به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاولاتی ته‌رمی ژنه هونه‌رمه‌ند
به ئاماده‌بوونی هه‌زاران هاولاتی ته‌رمی ژنه هونه‌رمه‌ند
مه‌رزییه فه‌ریقی له شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا
مه‌رزییه فه‌ریقی له شاری سلێمانی به‌خاك سپێردرا
پاش ئه‌وه‌ی ژنه هونه‌رمه‌ندی خۆشه‌ویست، مه‌رزییه فه‌ریقی له ئاکامی نه‌شته‌رگه‌ریه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوودا له له ڕۆژی هه‌ڤده‌ی سێپته‌مبه‌ر له شاری ستۆکهۆڵمی پێته‌ختی وڵاتی سوید کۆچی دوایی کرد، دوێنی پاش هه‌وڵێکی فره‌ی لایه‌نه پێوه‌ندییداره‌کان ته‌رمه‌که‌ی، له ڕێگه‌ی فڕگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێره‌وه گه‌یشته‌وه خاکی کوردستان و له‌وێش له لایه‌ن هونه‌رمه‌ندانی شاری هه‌ولێرو به‌رپرسانی حزبی و حکومیه‌وه پێشوازی لێ‌کرا. پاش ئه‌وه‌ی شالیاری ڕۆشنبیری، سامی شۆڕش، چه‌ند وته‌یه‌کی پێشکه‌ش کرد‌و ناسر ڕه‌زازی هاوسه‌ری خاتو مه‌رزه‌ش سپاس‌و ڕێزی زۆر ئاراسته‌ی هه‌موولایه‌ک کرد له نێو ماته‌می ماته‌مگێڕانی هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێمی باشوری کوردستان به‌ره‌و شاری سلێمانی به‌ڕێخرا.
که‌ژاوه‌ی ته‌رمی یای مه‌رزه، له ڕێگادا له شار‌و شارۆچکه‌کان به‌شێوه‌ی شایان پێشوازی لێکراو به هه‌زاران که‌س به په‌رۆشه‌وه له‌سه‌ر جاده‌و شه‌قامه‌کان ماڵئاوییان لێکرد.
له شاری کۆیه خوێنکاران و گه‌نجان به سرودی ئه‌ڕه‌قیب و سڵاوی گه‌رمی دڵی پڕ ئومێدی مه‌ت پێشکه‌ش پێشوازیان له ته‌رمی ئه‌و هونه‌رمه‌نده ڕه‌زا سوک و ده‌نگ به‌سۆزه کرد. و له‌شاری دوکانیش که شوێنی حه‌وانه‌وه ناسرو مه‌رزه بوو، به شێوه‌یه‌کی شایان پێشوازیان لێکردو به‌ڕێزه‌وه به‌ڕێیان کرد.
خه‌ڵکی په‌رۆش و ماته‌مگێڕ له به‌درێژی ڕێگای هه‌ولێر سلێمانی له نزیک گوندوو شارۆچه‌کانیان چه‌پکه گوڵی ڕێز‌و ئه‌مگناسیان ده‌هاویشته سه‌ر ته‌رمه‌که که له ئاڵای پیرۆزی کوردستان پێچرابوو.
كاتژمێر 45/2 پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ ، كاروانی که‌ژاوه‌ی ته‌رمی ژنه هونه‌رمه‌ندی كورد مه‌رزیه فه‌ریقی گه‌یشته‌وه گردی شه‌هیدان له سلێمانی.
