له شه‌مزینان گه‌ل تێروریزمی ده‌وڵه‌تی تورکیان ئاشکرا کرد

هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک له‌وه‌ته‌ی به شێوه‌ی مودێڕن حکومه‌ت ده‌که‌ن به بێ جیاوازی له کۆشتن و سه‌رکوتکردنی گه‌لی کورد دا یه‌ک سیاسه‌تیان هه‌یه و ئه‌ویش سیاسه‌تی تۆقاندن و تێرور کردنه... له دوای ساڵه‌کانی 80 وه کۆشتنی نادیار و تێرور کردنی چالاکانی سیاسی و کوردایه‌تی کوردستان ، هێرش کردنه سه‌ر ماڵ و دوکان و جێگای ژیانی هونه‌رمه‌ندان، نوسه‌ران و ڕۆژنامه‌وانان به شێوه‌یه‌کی به‌رنامه بۆ داڕێژراو و سیستماتیک به‌رده‌وامه و هه‌مو کرده‌وه‌کانیش ده‌خرانه ئه‌ستوی خه‌باتی گه‌لی کورد و پارتیا کارکه‌رێن کوردستان. ئه‌گه‌رچی له کوردستان دا شه‌ڕ به‌رده‌وامه و له شه‌ڕیش دا لایه‌نی خراپ و کۆشتن و کاری ناڕه‌وا ڕوو ئه‌ده‌ن ، به‌ڵام لایه‌نی کوردی وه‌ک ئه‌سڵ و پرینسیپ هه‌وڵ و کۆششیان ئه‌وه بوه که به‌ها مروڤایه‌تیه‌کان بپارێزن و په‌نا بۆ ڕه‌شه‌کۆژی و کاری تێروریستانه نه‌به‌ن و ئه‌وه‌نده‌ی بۆ مافی نه‌ته‌وه‌ێی کورد خه‌باتی کردوه ئه‌وه‌نده‌ش مافی به‌رابه‌ری بۆ گه‌لانی دیکه مه‌به‌ست بوه و له پێناوی دا تێکۆشاوه...
به‌داخه‌وه‌م که جوڵانه‌وه‌ی باکوری کوردستان و به‌تایبه‌تی پارتیا کارکه‌رێن کوردستان له لایه‌ن تورکیه و ئیمریکا و ئه‌روپاوه به‌رچه‌سپی تێروریستانه‌یان لێ دراوه و له‌وه‌ش داخدارتر ئه‌وه‌یه که لایه‌نی کوردی زوریشمان هه‌یه ئه‌م زوڕنایه لێ ئه‌ده‌ن و ئاو به ئاشی داگیرکه‌ران دا ئه‌که‌ن.
ماوه‌یه‌ک به‌ر له ئێستا خه‌ڵکی ڕاپه‌ڕیوی شه‌مزینان تۆانیان چه‌ند تێروریستێکی نێردراو له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی و سپاێی تورکیه‌وه بگرن که خه‌ریکی به‌ڕێوه‌بردنی کاری تێرور بون. کاتێک گه‌ل ئه‌و تێروریستانانه‌یان به دیل گرت ، هێندێ به‌ڵگه‌ی وایان ده‌س که‌وت که ئه‌گه‌ر مروڤایه‌تی واتادار بێت و ئه‌گه‌ر ئیمریکا و ئه‌روپا ڕاست بکه‌ن و مروڤ و مافی مروڤیان لا مه‌به‌ست بێت ئه‌وا هه‌ڵۆستیان ئه‌گرت و له جیاتی کورد و جوڵانه‌وه‌که‌ی ، ده‌سه‌ڵاتداره مروڤکۆژ و کورد کوژه‌کانی تورکیان ئه‌خسته ناو لیستی تێروریست و داوایان ئه‌کرد که ده‌بێ له دادگایه‌کی ناونه‌ته‌وه‌ێی دا لێکۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بکرێ.
ئیمریکا وه‌ک وه‌ڵاتێک که ئه‌یه‌وێ پێشڕه‌وی دیموکراسی و ئازادی و مافی مروڤ بکات له جیهان دا نابێ له‌مه زیاتر سیاسه‌تی بانێک و دوو هه‌وا به‌ڕێوه‌به‌رێ.
ئا له‌م کاته ناسکه‌دا که گه‌لی کورد به به‌ڵگه‌وه له شه‌مزینان تێروریزمی ده‌وڵه‌تی تورکیه‌ی ئاشکرا کردوه و به شێوه‌یه‌کی دیموکراتی ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای ڕونکردنه‌وه و به دوا دا چونی ڕاستیه‌کان ده‌که‌ن ، تورکیه داوای داخستنی ده‌نگی ئاشتی و ئازادی کاناڵی ڕۆژ تێڤێ ده‌کا و سه‌فیری ئیمریکاش له ئانکارا زۆر نازانستیانه و نامروڤانه پشتی ئه‌و داوا ناڕه‌وایه ئه‌گرێ و ئه‌م هه‌ڵۆێسته نا به‌جیێه‌ش زه‌ره‌ر له پرینسیبه‌کانی ئیمریکا ئه‌دا.
