نه‌ده‌بوو ڕێگه به سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی بداریه بێته کوردستان؟
نه‌ده‌بو ڕێگه به سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی بدرایه بێته کوردستان؟!!
نوسینی: هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
عه‌مرو مو‌سا سه‌رۆکی کۆمکاری وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی هاوبیر و هاو پیاڵه‌ی سه‌دام حسێن و هاوپه‌یمانی حیزبی به‌عس بوه و هاوکات له‌گه‌ڵ کورد کۆژی و کۆمه‌ڵکوژی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی و ئه‌نفال کردن و شیمیاباران کردنی کوردستان ، عه‌مرو مو‌سا سه‌ردانی عێراقی ئه‌کرد و له به‌رده‌م سه‌دام حسێن دا ئه‌نوشتایه‌وه و سوجده‌ی بۆ ئه‌و کارانه ئه‌برد و به شان و باڵی سه‌دامی هه‌ڵ ده‌گوت و کۆشتن و ڕاو نانی کوردانی به ڕه‌وا ئه‌زانی... ئه‌وکاته که سه‌دام حسێن کوردی ژێنوساید ئه‌کرد و به به‌شداری چالاکی هاوپه‌یمانه عه‌ره‌به‌کان و له سه‌روی هه‌موانه‌وه عه‌مرو مو‌سا ، ویژدانی یه‌ک تاکه عه‌ره‌ب ڕانه‌چڵه‌کی و نه‌یانوت به‌سه...
ئێستا که سه‌دام له قه‌فه‌سی تاوان کراوه و وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌روکه‌کانیان ناتوانن و نا‌وێرن له کوله‌که‌ی ته‌ڕا بانگ بده‌ن ، که‌وتونه‌ته پیلان گێڕان بۆ ئه‌وه‌ی عێراق بلکێته‌وه به‌یه‌که‌وه و کورد وه‌ک جاران ببێته‌وه قوربانی ئه‌و وه‌ڵاته ناباوه و سه‌روه‌ت و سامانی نه‌ته‌وه‌که‌مان به تاڵان به‌رن....
عه‌مروموسا سه‌روکی کۆمکاری وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی هاتوه بۆ عێراق و سه‌ردانی کوردستانیشی کرد که گویا ئه‌یه‌وێ کێشه‌ی نێوان لایه‌نه عێراقیه‌کان نه‌هێلێ و یه‌کیان بخات. ئه‌وه‌ی که بۆ عه‌ره‌بستان ئه‌گه‌ڕێته‌وه هیچ پێوه‌ندی به منه‌وه نیه و پێشم وانیه به عه‌مروموسا و به هه‌مو وه‌ڵاتانی عه‌ربیش چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکرێ ، له‌به‌ر ئه‌وه وه‌ڵاتانی عه‌ره‌بی له دواکه‌وتوێی و ژێر ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتوری دا ئه‌ژین .
سه‌رۆکی کوردستان به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی نه‌ده‌بو پێشوازی له عه‌مروموسا بکات و ئه‌گه‌ریش پێشوازی لێ کرد نه‌ده‌بو ئاڵای کوردستانی بشاردایه‌ته‌وه و ده‌بو ئه‌و کابرایانه ببردایه‌ته ژێر ئاڵای کوردستان و هه‌ر له ژێر ئه‌و ئاڵایه‌ش دا داوای لێبوردنی له گه‌لی کورد بکردایه بۆ ئه‌و جرم و جینایه‌تانه‌ی له حه‌فتا ساڵی دواێیا عه‌رره‌ب به کوردیان کردوه و ناوبراویش ماوه‌ی زیاتر له 25 ساڵ شاهید و شه‌ریکی ڕاسته‌وخۆ بوه... گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی سه‌رانی کورد وه‌ک هه‌مو کاتێ له‌وه دایه که خۆیان له عه‌مروموسا پێ بچوکتره و به شانازیه‌وه پێشوازی لێ ئه‌که‌ن و نه‌ک هه‌ر نا‌وێرن پێی بڵێن که دان به ڕابردووتا بنێ ، به‌ڵکو ئه‌یبه‌نه پارله‌مانی کوردستان که له‌وێ قسه‌یان بۆ بکات و پێان بڵێ ئێوه به‌شێکن له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی عه‌زیم و ئه‌مانیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێ ده‌ن...
