نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نێا حه‌قی هه‌یه بڵێ ، به‌ڵێ!!!
نه‌ته‌وه‌یه‌ک که ته‌نێا حه‌قی هه‌یه بڵێ ، به‌ڵێ!!!
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
کورد زیاتر له چوار سه‌د ساڵه بن ده‌سته و هه‌روا به بن ده‌ستیش ماته‌وه ، له‌م بن ده‌ست بونه‌ش دا ته‌نێا نه‌یاران و داگیرکاران تاوانبار نین ، به‌ڵکو کورد بۆ خۆی تاوانباری سه‌ره‌کیه. قه‌بوڵ کردنی بن ده‌ستی گه‌وره‌ترین تاوانه ، رازی بون به بن ده‌ستی تاوانه و ڕێگه خۆش کردن و ڕێ کردنه‌وه بۆ زۆڵم تاوانه ، خه‌تایه و شه‌رم. ئه‌وکاته‌ی که گه‌لان بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتی نه‌ته‌وه‌یان دا ئه‌مزراندن ، سه‌رۆک عه‌شیره‌کانی کورد به‌ربوبونه گێانی یه‌ک و هه‌رکامه‌یان په‌نای ده‌برده به‌ر پاشایه‌کی بێگانه و ئه‌بوه ئاڵقه له گۆێ له دژی لایه‌نه‌که‌ی دیکه دا و دوژمن یان پاشایه‌که‌ش هیچ جایاوازیه‌کی له نێوان ئه‌و دوو کورده دا نه‌ئه‌کرد و که کاره‌که‌ی ته‌واو ده‌بو و به ئامانجه‌کانی ده‌گه‌یشت ، کورده خۆفروشه‌که‌شی وه‌ک دوژمن حیساب ئه‌کرد... کورد له دنیای شارستانیه‌ت به جێ مان له پێناو گه‌لانی دیکه دا. بوینه پرد و هه‌زاران که‌سمان کرده پاشا و سه‌روه‌ر و سۆجده‌مان بۆ بردن به‌ڵام قه‌ت له به‌رانبه‌ر خۆمانا سه‌رمان دا نه نه‌وان.
له‌م چوارسه‌د ساڵه دا هیچ گۆڕانێک به سه‌ر ئه‌قڵ و تێگه‌یشتن و حاڵی بونمان دا نه‌هاتوه. ئێستاش که‌سانێک ئه‌کینه گه‌وره و ڕابه‌ر که ئه‌وانیش ئه‌چن که‌سانێکی بێگانه ئه‌که‌نه ڕابه‌ری خۆیان و نه‌ته‌وه و مافی نه‌ته‌وه‌که‌یان فه‌راموش ئه‌که‌ن و بۆ به ده‌س هێنانی ماڵ و موڵک بۆ خۆیان هه‌مو فێڵێک له نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن. ئێمه‌ی کورد له سه‌ره‌تای سه‌د ساڵی بیست و یه‌که‌م دا ، نه له دیموکراسی تێ ده‌گه‌ین و نه گێانی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان به هێزه.
له‌م چوارسه‌د ساڵه دا هیچ گۆڕانێک به سه‌ر ئه‌قڵ و تێگه‌یشتن و حاڵی بونمان دا نه‌هاتوه. ئێستاش که‌سانێک ئه‌کینه گه‌وره و ڕابه‌ر که ئه‌وانیش ئه‌چن که‌سانێکی بێگانه ئه‌که‌نه ڕابه‌ری خۆیان و نه‌ته‌وه و مافی نه‌ته‌وه‌که‌یان فه‌راموش ئه‌که‌ن و بۆ به ده‌س هێنانی ماڵ و موڵک بۆ خۆیان هه‌مو فێڵێک له نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌ن. ئێمه‌ی کورد له سه‌ره‌تای سه‌د ساڵی بیست و یه‌که‌م دا ، نه له دیموکراسی تێ ده‌گه‌ین و نه گێانی نه‌ته‌وایه‌تی و که‌سایه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان به هێزه.
له کۆمه‌ڵگای ئێمه دا هه‌تا ئێستاش ده‌نگی جیاواز نابیسرێ. هه‌مو که‌س ده‌بێ وه‌ک یه‌ک بیر بکه‌نه‌وه ، هه‌مو که‌س ده‌بێ بچوک بن ، زه‌لیل و چاوله‌ده‌س بن... که سه‌رۆکێک یان گه‌وره‌پیاوێک وتی به‌ڵێ: ده‌بێ هه‌موومان بڵیێن به‌ڵێ . ئه‌گه‌ر وتی نا ، ده‌بێ ئێمه‌ش بڵێین نا. پێچه‌وانه‌که‌ی خه‌یانه‌ته.
