مارگرێت تاچێر دیمه‌نێکی دژ به ژن یان پێشه‌نگ بۆ ژن؟
مارگرێت تاچێر ڕوخسارێکی دژ به ژن یان پێشه‌نگ بۆ ژنان؟
مارگارێت تاچێر، ئه‌وژنه‌ی که دوانزده ساڵی ته‌واو سه‌رۆک شالیاره‌تی بریتانیای له ئه‌ستۆ بوو، چوه ناو هه‌شتایه‌مین ساڵی ژیانی خۆی. ئه‌و که دواتر به ژنه ئاسنینه‌که ناسرا، هێمایه‌ک بوو که سوڕێکی کۆنه‌پارێزی یان پارێزگارانه‌ی ده‌یه‌ی هشتای تێدا به‌رجه‌سته ببوو، تاچێر به باوه‌ڕی قوڵی به ئازادی ئاوسارپچڕاوی بازاڕ، له قۆناخی کۆتایی جه‌نگی سارددا ده‌ورێکی گاریگه‌ری گێڕا. ئه‌و که به باوه‌ڕی زۆربه‌ی فێمینیسته‌کان که‌سایه‌تیه‌کی نه‌ویستراو بوو بۆ بزوتنه‌وه‌ی ژنان، به‌ڵام ... کاتێک تاچێر پێنایه ناو کۆشکی سه‌رۆک شالیاره‌تی له شه‌قامی داونینگی له‌نده‌ن، په‌یامێکی دۆستانه‌ی بۆ خه‌ڵکه‌که‌ی ڕاگه‌یاند. ئه‌و ووتی:" شوێنێک که ناکۆکی باڵی به‌سه‌ره‌دا کێشا بێت ده‌بێ پێکه‌وه‌ژیان بێته کایه‌وه".
تاچێر به ئێژانی ئه‌م گوته‌یه‌ی فرانس فۆن یه‌که‌مین ڕۆژی خزمه‌تی خۆی به‌ناوی سه‌رۆک شالیاریهتی بریتانیا ده‌ست پێ‌کرد، له ڕواڵه‌تێکی بێ ئازار‌و جلوبه‌رگێکی لهمۆد که‌وتوو. به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شتێک بوو، ته‌نیا ئه‌و ڕواڵه‌ته نه‌بێ که له ڕۆژی یه‌که‌می شالیارهتیهکهی پێشانی دا.
بێئا که‌مپێڵ ڕۆژنامه نوسی فێمێنیست ئێژێ: " له به‌رامبه‌رمان ژنێک ڕاوه‌ستابوو که بوونی له ڕواڵه‌تدا هێزو وزه‌ی به‌ژنان ده‌دا به‌ڵام له پشته‌وه‌ی ئه‌م ڕواڵه‌ته، هزرینی پێاوسالارانهو قووڵی کۆنه‌په‌رستانه خۆی مڵاس دابوو. ئه‌و ده‌سه‌ڵاتی خۆی به نرخی پاڵه‌په‌ستۆ خستنه سه‌ر ژنانی دیکه وه‌چنگ هێنا".
گرنگترین تۆمه‌ت و توکی بزاڤی فێمینیستی دژی تاچێر تا ئه‌مڕۆ ئه‌وه بووه که ئه‌و له پێناوی ژنان هیچ ههنگاوێکی هه‌ڵنه‌هێنا. له ڕاستیدا یه‌کسانی مافی ژنان و داخوازییه‌کانی بزاڤی ئه‌وان هیچکات به‌شێک نه بووه له که‌ڵکه‌ڵه‌ی هزری خۆپارێزان. تاچێریش هیچ کاتێک بۆ بزاڤی ژنان نرخی دانه‌نا. ئه‌و بۆخۆی له پێوه‌ندییه‌دا ئێژێ: " ژنانێکی وه‌کو من به سه‌رکه‌وتن له کاریاندا به به‌بێ بزاڤی ژنان به مافی خۆیان گه‌یشتوون، پێش ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا بزاڤی ژنان بوونی هه‌بوو بێت".
تاچێر هیچ کات حه‌زیی نه‌کرد که به یه‌کێک له‌و ژنانه دابنرێ که بۆ مافی ژنان تێکه‌ڵ به کاروباری سیاسه‌ت ده‌بن و داخوازیه‌کانی ژنانیش بۆ ئه‌و گرنگ نه‌بوون یان له گۆڕێ‌دا نه‌بوون. ئه‌و پێیوابوو که ده‌بێ ده‌سه‌ڵات له چوارچێوه‌ی کێشه تایبه‌تیه‌کانی شارۆمه‌ندان دوری بکات و یاساکانی جێکه‌وتوو به سه‌ر بازاڕ‌و ئابووریدا ده‌بێ کۆمه‌ڵ مۆدێرنیزه بکات. ئه‌و به توندوتیژی سه‌باره‌ت به داخوازییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و پێداگری سهرڕهقانه بۆ پێشکه‌وتنی کاپیتالیزم تۆمه‌تبار کرابوو. به‌ڵام هاریت جۆنز مێژووناسی ئینگلیسی ده‌ڵێ ئه‌و به هێمایه‌کی بێوهێنه ده‌ژمێردرێ.
"بۆ فێمێنیسته‌کان ئه‌مه گه‌لێک به ئازار‌و دڵساردکه‌ره‌وه بوو که تاچێر به هێچ جۆرێک تێکه‌ڵ به کێشه‌کانی ئه‌وان نه‌ده‌بوو و گوێی نه‌ده‌دایه داخوازیه‌کانی ئه‌وان".
" به‌ڵام هه‌ر له‌وکاته‌دا ئه‌وان ئه‌وه‌یان ده‌بینی که ئه‌و ژنێکه که سه‌رکه‌وتنی له کار‌و بنه‌ماڵه‌که‌ی له‌گه‌ڵ یه‌کدی تێکه‌ڵ کردوه و له‌ژێر قورسایهکهشی هاتۆته‌ده‌ر. نه‌ک هه‌ر به‌سه‌ریدا سه‌رکه‌وتووه به‌ڵکوو گه‌یشتۆته لوتکه‌ش و له ده‌ورانی کۆتایی هێنانی جه‌نگی ساردیش نه‌خشێکی فره گرینگی گێڕاوه." به بۆچوونی هاریت جۆنز" ئه‌و به‌وکاره‌ی ڕه‌نگه زیاتر له هه‌ر بزاڤێکی ژنان که تا ئه‌و سه‌رده‌مه سه‌رقاڵی شهڕهدهمهی زمانی و نڤیسیاری بوون خزمه‌تی به ژنان کردبێ".
چونکه تاچێر به چوونه ناو گۆڕه‌پانێکی به‌ته‌واوی پیاوانه به‌ربه‌سته نه‌ریتیه‌کانی تێک‌وپێک شکاند. هه‌روه‌ها دیمه‌نێکی نوێ له ژنی ئینگلیسی پیشاندا. تاچێر ژنی جنگین بوو، ئه‌و به سێنایی ملی نهدهداو سانتیمێنتاڵ نه‌بوو. تاچێر ژنێک بوو که لهخۆڕادیویی خۆی پێش ده‌خست. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دا بوو که ژنان ده‌بێ بۆخۆیان بۆ پێشکه‌وتنیان تێ‌بکۆشن. به بۆچوونی هاریت جۆنز، مارگارێت تاچێر له‌وانه‌یه هه‌رگیز هێمایه‌کی دیار نه‌بێ بۆ ژنان، به‌ڵام بێ گومان ئه‌و پێشه‌نگێکی بێ وێنه‌یه بۆ ژنان.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home