ڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی و بێده‌نگی کردن له له ڕاستیه‌کان

نوسینی: هیوا گوڵ محه‌ممه‌دی
مێدیا و دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن ئه‌ساس و کۆڵه‌که‌ی کۆمه‌ڵگان بۆ به‌ره‌وپێش چون و ده‌مه‌زراندن و چه‌سپاندنی دیموکراسی و مه‌ده‌نیه‌ت.
ئه‌گه‌ر مێدیا به‌ستراوه و نه‌ۆێر بێ ، کۆمه‌ڵگاش چاو له ده‌س و نه‌زانه . ئه‌مڕۆ له دنیای پێوه‌ندی گرتن و تکنیک و تکنۆلۆژی دا ڕۆژنامه نوسه‌کان له بۆاره جیاوازه‌کانی ڕاگه‌یاندن و ده‌ربڕین دا گه‌وره‌ترین ئه‌رکیان له سه‌ر شانه و بێگومان ئه‌رکێکی ئاسانیش نیه. له کۆمه‌گای ئێمه دا که کۆمه‌ڵگایه‌کی لێک دابڕاوه ، هه‌م له لایه‌ن داگیر که‌ر و هه‌م له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیه‌وه‌یه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کا که کاری ڕۆژنامه‌گه‌ری زۆر ئه‌سته‌متر بێ له ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌ڵاتانی پێشکه‌وتو.
جاران کورد ده‌بونه پێشمه‌رگه و بۆ پاراستنی نه‌ته‌وه‌که‌یان گیانی خۆیان ئه‌کرده قوربانی . ئه‌مڕۆ که باشوری کوردستان ئازاده و پێشمه‌رگه‌کان له شار دان و ئه‌رکه‌کانیان به جۆرێکی دیکه‌یه ، ده‌بێ ڕۆژنامه نوسه‌کان ببنه پێشمه‌رگه‌ی پێگه‌یاندن و تێ گه‌یاندنی گه‌ل و ببنه پارێزه‌ری ئازادی و دیموکراسی و مافی تاکه‌کان و بۆێرانه به دوای ڕۆداو و پێشهاته‌کان دا بڕون و ڕاستیه‌کان بۆ گه‌ل ئاشکرا بکه‌ن.
به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له باشوری کوردستان به ناوی ڕۆژنامه‌گه‌ری هه‌یه ، ته‌نیا چه‌واشه‌کاریه و خزمه‌تکاری دسه‌ڵات ده‌که‌ن و بۆ نان و ژیان ده‌نوسن و نوسینه‌کانیشیان لاواز ، نازاستیانه و ناده‌ڵسۆزانه‌یه.
سه‌رۆکی کۆمکاری عه‌ره‌بی عه‌مرو مو‌سا له پارله‌مانی کوردستان دا گه‌ره‌ترین ئیهانه‌ی به نه‌ته‌وه‌که‌مان کرد ، و وتی عێراق به‌شێکه له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی و کوردیش ده‌گرێته‌وه. هیچ ڕۆژنامه نوسێکی کورد نه‌یوێرا بنوسێ : عه‌مرو مو‌سا ناماقوڵی کرد . له ڕاستی دا کورد نه‌ک هه‌ر به‌شێک له کۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی نیه به‌ڵکو موسڵمانه‌تی کورد له گه‌ڵ موسڵمانه‌تی عه‌رب جیاوازی هه‌یه و ته‌نیا خاڵی هاوبه‌شی نیوانیشمان هه‌ر ئه‌وه‌یه که ئێمه به زور به سه‌رمان دا سه‌پاوه.
ئه‌گه‌ر حوشتر له چیای قه‌ندیل سه‌رکه‌وت و دار خۆرما له شلێر ڕوا و عه‌ره‌بێک به دزداشه و عه‌گاله‌وه و به بێ ده‌رپێ له چله‌ی زستان دا له بناری شاهۆوه ژیا و ڕه‌قی نه‌برده‌وه ئه‌و کاته ئێمه به‌شێکین له عه‌ره‌ب و نه‌ته‌وه‌که‌ی عه‌مرو مو‌سا که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی 20 ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ێی و گه‌ره‌ترین سه‌رمامیه‌ی مادی جیهانیان هه‌یه ، ته‌نیا بیر له شمشێر و سه‌ربڕین ده‌که‌نه‌وه و نه له مروڤایه‌تی تێ ده‌گه‌ن و نه ئاماده‌شن فێری ئازادی و دیموکراسی ببن.