کاتێک ده‌ڵێین بۆ باسی سه‌ربه‌خۆێی ناکه‌ن ، ئاخر بوچی خۆمان به وه‌ڵاتانی داگیرکه‌ره‌وه به‌به‌ستین و بۆچی نابێ ڕاست و ڕه‌وان بڵێین که مافی خۆمان ده‌وێ ، وه‌ڵاتی خۆمان ده‌وێ و ئاڵای خۆمان ده‌وێ...ده‌ڵێن کاکه بێده‌نگ بن، ئێوه ئاژاوه‌گێڕن ، ئێوه تێ ناگه‌ن ، چوارده‌وره‌مان گیراوه، ده‌بێ هه‌مومان بکه‌وینه خزمه‌ت ئه‌و توزقاڵه به‌شه‌وه که وه‌رمان گرتوه ، نابێ دڵی دراوسێکانمان بڕه‌نجێنین و ...
کوردستان وه‌ڵاتێکه که چوار سه‌د و په‌نجا هه‌زار کیلومتری چوارگوشه‌یه و چل ملیون مروڤی تێدا ئه‌ژی و چوار وه‌ڵات ده‌وره‌یان داوه ، به‌ڵام ئێسرائیل په‌نجا هه‌زار کیلومتری چوار گوشه و سێ ملیون نه‌فه‌ر بون کاتێک له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ژده وه‌ڵاتی عه‌ره‌بی دا ئاڵی سه‌ربه‌خۆێی خۆیان هه‌ڵ کرد... ئه‌زانم قسه‌ی هه‌مو جارێ ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ئاخر ئه‌وان ئیمریکایان له پشت بو ، به‌ڵام بڕواتان هه‌بێ ئه‌گه‌ر جوله‌که بۆخۆیان ئێراده‌ی سه‌ربه‌خۆێخۆازیان نه‌بایه قه‌ت ئیمریکا نه‌یئه‌توانی ڕزگاریان کات... ڕێبه‌رانی جوله‌که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین ناکۆکیان له نێوان دا هه‌بو له سه‌ر یه‌ک خاڵ ده‌ستیان دایه ده‌ستی یه‌ک و ئه‌ویش به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگای جوله‌که و ئیسرائیل بو...
له کوردستانی ئێمه دا هه‌رکه‌سه و به سازی خۆی هه‌ڵ ئه‌په‌ڕێ ، که‌س که‌سی قه‌بوڵ نیه و هه‌مویان له به‌رانبه‌ر داگیه‌رکه‌را سه‌ر له‌به‌ر و ئاماده‌ی خزمه‌تگوزارین و له به‌رانبه‌ر یه‌کیتریشا ، سینگ له پێش و خاوه‌ن هێزن.
گه‌لی کورد له باشوری کوردستان هه‌مو فیداکاریه‌کی کرد بۆ ئازادی و پچڕاندنی په‌تی کۆیله‌یه‌تی و هه‌ڵکردنی ئاڵای سه‌ربه‌خۆێی ، که‌چی له ماوه‌ی چوارده ساڵا یه‌کیه‌تی و پارتی نه‌یانتوانی ده‌ستوریک بنوسنه‌وه که کورد چون ئه‌توانی بژی و زاگونێکی نه‌ته‌وه‌یان دانه‌ڕشت که مافی هاووه‌ڵاتیان بپارێزێ و هه‌تا ئێستاش دوو نوێنه‌رایه‌تی له ده‌روه و ناوه‌وه نوێنه‌رایه‌تی سلێمانی وهه‌ولێر ئه‌که‌ن .له کاتێک دا که ئێمه ده‌ستوری دیاریکراوی خۆمان نیه، بۆچی خه‌ریکی نوسینه‌وه‌ی ده‌ستوری عێراق بین و خۆمان به کارێکه‌وه خه‌ریک بکه‌ین نه کاری ئێمه‌یه و نه هیچ له به‌رانبه‌ری دا به‌رپرسیارین؟ هه‌زار ده‌ستور بۆ عێراق بنوسرێته‌وه و به ته‌نیا کورد بۆ خۆی بینوسێته‌وه هێشتا له بن ده‌ستی ڕزگارمان ناکات ، ئاخر ئێمه یان ده‌بێ کورد و کوردستانی بین یان بن ده‌ست و بێ ماف و عێراقی ، ڕێگای سیهه‌م نیه..
