گرتنی دوکتور که‌ماڵ پیلانه دژ به ماڵی بارزانی

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
له کاتێک دا که گه‌لی کورد چاوه‌ڕوانی سه‌فه‌ری به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێم بون بۆ ئیمریکا و ئینگلیس و هیوادار بون به ده‌ستی پڕ و بیری فراوان بگه‌ڕێته‌وه و به گێانێکی له خۆبردوانه هه‌ڵس و که‌وت بکات بۆ پێشخستنی گه‌ل و وه‌ڵات.
له کاتێک دا که گه‌لی کورد به تامه‌زروی و بێ تاقه‌تیه‌وه چاوه‌ڕوانی یه‌ک خستنه‌وه‌ی ماڵی کوردن. له کاتێک دا که گه‌لی کورد هه‌مو هه‌ڵه و که‌مو کۆڕیه‌کانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌دایه ده‌ستی فه‌رامۆشی و لاپه‌ڕیه‌کی نۆیان هه‌ڵ ئه‌دایه‌وه له سه‌ر ئه‌ساسی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ێی.
له کاتێک دا خه‌ڵکی ئاواره و په‌نابه‌ری وڵاتانی ئهوروپاێی و ئیمریکا وجیهان ئه‌یانه‌وێ ڕو له‌و به‌شه نیوه ڕزگارکراوه‌ی نیشتمانه‌که‌یان بکه‌ن و قۆڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه هه‌ڵماڵن و له سایه‌ی یاسا و ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی دا ئاسوده بژین ، که‌سانێکی هه‌لپه‌ره‌ست و کۆنه به‌عسی و کۆنه ئه‌نفالچی خه‌ریکی ئاژاوه‌گێڕین و که‌سێکی وه‌ک دوکتور که‌ماڵ یاساناس و سیاسه‌ت زانی به جه‌رگ و بۆێر و خاوه‌ن هه‌ڵۆێست به شێوه‌یه‌کی نا یاساێی و به‌عس ئاسا بێ سه‌رو شۆێن ئه‌که‌ن.
له‌وه‌ته‌ی ماڵی بارزانی هه‌ن هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که حه‌مه سه‌عی حه‌سه‌ن و مه‌هاباد قهرداغیێان له باوه‌ش گرت و پاره و دولار بارانیان کردن به‌م ئه‌ندازه‌یه بێ ڕێزیان پێ نه‌کراوه و خه‌ڵک به ئاشکرا باسی نه‌کردون . ئه‌مه ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ که چ پیلانێک له پشتی ئه‌و بێ ڕێزی و بێ حورمهتیانهوه هه‌یه که به‌ره‌وڕوی ماڵی بارزانی ده‌بێته‌وه ، خۆشیان به خۆیان و ئه‌و پیلانانه نازانن.
دوکتور که‌ماڵ سه‌ید قادر چه‌ند جارێکی‌تر گه‌ڕایه‌وه کوردستان و که‌س باسی نه‌کرد و ته‌نانه‌ت جاری پێش‌و ، مه‌سرور بارزانی وتبوی که دوکتور که‌ماڵ ڕاو و بوچونی خۆی ده‌ر ئه‌بڕێ و ئێمه کارمان پێی نه‌داوه و ئه‌و ههڵۆێستهش ڕێزی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی زیاتر کرد و من بۆ خۆم بۆ جاری یه‌که‌م هه‌ستم کرد که ڕێزیان لام هه‌یه و خۆشحاڵ بوم که ئه‌وانه ئێستا بیر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌که‌یان ئه‌که‌نه‌وه و کێشه‌ی شه‌خسی خۆیان له بیر ئه‌که‌ن.
