كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Monday, October 31, 2005

کوژرانی پاسدارێکی خانه‌نشین کراو‌ له‌ گوندی
"ئالیاوا"ی مه‌ریوان

به‌ پێی هه‌واڵێک له‌ مه‌ریوانه‌وه‌، له‌ گوندی"ئالیاوا" پاسدارێکی خانه‌نشین کراو به‌ ناوی"عه‌لی جانی" له‌ لایه‌ن که‌سێک به‌ ناوی"ئه‌حمه‌د خامه‌"، به‌ زه‌بری گوله‌ کوژراوه‌. ئه‌م رووداوه‌ له‌ ئاکامی ئه‌وه‌دا بووه‌ که‌"علی جانی" به‌ پشت ئه‌ستووریی به‌ سوپای پاسداران، ئاماده‌ی دانه‌وه‌ی حیسابێکی مادیی نه‌بووه‌ که‌ هی "ئه‌حمه‌د خامه‌" بووه‌ و که‌وتووه‌ته‌ لای.
کێشه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د خامه‌ و عه‌لی جانی 4 ساڵ بووه‌، له‌ دادگای مه‌ریوان له‌ چاوه‌ڕوانی یه‌کلا کردنه‌وه‌دا بووه‌، به‌ڵام کاربه‌ده‌ستانی دادگا له‌به‌ر لا‌گیرییان بۆ پاسداری خانه‌نشین کراو، یه‌کلاکرانه‌وه‌ی کێشه‌که‌یان وه‌دوا خستووه.

یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
8/خه‌زڵوه‌ری/270530/ئۆکتۆبری/2005

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home