کیسه‌ڵه‌کان له ئه‌ده‌ڵاید ده‌فڕن!

له ڕوژانی شه‌ممه‌و یه‌کشه‌ممه‌وه، فیلمی "کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌توانن بفڕن"، له دروستکردنی فیلمچێکه‌ری به‌ناوبانگی کورد به‌همه‌ن قوبادی له سینه‌ما نۆڤای شاری ئه‌ده‌ڵاید ده‌ست به نیشاندانی ده‌کرێ و ڕۆژی چوارجار دوپات ده‌کرێته‌وه. نیشاندانی ئه‌و فیلمه کوردییه که چه‌ندیین خه‌ڵاتی جیهانی به‌ده‌ستهێناوه له‌و دوو ڕۆژه‌دا به‌رده‌وام ده‌بێت. ئۆگرانی فیلم و سینما له‌م شاره و کوردانی باشوری ئوسترالیا ئه‌وه دوهه‌م جاره له‌م شاره ده‌رفه‌تی بینینی فیلمی کوردیان بۆ ده‌ره‌خسێ، ئه‌ویش فیلمێکی وه‌ک کیسه‌ڵه‌کانیش ده‌توانن بفڕن و کاتێک بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌کان که هه‌ردووکیان کاری هونه‌رمه‌ندی گه‌نجی کورد به‌همه‌ن قوبادین. قوبادییه‌ک که به‌هۆی ئه‌و کاره سه‌رکه‌وتوانه‌ی ناوبانگی سنوره‌کانی تێپه‌ڕاندو بوو به هونه‌رمه‌ندێکی جیهانی.

که‌واته ئێوه‌ش ئه‌و ده‌رفه‌ته له‌ده‌س مه‌ده‌ن و له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو ڕۆژه‌دا ده‌رفه‌تێک بۆخۆتان بڕه‌خسێنن و بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن چاوی لێبکه‌ن.
کاته‌کانی نیشاندانی له ڕۆژانی 17 تا 23ی نۆڤێمبه‌ر له به‌یانی تا ئێواره به‌م شێوه‌ی خواره‌وه‌یه:
فیلمه‌که 108 خوله‌که‌و یه‌کمجاره لێره نیشان ده‌درێ
شه‌ممه و یه‌کشه‌ممه: کاتژمێر 11:30به‌یانی، 1.50، 6.50 ی دواینیوه‌ڕۆ و 9ی شه‌و
ناونیشانی سینه‌ما نۆڤا:
251 - 274 ڕاندڵ ستریت ، ئه‌ده‌ڵاید
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home