له ڕێوڕه‌سمێکی شکۆدارو شایسته‌دا، به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتانی كوردستان و حزبه کوردستانیه‌کان و به‌رپرسانی حكومه‌ت و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م لایه‌ن ورێكخراو پارته سیاسیه‌كان وده‌یان هه‌زار له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان ته‌رمی خاتوو مه‌رزه به خاکی کوردستان سپێردرا. مه‌لا به‌ختیار وه‌ک نوێنه‌ری مام جه‌لال ، سه‌رۆک کۆماری ئێراق، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریقی و ره‌زازی كرد. له به‌شێکی وته‌کانیدا گوتی: مه‌رگی مه‌رزیه كۆستێكی گه‌وره‌بوو له هونه‌ری كوردی كه‌وت بۆیه هه‌موومان دڵمان ته‌نگه، مه‌رزیه یه‌كێکه له‌شه‌هیده‌نه‌مره‌كانی كوردستان.فه‌تاح زاخۆیی وه‌زیری رۆشنبیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان و جه‌ماوه‌ری هه‌موو پارچه‌كانی كوردستان كرد‌و وتی هه‌رهونه‌رمه‌ندێك كار بۆ میلله‌ته‌كه‌ی بكات به‌نه‌مریی ده‌مێنێته‌وه.
پاشان تاجه گوڵینه‌ی سه‌رجه‌م پارت ولایانه‌كان و كه‌سایه‌تیه‌كان و رێكخراو‌و هاورێیانی مه‌رزیه له‌سه‌ر گلكۆی هونه‌رمه‌ندی جوانه مه‌رگ دانرا.
دواتر هونه‌رمه‌ند ناسری ره‌زازی له‌وته‌یه‌كیدا وێرای سوپاس و ئه‌مه‌گ ناسی بۆ جه‌ماوه‌ری كوردستان به‌تایبه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی سلێمانی، رایگه‌یاند : ئه‌گه‌ر وه‌فاداری و ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بوایه به‌رگه‌ی ئه‌م خه‌مه‌گه‌وره‌یه‌مان نه‌ده‌گرت ، دواتر به‌ناشتنی ته‌رمی مه‌رزیه كۆتایی به‌مه‌راسیمه‌كه‌هات.پێویسته بگوترێ که له‌سه‌ر داوای مه‌رزیه‌ی هونه‌رمه‌ند خۆی، ته‌رمه‌که‌ی گه‌ڕاندرایه‌وه بۆ کوردستان و هه‌ر له‌سه‌ر داوی خۆشی که پێشتر له وتوێژێکی تایبه‌تدا ده‌ریبڕیبوو گۆرانی "له‌و ڕۆژه" دای له‌سه‌ر خوێندرا.
بێگومان ئه‌و ڕێزوو ئه‌مه‌گدارییه‌ی که له کاتی کۆچکردنی مه‌رزه خانه‌وه تا ئێستا له لایه‌ن کوردستانیه‌کانه‌وه ده‌رده‌بڕدرێ و به تایبه‌ت پێشوازی جه‌ماوه‌ری باشوری کوردستان له ته‌رمی مه‌رزه ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێ که ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئازاره‌کانی ده‌ژین و خه‌بات بۆ ڕزگاری ده‌که‌ن و دڵسۆزانه‌و ئه‌مه‌گدارانه‌و به‌تین و سۆزه‌وه، تێده‌کۆشن له لایه‌ن نه‌ته‌وه‌که‌یانه‌وه ڕێزیان لێده‌گیری و نرخی ده‌زاندرێ. مه‌رزه یه‌کێک له‌و هونه‌رمه‌نده نه‌ته‌وه‌ییانه بوو که له‌مێژه‌وه تارمایی سنوره ده‌ستکرده‌کانی له مێشکیدا سڕیبوه‌وه و به‌کرده‌وه خه‌باتی بۆ به ڕاستینه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و سرینه‌وه‌یه ده‌کردو له هه‌ر ده‌ربڕینێکیدا ڕزگاری کوردستان له داگیرکه‌ره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌کان وێردی زمانی بوو. مه‌رزییه ته‌نانه‌ت خۆی له به‌سترانه‌وه به پارت یان گروپێکی سیاسی ڕزگار کردبوو. چونکه هه‌موو کوردستان وڵاتی خه‌ونه‌کان بوو بۆی، بۆیه‌ش بێ دوو دڵی له هه‌ر شوێنێک خزمه‌تی پێکرابێ کردی و نه‌پرینگایه‌وه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home