بۆ ڕۆژنامه وگۆڤاره سه‌ربه‌خۆو دیموکراسی خوازه‌کانی کوردستان

به گویره‌ى پره‌نسیپى چاپه‌مه‌نى له ریکه‌وتى 26/8/1384 ى هه‌تاوى نامه‌یه‌کم له و‌ڵامى " روون کردنه‌وه‌یه‌ک " دا بۆ به‌رپرسى چاپه‌مه‌نى حیزب نووسى که په‌یوه‌ستى ئه‌و نامه‌یه‌و له به‌رده‌ستتان دایه ، وه‌ک ئاگادار کرامه‌وه کوتوویانه چونکوو رۆژنامه‌ى ئێمه ئۆرگانى کومیته‌ى ناوه‌ندى حیزبه ناتوانین وڵامه‌که‌ت چاپ که‌ینه‌وه .
بۆ ئه‌وه دیسپلینم به‌ر چاو گرتبآ جارێکى دى خۆم چوومه لاى به‌رپرسى سکرتاریا و شه‌خسى سکرتیر و داواکه‌م دووپات کرده‌وه ، هه‌میسان پاش چوار رۆژ ئاگادار کرامه‌وه که ده‌فته‌رى سیاسى- به پیچه‌وانه‌ى بریارى پلینوم که له سه‌ر پێشنیارى خۆم و به حورمه‌تى پلینوم به‌ڵینم پێدان " له ته‌جدیدى چاپ دا بنووسم ئه‌وه له روانگه‌ى منه‌وه به‌شێک له میژووى حیزبه" وله ده‌فته‌رى بریاره‌کانیش دا هه‌ر وا نووسراوه – ئاماده‌نى یه وڵامه‌که‌ى من له کوردستان دا چاپ بکا .
بۆیه داوا له چاپه‌مه‌نیه‌کانى دیمۆکراسى خواز و ئازادبیرو سه‌ربه‌خۆى هه‌ر دوو ئیداره ده‌که‌م ئه‌و ووڵامه‌م که جوابى" روونکردنه‌وه‌یه‌که" که له کوردستانى ژماره 424 دا چاپ کراوه و به رادیوش بڵاوکراوه‌ته‌وه بۆ چاپ که‌ن با بۆ دیفاع له ئازادى قه‌ڵه‌م هه‌ولیان دابآ و نووسه‌ره‌که‌شى و‌ڵامى خۆى وه‌رگرتبیته‌وه . به سپاسه‌وه جه‌لیل گادانى1/12/2005
به‌رێز کاک باباعه‌لى به‌رپرسى کۆمیسیونى چاپه‌مه‌نى حیزب
له لاپه‌رى یه‌که‌مى رۆژنامه‌ى ژماره‌ى 424ى کوردستان مه‌تڵه‌بیک له ژێر سه‌ردێرى"روونکردنه‌وه‌یه‌ک" دا نووسراوه‌و له سه‌ر کتێبى په‌نجا ساڵ خه‌بات دواون . به پێى یاساى چاپه‌مه‌نى چوونکو نووسه‌رى ئه‌م کتێبه " به‌رگى دووى په‌نجا ساڵ خه‌بات" بڕوام به و نووسراوه نى یه وه‌به‌پیچه‌وانه‌ى ئووسوولى دیمۆکراسى و یاساى چاپه‌مه‌نى ده‌زانم ، داوا ده‌که‌م ئه‌و نووسراوى په‌یوه‌ست وه‌ک روانگه‌ى نووسه‌رى کتێب و وڵامێک بۆ روونکردنه‌وه‌کتان له ژماره‌ى داهاتووى کوردستان دا چاپ که‌ن . به سپاسه‌وه جه‌لیل گادانى24/8/1384ى هه‌تاوى
روون کردنه‌وه له سه‌ر روونکردنه‌وه‌یه‌ک