ئه‌وه‌ی له قسه‌کانی عه‌مرو مو‌سا قه‌باحه‌تر و ترسنوکانه‌تر و بێ هه‌ڵۆێست و ناشیرینتر بو ، بێده‌نگی سه‌رۆکی پارله‌مانی کوردستان جێگری سه‌روک و ئه‌ندامانی پارله‌مان بو . ئه‌گه‌ر له کوردستان دا ڕۆژنامه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆ و ئازاد هه‌بایه ده‌بو به‌رۆکی سه‌رۆک و جێگری سه‌رۆکی پارله‌مان بگرن و ڕونکردنه‌وه‌یان لێ بخۆازن و پێیان بلێن : ئێوه سویندتان خۆاردوه که به‌رژه‌وه‌ندیه به‌رزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌تان بپارێزن .
کاتێک سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی له سه‌فه‌ره مێژویه‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه و زور شتی جوانی باس کرد و دڵی هه‌مومانی خۆش کرد ، وتی من نه‌مزانیوه عه‌مرو مو‌سا شتی وای وتوه ده‌نا له دمیم ده‌دایه‌وه. که‌چی ڕۆژنامه نوسێکی ئازا نه‌بو له سه‌رۆک بپرسێ که، به‌ڕێزم جه‌نابت ئاڵای کوردستانت شارده‌ووه له‌به‌ر ئه‌وه عه‌مرو مو‌سا ئاماده نوبو بی بێنێ . چون له پارله‌مان بای له دمیت ئه‌دایه‌وه؟ ماوه‌ی یه‌ک مانگه پروفێسور و یاسا ناس دوکتور که‌ماڵی سه‌ید قادر له لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پارتیه‌وه ده‌س به‌سه‌ر کراوه له‌به‌ر ئه‌وه له چه‌ند نوسینێکی خۆی دا بێ حورمه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی کردوه . من له‌گه‌ڵ ناوه‌روکی نوسینه‌کانی کاک که‌ماڵ دا نیم و ئه‌وه ته‌نیان خۆی ده‌بێ وه‌ڵامده‌ر بێ ، ئه‌وه‌ی بۆ من گرینگه ئه‌وه‌یه که چون له‌و کوردستانه‌ی من دا که به هه‌زاران که‌س گێانیان بۆ ئازادی پێشکه‌ش کردوه ، ئه‌مڕو که‌سێک له به‌ر نوسینی بیر‌و ڕای خۆی بگیردێ و بێ سه‌رو شۆین بکرێ و مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ که پارێزه‌ری هه‌بێ و له جیاتی یاسا و دادگا له خیلاف و هه‌ڵه‌ی بکۆڵنه‌وه دام و ده‌زگای پاراستن قه‌رار بده‌ن.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی یه‌ک مانگ دا ، یه‌ک ڕۆژنامه نوسی بۆێری کوردی نه‌بو به دوای ئه‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا بچێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکا و ڕاستیه‌کان ئاشکرا بکات. ئه‌گه‌ر دوکتور که‌ماڵی سه‌ید قادر هه‌ڵه‌ی کردوه یان بێ حورمه‌تی به که‌س یان که‌سانێک کردوه ، ده‌بێ دادگا و دادوه‌ر و یاساناسه‌کان لێکوڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به تاوانباریشیان زانی حوکمی بده‌ن.
به‌داخه‌وه له‌وه‌ته‌ی دوکتور که‌ماڵ گیراوه ته‌نیا حه‌مه‌سه‌عید حه‌سه‌ن ئاگاداری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و گرتن و بێ سه‌روشۆین کردنه هه‌یه و له بڵاکراوه‌ی یه‌که‌می خۆی دا ئاوای نوسی: جینو فروشان له هه‌ولیر ده‌گیردرێن و سزا ئه‌درێن!!
پاشان له بابه‌تێک دا که ڕۆژی 23ی ئه‌م مانه‌گ له سایتی کوردستاننێت دا بڵاوی کردوه‌ته‌وه ئاوای نوسیوه که گویا چوه‌ته سه‌ردانی دوکتور که‌ماڵ وناوبراو په‌شیماننامه‌ی نوسیوه. ئه‌مه چون وه‌ڵاتیه‌که که بانێکه و دوو هه‌وا ، هه‌ر هه‌مان حه‌مه سه‌عید حه‌سه‌ن که به کتێب جنیو نامه‌ی هه‌یه و ده‌ینوسی ، کوردستانێکی بێ پارتی و به‌عس و یه‌که‌یتیم ده‌وێ ، ئه‌مڕۆ ڕاپورت له سه‌ر خه‌ڵکی دیکه ئه‌دات به تاوانی جنیو دان.
