دکتۆر روئیا تلوعی بانگهێشتی دادگای ئینقلاب کرا

دکتۆر روئیا تلوعی به‌رپرسی رێکخراوه‌ی "ژنانی کوردی پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و ئاشتی " و سه‌ر نووسه‌ری گۆڤاری راسان ، که له سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی هاوینی رابردوودا له شاری سنه گیرا و زیاتر له دوو مانگ له سلوولی تاکه‌که‌سی وله به‌ندیخانه‌ی شاری سنه له ژێر ئازار و ئه‌شکه‌نجه‌دا بوو، دوای ئازادکرانی به‌شێوه‌ی کاتی به بارمته‌ی سه‌د میلیون تمه‌ن، دیسان بۆ 21ی دیسامبر(30 سه‌رماوه‌ز) بانگهێشتی دادگای شۆڕشی شاری سنه کراوه تا به هۆی ئه‌و تاوانانه‌ی که رژێمی ئێران خستویه‌تیه پاڵی، دادگایی بکرێت.
شایانی باسه به پێی داخوازینامه‌ی دادستێنی سنه روئیا تلوعی به تاوانباری پله‌ی یه‌که‌م، ئیجلال قه‌وامی تاوانباری پله‌ی دووه‌م و سه‌عیدی ساعیدی به تاوانباری پله‌ی سێیه‌م له دۆسیه‌یه‌کی هاوبه‌شدا ده‌سنیشان کراون.
بڕیار وایه هه‌رسێکیان به تاوانی رێبه‌رایه‌تی و رێکخستنی سه‌رهه‌ڵدانه‌که‌ی سنه له رۆژی 10ی گه‌لاوێژو کرده‌وه‌ی دژ به ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی دادگایی بکرێن. دادستێن به پێی خاڵی 186 ی یاسای سزایی کۆماری ئیسلامی ئه‌وانی به" مۆحارب "ناسیوه و داوای دژوارترین سزای بۆ کردوون. سزای مۆحارب له یاسای کۆماری ئیسلامی بریتییه له 1- کوشتن 2- له سێداره دان 3- بڕینی ده‌ستی چه‌پ و قاچی راست 4- دوورخستنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له شوینی ژیان به بێ ئه‌وه‌ی مافی پێوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکانی ئه‌و شوێنه‌ی بێت. *
شایانی باسه جگه له‌و تاوانه هاوبه‌شه له داخوازینامه‌ی دادستێندا بۆ هه‌ر کامیان چه‌ندین تاوانی تر دانراوه.
تاوانه‌کانی خاتو روئیا تلوعی بریتین له:
1- به‌شداری چالاک له مانگرتنی رۆژی هه‌شتی گه‌لاوێژ له به‌ر پارێزگاری سنه و نوێنه‌رایه‌تی به‌شداران وه‌ک بێژه‌رو راگه‌یه‌نه‌ری داخوازیی مانگرتوه‌کان به به‌رپرسان و خوێندنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ی مانگرتوان.
2- به‌شداری چالاک له رێکخستنی خۆپیشاندانه‌که‌ی رۆژی ده‌ی گه‌لاوێژ و ئاماده‌کردنی به‌ڵگه‌ی شه‌ونامه بۆ بانگهێشتی خه‌ڵک بۆ ئه‌و خۆپیشاندانه
3- گرتنی وێنه له توند‌و تیژی هێزی ئینتزامی دژ به خه‌ڵک به مه‌به‌ستی بڵاو کردنه‌وه له سایته هه‌واڵگه‌یه‌نه‌کان دژ به نیزامی ئیسلامی
4- راگه‌یاندنی هه‌واڵی خۆپیشاندانه‌که‌ی سنه به رۆژ تی ڤی
5- دیدار له‌گه‌ڵ رێبه‌رانی کۆمه‌ڵه و دیموکرات و پژاک له ناو و ده‌ره‌وه‌ی وڵات به پێی راپۆرتی ئیداره‌ی ئیتلاعات که هاتۆته سه‌ر په‌روه‌نده‌که‌ی
6- دیدار له‌گه‌ڵ له‌یلا زانا
7- داوای حکومه‌تی فیدراڵی بۆ کوردستان و په‌ره‌پێدان به بیرۆکه‌ی جیاوازیخوازی له ناو کوردان‌دا
8 –دژایه‌تی کۆماری ئیسلامی و به توتالیته‌ر و نادیمۆکراتیک ناوبردنی له هه‌ڤپه‌یڤینی رادیۆیی له‌گه‌ل رادیۆ و ته‌له‌ڤزیونی دژ به نیزامی ئیسلامی
9- لایه‌نگری له حیزبی (مۆنحه‌له‌ی!!) دیموکرات و پرۆپاگه‌نده و پێداهه‌ڵدانی سکرتێری (مه‌عدووم !!)ی ئه‌م حیزبه (قاسملو) و به شه‌هید ناوبردنی.
10- به‌زاندنی سنووری ئێران به قاچاخ و به‌شداری له فستیواڵی گه‌لاوێژ به پێی راپۆرتی نوێنه‌ری ئیتلاعات که له فستیواڵه‌که‌دا به‌شدار بوه!!
11- موساحیبه له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌کانی باشوری کوردستان و ئاواته خوازی بۆئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
12- چاپی کتێبه‌که‌ی له باشوری کوردستان به هۆی ئه‌وه‌ی دڵنیا بوه له ئێران ئیجازه‌ی چاپی ناده‌نێ
13- نووسینی وتارگه‌لی دژ به نیزامی ئیسلامی و بڵاو کردنه‌وه‌ی له سایته ئینته‌رنێتیه‌کاندا
14- پێداهه‌ڵدانی شوانه‌ی قادری و وه‌ک شه‌هیدی بێ‌تاوان ناساندنی به خه‌ڵک(هه‌رچه‌ند که شوانه که‌سێکی فاسد و شه‌رابخۆر بوه له ڕوانگه‌ی ڕژیمه‌وه)
15- تاوانی خراپکاری و ئاژاوه‌ی شار و له ناو بردنی شتومه‌کی ده‌وڵه‌تی ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی به هۆی رێکخستنی خۆپیشاندنه‌که و، ده‌بێ پاره‌ی ئه‌و خراپکاریانه بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه بدات به ده‌وڵه‌ت.
شایانی باسه بانکی که‌شاوه‌رزی و بانکی ریفاه و چه‌ند ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی تر له‌سه‌ر داوای ئیتڵاعات شکایه‌تیان له‌م سێ که‌سه کردوه که زه‌ره‌ری لێکه‌وتوویان لێ بسه‌ندرێ.
سه‌رچاوه: مجموعه قوانین و مقررات جزایی ،تدوین جهانگیرمنصور ،جلد اول ،نشر دیدار،ص 501-502 مواد 186و189و190

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home