که من ده‌ڵێم مام جه‌لال حه‌قی نیه له جیاتی گه‌لی کورد قسه بکات و بڵێ کورد سه‌ربه‌خۆێی ناوێ و کاک مه‌سعود بارزانی حه‌قی نیه کڵاو له سه‌ر خه‌ڵکی کورد بنێ و بڵێ ئه‌و ده‌ستوره واتای مافی چاره‌ی خۆنوسینه و کاتێک ده‌ڵێین ئه‌و ده‌ستوره ئه‌وه نیه که ته‌رجومه کراوه‌که‌یان بڵاو کردوه‌ته‌وه و کاتێک ده‌ڵێن عه‌دنان موفتی به چ حه‌قێک ده‌ڵێ ئێمه ڕازی نه‌بوین که بنوسرێ کوردی هه‌رێم به‌شێکن له کوردی کوردستانی گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه دڵێ دراوسێکانمان نه‌ڕرنجن ، که‌س نیه به‌وان بۆێرێ و دژیان ڕاوه‌ستێ و داخی دڵی خۆیان به ئێمه ئه‌ڕێژن و جنێومان ئه‌ده‌نێ و ئه‌ڵێن به‌عسی و ئیتلاعاتین و ناۆێرن بڵێن سه‌رۆکه‌کانیان خاوه‌ن فایلی ئیستخبارات وئیتلاعاتن... ئه‌و ده‌ستوره‌ی که گه‌لی کورد به چاوبه‌سراوی له سه‌ر ڕێنوماێی سه‌رۆکی هێژا کاک مه‌سعود و به فه‌رموده‌ی جه‌نابی مام جه‌لال به‌ڵێ بۆ وت ، گه‌وره‌ترین ته‌وقه که ئه‌چته گه‌رنمان و ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌مانکاته عێراقی...
ئاخر ئه‌و ده‌ستوره شتێکی نه‌گۆڕ نیه و ئه‌گه‌ر له داهاتویه‌کی نێزیک دا عه‌ره‌به‌کانی عێراقی کێشه‌کانی نێوانیان نه‌ما و زوورایه‌تیان له په‌رله‌مانی عێراق دا هێنا ، ئه‌وا ئه‌توانن به زوربه‌ی ده‌نگ ده‌ستوریکی نۆێ بنوسنه‌وه و هه‌ر پرس و ڕا به کوردیش نه‌که‌ن...هه‌ربۆیه کورد ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکات که کێشه‌که‌ی ببێته کێشه‌یه‌کی ناوده‌وڵه‌تی و لایه‌نی سێهه‌م به‌شداری له چاره‌سه‌ری دا وه‌ک بکات ته‌میموری ڕۆژئاوا یان ئاچه و فه‌له‌ستین و تێکه‌ڵ به کێشه‌ی عه‌ره‌ب و شیعه و سونه نه‌کرێ. هاوپه‌یمانی مام جه‌لال و کاک مه‌سعود ، جه‌عفه‌ریه که هه‌ر له یه‌کم ڕۆژی به ده‌سڵات گه‌یشنیه‌وه فێڵی له کورد کرد و ئێستاش له سه‌ر هه‌مان به‌رنامه‌ی سه‌دام حسێن خه‌ریکی به عه‌ره‌ب کردنی که‌رکوکه..که‌چی نوسه‌رانی ده‌رباری یه‌کیه‌تی و پارتی جنیو به ئێمه ئه‌ده‌ن و ئه‌ڵێن بۆ باسی ڕاستیه‌کان ئه‌که‌ن...کاتێک نوسراوه‌که‌ی حاکم قایرم خۆێنده‌وه ڕوشانه‌وه‌م هات ، نه‌ته‌وه‌یه‌ک ئه‌وه کادێر و شۆڕشێک ئه‌وه حاکمی بێ قۆڕ به سه‌ری...له جیاتی ئه‌وه به شێوه‌یه‌کی هاوچه‌رخ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گرانی بداته‌وه بێ مانترین وشه‌ی به‌کار هێناوه که من له دووپات کردنه‌وه‌ی خۆم ئه‌پارێزم...