نه‌ده‌بو مام جه‌لال و کاک مه‌سعود به جیا دیداریان له‌گه‌ڵ دا بکردایه و زور گرینگ بو که په‌رله‌مانی کوردستان پێشوازی لێ بکردایه و پاشان مامه و کاکه له هه‌ڵه‌بجه چاویان به عه‌مروموسا بکه‌وتایه و ناوبراو له به‌رده‌م گۆڕستانی شیمیا بارانکراوانی هه‌ڵه‌بجه دا سه‌ری دانه‌وانایه... زور جێگای داخه که مام جه‌لال و کاک مه‌سعود ئێستاش له جێگا و مه‌قامی خۆیان تێ ناگه‌ن و هه‌روا ئه‌زانن سه‌دام له سه‌ر حوکمه و ئه‌مانیش له عه‌مروموسا ئه‌پاڕێنه‌وه که چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵ دا بکات... ئه‌مڕۆ عه‌ره‌ب پێویستیان به کورد هه‌یه و له‌وه ئه‌ترسن که کورد بکه‌وێته به‌ره‌ی ئیسرائیل و ئیمریکا ( ئه‌گه‌ری چی ده‌بێ ئه‌و کاره بکات) و ئه‌یانه‌وێ کورد وه‌ک عێراقی بمێنێته‌وه....
ئه‌و پارله‌مانتاره کوردانه و سه‌روک و بن سه‌رۆکی پارله‌مان ده‌بێ داوای لێ بوردن له گه‌لی کورد بکه‌ن که ده‌می خۆیان به‌ست و نه‌یان وێرا به عه‌مروموسا بڵێن : کورد به‌شێک له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی نیه و به‌شێکه له کومه‌ڵگای کوردی کوردستانی گه‌وره...
ئێوه ئه‌ی پارله‌مانتارانی کورد له پارله‌مانی کوردستان که مانگانه به هه‌زاران دولار وه‌ر ئه‌گرن و سۆێندتان خۆارد که به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رزه‌کانی گه‌له‌که‌تان بپارێزن ، تاوانبارن ، که نه‌ک هه‌ر به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانتان نه‌پاراست به‌ڵکو پێناسه و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یشتان خسته ژێر پرسیار و کردنتانه پاشکۆی عه‌ره‌ب...
ئه‌مجاره‌ش پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانیه‌کان سه‌روکی حیزبه کوردیه‌کان هه‌رکامه‌یان چونه باره‌گاکانیان و که‌وتنه مه‌عامه‌له کردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تیه‌کانی خۆیان ، ده‌نا عه‌مروموسا نه‌ده‌بو ڕێگای پێ بدرێ بێته کوردستان ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بایه داوای لێبوردن له گه‌لی کورد بکات و مافی نه‌ته‌وه‌ێی گه‌لی کورد به ڕه‌سمی بناسێ .
ئاخر ئه‌گه‌ر له سه‌ر کورسی سه‌رۆکی کوردستان ئاڵای کوردستان نه‌شه‌کێته‌وه و له پارله‌مانی کوردستان دا مارشی عێراق پێش سرودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بخۆێنرێ ، عه‌مروموساش هه‌ر ئه‌و هه‌ڵۆێسته ئه‌گرێ که گرتی و به خۆشی ده‌ڵێ ئه‌مانه هه‌ر هه‌مان که‌سه بچکوله‌کانن که ناتاونن سه‌رۆکایه‌تی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن و منیش نابێ زور گه‌وره‌یان که‌مه‌وه...
من تێ ناگه‌م سرودی نیشتمانی عێراقی بۆ ده‌بێ له پارله‌مانی کوردستان دا پێش سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب بخرێ ...؟؟
051024

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home