عه‌بدوللا حیجاب
له ماڵپه‌ڕی كوردیش پلاتفۆرمه‌وه___________________________________________________________________
عه‌بدوللا حیجاب
بۆ رای گشتی!
له درێژایی سیاسه‌تی نکۆڵی کردن و ئینکاری ده‌وڵه‌تی تورکیه له به‌رامبه‌ر داخوازه‌کانی گه‌لی کورددا، ئه‌وه چه‌ند رۆژیکه به‌رپرسانی شه‌ری تایبه‌تی ئه‌م رێژیمه، کامپانیایه‌کی به‌ربڵاویان له دژی ته‌له‌ڤیزیۆنی رۆژتی.ڤی. و لایه‌ن و که‌سایه‌تیه سیاسیه کورده‌کان ده‌ست پێکردووه. تورکیا له ڕێگای ئه‌و کامپانیا دژی دێموکراتی‌یه‌وه هه‌وڵ ده‌دا به کپ کردنی ده‌نگی رۆژتی.ڤی، له ڕاستی دا پێش به هاواری عه‌داله‌تخوازایی گه‌لی کورد له باکووری کوردستان‌دا بگرێ. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته کاربه‌ده‌ستانی تورک ده‌سته‌وداوێنی پیلانێکی به‌ربڵاو بوون و له هه‌موو ئاستێکی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ن هاوده‌ست بۆ خۆیان و دوژمن بۆ گه‌لی کورد و خه‌باته‌که‌ی بدۆزنه‌وه.
کامپانیا دژی دێمۆکڕاتیکه‌کانی تورکیا له به‌رامبه‌ر گه‌لی کورد، ئه‌گه‌ر تا ئێستا سازی‌یه دێمۆکراتیکه‌کان، چاپه‌مه‌نی و جاروباریش ڕووناکبیرانی باکووری کوردستانیان ده‌کرده ئامانج، ئێستا له دژی تاکی کورد له ده‌ره‌وه‌ی سنووری ئه‌م وه‌ڵاته‌ش به‌ڕێوه ده‌چن. هه‌ر له سه‌ر ئه‌و بنه‌ما فکری‌یه، رۆژی 24ی مانگی نوامبر، به دوای کۆبوونه‌وه‌ی کۆنسه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا (مگک)، له لایه‌ن قسه‌که‌ری فه‌رمی به‌رێوه‌به‌ر‌یی گشتیی ئاسایشی وه‌ڵاته‌وه، ڕاگه‌یاندراوێک بڵاو کرایه‌وه و به بیانووی ئه‌وه‌ی که من گۆیا به‌رپرسی رۆژ. تی.ڤی. و ئه‌ندامی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کۆنگره‌ی گه‌لم، ئیدیعا کرا که من هۆکاری سه‌ره‌کیی پێوه‌ندی ئه‌و ته‌له‌ویزیۆنه له گه‌ل کۆنگره‌ی گه‌ل‌دام. مه‌به‌ستی ڕه‌سمیی ده‌وڵه‌تی تورکیه له‌م لێدوانه ئه‌وه بوو که به بیانووی به‌شداری کردنی من له به‌رنامه‌یه‌کی رۆژتی‌ڤی له مانگی ئاپریلی ساڵی 2004، که له‌و دا من له سه‌ر ناوی کونگره‌ی گه‌ل لێدوانم داوه، مه‌شرووعیه‌ت بدا به هه‌وڵی نامه‌شروعی خۆی بۆ داخستنی ته‌له‌ویزیۆنی رۆژ.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home