Osman
عوسمان کێمنه‌ێی ده‌نگێکی به‌رز و پیرۆز
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
هه‌ورامان مه‌ڵبه‌ندی حه‌ز و ئاواتی به‌رز و دڵداری و ده‌نگ خۆشی و خۆشه‌ویستی ... هونه‌ری به‌رز و به‌ڕێزی گه‌ل ماموستا گۆران زۆر به زانستیانه و له ناخی ناخه‌وه تابلوی هه‌ورامانی کێشاوه له گه‌شته‌که‌ی خۆی دا بۆ ئه‌و مه‌ڵبه‌نده دا و فه‌رمویه‌تی : به‌هه‌شتی عه‌شقه ئه‌م هه‌ورامانه... کاتێ منداڵ بوم زه‌بتێکی بچکوله‌مان هه‌بو (واته ته‌سجیل) . باوکم له سندوقێک دا گاڵه‌ی دابوو و ته‌نیا ئه‌و کاتانه به کاری دێنا که میوانمان به‌هاتایه . هه‌ر که میوانیشمان ئه‌هات ، هه‌موو خزم و دانیشتوانی ئاواێی کۆ ده‌بونه‌وه و گۆیان له گۆرانی ئه‌و ته‌نیا کاسێته ئه‌گرت که هه‌مان بو .
هه‌ر که دوکمه‌ی ته‌سجیله‌که دائه‌گیرا و ده‌نگه‌که به‌رز ده‌بویه‌وه ،هه‌مو ئه‌و خه‌ڵکه وا بێده‌نگ ئه‌بون ئه‌ت وت که‌س له‌و ماڵه دانیه. منیش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی منداڵ بوم ، به‌ڵام توزه توزه هوگری ئه‌و ده‌نگه به سوز و به‌رز و خۆشه بوم و له دنیای خۆما وام ئه‌زانی که ئه‌وه نه‌فه‌رێکی بچکولانه‌یه و له ناو ته‌سجیله‌که دایه و کاتێ باوکم پێ بڵێ گۆرانی ئه‌ڵێ ، هه‌ر بویه کاتێ له سندوقه‌که‌یان ئه‌نا دڵم بۆی به په‌رۆش ئه‌بو و حه‌زم ئه‌کرد بچم و له سندوقه دا ده‌ری بێنم و گۆرانیم بۆ بچڕێ...
کاروانی ژیان جوڵا ، زه‌مان گۆڕا ، چاره‌نوسه نادیاره‌کان ڕێگایه‌کی دیکه‌یان پیشانی کاروانه‌که‌ی ئێمه دا ، منیش گه‌وره بوم و له ڕاز و ڕه‌مزی ئه‌و ده‌نگ و چریکه و ده‌زگا و نه‌وا و حه‌ی و حه‌ز و خولیا و خۆشه‌ویستی یه تێگه‌یشتم .
بوم ده‌رکه‌وت که ئه‌و ده‌نگه‌ی که ماندویه‌تی گۆێگرانی ده‌ر ئه‌کرد و گیانه نه‌سره‌وتوه‌کانی ئه‌هه‌ژان و وه‌ک که‌و له سه‌ر لوتکه به‌رزه‌کانی شاهو دا ئه‌یقاسپان و وه‌ک چۆمی سیروان له خۆڕه و هاژه و هه‌ڵچون و پێچاو پێچ و نه‌سه‌روتن دایه ، نه‌ک هه‌ر مروڤێکی بچکوله نیه که له دنیای منداڵیم دا بیرم لێ ئه‌کرده‌وه ، به‌ڵکو که‌سێکی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه له دڵی ملیونان مروڤی ئاشق و ئه‌ویندار و خاوه‌ن هه‌ستا لانه‌ی هه‌یه و وه‌ک شاخه‌کانی هه‌ورامان به‌رز و وه‌ک ئاگره‌که‌ی حه‌زره‌تی زه‌رده‌شت گه‌رم و گۆڕ و وه‌ک ئاوی کانیاوه‌کان زه‌ڵاڵ و تاسه شکێنه و ئه‌و ده‌نگه ده‌نگی عوسمان هه‌ورامی (کێمنه‌ێی) یه. ده‌نگخۆش له هه‌وران زورن ، به‌ر له کاک عوسمان و دوای ئه‌ویش گورانییان وتوه و ناویان له زار و زمانی گه‌لی کورد له ناوچه جیاوازه‌کان دا هه‌یه ، به‌ڵام عوسمان هه‌ورامی لوتکه‌یه و تا ئێستا که‌س نه‌گیشتوه‌ته داوێنی.
بێگومان که‌سانێکی دیکه وه‌ک حه‌مه‌حسێن و جه‌میل کێمنه‌ێی ، سه‌باح هه‌ورامی . فه‌تحوڵای ئه‌مینی ، به‌خشه و ده‌یانی دیکه خاوه‌ن ده‌نگ وزه‌وقی تایبه‌تی خۆیانن ، به‌ڵام به‌ڕاستی عوسمان هه‌ورامی له ڕیزی ، سه‌ید عه‌لی ئه‌سکه‌ری کوردستانی ، حه‌سه‌ن زیره‌ک ، عه‌لی مه‌ردان و کاویس ئاغایه و له هه‌ورامان و ناوچه‌کانی جوانڕو . کرماشان ، کامیاران ، سونقور و کولیاێی ، سنه ، مه‌ریوان ، هه‌ڵه‌بجه ، ده‌ربه‌ندیخان ، که‌لار و خانه‌قین ، ناوچه‌ی زه‌هاهو و داڵاهو و ... خه‌ڵک به تاسه‌وه گۆێی لێ ئه‌گرن و زوربه ، یان ئه‌توانم بڵێم ته‌واوی ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی دوای ئه‌و هاتون ، قوتابی ئه‌ون و هه‌وڵیان داوه ڕێگای ئه‌و بگرنه به‌ر یان کاریگه‌ری ڕاسته و خۆی به سه‌ریانه‌وه هه‌یه.