به‌ڵام به گه‌ڕانه‌وه‌ی هێندیێ که‌سی ئاژاوه‌گێڕ و چاوچنۆک و کۆڵه نانی ، دوکتور که‌ماڵ به شێوه‌یه‌کی ناشیرین گیراوه و بێ سه‌رو شۆێن کراوه و له‌و ڕۆژه‌وه که دوکتور که‌ماڵ گیراوه خه‌ڵکی به چاوی گومان و بێ ڕێزیه‌وه سه‌یری بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌که‌ن . ئه‌و بروسکه‌یه‌ی حه‌مه سه‌عی حه‌سه‌ن بۆ به‌ڕێز بارزانی ده‌ربڕی گه‌لێ شته ، له لایه‌ک گاڵته به حکومه‌تی کوردستان ، ده‌زگای ئاسایش و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ئه‌کا و له لایه‌کی تره‌وه ده‌ڵێ که من ئه‌توانم دوکتور که‌ماڵ ڕزگار که‌م و ؟؟؟
دوکتور که‌ماڵ بۆ خۆی به پاره‌ی خۆی گه‌ڕاوه‌ته‌وه کوردستان و ئاماده بوه بچێته به‌رده‌م دادگا و وه‌ڵامده‌ر و به‌رپرسی نوسینه‌کانی خۆێ بێت. ده‌بو نێچیرڤان بارزانی نه‌هێڵێ که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست ئاگره‌که خۆش که‌ن و له‌م هه‌له که‌ڵک وه‌رگرن و له ئاوی لێڵ ماسی بگرن و بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌وانیش بخه‌نه به‌ر زمانی خه‌ڵک.
ئاسایش بۆ ده‌ڕوات دوکتور که‌ماڵ ئه‌گرێ که له ژیانی خۆی و بنه‌ماڵه‌که‌ی دا یه‌ک ڕۆژ دژی جوڵانه‌وه‌ی گه‌لی کورد خه‌تا خهیانهتێهکیان نه‌کردوه ، بۆ ناچن ئه‌نفالچی و کۆنه به‌عسی و جاسوسه‌کانی به‌عس بێ سه‌رو شۆێن که‌ن.
بۆچی ئاسایش ناچی شێخ زاناکان و تێروریسته‌کان ڕاو بکا و بێ سه‌رو شۆێنیان بکات... گرتنی دوکتور که‌ماڵ نه شانازیه و نه قاره‌مانه‌تی به‌ڵکو شه‌رمه و شورهێی، که‌سێ که به پاره‌ی خۆی بگه‌ڕێته‌وه کوردستان و به پاره‌ی خۆی تاکسی بگرێ و بێته به‌رده‌م ئاسایش ، گرتن و بێ سه‌رو شۆێن کردنی نامروڤانه ، ترسنوکانه و نایاسێی یه...
گرتنی دوکتور که‌ماڵ گه‌وره ده‌بێته‌وه و کۆڕ و کۆمه‌ڵه ناونهتهوهیهکانی تێوه ئه‌گلێن و ئه‌مه‌ش له سه‌ر حکومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی کورد ئه‌که‌ۆێ ، وه‌ک چۆن کرده‌وه‌کانی سه‌دام حسێن و دیکتاتوره‌کانی تری دنێا سه‌ری خۆاردن و به‌ر لافای گه‌ل که‌وتن...
ده‌با به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی خۆیان له‌م شه‌رمه‌زایه نه‌جات بده‌ن و ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست بهکهکاریان بێنن. هه‌ر چ زوتر دوکتور که‌ماڵ ئازاد بکرێ و ڵێ گه‌ڕێن دادگا و دادوه‌ر کار و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن ، نه‌ک هه‌ر دوکتور که‌ماڵ به‌ڵکو بگیرانیشی بدرێنه دادگا.
ئه‌و جوره مامه‌ڵه و هه‌ڵس و که‌وت کردنانه له کورد و ده‌سه‌ڵاتی کوردی جوان نیه و ڕه‌وایه‌تی به کرده‌وه‌کانی داگیرکاران ئه‌دات.
051102
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home