سه‌یرتر له هه‌مو ئه‌مانه ئه‌وه‌یه که هێندێ لایه‌ن و به ناو که‌سایه‌تی کورد هه‌ن ، هه‌موو جارێ جوڵانه‌وه‌ی پارتیا کارکه‌رێن کوردستان به تاوانبار ئه‌زانن. بۆ خۆیان له ئیستانبول پاڵیان لێ داوه‌ته‌وه و خاوه‌ن هه‌مو ئیمکاناتێکی خۆش گوزه‌رانین . که‌چی هه‌مو کاتێ له جیاتی ئه‌وه‌ی داگیرکه‌ری وه‌ڵات ، واته ده‌سه‌ڵاتدارانی تورک بده‌نه به‌ر هێرش ، قه‌وانه کۆنه‌که لێ ئه‌ده‌نه‌وه و ئه‌ڵێن : ئه‌رێ گه‌لو چۆنه که ئه‌و خه‌ڵکه ده‌کوژرێن و پ ک ک وا ده‌کا و وای کردوه...
کاتێ که پ ک ک ئاگربه‌سی ڕاگه‌یاند و داوای دیالوگی ئاشتیانه‌ی ئه‌کرد ، ئه‌م که‌سه دابه‌ستراوانه هات و هاواریان بو که پ ک ک هاوکاری میتی تورکی ئه‌کا و جوڵانه‌وی کورد تێک ئه‌دات. هه‌رکه پ ک ک ڕای گه‌یاند که له به‌رنامه و پروژه‌ی ده‌وڵه‌تی تورک دا نیه چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد بکات و ئێمه ناتوانین له‌مه زیاتر چاوه‌ڕوان بین ، ئه‌م که‌سانه ده‌نگیان به‌رز کرده‌وه و وتیان پ ک ک بۆ تێکدانی ئه‌و ده‌سکه‌وتانه‌ی باشور شه‌ڕ ده‌س پێ ده‌کاته‌وه و هاوکاری ده‌وڵه‌تی تورک ئه‌کات...
ئه‌و که‌سانه که ته‌نانه‌ت بنه‌ماڵه‌کانی خۆشیان له‌گه‌ڵ دا نیه و گۆێ به هه‌ڵۆێسته نابه‌جیه‌کانیان ناده‌ن ، شه‌رم له خۆیان ناکه‌ن که وا له به‌رانبه‌ر تێروری ده‌وڵه‌تی تورک دا بێده‌نگن و ئاو به ئاشی میت و سوپای سه‌رکوتکه‌ری تورک دا ئه‌که‌ن و هه‌تا کات ده‌ڕوا زیاتر له زه‌لکاوی خه‌یانه‌ت دا ڕوده‌چن.
ته‌نیا له ساڵی 1991 ه‌وه تا ئێستا نێزیک به 200 که‌س له خه‌باتگێڕانی کۆمه‌ڵایه‌تی ، سیاسی ، ڕۆشنبیری و ...کورد له باکوری کوردستان بێ سه‌روشۆێن کراون یان پاش ڕفاندیان و دوای ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی زور کوژراون و جه‌نازه‌کانیان فرێ دراوه . به ده‌یان کچی کورد له به‌ندیخانه‌کان یان به شێوه‌ی ناجوامێرانه له لایه‌ن چه‌ته‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکه‌وه ته‌جاوسی جسنیان پێ کراوه . ئه‌مڕۆ له شه‌مزینان سه‌رهه‌ڵدانی گه‌لی کورد جارێکی‌تر ده‌ستی پێ کدروه‌ته‌وه و خه‌ریکه سه‌رجه‌م باکوری کوردستان ئه‌گرێته‌وه و ئه‌مه‌ش به‌رده‌وامی سه‌رهه‌ڵدانی 1991 و له‌وه ئه‌چێ هه‌تا بێ فراوانتر ببێ و ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌نوسی گه‌له‌که‌مان زور گرینگه و کورد ته‌نیا به سه‌رهه‌ڵدان ئه‌توانی ئیمریکا و ئه‌روپا ناچار بکات واز له سیاسه‌تی نامروڤانه‌یان بێنن و له‌مه زیاتر پاڵپشتی ئه‌و ده‌سه‌ڵات و سیستمه نه‌که‌ن که نه مروڤ و نه مافه‌کانی ئه‌پارێزێ ڕێزی بۆیان هه‌یه.
051118

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home