كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, September 30, 2005

ناهوشیاری سیاسی ئاشی ده‌سه‌ڵات ده‌گێڕێ له‌کوردستان

له‌م قۆناغه‌چاره‌نوس سازه‌دا ، که‌بۆیه‌که‌مجاره‌له‌مێژووی سیاسی عێراقداوله‌ڕێگای ڕیفڕاندۆم وده‌نگدانی گشتی وسه‌رتاسه‌ری خه‌پکی عێراقه‌وه‌ئیمکانی ئه‌وه‌هه‌یه‌ئاینده‌ی سیاسی ئه‌م وڵاته‌به‌شێوه‌یه‌کی ئاره‌زومه‌ندانه‌له‌ده‌ستوری هه‌میشه‌ییدا بچه‌سپێندرێت وڕێکبخرێته‌وه‌ ، ئه‌مه‌باشترین فرسه‌تی زێڕینی مێژوویی یه‌که‌بۆخه‌پکی کوردستان هه‌پکه‌وتوه‌ ، خه‌ڵکی کوردستان ده‌توانێت له‌ڕێگای ئه‌م ڕیفڕاندۆمه‌وه‌کۆتوبه‌ندی چوارچێوه‌ی ده‌وپه‌تی عێراقی زۆره‌ملێ وداگیرکه‌رانه‌تێک بشکێنێت و ئه‌م ده‌ستوره‌ ویه‌کپارچه‌یی خاکی عێراق ڕه‌تکاته‌وه‌ودروشم وداخوازی دامه‌زراندنی ده‌وپه‌تێکی سه‌ربه‌خۆله‌کوردستان ڕابگه‌ێنێت ، خه‌پکی کوردستان ئه‌گه‌رده‌نگ بدات به‌م ده‌ستوره‌که‌سه‌رتاپای له‌سه‌ربنه‌مای شۆڤێنستی عه‌ره‌بی وکۆنه‌په‌رستی ئیسلامی سیاسی هه‌پچنراوه‌وهیچ مافێکی قه‌ومی بۆخه‌پکی کوردستان به‌ڕۆشنی تێدانه‌چه‌سپاوه‌ ، ئیترئه‌وه‌خه‌پکی کوردستانه‌ له‌سه‌رداخوازی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کورد به‌خواست وئاره‌زوی خۆی له‌دوای 14ســـاپ سه‌ربه‌خۆیی وڕزگاری ، کوردستان ده‌لکێنێته‌وه‌به‌عێراقه‌وه‌وبه‌ده‌ستوپه‌نجه‌کانی خۆی مۆری شه‌رعیه‌ت ویاسایی له‌داگیرکردنی ولاته‌که‌ی خۆی ئه‌دات وئیترجارێکی دیکه‌خه‌پکی کوردستان ناتوانێت بپێت من گه‌لێکی ژێرده‌سته‌م ونیشتمانه‌که‌م داگیرو به‌زۆردابه‌ش کراوه‌ .
ناوه‌رۆکی ئه‌وده‌ستوره‌بۆهه‌تاهه‌تایه‌خه‌پکی کوردستان ونیشتیمانه‌که‌ی ده‌کات به‌عێراقی وله‌وێشه‌وه‌ ده‌یـبه‌سـتێــته‌وه‌ به‌پاشکۆی عروبه‌ونیشتیمانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ ، مه‌وقوله‌ی مافی چاره‌ی خۆنوسین بۆخه‌پکی کوردستان له‌ڕه‌شنوسی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق له‌دورماوه‌شدائاماژه‌ی پێنه‌کراوه‌ونه‌چه‌سپاوه‌ ، چاره‌سه‌ری کێشه‌ی که‌رکوک که‌ناسنامه‌وفه‌لسه‌فه‌ی ناشیۆنالیزمی کورده‌ ، بۆساپی 2007 دواخراوه‌وهه‌رله‌ئێستاوه‌ده‌سه‌ڵاتی ده‌وپه‌تی ناوه‌ندخۆی له‌هه‌نگاوه‌سه‌ره‌تایه‌کانی چاره‌سه‌ری ئه‌وکێشه‌یه‌ده‌دزێته‌وه‌ ، حیزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌کانی کوردستان هێشتا 77 کورسی پارله‌مانی عێراق یان له‌ده‌ست دایه‌وسه‌رۆک کۆمار وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌وچه‌ندین پۆستی گرنگی ئه‌م وڵاته‌ هه‌رله‌خۆیانه‌ ، به‌ڵام له‌ڕێگای ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌پارکتیزه‌کردنی بڕیاره‌کانی چاره‌نوسی سیاسی که‌رکوک وزۆرله‌مه‌سائیلی ناوخۆوده‌ره‌وه‌ ده‌ستو پێــیان که‌له‌بچه‌کراوه‌وله‌هاواروسکاڵازیاتر شتێکی دیکه‌یان له‌ده‌ست نایه‌ت ، ئه‌ی له‌دوای هه‌پبژاردنه‌کانی داهاتو که‌بێ گومان معاده‌لاتی سیاسی وهاوسه‌نگی هێزه‌سیاسی یه‌کانی عێراق ئاپوگۆڕی چه‌ندایه‌تی وچۆنایه‌تی زۆرگه‌وره‌ی به‌سه‌ردادێت وهیچ کامێکیش له‌وئاپوگۆڕانه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندی خه‌پکی کوردستاندانیه‌ ، ڕێژه‌ی ده‌سه‌ڵات وکورسی یه‌کانی ئه‌حزابی ناسیۆنالیستی کوردله‌پارله‌مانی عێراق دێته‌خواره‌وه‌ بۆئاستێکی زۆرنزم ، ئه‌وکاته‌له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ده‌وپه‌تی ناوه‌ندوبڕیاره‌کانی زۆرینه‌ی پارله‌مانی عێراق ناوه‌نداچیان پێ ده‌کرێت ؟ ، چ ســودوفایده‌یه‌کی هه‌یه‌سرۆک کۆماری عێراق کورد بێت وله‌کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌په‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان چه‌ندقسه‌یه‌ک به‌زمانی کوردی بکات وجل وبه‌رگی کوردی بپۆشێت ، له‌کاتێکدا خه‌پکی کوردستان نه‌توانێت سه‌ربه‌ستانه‌وئازادانه‌ چاره‌نوسی سیاسی وئاینده‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان به‌ده‌ستی خۆیان دیاری بکه‌ن و به‌ده‌رله‌خواست وئاره‌زوی 98% له‌خه‌پکی ئه‌م وڵاته‌به‌زۆربمان لکێننه‌وه‌ به‌ده‌وپه‌تی عێراقه‌وه‌ ، ئـه‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه‌کوئه‌وه‌وایه‌ باپنده‌یه‌ک بخه‌یته‌قه‌فه‌زه‌وه‌و شوپه‌کانی له‌زێڕبۆدروست بکه‌یت ، ته‌نهاڕێگایه‌ک که‌ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردله‌به‌رده‌می داماوه‌ته‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی پاشه‌کشه‌یه‌له‌ده‌وپه‌ته‌که‌ی ئیبراهیـم الجعفه‌ری وهه‌پوه‌شاندنه‌وه‌ی هاوپه‌یمانه‌تیه‌له‌گه‌پ لیستی ئیئتلافی عێراقی ، تازه‌له‌دوای ئه‌وه‌ی که‌ده‌ستوری ‌ه‌میشه‌یی عێراق له‌ڕێگای ده‌نگدانی خه‌پکی عێراق وکوردستانه‌وه‌ به‌پێی بۆوه‌رده‌گیرێ و کوردستانیش به‌ڕێگای قانونی ده‌بێته‌به‌شێکی دانه‌بڕاوله‌عێراق وده‌سه‌ڵاتدارانی کوردیش ده‌ستیان له‌بنی هه‌مانه‌که‌دێته‌ده‌ره‌وه‌ ، ئیترئه‌وهه‌ڕه‌شانه‌تورێکی قوڕاوی ناهێنێت وئه‌حزابی عه‌ره‌بیش پێــیان ده‌پێن تفی خۆتان بکه‌نن وبڕۆن .
