عێراق یه‌ک وه‌ڵات و یه‌ک نه‌ته‌وه و یه‌ک ده‌ستووره؟

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
کاتێک هه‌ڵبژاردن یان ڕاپرسی ده‌کرێ ، نابێ هیچ که‌س و لایه‌نێک بڕیار بدات که ده‌نگده‌ران چۆن ده‌نگ بده‌ن. بنه‌ما دیموکراتیکه‌کان ئه‌وانه‌ن که نابێ که‌س چه‌واشه بکرێ یان بوی دیاری بکرێ که ده‌نگی خۆێ به چ شێوه‌یه‌ک به کار بێنێ. له وه‌ڵاتانی دیکتاتور لێدراو دا هه‌مو ئه‌و بنه‌ما و ئه‌سڵه دیموکراتیک و پێشکه‌تنخۆازانه پێچه‌وانه‌ن و ئه‌وه‌ی حیسابی بۆ نه‌کرێ و سه‌رنجی نه‌درێتێ ده‌نگی گه‌ل و هه‌ڵۆێست و ده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردنی ئه‌وانه.
له کاتی ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام حسێن، دیکتاتوری حه‌بسکراوی عێراقی دا ، خه‌ڵک بانگ ده‌کران بۆ ده‌نگ دان به‌ڵام له سه‌ر به‌رگی ده‌نگدانه‌که ته‌نیا یه‌ک ئاڵترناتیڤ هه‌بو ئه‌ویش به‌ڵێ بو. واته له پێشدا دیاری کرابو که ده‌بێ کێ هه‌ڵبژێردرێ. ئێستا که سه‌دام نه‌ماوه ، هه‌ر هه‌مان کولتور و عه‌قڵ حاکمه و گه‌ل ته‌نیا بۆ به‌ڵێ وتن هه‌قیان هه‌یه بێنه به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان.
له باشوری کوردستان یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قیان هه‌یه و هه‌مو پۆست و کورسی و مه‌نسه‌به‌کانیان له نێو خۆیان دا دابه‌ش کردوه و ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێن و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌که‌ن که گه‌ل بێن و ده‌نگ بده‌ن ته‌نیا گاڵته جاڕی و یاری کردنه به ئه‌قڵ و که‌رامه‌تی تاکی کورد. له کاتی بنیات نانه‌وه‌ی عێراقی لێک هه‌ڵوه‌شاو دا، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود بڕیاری خۆیان دا که کورد به‌شداری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته کاتیه بکات و به‌ر له‌وه‌ش گه‌ل بچنه به‌رده‌م سه‌ندوقه‌کانه‌وه ئه‌وان هه‌مو شتێکێان بڕانبوه‌وه و قه‌راری خۆیان داب‌و...
مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و شیعه‌کان ڕێک که‌وتبون که پۆستی سه‌رۆک کۆماری و سه‌رۆک وه‌زیران له نێو خۆ دا دابه‌ش بکه‌ن و له کوردستانیش وا ڕێک که‌وتبون که مامه ببێته سه‌رۆک کۆماری عێراق و کاکه‌ش ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم. ئێستا له ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌سمی یه‌کیه‌تی و پارتی و عه‌ره‌به‌کان دا کوردستان به ده‌گمه‌ن ناوی هه‌یه و هه‌وڵیان ئه‌وه‌یه که هه‌ریم و ئیقلیم به‌کار بێنن و ئه‌وه‌ش سیاسه‌تێکی ته‌عریبکارانه‌ی ناڕه‌وایه بۆ بێ هێزکردنی گێانی نه‌ته‌وه و نیشتمان خۆشه‌ویستی له نێو گه‌ل دا.
یه‌کیه‌تی و پارتی ، مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و ئه‌ندامانی پایه به‌رز و نزمی ئه‌و دوو حیزبه گه‌یشتونه‌ته لوتکه‌ی ئاواته‌کانیان. ئه‌و مام جه‌لال و کاک مه‌سعوده‌ی که ڕۆژێ له ڕۆژان چاو له ده‌ستی ئیتلاعاتی ئێرانی بون که وه‌ره‌قه‌ی هاتو چویان بداتێ و لاره‌ملی ئێرانیه‌کان بون تا سه‌فه‌رێکی دره‌وه بکه‌ن ، ئه‌مڕۆ له کۆشکی سپی و پارله‌مانی ئینگلیس و ... دا پێشوازیان لێ ئه‌کرێ و له کوردستانیش له خۆا به‌ولاوه ئه‌وان خۆیان هه‌مه‌کاره‌ن و له‌مپه‌ر و ڕێگریان نیه و که‌س ناتوانێ بڕیار و ده‌ستوره‌کانیان به‌رێته ژێر پرسیار. جۆانترین کۆشک و ته‌لاریان هه‌یه ، باره‌گاکانیان له هی سه‌دام حسێن گه‌وره‌تر و به‌رفراوانترن.