من جه‌لیل گادانى نامهه‌وى بچمه ناخى ورده‌کارى ئه‌و به‌زمه‌ى که پلینومى شه‌ش له سه‌ر ئه‌و کتێبه به منى گرت ، هه‌ر ئه‌و کتێبه‌ى له لاپه‌رى 7ى ژماره 417ى رۆژنامه‌ى کوردستان دا پیش‌تر ناسێندراوه و داواى سه‌رکه‌وتنیشیان بۆ نووسه‌ره‌که‌ى کردوه ، به‌زمه‌که 5/2 سه‌عاتى خایاند ئاکامه‌که‌شى محکوم کردنى کتێبه به‌ستزمانه‌که‌م بوو که نابآ مێژووى حیزب بآ . ئه‌و حوکمه‌ش له حاڵه‌تێک دا سادر بوو که 95% ئه‌ندامانى ریبه‌رى به‌شدار له پلینوم کتێبه‌که‌یان نه‌دێتبوو نه‌یانخوێندبۆوه . به داخه‌وه نووسه‌رى روونکردنه‌وه‌ش نه‌ک هه‌ر نه‌یخوێندۆته‌وه به‌ڵکو ناوى کتێبه‌که‌و رووبه‌رگ و پشتى کتێبه‌که‌شى نه‌خوێندۆته‌وه که به خه‌تى درشت نووسراوه " په‌نجا ساڵ خه‌بات به‌رگى دووهه‌م " وه به وردى رووى به‌رگ و پشتى به‌رگه‌که‌ى به دوو عیباره‌تى " با بۆ مێژوو بمێنى " هه‌موومان به کرده‌وه دێمۆکرات بێن " پڕ کراوه‌ته‌وه .
له پێش وتارێک دا که خۆم بۆ ئه‌م کتێبه‌م نووسیوه هه‌روه‌ها له سه‌ره‌تایه‌ک دا که به‌رێز کاک هاشم که‌ریمى بۆى نووسیوه ، زۆر به روونى هاتووه که ئه‌و کتێبه کورته مێژووى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئیران ، رێبه‌راتى شۆرشگیره .
به‌رگى یه‌که‌مى په‌نجا ساڵ خه‌بات له ساڵى 1374ى هه‌تاوى به بۆنه‌ى 50 ساڵه‌ى دامه‌زرانى حیزبى دێمۆکراتى کوردستان نووسراوه که ئه‌و کات ئێمه دوو باڵ بووین . بۆ ئاگادارى خوێنه‌ران به‌شى هه‌ره زۆرى به‌رگى دووهه‌میش هه‌ر ئه‌و کات ، به‌ر له یه‌ک گرتنه‌وه‌ى دوو باڵى حیزب نووسراوه و ده‌بوو له گه‌لڕ به‌رگى یه‌که‌مى په‌نجا ساڵ خه‌بات چاپ بآ ، به‌ڵام چونکه ئێمه به نیه‌ت پاکى پێشوازیمان له یه‌کگرتنه‌وى دوو باڵى حیزب کرد و زۆریشمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خۆ شکاند‌و ته‌نازوولى بى وێنه‌مان کرد نه‌مان ویست جه‌وى وت‌و وێژى یه‌کگرتنه‌وه تێک بده‌ین هه‌ر بۆیه ئه‌و به‌شه‌م له به‌رگى یه‌که‌م هه‌ڵاوارد . به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى به پێى قه‌راردادێک یه‌کمان گرته‌وه و بووێنه‌وه یه‌ک حیزب له وتارى ره‌سمى هه‌ر دوو سکرتیر دا به روونى باسى یه‌کبوونه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ى گه‌وره‌ى دیمۆکرات و یه‌ک گرتنه‌وه‌ى دوو باڵه‌که‌ى حیزب کراو ئه‌و کاره جێگاى دڵخۆشى هه‌مو نه‌ته‌وه‌ى کورد بوو ، مه‌به‌ستى ئێمه‌ش له‌م یه‌کگرتنه‌وه به جێگه‌یاندنى داواى چه‌ند ساڵه‌ى گه‌لى کورد بوو .
