كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Friday, November 25, 2005

دێموکراتیزه‌ کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست

له‌ هه‌ولێر کۆنفرانسی "دێموکراتیزه‌ کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
ئاسته‌نگه‌کان و روانگه‌ی داهاتوو
"


به‌پێی بڵاڤۆکێکی یه‌کیه‌تی شۆڕشگێڕان که‌ کۆپیه‌کیشی به‌ وێبلاگی کوردستان گه‌یشتوه‌، له‌ رۆژانی 19و 20ی نوامبری 2005دا له‌ هه‌ولیری پایته‌خت کۆنفرانسی " دیمۆکراتیزه‌ کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئاسته‌نگه‌کان و روانگه‌ی داهاتوو" که‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نستیتۆی کورد له‌ پاریس و وه‌زاره‌تی رۆشنبیری کوردستان، رێکخرا بوو، به‌ڕێوه‌چووه. پێشوته‌ی کۆنفرانس له‌ لایه‌ن به‌ڕێز " که‌نداڵ نه‌زان" سه‌رۆکی ئه‌نستیتۆی کورد له‌ پاریس پێشکه‌شکرا و به‌ڕێز عه‌دنان موفتی سه‌رۆکی پارلمانی کوردستان کۆنفرانسه‌که‌ی کرده‌وه‌. هه‌روه‌ها به‌ڕێز سامی شۆڕش وه‌زیری رۆشنبیری وتاری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی رۆشنبیریی خوێنده‌وه‌.

باسه‌کانی کۆنفرانس 7 ته‌وه‌ری به‌ ناونیشانه‌کانی: دۆزی دیمۆکراسی له‌ سه‌ده‌ی بیست و یه‌که‌مدا؛ رۆڵی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و میدیا؛ چ جۆره‌ دیمۆکراسییه‌ک له‌ کۆمه‌ڵگه‌ی فره‌ییدا؛ رۆڵی دیاسپۆرا؛ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست؛ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراقدا؛ ئه‌زمونی کوردستان له‌ عێراقدا؛ دیمۆکراسیی رۆژئاوا و دیمۆکراتیزه‌ کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌ خۆگرتبوو که‌ تێیدا 38 که‌سایه‌تی دیمۆکرات و ئازادیخواز به‌ پیشه‌ی جۆراوجۆر له‌ پارچه‌کانی کوردستان، ئاڵمان، هوله‌ند، فه‌رانسه‌، که‌نه‌دا، کۆبێک، کاتالۆن، ئیتالیا، سوید، بریتانیا، ئه‌مریکا، عێراق، بابه‌ت‌ و له‌ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌ سه‌ر پێشکه‌ش کرد. خاڵێکی سه‌رنجراکێش ئه‌وه‌ بوو که‌ هه‌موو ئه‌و به‌ڕێزانه‌ له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کانیاندا بایه‌خێکی زۆریان به‌ ده‌وری کورد له‌ دیمۆکراتیزه‌ کردنی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دا بوو.

بڵاڤۆکه‌که‌ هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌ به‌شداری یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و حیزبی دیمۆکراتی کوردستان له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه‌، له‌م کۆنفرانسه‌ دا ده‌کات که‌ بۆ به‌شداریی له ‌و کۆنفرانسه‌‌دا بانگهێشتی فه‌رمی کرابوون.

هه‌رو‌ها بڵاڤۆکی ناوهێنراو ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ شاندی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان به‌ سه‌رۆکایه‌تی حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا ئامادی ئه‌و کۆنفرانسه بووه.

یه‌زدان په‌نا له‌ به‌شێکی وته‌کانیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ کردوه‌ که‌: سه‌ربه‌خۆیی کوردستان ده‌توانێ ده‌ورێکی گرینگی له‌ دیمۆکراتیزه‌ کردنی ناوچه‌که‌ هه‌بێ، چوونکه‌ یه‌کێ له‌ هۆکاره‌ بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ئه‌و داخراوی و میلیتاریزم و تیرۆریزمه‌ ده‌وڵه‌تییه‌ی که‌ 4 ده‌وڵه‌تی ناوچه‌که‌ په‌یڕه‌ویان کردوه‌ و سه‌پاندوویانه‌، داگیرکردنی کوردستان و زه‌وتکردنی ماف و ئازادییه‌کانی بووه‌''

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home