ده‌نگی عوسمان هه‌ورامی هه‌وێنی دڵبریندارانه ، ده‌ربڕی ڕازی ئه‌وینداران و که‌م کردنه‌وه‌ی خه‌می خه‌فه‌تباران و تاسه شکێنی تاسه‌ی تاسه‌بارانه.
ده‌نگی ماموستا عوسمان ،کێمنه‌ێی ، ده‌نگێکی زوڵاڵ ، بێ گرێ ، به‌رز و ناسک ، هه‌ست بزوێن و خه‌م ڕه‌ۆێنه. کاک عوسمان له کاتی گورانی وتن دا ماندووێی نازانێ و حه‌نجه‌ره‌یه‌کی ساف و سینگێکی فراوان و پشوویه‌کی درێژی هه‌یه و له کاسێتێکی شه‌ست خوله‌کی دا پشوو نادا و یه‌ک بین و بێ پسانه‌وه گورانی ئه‌لێ ، به‌زم ئه‌گۆڕی ، ده‌نگ هه‌ڵ ئه‌بڕێ و هه‌تا کات زیاتر ئه‌ڕوا ده‌نگی ئه‌و زیاتر ئه‌کرێته‌وه و چریکه‌ی به‌رزتر ئه‌بێته‌وه. ئۆستادی ده‌نگ و گورانی ڕه‌سه‌نی هه‌ورامان ماموستا عوسمان هه‌ورامی ، سه‌رڕای ئه‌وه‌ی نه‌خۆێنده‌واره و له‌به‌ر کۆڵه‌واری ژیان و ده‌سکورتی بنه‌ماڵه و هه‌ل و مه‌رجی کۆمه‌ڵگا و نه‌بونی ئیمکانتات ده‌رگای زانست و خۆێنده‌واری بۆ نه‌کراوه‌ته‌وه ، که‌چی به هه‌زاران گورانی له سه‌ر ڕیتم و به‌زم و نه‌وای جواروجور چڕیوه و به هه‌زاران پارچه هونراوه‌ی له توێی گورانیه‌کانی دا جێ کردوه‌ته‌وه که هه‌موی سه‌رمایه‌ی کولتوری نه‌ته‌وه‌ێیمانه و هه‌م ئێستا و هه‌م له داهاتو دا گه‌ل و گورانیبێژه‌کانمان که‌ڵکی لێ وه‌رده‌گرن و وه‌ک زێڕ هه‌تا زه‌مان زیاتر بڕوا به قیمه‌ت تر ده‌بن.
هونه‌ری گورانی وتن له عوسمان هه‌ورامی دا پێویستی به لێکوڵینه‌وه‌ی زانستیانه و ئاکادیمیانه هه‌یه و له‌م نوسینه دا من ناتوانم حه‌قی خۆی بده‌مێ و ته‌نیا مه‌به‌ستم یادکردنه‌وه‌یه‌که له‌و مروڤه به‌رز و هونه‌رمه‌نه‌دی که هه‌مو ژیانم له‌گه‌ڵیا ژیاوم و چێژم له ده‌نگ و سوزی وه‌رگرتوه. به‌ڵام کاتێ که گوی له گورانیه‌کانی ئه‌گه‌رم ڕوژ له دوای ڕوژ زیاتر له دڵ و هه‌ناوم ئه‌چه‌سپن و زیاتر له هونه‌ر و جوانکاریه‌کانی تێ ده‌گه‌م.
له کاسیتێکی یه‌ک کاتژمێری دا ده‌یان به‌زم ئه‌گۆڕێ به بێ ئه‌وه‌ی مروڤ هه‌ست پێ بکا له کۆێ و چونی گوڕی به بێ وه‌ستان و پشو وه‌رگرتن.
به‌داخه‌وه گۆرانیه‌کانی ماموستا عوسمان له هه‌وای ئازاد و به ته‌سجیلێکی ساده و ئاماتور زه‌بت کراوه و هه‌رگیز ئیمکانی ئه‌وه‌ی نه‌بوه که له ستودیوه‌یه‌کی مودێرن که‌ڵک وه‌ر گرێ ، که‌چی دیسان ده‌نگه‌که‌ی ئه‌وه‌نده به‌رز و ساف و وه‌ستایانه‌یه ، مروڤ وا ئه‌زانێ که ئه‌مڕوو گورانیه‌کانی وتوه و له ستودیوکانی ئه‌مڕوو دا زه‌بت کراون. ئه‌گه‌رچی ئێستا ئه‌و ده‌نگه ناسک و پیر‌وز و ئاسمانیه له گه‌روی ئه‌م وه‌ستا هونه‌رمه‌نده دا په‌نگی خۆاردوه‌ته‌وه و وه‌ک جاران ناچریکێنێ ، دیسانیش هه‌ر زیندوه و هه‌ر زیندوش ئه‌مێنێته‌وه و هه‌تا ژیان هه‌بێ ئه‌و ده‌نگه‌ش ئه‌ژی و وه‌ک ئاوی سیروان ڕاناوستێ و تێنویه‌تی زه‌وی حه‌زی ئه‌وینداران ئه‌شکێنێ.
1-12-05
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
هه‌ورامان مه‌ڵبه‌ندی جوانی ، پاکی ، ده‌س ڕه‌نگینی ، ده‌نگ خۆشی ، ئاو و هه‌وای سازگار ، باخ و باخاتی به پیز و به‌ره‌که‌ت ، کانیاوی ڕون و شاخ و چیای سه‌رکه‌ش.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home