به‌رگى دووهه‌مى په‌نجا ساڵ خه‌باتیش به هێندێک ده‌سکارى وشه‌کانى نووسراوه‌ى ساڵى 1374ى هه‌تاوى به‌و مه‌به‌سته له ساڵى 2004ى زایینى چاپ کرا به‌ڵکوو به وه‌رگرتنى ته‌جروبه‌و وه‌بیر هێنانه‌وه‌ى ئه‌و راستیانه‌ى له‌و کات دا روویان داوه به‌رگرى له ئاڵوزى ناو حیزب و دژایه‌تى کردنى یه‌کتر بکه‌ین و هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاکه‌ى دا هێناومه " با ئه‌و هێزه‌ى که بۆ ناکۆکى له گه‌لڕ یه‌کتر به‌کارى ده‌هێنین سه‌رفى به‌رنگارى دوژمنى سه‌ره‌کیمان " کۆمارى ئیسلامى " بکه‌ین . له‌و پێناوه‌دا هه‌ولڕ بده‌ین ریزه‌کانى حیزبى پآ پته‌و تر بکه‌ین . به باوه‌رى من روونکردنه‌وه‌که چه‌واشه کردنى مێژووه ، چوونکه ئه‌و کتێبه به‌رگه‌یه‌کى تایبه‌ت له مێژووى حیزبى دێمۆکراتى کوردستانى ئیران ، ریبه‌رایه‌تى شۆرشگیره و چوونکو نزیک به 8 ساڵیش سکرتیرى ئه‌و حیزبه بووم ، خۆم له که‌سانى تر بۆ ئه‌نجامى ئه‌م ئه‌رکه شیاو تر ده‌زانم وه ناوه‌رۆکى کتێبه‌که‌و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى تیێدان به ته‌واوى ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن . هه‌موو به‌ڵگه‌و رووداوه‌کانیش روون و حاشا هه‌ڵنگرن .
راسته ئه‌و کتێبه یه‌ک لایه‌نه نووسراوه ، له ماوه‌ى 8 ساڵ تێکۆشانى بآ وچانى به‌شێک له رۆڵه‌کانى دێمۆکرات من ئاگام له‌و باڵه‌ى حیزب بووه که به‌رپرسى یه‌که‌مى بووم ، ئاگام له باڵه‌که‌ى تر نه‌بووه که مێژووى بۆ بنووسم .
ئێوه‌ش ده‌توانن مێژووى ئه‌و ماوه‌یه‌ى لایه‌که‌ى خۆتان وه‌ک هه‌بووه بنووسن و ئه‌و به‌ڵگانه‌ى تێدا جآ بکه‌نه‌وه که کاتى خۆى له رادیو و رۆژنامه‌کانى هه‌ردوولادا بڵاو بوونه‌وه ، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌ى تریشتان هه‌بوو لێى زیاد که‌ن . یه‌کگرتنه‌وه‌شمان به‌و مانایه نه‌بوو که ئه‌مان نامه‌مان لێ وه‌رگرتبن ، به‌ڵکوو پێشوازى ئێمه به مه‌به‌ستى به‌هێزتر کردنى جووڵانه‌وى دێمۆکراتێکى گه‌لى کورد له کوردستانى ئیران بوو که به داخه‌وه له به‌ر دژانى ئه‌و هه‌نگاوه به‌نرخه ئاکامه‌که‌ى وا ده‌رنه‌چوو .
به پێچه‌وانه‌ى ده‌قى روون کرنه‌وه‌که من له و کتێبه دا که وادیاره هێندێک زۆرى پآ حه‌ساسن گله‌ێیم له کادرو پێشمه‌رگه نه‌کردوه ، به‌ڵکوو ریبه‌رایه‌تى حیزب له ژێر پرسیار دا بووه . کادرو پێشمه‌رگه‌ى ئه‌و زه‌مانه له وه وریا ترن به شتى ئاوا باوه‌ر بکه‌ن ، به‌ڵکوو خوازیارى ئه‌وه‌ن بۆ خۆیان به کرده‌وه رووداوه‌کان ببینن و بیستن بۆ زانیارى زیاتر هه‌ولڕ ده‌ده‌ن .
