ڕاگه‌یه‌ندراوی به‌رێوبه‌ریی سایتی هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پیلانی
ڕاگه‌یه‌ندراوی به‌رێوبه‌ریی سایتی هه‌ڵوێست
له‌سه‌ر پیلانی حکوومه‌تی ئێران دژی چالاکانی مه‌ده‌نیی کورد
به گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه باوه‌ڕپێکراوانه‌ی که به هه‌ڵوێست گه‌یشتوون ، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران له رێگه‌ی به‌کرێگیراوه جه‌لاده‌کانی خۆیانه‌وه له کوردستان ، به‌رده‌وام خه‌ریکی پیلان گێڕی و زه‌خت و زۆر دژی چالاکانی مه‌ده‌نی و باقی گیراوه‌کانی هاوینی ڕابردوون.
ئه‌م هه‌واڵانه ڕاده‌گه‌یه‌نن که جه‌للاده‌کانی سپا و ئیتڵاعات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته له هاوکاری و هاوئاهه‌نگی ته‌واودان، و به به‌رنامه‌وه خه‌ریکی شکان یا پاسیف کردنی تێکۆشه‌رانی بزاڤی مه‌ده‌نین. له‌م پێوه‌ندیه‌دا که‌سێک به ناوی خوازراوی "ره‌زوانی" وه‌ک سه‌ربازجوو ئه‌م ئه‌رکه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتووه . ناو براو هاوینی رابردوو ، پاش گیرانی چالاکانی رۆژنامه‌وان و باقی تێکۆشه‌ران ، ده‌سبه‌جێ له زیندانییه‌کانی دیکه‌یان جودا ده‌کاته‌وه وده‌یانگوێزێته‌وه بۆ شوێنی تایبه‌ت به‌خۆی. که له ڕاستیدا ئه‌شکه‌نجه خانه‌یه‌کی شاراوه‌ی دوور له زیندانی گشتی و ته‌نانه‌ت ئیداره‌ی ئیتڵاعاته . ره‌زوانی بۆ جێبه‌جی کردنی ئه‌رکه جینایه‌تکارانه‌کانی چه‌ند تیمی جۆربه‌جۆری ئیتڵاعاتی ، خه‌به‌ر چینی و ئه‌شکه‌نجه‌چیی له‌به‌رده‌سدایه. که ژماره‌یه‌کیان جاش و نیشتمانفرۆشن. بۆ ئاگاداریی زۆرتر ، ره‌زوانی له‌و که‌سانه‌یه که حکوومه‌ت له ناوه‌نده تایبه‌ته ئیدئولوژیکییه‌کانی خۆیدا په‌روه‌رده‌ی کردووه. ناوبراو به‌باشی فێری کوردی کراوه . شاره‌زای مێژووی گه‌لی کورده و ئاشنا به خه‌ت و رێبازی هێزه سیاسییه‌کانی کوردستانه. هه‌روه‌ها شاره‌زایی له وێژه و ئه‌ده‌بیاتی کوردی‌دا هه‌یه . دیاره هه‌موو ئه‌م زانیاریانه‌ش بۆ شکانی قوربانییه‌کانی ( گیراوان و زیندانیان) به‌کار دێنێ .
له‌کاتی گرتنی چالاکانی مه‌ده‌نی له هاوینی ڕابردوودا ،ره‌زوانی خۆی سه‌رپه‌رستیی لێپرسینه‌وه و "بازجوویی" ئه‌م تێکۆشه‌رانه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرتوه . له هه‌مان کاتیش‌دا هه‌ر خۆی به‌رێوه‌به‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌شکه‌نجه‌ی له‌شی و ره‌وانی دژی ئه‌م چالاکانه بووه . له‌م ماوه‌دا ناوبراو له هیچ چه‌شنه ره‌فتار و ئه‌شکه‌نجه‌یه‌کی نائینسانی و ته‌نانه‌ت حه‌یوانی خۆی نه‌پاراستووه .