سایتێکی کوردی که له خۆا به زیاد بێ سایتێکی سه‌ربه خۆیه ، له سه‌روه و له یه‌کم لاپه‌ڕه‌ی دا نوسیوۆه که بابه‌تێک بڵاو ناکینه‌وه بێ ڕێزی به که‌سێکی دیکه‌ی تێدا بێ !؟ که‌چی هه‌شتا له سه‌دی بابه‌ته‌کانی جنێۆنامه‌ن...ئاخر نه‌ته‌ویه‌ک که له ڕه‌خنه تێ نه‌گا و نه‌توانی به‌شۆین ڕاستیه‌کانا بڕۆات هه‌روا بن ده‌ست و بێ داهاتو دبێ و تاوانباری ئه‌سڵیش خۆیه‌تی. من ڕێزم هه‌یه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌م لێ ئه‌گرن و له ڕێگای ڕه‌خنه‌کانیانه‌وه خاڵه لاوازه‌کانی خۆم ئه‌ناسم و خۆم پێش ئه‌خه‌م..به‌ڵام هه‌رگیز له‌وانه تێ ناگه‌م که جنێو ئه‌ده‌ن و سوکایه‌تیم پێ ئه‌که‌ن ، له ڕاستی دا دڵم بۆیان ئه‌سوتێ و حه‌ز ئه‌که‌م لێیان تێ بگه‌م و یارمه‌تیان بده‌م.
له ناوچه‌ی سلێمانی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌کیه‌تی دا بنه‌ماڵه‌ی مام جه‌لال و کۆسره‌ت ڕه‌سوڵ ، مه‌لا به‌ختیار ، عومه‌ری سه‌ی عه‌لی و ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی و کادره‌کانی یه‌کیه‌تی خاوه‌ن هه‌مو شتێکن و هه‌رچیان پێ خۆش بێ ئه‌یکه‌ن . منداڵه‌کانیان جۆانترین جل وبه‌رگ له‌به‌ر ئه‌که‌ن ، نۆێترین تێکنیکی سه‌رده‌میان له خزمه‌ت دایه ، باشترین مودێلی سه‌یاره‌یان له ژێر دایه و له مه‌کته‌بیشا بزانن و نه‌زانن ده‌رئه‌چن و که‌سناۆێرێ پێان بڵێ پشت چاوتان برویه.. واته ئه‌گه‌ر دیسان جنێو نوسه‌کان په‌لاماری قه‌ڵه‌مه‌کانیان نه‌ده‌ن که شڕه جنێوم بکه‌ن، ئه‌وا ده‌بێ بڵێم هه‌ر ڕێک وه‌ک ده‌ورانی سه‌دام و دار و ده‌سته‌که‌ی ، ئاخر له خۆتان ناپرسن ئه‌وانه چون و بۆ ده‌بێ وا بکه‌ن ئه‌ی ئێمه چین و کێین و کۆا ئه‌نجامی خۆێن و خه‌باتمان..
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌مڕۆ له هه‌وڵێر و ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتیان دا گاڵته به خه‌ڵک ئه‌که‌ن و هه‌مو پۆست و جێگا حه‌ساسه‌کان هی خۆیانه و چه‌ند که‌سێکی سورانیشیان وه‌ک به‌رده‌ست ڕاگرتوه که نا‌وێرن له کوله‌که‌ی ته‌ڕا بانگ بده‌ن و نێچیرڤان وه‌ک پاشاکانی ئه‌فریقا ده‌سه‌ڵاتی ماڵ و ناموسی خه‌ڵکی هه‌یه و به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و چوارسه‌د که‌سیان له بنه‌ماڵی بارزانی ناردوه‌ته وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه بۆ خۆێندن و به سه‌روه‌ت و سامانی ئێمه‌ی هه‌ژار خۆشترین ژیانیان بۆ دابین کردون و تا ساڵی 2007 قه‌راره شه‌هاده‌ی باڵا وه‌رگرن که دیاره بۆیان ئه‌کڕن و هه‌مویان وه‌ک دوکتور له بواری جیاوازا ئه‌گه‌ڕێننه‌وه کوردستان و هه‌مو پۆسته‌کانیان ئه‌خه‌نه به‌رده‌ست و هه‌مو کۆمه‌ڵگا به یه‌کیه‌تیشه‌وه زه‌لیل و زه‌لیلتر ئه‌که‌ن ... ئێوه‌ی هه‌ژاریش به ده‌سه‌ڵاتدار و خاوه‌ن پاره‌کان ناۆێرن و به‌ربونه‌ته گێانی ئێمه‌ی هه‌ژار... من دژی یه‌کگرتنی یه‌کیه‌تی و پارتی نیم ، به‌ڵام به‌ربه‌رکانێ بۆ په‌ره‌پێدانی کۆمه‌ڵگا پێویسته له سه‌ر ئه‌ساسی ئه‌سڵه دیموکراتیکه‌کان... ئه‌وه‌ی که یه‌کیه‌تی و پارتی لێک نێزیک کردوه‌ته‌وه ئه‌و سه‌روه‌ت و سامانه ڕژاوه‌یه و زه‌لیل کردنی کۆمه‌ڵگا و پاراستنی خۆشگوزه‌رانی خۆیان نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه...
