خاتوو تلوعی و دوو ڕۆژنامه‌ڤانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات به‌شێوه‌ی کاتی ئازاد کران
خاتوو تلوعی و دوو ڕۆژنامه‌ڤانی کوردی ڕۆژهه‌ڵات
به‌شێوه‌ی کاتی ئازاد کران
خاتوو روئیا تلووعی و دوو ڕۆژنامه‌ڤانی کورد، به له‌بریدانانی یه‌ک ملیارد قڕان، پاش شه‌ستوشه‌ش ڕۆژ ئازادکران. به پێی بڵاڤۆکێکی ڕێکخراوی به‌رگری له مافی مرۆڤی کوردستان، له دوا کاته‌کانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 13ی ڕه‌زبه‌ری 2705 خاتوو ڕوئیا تلووعی ڕۆژنامه‌نوس و چالاکی بواری مافه‌کانی مرۆڤ و به‌تایبه‌ت بواری ژنان و سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری ڕاسان وێڕای هه‌ردوو ڕۆژنامه‌ڤان ئجلال قه‌وامی و سه‌عید ساعدی، پاش تێپه‌ڕکردنی 66 ڕۆژ له چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران به له‌بریدانانی یه‌ک ملیار قڕان تاکاتی دادگایکردنیان ئازاد کران. وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی له ئازاد بوونی ئه‌و به‌ڕێزانه هیوادارین هه‌موو ئه‌وانه‌ی تا ئێستاش له چاڵه‌ڕه‌شه‌کانی داگیرکه‌راندا ماون به زوویی ئازاد بکرێن. ئه‌گه‌ر چی ئه‌و شێوه ئازادییه ناتوانێ ناوی ئازادیی ته‌واوی لێ‌بندرێ و له ڕاستیدا ئه‌وان له به‌ندێکی بچوکه‌وه هاوتونه‌وه بۆ به‌ندیخانه گه‌وره‌که که ژێر سێبه‌ری ڕه‌شی ده‌سه‌ڵاتی داگیرکه‌رانه‌ی کۆماری ئیسلامیه. خۆزگه‌و کاروخه‌باتی هه‌موومان له پێناوی ئازادی ئێجگاری و ڕزگار بوون له سێبه‌ری ڕه‌شی ڕژیمی خۆسه‌پێنی کۆماری ئیسلامیه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home