گرتنێ دوکتور که‌ماڵ سه‌ێد قادر
گرتنێ دوکتور که‌ماڵ سه‌ێد قادر
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
به گۆێره‌ێ ئه‌و هه‌ۆاڵانه‌ێ که ده‌گه‌ن دوکتور که‌ماڵ سه‌ێد قادر که مروڤێکێ یاسا ناس و نوسه‌ر و کوردێکێ نه‌ته‌وێی و دڵسۆزه ، له لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه بێ سه‌ر و شۆێن کراوه. دوکتور که‌ماڵ ماوه‌یه‌که دژی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و به‌تایبه‌ت شه‌خسی مه‌سعود بارزانی وکوڕه‌که‌ی مه‌سرور بارزانی ڕاوه‌ستاوه و چه‌ندین به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر بڵاو کردونه‌ته‌وه و هاوکات له دادگای هه‌ۆلێر داوای له‌سه‌ر تۆمار کردون و له مانگی ڕابردوو دا گه‌ڕایه‌وه کوردستان که ڕوبه‌ڕوی بنه‌ماڵه‌ی ناوبراو بێته‌وه ، به‌ڵام وه‌ک دوکتور که‌ماڵ له نوسینێک دا بڵاوی کردوه ، بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وازیان لێ هێنا ...؟
051029

دوای ئه‌وه‌ی که مه‌سعود بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی کوردستان بانگه‌هێشتی کۆشکی سپی کرا ، دام و ده‌زگای سه‌ر به پارتی دیمه‌کرات پێوه‌ندیان به دوکتور که‌ماڵه‌وه گرت که ئه‌گه‌ر ڕاست ئه‌کا بگه‌ڕێته‌وه کوردستان... دوکتور که‌ماڵ که که‌سێکی خاوه‌ن بڕوا و یاساناسێکی ناونه‌ته‌وه‌ێیه به بێ ترس گه‌ڕایه‌وه کوردستان. ئه‌مڕۆ هه‌وڵای بێ سه‌رو شۆێن کردنی بڵاو کرایه‌وه ، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌گه‌یه‌نێ که له باشوری کوردستان دا سیسته‌م ته‌نێا به ناو گۆڕاوه ، مروڤ حه‌قی ڕه‌خنه گرتنی هه‌یه تا ئه‌و کاته‌ی که باسی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌کا ، هه‌روه‌ک چۆن له کاتی سه‌دام حسێن دا ناو هێنانی سه‌دام به بێ وشه‌ی خۆا بی پارێزێ تاوان بو. دوکتور که‌ماڵ خۆی خۆازیاری لێکۆڵینه‌وه‌ی دادگا و یاسا بو ، به‌ڵام ئاسایش هیچ پێوه‌ندیه‌کی به‌و کاره‌وه نیه و تێکڵاو بونی ئاسایش واتای ئه‌وه‌یه که ژیانی تاکه‌کان له کۆمه‌ڵگای کوردستان دا ناپارێزرێ و ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌ی هه‌بێ ، بێده‌نگ ئه‌کرێ. بێگومان هه‌م دوکتور که‌ماڵ و هه‌م ئێمه‌ش بڕوامان وایه که هه‌رکه‌س هه‌ڵه‌ی کرد ده‌بێ ڕوبه‌ڕوی دادگا بێته‌وه ، به‌و مه‌رجه دادگاکان سه‌ربه‌خۆ بن و لایه‌نی که‌س نه‌گرن...
من چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامی هه‌ڵس و که‌وتی دادگا و داوه‌ر ده‌که‌م که بزانم چون و به چ شێوه‌ێه‌ک هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌که‌ن. دوکتور که‌ماڵ تاوانبار نیه و نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ک ئاسایش ته‌داخول بکات و بشداری کردنی ئاسایش کێشه‌که ئاڵۆزتر ده‌کا. نابێ پارتی دیموکرات و ئاسایشه‌که‌ی ئه‌وه له بیر که‌ن که دوکتور که‌ماڵ هاو وه‌ڵاتی ئه‌وروپایه و ئه‌م کرده‌وه‌یه‌ی ئه‌وان مورکی ڕه‌ش به ناوچاوانی خه‌باتی ڕزگاریخۆازانه‌ی گه‌له‌که‌مانه‌وه ئه‌نێ. نه ئاسایشی هه‌ولێر به ئه‌ندازه‌ی ئیستخبارتی عێراقی و نه پارتی دیموکراتی مه‌سعود با رزانی به ئه‌ندازه‌ی حیزبی به‌عسی عه‌ره‌بی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه . ده‌با ئه‌وه‌یان له به‌ر چاو بێ که دنێا هه‌روا نابێ و گۆڕانی به سه‌ر دا دێ... لێ گه‌ڕێن یاسا و دادگا کاری خۆیان بکه‌ن ، ئه‌گه‌ر یاسا و دادگا له باشور دا هه‌ن و ڕه‌واجیان هه‌یه...؟ ئه‌گه‌ر دوکتور که‌ماڵ نه‌خۆشی نه‌فسی هه‌بێ ئه‌وا بێ گومان به حکومی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌ولێر ئازاد ئه‌کرێ، ده‌نا ده‌بێ چاوه‌ڕوانی کاره‌سات بین...؟؟؟
051029
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home