كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Tuesday, September 27, 2005

زیندانیانی سیاسی کورد به‌ ته‌نیا نه‌هێڵین

ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان
به‌ڵاڤۆکی ژووماره‌ ( 21 )

زیندانیانی سیاسی کورد به‌ ته‌نیا نه‌هێڵین
ویژدانه‌کانی وشیاری جیهان ،


هه‌ر ئێستا له‌ زیندانه‌کانی کوردستان و شاره‌کانی دیکه‌ی ئێران، ژووماره‌یه‌کی زۆر له‌ زیندانیه‌کانی سیاسی کورد ده‌ست به‌ سه‌رن و هه‌نووکه‌ هیچ ناوه‌ند و ئۆڕگانێکی له‌ سه‌ر ڕه‌وشی ئه‌وان لێکۆڵینه‌وه‌ و چاودێری نه‌کردووه‌. عووسمان مسته‌فا پوور، ئیبراهیم خوڕه‌ندی، مه‌حه‌مه‌د وارونه، خالید ئوستاد قادری، عه‌زیز مه‌حه‌مه‌د جانی، حوسین که‌رمی، مه‌حه‌مه‌د ئه‌مین فروته‌ن، ئه‌سعه‌د مازووچی، خالید فه‌ره‌یدوونی، عومه‌ر ته‌قی پوور، مه‌حه‌مه‌د نه‌زه‌ری، سه‌ید تاهیر عبه‌دوڵڵا پوور، ڕه‌سووڵ عه‌بدوڵڵا پوور، سه‌عید سه‌نگه‌ر، حوسێن هه‌مزه وه‌لی شوجاع،حه‌سه‌ن مه‌حمودی، حامید مینازاده، ناسر ساتووری، مێهدی زایه‌ڵه، مه‌جید ڕه‌حمانی، مه‌حموود ڕه‌حمانی، مه‌حه‌مه‌د وه‌یسی، حه‌بیبوڵڵا نادری، مه‌سعوود حوسێن پنا، جه‌ماڵ زاڕعی، ئازاد سادقی، تۆفیق مورادی، ناسر سدقی، سه‌ید حوجه‌ت ئیبراهیمی، جه‌ماڵ حوسێنی، ئه‌نوه‌ر عه‌زیزی، ته‌نیا ژووماره‌یه‌ک له‌م زیندانیه‌ سیاسیانه‌ی کوردن. ئه‌م زیندانیانه‌ که‌ له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئیسلامیه‌وه‌ دادگایی کراون، زۆرینه‌یان سزای ئێعدام به‌ پله‌یه‌ک که‌م بوونه‌وه‌ بۆ زیندانی هه‌تا هه‌تایی یان سزای زیادتر له‌ 20 ساڵ زیندانیان بۆ دیاری کراوه‌. هێندێک له‌م زیندانیانه‌ 10 تا 15 ساڵ له‌ ماوه‌ی زیندانه‌که‌یان تێپه‌ڕاندووه. ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان، وێڕای باس کردن له‌ ڕه‌وشی خراپ و ناله‌باری زیندانیانی سیاسی کورد، له‌ سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ لایه‌ن دادگایه‌ک که‌ له‌ گه‌ڵ بنه‌ماکانی گشتی و ئیستانداڕده‌کانی ناونه‌ته‌وه‌یی یه‌ک ناگرێته‌وه‌، ‌دادگایی کراون و سزایان دراون. ئه‌م زیندانیانه‌ مافی هه‌بوونی پارێزه‌ر و دادگایه‌کی گشتی ئاشکرا و دادوه‌رانه‌یان پێ نه‌دراوه‌ . ڕێکخراوی مافی مرۆڤ له‌ کوردستان، له‌ ته‌واوی کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ئۆڕگان و ناوه‌نده‌کانی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ له‌ ئێران و جیهان داوا ده‌کات که‌ له‌ به‌رامبه‌ر ڕه‌وشی زیندانیانی سیاسی کورد بێ ده‌نگ نه‌مێنن و بۆ ئازادی ئه‌وان تێبکۆشن.

تاران: سی شه‌ممه 5 مێهرمانگی 1384 / 27 ی سپێتامبری 2005

ڕێکخراوی پشتگیری له‌ مافی مرۆڤی کوردستان

شماره تلفن دبير: 9125014785- 0098 شماره تلفكس: 66368670-021- 0098
تهران: صندوق پستي 188 -13465
info@rmmk.org
http://www.rmmk.org

تلفن موقت: 66372173-021

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home