ڕێبه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی 13ی حزبی دیموکرات ده‌خوازێ
ڕێبه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی 13ی حزبی دیموکرات ده‌خوازێ
جه‌لیل گادانی ناچار بکات نامه‌ی په‌شیمانی ئیمزا بکات
له ڕێگای تهلهفوونی دۆستێکه‌وه ئاگادار کرام که له پلینۆمی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی دیموکراتی کوردستاندا، بلاوکردنه‌وه‌ی به‌شی دوهه‌می کتێبی په‌نجاساڵ خه‌بات که له نوسینی جه‌لیل گادانیه، باسێکی گه‌رم و گوڕ‌و چڕی لێکه‌وتۆته‌وه. به‌شی یه‌که‌می کتێبی په‌نجاساڵ خه‌بات گێڕانه‌وه‌ی مێژوی حزبه به زمانی به‌ڵگه‌نامه‌و بڵاوکراوه‌کانی حزبی دیموکرات تا کۆنگره‌ی هه‌شتی ئه‌م حزبه. سه‌ره‌تا ئه‌وه‌نده‌ی من له نزیکه‌وه لێی ئاگاداربووم ئه‌و کتێبه هه‌موو یان به‌شێکی زۆری ڕوداوه‌کانی په‌نجا ساڵه‌ی حزبی له‌خۆ گرتبوو، به‌ڵام به‌هۆی پڕۆسه‌ی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو باڵی حزبه‌وه نوسه‌ری کتێبه‌که خۆی له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌وبه‌شه‌ی که به‌کۆنگره‌ی هه‌شت ده‌ست پێده‌کا پاراست. هه‌روه‌ک له پێشه‌کی ئه‌و کتێبه‌دا گادانی بۆخۆی نوسیویه‌تی که: "بریاربوو نوسراوه‌که له‌یه‌ک به‌رگدا چاپ بێ، به‌ڵام له لایه‌ک له‌به‌ر نه‌بوونی که‌ره‌سته و به‌رگری له قه‌به بوونی کتێبه‌که و له لایه‌کی دیکه بۆ پاراستنی مه‌سڵه‌حه‌تی گه‌ل و به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌باته ڕه‌واکه‌مان کردمانه دوو به‌رگ."

ئێستا وه‌ک ده‌رده‌که‌وێ به‌رگی دووهه‌می کتێبه‌که که باسی کۆنگره‌ی هه‌شت و ئاکامه‌کانی، هه‌ڵوێست گرتنی به‌شێکی به‌رچاو له ڕێبه‌رایه‌تی حزب به ناوی ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشگێر، دژکرده‌وه‌ی باڵه‌که‌ی دیکه و ڕوداوه‌کانی دواییی تا په‌نجاساڵه‌ی حزب ده‌کات، بڵاوکراوه‌ته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که گۆڵمه‌زێکی نوێ له ناو حزبی دیموکرات‌دا سه‌ر هه‌ڵدا. له ڕاستیدا له پاش کۆنگره‌ی سێزده‌وه پێوه‌ندییه نێوخۆییه‌کانی حزبی یموکرات توشی ئاڵۆزی بوه. ڕێبه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی 13 تا ئێستاش نه‌یتوانیوه بچه‌سپێ و به‌رده‌وام ده‌نگه ده‌نگ و بۆڵه بۆڵ لێره‌و له‌وێ ده‌بیسرێ و هه‌ڵسوکه‌وته‌کانی ناوحزبیش یه‌کڕۆژه ده‌گه‌نه ده‌ره‌وه‌ی حزب و ناو سایته‌کانی ئینترنێت.
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که حزبی دیموکرات نایه‌وێ ڕاستیه‌کانی مێژووی حزب بڵاوبکرێنه‌وه. به‌واتایه‌کی دیکه ئه‌م حزبه ده‌خوازێ ئه‌وبه‌شه له مێژووی بۆ خه‌ڵک بگێڕێته‌وه که به‌دڵی خۆیانه و په‌ڵه‌و هه‌ڵه‌و که‌موو کوڕیه‌کانی تێدا وه‌دیار نه‌خرابن. به‌ش به حاڵی خۆم له‌و بڕوایه‌دام که مێژوو پێویسته وه‌ک ئه‌وه‌ی بوه‌و ڕویدواه، بنوسرێته نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی به‌دڵی ئێمه‌یه. گه‌لێک لاپه‌ڕه‌ی مێژووی حزب هێشتا نادیارن و هێشتا په‌رده‌ی گومانیان له‌سه‌ره. له زۆر شوێندا ڕاستیه‌کان شێوێندراون و به‌حه‌زی نوسه‌ران ڕاسکهوپاسکه کراون. سه‌باره‌ت به کۆنگره‌ی هه‌شت و ئاکامه‌کانی ئه‌وه‌ی تانوکه من دیومه ڕاستیه‌کان به‌دڵی نوسه‌ران نوسراون و ناکرێ وه‌ک به‌ڵگه‌ی مێژووی چاویان لێبکرێ. کۆنگره‌ی هه‌شت یه‌کێک له‌و کۆنگرانهیه که ئاکامه‌کانی ئیستاشی له‌گه‌ڵدا بێت حزب پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ. دوله‌ت بوونی حزب، وازهێنانی ژماره‌یه‌کی زۆری کادرو پێشمه‌رگه‌ی حزب و دڵساردبونهوهی جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان، شه‌ڕی نێوخۆیی و یه‌کترکوژی، ئێعدامی کادرو ئه‌ندامانی حزب، دیارده‌ی لاده‌ر و فراکسیون که ئێسته‌ش به‌رۆکی حزبی به‌رنه‌داوه........ ئه‌مانه‌و گه‌لێک ڕوداوی دیکه له ئاکامه‌کانی ئه‌و کۆنگره‌یه‌ن. له‌وه‌ش ده‌رچێ له‌ماوه‌ی ئه‌و لهیهکدابڕانهدا هه‌ردوو باڵی حزب، به‌گه‌رمی خه‌ریکی تێکۆشان بوون و ده‌یان وسه‌دان کادرو پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی حزب گیانیان له ده‌ستدا.
