سه‌رهه‌ڵدان له باکورو باشوری کوردستان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه
سه‌رهه‌ڵدان له باکورو ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه
له باکوری کوردستان ئه‌وه زیاتر له هه‌فته‌یه‌که خۆنیشاندان و پێکهه‌ڵپڕژان له گه‌ڵ هێزه‌کانی داگیرکه‌ر درێژه‌ی هه‌یه‌و هه‌روا کڵپهش ده‌ستێنێ به جۆرێک که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پارلمانی تورکان بڕیاره 22ی نۆڤێمبه‌ر سه‌باره‌ت به هۆکاره‌کانی سه‌رهه‌ڵدان له شاره‌کانی کوردستان بپه‌یڤێ، تین و گوڕی ڕاپه‌ڕین ئه‌ردۆغانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکانی ناچار کرد به شێوه‌یه‌کی کت و پڕ بچێته شه‌مزینان. ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه له باکوری کوردستان ڕوده‌دا له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا بێوێنه بوه‌و شۆڕشێکی جه‌ماوه‌ری ڕێکخراوه که گشت شاره‌کانی باکوری کوردستان و ته‌نانه‌ت تورکیه‌شی گرتۆته‌وه. سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیش ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ ئاشکراکردنی کرده‌وه‌ی تێرۆریستی هێزه داگیرکه‌ره‌کانی تورک له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شه‌مزینانی ڕاپه‌ڕیوه‌وه کاتێک که بۆمبێکیان هه‌ڵدایه په‌رتوکخانه‌یه‌کی ئه‌و شاره‌و له ئاکامدا بۆ هۆی گیان له ده‌ست دانی محه‌ممه‌د کۆرکماز. له‌و ڕۆژه‌وه خه‌باتێکی مه‌دنی ده‌ستی پێکردوه و تورکیای توشی له‌رزین کردوه.
ئه‌وه دوو ڕۆژیشه له شاری مهاباد جارێکی دیکه کرده‌وه‌ی تاوانکارانه‌ی داگیرکه‌رانی ئێران که له ئه‌نجامدا لاوێکی مهابادی گیانی له ده‌ستدا، سه‌رهه‌ڵدانی لێکه‌وتۆته‌وه. به‌پێ هه‌واڵی ئاژانسه‌کان و بڵاڤۆکی حزبی دیموکرات و یه‌کیه‌تی شۆڕشگێران تا نوکه‌ش سه‌رهه‌ڵدان له مهاباد به‌رده‌وامه. به پێ نوێترین هه‌واڵه‌کان هێزه‌کانی داگیرکه‌ر نه‌یان هێشتوه جه‌ماوه‌ر به‌شداری به‌خاکسپاردنی ته‌رمی ئه‌و لاوه بکه‌ن. وه‌ک ده‌گوترێ هێزه‌کانی به‌ناو ئاسایش پارێز له مۆڵگه‌یه‌کی تازه دانراودا که پاش سه‌رهه‌ڵدانی مانگی پوشپه‌ڕ له‌وێ وه‌ک مۆته‌که قوتکراوه‌ته‌وه، ده‌یانهه‌وێ بێڕێزی به ژنانی ئه‌و گه‌ڕه‌که بکه‌ن و ئه‌و لاوه‌ش خۆی پێناگیرێ و به‌گژ هێزه‌کانی داگیرکه‌ردا ده‌چێت. هێزه تاونبارهکانیش ده‌ستڕێژی لێده‌که‌ن و پاش ماوه‌یه‌ک گیان ده‌سپێرێ. ئه‌م ڕوداوه‌ش هاوشێوه‌ی ڕوداوی پێشوه پاش ئه‌وه‌ی ڕژیم تاوانێکی نامرۆڤانه ئه‌نجامده‌دا جامی سه‌بری خه‌ڵکی وه‌زاڵه‌هاتوو ده‌ڕژێ و به‌گژ هێزی داگیرکه‌ردا دێنه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌ند ڕۆژه هێزه‌کانی تورک و ئێرانی له کوردستان ده‌یکه‌ن ته‌نیا له هێزێکی داگیرکه‌رو دوژمن به‌گه‌ل ده‌وه‌شێته‌وه.