ئاخربه‌ڕاستی ئه‌مه‌کاره‌ساته‌ ، حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان ده‌یانه‌وێت ده‌ستورێک به‌سه‌رخه‌پکی کوردستاندا داسه‌پێنن که‌هیچ زه‌مانه‌تێکی دواڕۆژی مافه‌قه‌ومیه‌کانی خه‌پکی کوردستانی له‌خۆنه‌گرتوه‌وبه‌ندبه‌به‌ندی ئه‌م ده‌ستوره‌ له‌سه‌ربنه‌مای ناعه‌داله‌تی نێوان ژن وپیاو وله‌ژێرپێ نانی مافه‌کۆمه‌ڵایه‌تی یه‌کان هه‌پچنراوه‌ ، به‌هۆی ئه‌وهه‌موزوپم وسته‌مه‌زۆره‌ی که‌ڕژێمه‌یه‌ک له‌دوای یه‌که‌کانی شۆڤێنیستی عه‌ره‌بی ده‌رهه‌ق به‌خه‌پکی کوردکردویانه‌له‌عێراق ، له‌ڕاپه‌ڕینه‌مه‌زنه‌که‌ی ساپی1991به‌دواوه‌ وله‌ترسی ئه‌وه‌ی جارێکی دیکه‌ڕژێمی داگیرکه‌ری به‌عس نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه‌کوردستان ، خه‌پکی کورد به‌هه‌ق وناهه‌ق وله‌شه‌ڕوئاشتی نێوان ئه‌م دوحیزبه‌دا ته‌ســــلیم به‌ئه‌مری واقع بون وکه‌م هوشیاری سیاسی خه‌پکی کوردستان درێژه‌ی به‌ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی نادیموکراسی یانه‌ی یه‌کێتی وپارتی داوه‌ ، له‌لایه‌کی دیکه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ که‌ته‌واوی سه‌رچاوه‌کانی ژیانی خه‌پکی کوردستان له‌کۆپی حیزبه‌کان پێچراوه‌ ، خه‌پک بۆئه‌وه‌ی بتوانێت ده‌ستی به‌ژیانێکی مه‌مره‌ومه‌ژی بگات ، بۆئه‌وه‌ی به‌تابوری پێنج له‌قه‌په‌م نه‌درێت وله‌ژیانی ئاسای هاوڵاتی بونی خۆی مه‌حروم نه‌کرێت وله‌سه‌رکارده‌رنه‌کرێت ونان بڕاونه‌کرێت ، به‌ناچاری یان ده‌بوله‌سه‌نگه‌ری به‌رگری له‌ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێک له‌ودوحیزبه‌داخزمه‌ت به‌ده‌سه‌ڵاتداران بکات وببێته‌زه‌خیره‌وخۆراکی گه‌رم کردنی مه‌یدانی شه‌ڕی ناوخۆله‌کوردستان ، یان ده‌بوئینتماولایه‌نگری خۆی بۆیه‌کێک له‌ودوحیزبه‌ڕابگه‌یه‌نێت وبه‌په‌ڕۆی سه‌وزوزه‌رده‌وه‌ سه‌رچۆپی بونه‌وئاهه‌نگه‌کانیان بگێڕێت ، هیچ که‌سێک له‌کوردستان به‌بێ ته‌سکیه‌ی یه‌کێک له‌ودوحیزبه‌له‌ئیداره‌کانی ده‌وپه‌تداکاری ده‌ست ناکه‌وێت ، هه‌موهێـپه‌سه‌ره‌کیه‌کانی بازرگانی له‌ده‌ره‌وه‌بۆناوه‌و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ بۆبه‌رپرسانی حیزبی قۆرخ کراوه‌ ، ئه‌گه‌رئه‌ندامێکی چالاکی یه‌کێک له‌ودوحیزبه‌نه‌بیت وبه‌رپرسێکی گه‌وره‌له‌گه‌پتانه‌بێته‌شه‌ریک ، ناتوانیت له‌هیچ مه‌یدانێکی بازرگانی داسه‌ربه‌ستانه‌که‌سب و که‌سابه‌ت بکه‌یت وجۆره‌هابه‌ربه‌ستی قانونیت له‌به‌رده‌مداقوت ده‌که‌نه‌وه‌ ، هه‌مومپک و زه‌ویه‌به‌نرخه‌کانی ناوشاروده‌وروبه‌ری شاره‌کانیان تاڵان کردوله‌نێوان خۆیاندا دابه‌شیان کرد ، ئه‌گه‌رئه‌ندامێکی چالاکی یه‌کێک له‌ودوحیزبه‌نه‌بیت پارچه‌یه‌ک زه‌ویت به‌رناکه‌وێت ، له‌کاتی هه‌پبژاردنه‌کانیشدائه‌گه‌رگوێ له‌ڕاگه‌یاندن وڕیکلامه‌ی حیزبه‌کان بگریت خۆیان به‌نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خه‌پک وخزمه‌تکاری جه‌ماوه‌ر وه‌سف ده‌که‌ن ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌لای ئه‌ودوحیزبه‌حســابی له‌سه‌رنه‌کراوه‌ ئه‌نجامه‌کانی هه‌پبژاردن و ده‌نگی خه‌پک بوه‌ ، ئه‌م دوحیزبه‌هه‌رئه‌وه‌نده‌ ئیشیان به‌خه‌پک بوه‌ تابۆته‌بلیغاتی ڕوبه‌ده‌ره‌وه‌ ده‌نگیان پێ درێته‌وه‌وهه‌پده‌بژێردێنه‌وه‌وله‌دوای ئه‌وه‌نه‌ڕێزله‌ده‌نگی خه‌پک ده‌گرن ونه‌گوێش بۆداخوازیه‌کانیان ڕاده‌گرن ، ئه‌گه‌رجه‌ماوه‌ری خه‌پک له‌دژی گه‌نده‌پی ئیداره‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نیگه‌رانیه‌کیش له‌خۆی نیشان بدات ، به‌ئاژاوه‌گێڕ وله‌یاساده‌رچوله‌قه‌په‌می ئه‌ده‌درێن وبه‌فیشه‌ک جوابی داخوازیه‌کانی خه‌ڵک ئه‌ده‌نه‌وه‌ .
ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێستای کوردستان ، زیاترله‌ 40 ســـــــــاپ درێژه‌یان به‌شه‌ڕی ناوخۆدا ، له‌پێناوبه‌ده‌ست هێنانی ده‌سڵات وله‌ژێرناوی به‌ره‌ی شۆڕشگێڕی وکۆنه‌په‌رستی داوبه‌بیانوی جۆراوجۆرهه‌وپیان داوه‌شه‌رعیه‌ت وڕه‌وای به‌وشه‌ڕه‌بده‌ن وزۆربه‌ئاسانی توانیویانه‌ هێزو توانای جه‌ماوه‌ری خه‌پکی کوردستان له‌پشتیوانی ئه‌وشه‌ڕه‌هه‌پبخڕێنن ، له‌ماوه‌ی ئه‌و چل ســاپه‌دا دوحیزبه‌گه‌وره‌که‌ی کوردستان ‌هیچ ڕێگایه‌کی نامه‌شروع نه‌ماله‌دژی یه‌کتر وبه‌مه‌به‌ستی باڵاده‌ستی یه‌ک به‌سه‌رئه‌وی تردا نه‌ی گرنه‌به‌ر ، هه‌رله‌ده‌ست کێشی کردن بۆ ئیتلاعات وسوپای پاسدارانی ئێران و میت وسوپای تورک و موخابه‌رات وگاردی کۆماری ڕژێمی به‌عــس بگره‌ تاده‌گاته‌قبوپ نه‌کردنی پره‌نسیب وبنه‌ماکانی دیموکراسی وداسه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی فیفتی فیفتی به‌سه‌رخه‌پکی کورداستاندا .ماوه‌ی 14 ساپه‌ له‌قۆناغی خه‌باتی شاریشدا ، له‌سه‌ربنه‌مای ناکۆکیه‌کانی ساڵانی شه‌ست وبه‌هه‌مان عه‌قلیه‌تی شاخ وبه‌شێوه‌ی جۆراوجۆر وبه‌ڕێگای نامه‌شروع ودورله‌هه‌رپرنسیـبێکی دیموکراسی یانه‌ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌رخه‌پکی کوردستانداسه‌پاندوه‌ ، ماوه‌ی 14 ساپه‌کوردستان ئازادکراوه‌له‌ده‌ستی داگیرکه‌ران وئیداره‌ی وڵات دورله‌هه‌رفشارێکی ده‌ره‌کی له‌لایه‌ن پارتی ویه‌کێتی یه‌وه‌ له‌شێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی دوسه‌ربه‌ڕێوه‌ده‌چێت ، تائێـســـــتاش ئه‌م دوحیزبه‌نه‌یانـتوانیوه‌له‌گه‌پ گۆڕانکاریه‌کانی سه‌رده‌مداخۆیان بگونجێنن وله‌پێناوبه‌رژه‌وه‌ندی باڵای وڵات ده‌ست به‌رداری وکورسی زۆره‌ملێ وده‌سه‌ڵاتی نامه‌شروعی خۆیان بن وبه‌پێی پره‌نسـیـبه‌کانی دیموکراسی حکومه‌تێکی یه‌کگرتودامه‌زرێنن ، له‌ماوه‌ی 14 ســـاپ له‌ ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوحیزبه‌دا دوجارهه‌پبژاردنی گشتی ئه‌نجام دراوه‌ ، هه‌ردوجاره‌که‌تائه‌وپه‌ڕی بێ ئیحترامی به‌ده‌نگی خه‌پکی کوردستان کراوه‌وبه‌هۆی قبوپ نه‌کردنی پره‌نسـیـبی دیموکراسی وڕه‌ت کردنه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامی هه‌پبژاردنه‌کان ، ئیداره‌ی کوردستان به‌سه‌رده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دوحیزبه‌دا دابه‌ش کراوه‌ ، له‌م پرسه‌گرنگ وچاره‌نوس ســـازه‌ی ئێستاشدا ، حیزبه‌کوردستانیه‌کان خه‌پک ته‌شــویق ده‌که‌ن له‌وڕیفڕاندۆمه‌داکه‌بڕیاره‌ 15 ی ئۆکتۆبه‌ری ئه‌مســـاپ ئه‌نجام بدرێت ده‌نگ به‌ده‌ستوری هه‌میشه‌یی عێراق بده‌ن ، به‌پێی ڕاپرسی یه‌سه‌ره‌تایه‌کان له‌کوردستان 74% له‌خه‌پک ده‌نگ به‌ده‌ستوری نوێی عێراق ئه‌ده‌ن ، ئه‌مه‌ش جگه‌له‌ساده‌یی وگوێڕایه‌پی خه‌پک بۆپاشکۆی سیاسه‌تی هه‌په‌ونادروستی حیزبه‌ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی کوردستان وکه‌م هوشیاری سیاسی هیچ مانایه‌کی دیکه‌ی نیه‌ .
له‌هاوینی ساپی1985 دا له‌گه‌پ کۆمه‌پێک له‌کادرانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ، له‌گوندی چۆخماخ له‌ناوچه‌ی دۆپی جافه‌تی سه‌ردانی کاک عبداپله‌ی مهتدی مان کرد ، که‌ئه‌وکات کاک عبدالپه‌سکرتێری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بو ، من له‌نێوقسه‌وباسه‌کاندالێم پرسی ، ئێوه‌که‌خۆتان به‌نوێنه‌ری کرێکاران وزه‌حمه‌تکێشانی ئێران ده‌زانن ، چۆنه‌ئه‌وهه‌مو کرێکارو زه‌حمه‌ت کێشه‌له‌ده‌وری حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کۆبونه‌ته‌وه‌ له‌کاتێکدائێوه‌ حیزبی دیموکراتی ئێران به‌حیزبێکی بورژوازی ده‌ناســێنن ؟ ، کاک عبدپله‌ له‌جوابداوتی ، ئێمه‌موشکیله‌ی ناهوشیاری خه‌پکی کوردستانمان هه‌یه‌وخه‌پکی ئێمه‌هوشیاری سیاسی که‌مه‌ ، به‌هه‌رئه‌ندازه‌خه‌پکی کوردستان له‌ئێمه‌وله‌حیزبی دیموکراتی کوردستان تێ بگات ، به‌وئه‌ندازه‌یه‌ش کرێکاران وزه‌حمه‌ت کێشان ئه‌وحیزبه‌ به‌جێ ده‌هێپن و به‌ڕیزه‌کانی ئێمه‌وه‌ په‌یوه‌ست ده‌بن ، من هه‌رئه‌وکاته‌به‌ته‌واوی باووه‌ڕم به‌وقسه‌ی کاک عبدلپه‌هه‌بو وئێستاش ئه‌م بۆچونه‌هه‌ربه‌ڕاست ده‌زانم ، هه‌رچه‌نده‌خه‌پکی کوردستانی عێراق له‌ڕیفڕاندۆمه‌که‌ی ئه‌مساپدا وله‌پاپ هه‌پبژاردنه‌گشتی یه‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتیمانی عێراقدازۆرهوشیارانه‌ وبه‌پێچه‌وانه‌ی سیاسه‌تی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار 98 % ده‌نگی به‌سه‌ربه‌خۆی دا ، به‌ڵام گومانم له‌وه‌دانیه‌ته‌بلیغاتی دیماگۆگیانه‌ی حیزبه‌ده‌سه‌لاتداره‌کان زۆربه‌ئاسانی ده‌توانێت خه‌پکی کوردستان بخاته‌ژێرکاریگه‌ری سیاسه‌ته‌کانی خۆیه‌وه‌ .

28 – 9- 2005 هۆڵه‌ندا

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home