پاش یه‌کگرتنه‌وه و وه‌ک گوترا"وه‌سه‌ریه‌ک که‌وتنه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حزب" چۆن ده‌کرێ حاشا له مێژووی به‌شێک له‌و بنه‌ماڵه‌یه بکرێ. ئه‌گه‌ر له ڕاستیدا ئه‌و یه‌کگرتنه‌وه یه‌کگرتنه‌وه بوه‌و بنه‌ماڵه‌ی گه‌وره‌ی حزب یه‌کی گرتۆته‌وه، چ لۆجیکێکی تێدایه که مێژووی به‌شێکی ئه‌و بنه‌ماڵه‌یه به‌نه‌زانراوی و شاردراوه‌یی بهێڵرێته‌وه. ترس له ئاشکرابوونی ئه‌و مێژووه جگه له ده‌رکه‌وتنی کۆمه‌ڵێک ڕاستی که ڕویانداوه چیدیکه‌یه؟
ئێستا که ده‌گوترێ کتێبه‌که‌ی گادانی وه‌شێنراوه من دڵنیام هێشتا گه‌لێک ڕاستی دیکه هه‌ن که ئه‌و کتێبه‌ش نهیدرکاندون، به‌ڵام کۆمه‌ڵێک ڕاستی و به‌ڵگه‌ی تێدایه‌و لانی که‌م گێڕه‌ره‌وه‌ی به‌شێکی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ژیان و خه‌بات ئه‌و به‌شه‌ی حزبی دیموکراته.
وه‌ک ئه‌و دۆسته له تهلهفوونهکهدا باسیکرد گوایه پلینوم پاڵه‌په‌ستۆی خستۆته سه‌ر جه‌لیل گادانی بۆ ئه‌وه‌ی نامه یان ڕاگه‌یاندراوێک ئیمزا بکات که تێیدا نێوه‌ڕۆکی ئه‌و کتێبه یان ئه‌وه‌ی به‌دڵی ڕێبه‌رایه‌تی کۆنگره‌ی 13 نیه ڕتبکرێتهوه یانیش ڕاستبکرێته‌وه(نێوه‌ڕۆکی نامه‌که تا ئێستا دیار نیه). ده‌گوترێ ئه‌و دۆخه جۆره ئاڵۆزیه‌کی ناوه‌ته‌وه.
ڕاستیه‌ک هه‌یه که دۆستانی حزبی دیموکرات پێویسته بیزانن و سڵی لێنه‌که‌نه‌وه. شه‌شت ساڵ مێژووی حزبی دیموکرات شتێکه بۆته ڕابردوو. به‌شێکی زۆری ئه‌کته‌ره‌کان یان قاره‌مانه‌کانی ئه‌و مێژووه ئێستا له گۆڕه‌پانه‌که‌دا نه‌ماون. تاڵ یان شیرین، جوان یان ناشیرین، پاک یان قریژ ئه‌وه‌ی هه‌بوه و ڕویداوه‌و گوتراوه‌و نوسراوه له‌و شه‌ست ساڵه‌دا بوونه مێژووی ئه‌و حزبه. جا شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و حاشاکردن له به‌شێک له‌مێژووی حزبه‌که‌تان که به‌دڵی ئێوه نه‌بێ ناتوانێ هه‌توانی ده‌ردان و مایه‌ی پێشکه‌وتن و سه‌رکه‌وتنی حزب بێت. به پێچه‌وانه نوسینه‌وه‌ی ئه‌و مێژوه وه‌ک خۆی، ده‌توانی له پێش هه‌مواندا که‌ڵکی فره‌ی بۆ ئێوه هه‌بێ و ئه‌زموونی لێوه‌رگیردرێ. له‌وه‌ش بترازێ گه‌ر ئێوه بتانهه‌وێ یان نا، به‌دڵتان بێ یان نا، دڵنیابن که‌سانێک ئه‌و مێژووه ده‌نوسنه‌وه و ئه‌وه‌ی ئێوه لێده‌ترسن و ناتانه‌وێ ئاشکرا بێت هه‌ر بڵاوده‌کرێته‌وه. گومانم نیه که ئێوه‌ش ئه‌وه‌ی ده‌زانن به‌ڵام به‌داخه‌وه پێتان ناپهسهندێنرێ که له زمانی که‌سێکی ناو ڕوداوه‌کان و ئه‌ندامێکی حزبه‌که‌تانه‌وه بنوسرێته‌وه که زۆربه‌ی ته‌مه‌نی بۆ خزمه‌ت به حزبه‌که‌ی خۆی و ئێوه ته‌رخانکردوه‌و تا نوکه‌ش هه‌ر خزمه‌تی پێده‌کات.
تێبینی: وێنه‌کان له ماڵپه‌ڕی ڕاستیه‌کان وه‌رگیراون
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home