جه‌ماوه‌ری سه‌رهه‌ڵداوی باکور بۆ جارێکی دیکه‌ش له لایه‌ک توانیان به ئاشکراکردنی تاونبارانی ده‌وڵه‌تی تورک ڕوی دزێوی ڕژیمی که‌مالیستی تورک زیاتر ده‌ربخه‌ن و شه‌رمه‌زاری بکه‌ن و له‌و لای دیکه‌شه‌وه ئه‌و په‌یامه‌یان به گوێی تورکیه گه‌یاند که چیدی له ژێر په‌رده‌و بیانوی بێجێ ناتوانن کێشه‌ی کورد بنگوێ بکه‌ن. بێگومان ئاشکراکردنی ئه‌و تاوانه‌ی هێزه سیخوڕه‌کانی تورک له لایه‌ن جه‌ماوه‌ری شه‌مزینانه‌وه ئه‌و ڕاستیه‌ی جه‌خت کرده‌وه که ئه‌وه ده‌وڵه‌تی تورکه که له ڕێگای تێرۆری ده‌وڵه‌تی و حاشاکردن و بنپێکردنی که‌رامه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌که‌وه گاڵته به هه‌موو پڕنسیپه مرۆڤایه‌تیه‌کان ده‌کات. به‌ڵێ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م جاره‌ی باکوری کوردستان زه‌نگێکی ڕاتڵهکێنهربوو که ئه‌ردۆغانی شڵهژاندو ناچار به کتوپڕی به‌ره‌و شه‌مزینان ڕۆیشت. وه‌ک بی بی سی نوسیویه‌تی ئه‌ردۆگان له شه‌مزینان گوتویه‌تی که" ئێمه ده‌مانهه‌وێ به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی ڕه‌گه‌ز، مه‌زهه‌ب یان دین وه‌کوو برا شان به‌شانی یه‌کدی بژین. ئێمه هه‌موومان هاووڵاتی کۆماری تورکیاین" . بێگومان ئه‌و په‌یڤه له وڵاتێکی دیموکراتی که پاشڵی خاوێنه نرخی هه‌یه‌و ده‌کرێ مرۆڤ بێژێ په‌یڤێکی بێ خه‌شه. به‌ڵام په‌یڤێک له زمانی که‌سێکی وه‌ک ئه‌ردۆغان و سه‌رۆکی ده‌وڵه‌تێکی وه‌ک ده‌وڵه‌تی که‌مالیستی تورک که هه‌شتا نه‌ود ساڵه جگه له حاشاکردن و داپڵۆسین و بێڕێزی و هه‌وڵدان بۆ توانه‌وه خاپورکردنی وڵاتی کوردان هیچ دیاریه‌کی دیکه‌یان بۆ کورد پێ نه‌بوه. له وڵاتێک که وشه‌ی کوردستان ته‌نانه‌ت بۆکه‌سێکی ناتورکیش به‌کارهێنانی بڤه بێت ئیتر کێ ئه‌و وشه داماوانه‌ی لێده‌کڕی. ته‌نیا چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد دیانپێنان به ڕاستینه‌ی کێشه‌که‌و که‌وتنه ناو دیالۆگ له گه‌ڵ نوێنه‌رانی گه‌ل بۆ چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی کێشه‌ی تورکیه‌و کوردستانه. ئه‌ردۆغان هه‌ر چه‌ند ڕۆژ پێشتر له دانمارک له به‌ر بونی کوردێک له ناو ههواڵنێرهکاندا ڕوی نه‌هات ڕوبه‌ڕوی کامێرا‌و مایکڕۆفۆنهکانیان ڕاوه‌ستێ ئیتر مرۆڤ چۆن ده‌توانێ ئه‌و لێدوانانه به عانه‌یه‌کیش بکڕێ. ئه‌ردۆغانێک که له ناچاریدا کێچی که‌وتۆته که‌وڵی و په‌یڤان ده‌به‌شێته‌وه ده‌نا له ئارامیدا هه‌موو هزری پیلانگێڕانه بۆ کپکردنی ده‌نگ و ڕه‌نگی کوردستانیه‌کان.
سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵکی تێکۆشه‌ری مهاباد بۆ جارێکی دیکه‌ش ئه‌و ڕاستیه‌ی به‌گوێی ڕژیمی ئێران‌دا چرپانده‌وه که کوشت و بڕو زه‌برو زۆر ناتوانێ له وره‌و هێزی مافخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان که‌مکاته‌وه. ئه‌وان هێشتا له‌وه‌ی نه‌گه‌یشتوون ئه‌م نه‌ته‌وه ئازادی خوازه و مافی ده‌وێ، له پێناوی ماف و ئازادییه‌کانیشی دا ده‌یان ساڵه خه‌بات ده‌کا و هیچ هێزێکیش نه‌یتوانیوه به‌چۆکی دابێنێ و تا گه‌یشتن به ئازادیش به‌رده‌وام ده‌بێت. بێگومان پێامێکی دیکه‌ی ڕاپه‌ڕینی ڕوژهه‌ڵات ڕاتڵهکاندنهوهی هێزه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاته. په‌یامێک که داوای یه‌کیه‌تی کار‌و هه‌ڵوێستیان لێده‌کات و لێانی ده‌وێ که له‌جیاتی ده‌م له‌جه‌رگی یه‌کتر ژه‌ندن خه‌ریکی خۆڕێکخستنه‌وه‌و پته‌وکردنی ڕیزه‌کانی بزاڤی ڕزگاری خوازی نه‌ته‌وه‌که‌مان بن و چیدیکه به بڕوبیانوی بێجێ خۆ له‌و ویسته ڕه‌وایه نه‌دزنه‌وه.

سڵاو له جه‌ماوه‌ری ڕاپه‌ڕیوی گه‌ل
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home