، به‌ڵام ڕێبه‌رانی ئێمه بونه‌وه سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و له به‌غدا بارگه و بنه‌یان لێ خست و کێشه‌ی گه‌لی کورد و داواکانیان له‌بیر کرد و بنیاتی ئیراقیان له سه‌ر ئه‌ساسی بنده‌ستی ئاره‌زومه‌ندانه ، نایه‌وه و ئه‌نفال و شیمیا باران و ویرانکردنیان دایه ده‌ستی فه‌راموشی و باوه‌شیان بۆ کۆنه بعسیه‌کان کرده‌وه و کۆنه جاش و جاسوسه‌کاناین له خۆ کۆ کرده‌وه ، که‌س ده‌نگی لێوه نه‌هات ، خه‌ڵکی له ماڵه‌کانیان دانیشتن و گۆیان هه‌ڵخست بۆ شه‌مامه‌و خاڵخاڵی کاناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندنی حیزبه‌کان که له جیاتی باس کردنی که‌رکوک و دڕندایه‌تیه‌کانی عه‌ره‌به هاورده‌کان ، باسی عێراقی بون و برا تورکمان و عه‌ره‌به‌کانایان ئه‌کرد ... ئه‌یان وت مامه و کاکه ئه‌زانن چی ده‌که‌ن ، لێان گه‌ڕێن کاته‌که‌مان ناسکه...
ئێستاش که ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ داهاتومان تاریک‌تر ده‌بێ و ڕۆژ له دوا ڕۆژ سه‌رانی پارتی و یه‌کیه‌تی زیاتر له گه‌نده‌ڵی دا نوقم ده‌بن ، ئێستا که ڕۆژ له دوا ڕۆژ چاره‌نوسی که‌رکوک و خانه‌قین نادیارتر ده‌بێ و له کاتێک دا که چوارهه‌زار گوندی ڕۆخێندراو و شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید و ناوچه شیمیا باران کراوه‌کانی دیکه له بیر ده‌کرین و هیچ حیسیبێکیان بۆ ناکرێ ، له کاتێک دا که هێشتا دوو حکومه‌ت و یه‌ک سه‌رۆکمان هه‌یه ، له کاتێک دا که له سلێمانیه‌وه ئه‌توانی ته‌له‌فون بۆ دنێا بکه‌ی بێجگه له ناوچه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاێتی حکومه‌تی نێچیرڤان و پێچه‌وانه‌که‌ی ، گه‌لی کورد سه‌ریان کردوه‌ته بن باڵی خۆیان وبێده‌نگن و ده‌ڵێن ، کاته‌که‌مان ناسکه ، بێده‌نگ بن ، کورد قه‌ت ڕۆژی وای به خۆیه‌وه نه‌دیوه ، سه‌رۆک کۆماری عێراق کورده و وه‌زیره‌کان کوردن و ده‌ستوره‌که به به‌شداری کورد نوسراوه‌ته‌وه...
به‌ڕاستی ئه‌م ڕازی بونه گه‌وره‌ترین به‌ڵایه ، ناخوشترین نه‌خۆشیه . ئه‌م ڕازی بونه مردنه ، بێ ده‌سه‌ڵاتیه ، نه‌زانینه ، بیر نه‌کردنه‌وه‌یه ، خۆ ونکردنه، هیچمان وه‌رنه‌گرتوه ، به هیچکام له داواکانمان نه‌گیوین ، هێشتا پله گۆشتی به‌ر ده‌ستی گورگین ، که‌چی ڕازین و هه‌تا ئاوا ڕازی بین ، له بن ده‌ستی به‌و لاوه هیچ وه‌رناگرین...
050921

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home