کاتێک له ئینگلیز تونی بلیر سه‌رکوه‌زیرانی ئێستای ئه‌و وه‌ڵاته زوربه‌ی ده‌نگه‌کانی هێنایه‌وه و پارته‌که‌ی له په‌رله‌مان دا ئه‌کسه‌ریه‌تی ته‌واوی هێنا ، ناوبراو وتی زورم پێ ناخۆشه که ئوپوزیسیونێکی به‌هێزم نیه ... هه‌روه‌ها کاتێک حیزبی سوسیال دیموکراتی سویدی بۆ جاری سیهه‌م له سه‌ریه‌ک زورینه‌ی ده‌نگی هێنایه‌وه بۆ پارله‌مان یه‌کێک له سیاسه‌تمه‌دارانی ئه‌و حیزبه وتی: زور به‌داخه‌وه‌م که دیموکراسی له مه‌ترسی دایه و نابێ حیزبێک چه‌ند جار له‌سه‌ر یه‌ک ده‌سه‌ڵات بگرێته ده‌ست.. له لای ئێمه نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ئێستا به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی په‌نجا ساڵی داهاتوشیان مه‌سه‌وه‌گه‌ر کراوه و نه بڕوایان به کۆمه‌ڵگا و دیموکراسی و نه تێگه‌یشتنیان بو ده‌نگی جیاواز هه‌یه...
کورد وه‌ک نه‌ته‌وه هێشتا کاڵ و کرچه و له هێز و تواناکانی خۆی تێ نه‌گیشتوه و هێشتا چاوی له ده‌ستی سه‌رۆک و بێگانه و نه‌یارانه و هێشتا وه‌ک نه‌ته‌وه له داخوازه‌کانی به‌رگری ناکا. خه‌باتی کورد له سه‌ر ئه‌ساسی عاتیفه و ئێحساسه و حیزب ئه‌بێته په‌رستگا و سه‌رۆکی حیزبه‌کانیش ئه‌بنه شێخ و مه‌شایه‌خ و ده‌بێ سوجده‌یان بۆ ببردرێ. کورد له به‌رانبه‌ر چاره‌نوسی خۆی دا جه‌سور نیه و بیر له پاشه‌ڕۆژی دوور ناکاته‌وه و ته‌نیا بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌ژی و ئه‌وه‌ش زوور مه‌ترسیداره. کورد وه‌ک نه‌ته‌وه ته‌نیا بوی هه‌یه بڵێ به‌ڵێ ، ئه‌ویش کاتێک ده‌بێ بڵێ به‌ڵێ که سه‌رۆکه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌ک ڕێک که‌وتبن و به‌ڵێیان بۆ ئه‌و بابه‌ته وتبێ... ڕه‌خنه گرتن خزمه‌تی پێشکه‌وتن ئه‌کا و ڕێگره له به‌رده‌م گه‌نده‌ڵی و سوئیستیفاده و حه‌رف و مه‌یل کردنا و چاو و گۆێی خه‌ڵک ئه‌کاته‌وه، هه‌تا کۆمه‌ڵگای ئێمه‌ش له ڕه‌خنه گرتن و دیالوگی زانستیانه تێ نه‌گا و هه‌تا نوسه‌رانی کورد ئاڵقه له گۆێی ده‌سه‌ڵات بن و ڕۆشنبیرانی کورد بۆ ژه‌م و ده‌م بنوسن و هه‌تا... حاڵمان له‌مه باشتر نابێ.
051016
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home