ئه‌مڕۆ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود خه‌ڵکی شه‌قڵاوه و مه‌سیف و دوکان ته‌عریب ئه‌که‌ن و له ماڵ و حاڵی خۆیان وه‌ده‌ر ئه‌نێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ده‌وروبه‌ره‌کانیان له خزم و ده‌ست وپێوه‌ندی خۆیان بێ. ئه‌مڕوو ئه‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی بیلێن له سه‌ر ئه‌مر و فه‌رموده‌ی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود، ده‌بێ خه‌ڵکی کوردیش هه‌ر ئه‌وه بڵێن و هه‌ر ئه‌وه بکه‌ن، لادان خه‌یانه‌ته و خه‌یانه‌تکار سزای هه‌یه.
هه‌تا ئێستا مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و یه‌کیه‌تی و پارتی هه‌وڵی ئه‌وه‌یان نه‌داوه که چاره‌نوسی ئاواره‌کانی که‌رکوک دیاری بکرێ و دوو حکومه‌ته‌که‌ش هه‌روا پا له حه‌وان و ده‌سه‌ڵاتادارانی ئه‌و دوو حیزبه‌ش خه‌ریکی گیرفان پڕ کردنن. یه‌کیه‌تی و پارتی ده‌ڵێن ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌ستور واته داهاتوتان مسه‌وه‌گه‌ر بکه‌ن ، ده‌نگ بده‌ن بۆ ده‌دستور واته کۆتایێ به ئه‌نفال بێنن و ...
له عێراق و به‌غداش دروشمه‌کان ڕێک پێچه‌وانه‌ن و سه‌رانی یه‌کیه‌تی وپارتی ڕۆژانه ئه‌یان بینن و ئاگادار و بێده‌نگن. واته له‌گه‌ڵن و دروشمه‌کانیش به‌م جورن
شعب واحد - وطن واحد - د‌ستور واحد
که‌وا بو کورد ده‌نگ به چی بدات ، ئه‌گه‌ر عێراق یه‌ک و ده‌ستور یه‌ک و نه‌ته‌وه‌ش یه‌ک بێت؟ ئه‌ی ئه‌و فیدراڵی و پێکه‌وه ژیانی ئاره‌زۆمه‌ندانه و برایه‌تی کورد و عه‌ره‌ب و تورکمان و ئاسوری-سوریانیه یانی چی؟ عه‌ره‌بێک که هێشتا نه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و نه ئارامی و نه ڕێبه‌ر، ئاوا بیر ده‌کاته‌وه ئه‌گه‌ر به‌یانی ئه‌وانه‌ی هه‌بو چیمان پێ ده‌ڵێ؟ کاک مه‌سعود بارزانی به‌ڕێوه‌یه بۆ ئیمریکا و عه‌لاویش له هاتوچوی سه‌ری ڕه‌ش دایه ، له‌وه ئه‌چی یاریه‌کی دیکه له پشتی په‌رده‌که‌وه بێ و ئه‌مجاره‌یان مام جه‌لال و جه‌عفه‌ری فت کرێن و ده‌سه‌ڵات بدرێته کاک مه‌سعود و عه‌لاوی.
مام جه‌لال و یه‌کیه‌تی هه‌م عێراقیان ده‌چێ و هه‌م کوردستان و ئه‌مه‌ش په‌یامی شه‌ڕی ناوخۆیێ ئه‌گه‌یه‌نێ و له‌وه ئه‌چێ ئیمریکا بۆ به جێ گه‌یاندنی پیلانه‌کانی ئه‌مجاره‌ش 75 دووباره کاته‌وه به‌ڵام به جورێکی کومودی. من سه‌باره‌ت به‌م به ڕێفراندوم هیچم نه‌نوسی له‌به‌ر ئه‌وه به‌لامه‌وه شانوگه‌ری و گاڵته‌جاڕیه. ئه‌و ده‌ستوره‌ی که به‌ر له‌وه بنوسرێ له لایه‌ن مام جه‌لال و کاک مه‌سعوده‌وه به‌ڵێی بۆ وتراوه و پێش ئه‌وه‌ی بکرێته کوردی پارله‌مانی کوردستان بانگ کران که بڵێن به‌ڵێ و پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کورد له ناوه‌رۆکه‌که‌ی بگه‌ن وه‌ک ته‌وق کراوه‌ته ملیان...