سه‌رنجام که پاش ئه‌شکه‌نجه‌و ئازاری زۆر هیچکام له ئه‌م تێکۆشه‌رانه ته‌سلیم نه‌بوون و هیچیان ئاماده‌ی "په‌شیمان بوونه‌وه" و وه‌ئه‌ستۆگرتنی تاوانی ناکه‌رده نه‌بوون ؛ به سازکردنی چه‌ندین په‌روه‌نده، به شێوه‌ی کاتی به‌شێک له‌م خۆشه‌ویستانه ئازاد کران ، پاش ئه‌م ئازادیه کاتییه‌ش ره‌زوانی که‌وته نانه‌وه‌ی دا‌و و ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو ده‌سنووس و کتێب و کامپیوتێری ئه‌م که‌سانه‌دا گرت و پێی نه‌دانه‌وه. به‌ناوی ئه‌وان و به ئادره‌سی ئه‌وان په‌یام ونامه و ته‌نانه‌ت بابه‌تی بۆ خه‌ڵکانی دیکه ده‌نارد . ده‌ستی له وێبلاگی هێندێکیان وه‌رده‌دا، بۆ خۆی کۆمێنتی له‌سه‌ر ده‌نووسی . که نموونه‌ی وێبلاگی دوکتور تلووعی بوو . تا ئه‌وه‌ی به‌رێز تلووعی ناچار بوو وێبلاگه‌که‌ی دابخات . به‌ڵام ره‌زوانی به‌که‌ڵک وه‌رگرتن له هه‌لومه‌رجی به‌رێز تلووعی، به‌ناوی ئه‌وه‌وه وێبلاگی دیکه‌ی (به هه‌مان ئادره‌س) کرده‌وه . و به‌م شێوه‌یه که‌وته ناساندنی خه‌ڵک و کۆکردنه‌وه‌ی به‌ناو "مه‌دره‌ک" دژی ئه‌م خانمه تێکۆشه‌ره. هه‌روه‌ها به‌ناوی ئه‌وانی دیکه‌ش که به شێوه‌ی کاتی ئازاد بوون ، په‌یام بۆ ئه‌م‌لاوئه‌ولا ده‌نێرێ و به‌وشێوه ده‌که‌وێته ئیتڵاعات کۆکردنه‌وه. تا له دادگایی کردنیاندا به‌دژیان وه‌ک به‌ڵگه به‌کاریان بێنێ .
سایتی هه‌ڵوێست داواله هه‌موو هاونیشتمانان ده‌کات له هه‌ر رێگه‌یه‌که‌وه بۆیان ده‌لوێ ئه‌م هه‌واڵانه بڵاو بکه‌نه‌وه . له‌هه‌مان کاتیش‌دا ،وریابن که هه‌موو ئی-مایل(E-Mail) ئادره‌سه‌کانی ئه‌و خۆشه‌ویستانه‌ی که گیراون له لایه‌ن ره‌زوانی و تیمه‌کانییه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه و "ره‌مزه‌کانی "یان شکاندووه و به‌ناوی ئه‌وانه‌وه (بۆ مه‌به‌سته‌کانی خۆیان) که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن. بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک به‌و ئادره‌سانه پێوه‌ندی نابێ بگیتێت و ئه‌گه‌ریش په‌یامێکی ئه‌و به‌ڕێزانه‌تان پێگه‌یشت ، به له‌به‌ر چاوگرتنی ئه‌وه‌ی که ئادره‌سه کۆنه‌کانیان هه‌مووی له ئیختیاری ئیتڵاعات دایه، تا دڵنیا نه‌بن که له‌لایه‌ن ئیتڵاعاته‌وه نییه ، وه‌ڵامی مه‌ده‌نه‌وه . هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و سایتانه‌ی که لینکیان بۆ وێبلاگی دوکتور تلووعی داناوه ،ده‌بێ بزانن که ئه‌و وێبلاگه، ره‌زوانی و تیمه فه‌نی‌یه‌که‌ی دایاناوه و دوکتور تلووعی هیچ ئاگای لێی نییه .
بێگومان ئه‌رکی هه‌موومانه به هه‌ر شێوه و رێگه‌یه‌ک که بۆمان ده‌کرێ کۆڕ و کۆمه‌ڵه جیهانییه‌کانی مافی مرۆڤ و رێکخراوه ئینساندۆسته‌کان‌یش له‌م رێبازه جاسووسی و جه‌نایه‌تکارانه‌یه ئاگادار بکه‌ینه‌وه .
به‌رێوه‌به‌ریی هه‌ڵوێست
1ی سه‌رماوه‌زی 2005

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home