ئه‌مڕو له باشوری کوردستان و ئه‌و هه‌ل و مه‌رجه‌ی ئه‌و به‌شه‌ی نیشتمانه‌که‌مانی پێ دا تێ ده‌په‌ڕێ ، پێویستی به ڕه‌خنه‌گری نه‌ته‌وه‌ێی و دڵسوز و مێدیای جه‌سور هه‌یه و ده‌بێ یاسا سه‌روه‌ر و هه‌موو دام و ده‌زگا حکومیه‌کان له ژێر زه‌ڕه‌بینی ڕه‌خنه‌گر و مێدیاکان دا بن و به‌مجوره پێش له گه‌نده‌ڵی ئیداری بگرین و له شارستانیه‌تی دنیا و کۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نیه‌کان دانه‌ڕدرێن. ده‌بێ حکومه‌تی کوردستان داوه‌ر و خزمه‌تگوزار بێ و لێ گه‌ڕێ که دادگاکان کاری خۆیان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ به‌ڕێوه به‌رن و ڕۆژنامه نوس و ڕۆشنبیره نه‌ته‌وه‌یه‌کان ئازادانه و بێ ترس بنوسن و پێویسته ڕیگه له به‌رده‌م که‌سانی هه‌لپه‌ره‌ست و ماستاو چی بگیردرێ و دڵسۆزی بناغه بگیردرێ نه‌ک خۆ بردنه پێش له سه‌ر ئه‌ساسی ڕاپۆرت نوسین و ورد کردنی کاسایه‌تی که‌سانی دیکه. ده‌با ده‌س بده‌ینه ده‌ستی یه‌ک و پاراستن و پارێزگاری کردن له به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وایه‌تیه‌کانمان بخه‌ینه پێش قازانج تایبه‌تی خۆمان و به لێک حاڵی بون و دڵسۆزیه‌وه بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد و دیموکراتیک و سه‌ربه‌ست دامه‌زرێنین که له‌وێ دا یاسا سه‌روه‌ر و مافی تاکه‌کان پارێزراو بێ.

ئه‌ی ڕۆژنامه نوسه‌کان له کۆێن و بۆ بێ ده‌نگن؟ هیچ ئه‌زانن که بێده‌نگی ئێوه شیرازه‌ی کۆمه‌ڵگا تێک ئه‌دات و ئازادی زینده به چاڵ ئه‌کات؟
گه‌نده‌ڵی ئیداری له کوردستان وای کردوه که ته‌نانه‌ت حیزبه‌کان و سه‌رۆکی هه‌ریمیش هاواریان لێ هه‌ڵساوه. که‌چی له یه‌ک ڕۆژنامه و گۆڤار و میدیای کوردی دا هیچ شتێ له‌م باره‌وه نابینین. ئه‌رێ گه‌لۆ ئه‌و خه‌باته‌ی ئێمه کردمان و ئه‌و هه‌مو قوربانی دانه‌مان بۆ ئه‌وه بو ئه‌مڕۆ له به‌ر گه‌نده‌ڵیو پێشێل کردنی مافی مروڤ له لایه‌ن دام و ده‌زگای خۆمانه‌وه داد به‌رینه به‌ر بێگانه و داوای یارمه‌تیان لێ بکه‌ین؟
من هه‌مو کاتێ خۆم له دوو سه‌نگه‌ر دا ئه‌بینم: یه‌که‌میان سه‌نگه‌ری نه‌ته‌وه‌ێیه و له‌گه‌ل هه‌مو پارت و ده‌سه‌ڵاتی کوردی دا له یه‌ک سه‌نگه‌ر دام کاتێک داگیر که‌ر و بێگانه هێرشمان ده‌کاته سه‌ر. سه‌نگه‌ری دووهه‌م سه‌نگه‌ری ناوخۆێیه و دژی گه‌نده‌ڵی ئیداری ، نابه‌رابه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی ، پیشێل کردنی مافی مروڤ و به‌ر هه‌ڵستی سه‌رکوت کردنی گه‌ل و پێش گرتن له ئازادی ڕاده‌ربڕین و خۆ پیشان دان و ...

051123 ستوکهولم - سوید
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home