ته‌له‌فزیونه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی ئه‌وه‌نده به گۆڕ باسی هاتنی ئیبراهیم تاتلیس سس ده‌که‌ن بۆ باشوری کوردستان مروڤ وا ئه‌زانی که کورد ڕزگاری بوه و بله‌ش هه‌مو ژیانی خزمه‌تی هونه‌ری ئه‌م گه‌له‌ی کردوه. ئاخر نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئاوا پێشوازی له ئیبراهیم تاتلیس ێکی دز و نیشتمان فروش بکات بێگومان ئه‌و ده‌ستوره‌شی به باڵا دا ئه‌بڕدرێ... هه‌مو خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له خۆێن دا گه‌وزا ، ته‌له‌فزیونه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی یه‌ک له سه‌دی ئه‌و گۆڕه گۆڕه‌یان نه‌کرد که بۆ بله نیشتمان فروشی ئه‌که‌ن...
ئاخر ئه‌گه‌ر مام جه‌لال و کاک مه‌سعود که ڕه‌نج و قوربانی دانی سه‌د ساڵ نه‌ته‌وه‌که‌یان هه‌رزان فروش کرد و که‌رکوک و خانه‌قینیان دوڕاند و بونه کۆڵه‌که‌ی بنیات نانه‌وه‌ی عێراقی عه‌ره‌بی و گه‌لی کوردیان خسته‌وه قه‌فه‌سی یه‌کگرتوی عێراق و و چه‌پڵه یان بۆ لێ بدرێ ، ده‌بێ بۆ برایم تاتلیسیش که زیاتر له 30 ساڵه گورانی کوردی ئه‌نفال ئه‌کا و ئه‌یانگۆڕێ بۆ تورکی ئاوا پێشوازی لێ بکرێ.
ئه‌ری به‌ڕاستی ئێوه چ نوسه‌ر و خاوه‌ن هه‌ڵۆێستێکن که له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێستانه دا بێده‌نگن و سه‌رتان شۆڕ کردوه‌ته‌وه.
ڕێبه‌رانی باشور به گریلاکانی باکوری کوردستان ده‌ڵێن تێروریست و به برایم تاتلیس ده‌ڵێن هونه‌رمه‌ندی گه‌وره و شایی بۆ ئه‌گێڕن و ئێوه‌ش بێده‌نگن ، نه‌ک هه‌ر بێده‌نگن به‌ڵکو چاوشۆڕیشن...
کورد له عێراق دا وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌کی جیاواز هیچ حیسابێکی بۆ نه‌کراوه ، کورد له ده‌ستوری نوێ دا وه‌ک نه‌ته‌وه حیسابی بۆ نه‌کراوه ، کورد له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌مو ناڕه‌وایه‌تی و ئه‌نفال و شیمیا بارانه‌ی که کراوه هیچی وه‌ر نه‌گرتوه و هیچ وه‌ر ناگرێ ، کورد له داهاتوش دا هه‌ر هه‌مان چاره‌نوسی ده‌بێ که له کاتی شۆڕشی بارزانی دا و له دوای ئاشبه‌تاڵه‌که‌شی هه‌یبوه.
ئه‌وانه‌ی که قازانج ده‌که‌ن و به ته‌نه‌که دولار وه‌ر ده‌گرن سه‌رانی یه‌کیه‌تی و پارتین و به‌س. ئه‌وه‌ی که له‌گه‌ل 75 جیاوازه ئه‌وه‌یه که ئه‌وکاته ته‌نیا بارزانی بۆ خۆێ ته‌لیسه دولاره‌کانی وه‌رگرت له پاداشی ئاش به‌تاڵه‌که‌دا، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان مام جه‌لایش شه‌ریکه..
عێراق یه‌ک و نه‌ته‌وه یه‌ک و ده‌ستوره یه‌که.
051009

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home