سه‌یر تر له‌وانه‌ش ئه‌وه‌یه که له روونکردنه‌وه‌دا له لێکۆڵه‌ره‌وان داوا کراوه وه‌ک به‌ڵگه‌ى جآ باوه‌ر له سه‌ر ده‌قى ئه‌و کتێبه حیساب نه‌که‌ن !!!!! به باوه‌رى من لێکۆله‌ره‌وان و روشنبیرانى ئازادى خواز‌و دێمۆکرات و دڵئاواله چاویان له زار‌و قه‌ڵه‌مى من یان که‌سێکى تر نى یه ، فه‌رمانبه‌رى ئێمه‌ش نین حوکمیان به سه‌ر دا بکه‌ین ، ئه‌وان خۆ ماندوو ده‌که‌ن و به دواى راستیه‌کان و به‌ڵگه‌ى روون و ئاشکراو حاشه‌هه‌ڵنه‌گره‌کان دا ده‌گه‌رین .
ئاخر ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌م کتێبه دا هاتوون هه‌ر هه‌موویان له کاتى خۆى دا به رادیو و رۆژنامه بڵاو کراونه‌وه ، سه‌ردێرو ڕیکه‌وت و به‌رواریان له سه‌ره و ئاوینه‌ى باڵانوێنى رووداوه‌کانن .
ده‌بآ بلێم به داخه‌وه روونکردنه‌وه‌که‌ى رۆژنامه‌ى ژماره424ى کوردستان نه هه‌ر هێچى روون نه‌کردۆته‌وه به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه راستییه‌کانى ناو کتێبه‌که‌شى که به‌شێک له مێژووى راسته‌قینه‌ى حیزبن و به‌ڵام من نووسیومه با بۆ مێژوو بمێنن چه‌واشه کردوه و شێواندوونى .
جارێکى تر وه‌ک نه‌هرۆى گه‌وره گوتوویه‌تى " گه‌لێک که مێژووى خۆى نه‌زانى مه‌جبووره هه‌موو رووداوه‌کان دووپات و چه‌ند پات بکاته‌وه " عومریش به‌شى ئه‌و هه‌موو دووپات کردنه‌وه ناکات . که‌وابوو با چیتر بڕوامان به شاردنه‌وه‌ى راستیه‌کان نه‌بآ و به‌م شێوه‌یه فیل له خۆمان و خه‌ڵک نه‌که‌ین . وه‌ک له پلینومیش دا عه‌رزم کردن هه‌م به‌رگى دووى په‌نجا ساڵ خه‌بات هه‌م له داهاتوویه‌کى که‌مێک دوورتردا هه‌ر دوو به‌رگه‌که‌ى به یه‌که‌وه چاپ ده‌کرێته‌وه و قه‌زاوه‌تیش به خوێنه‌ره‌کان ده‌سپیرین .
یه‌كێك له‌و كارانه كه ده‌كرێ وه‌ك رێگه‌یه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌زموونی شۆرشگێڕانه‌ی كه‌سیایه‌تیه سیاسی و فه‌رهه‌نكی‌یه‌كان و..... بۆ به‌ره‌ی نوێ به تایبه‌ت لاوان چاو لێ بكری، نووسینی بیره‌وه‌ریی ئه‌و كه‌سانه‌یه. زۆر له مێژ نیه كه ره‌وتی نووسینی بیره‌وه‌ری له نێو كورده‌كانیش دا په‌ره‌ی سه‌ندوه‌و زۆر كه‌س ده‌ستیان داوه‌ته قه‌ڵه‌م و له‌و بواره‌دا كتێب و نامیلكه‌یان نووسیوه. ئه‌و كاره له‌خۆی‌دا هیچ ئیراد و ئیشكالێكی له سه‌ر نیه و بگره باشیشه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و بیره‌وه‌رییانه یا ئه‌و نووسراوانه به چ مه‌به‌ستیك و به چ گوتارێك دارێژرابن و چ كاریگه‌ری‌یه‌ك دابنێن.یه‌كیك له‌و نووسراوانه كه له‌م دوایانه‌دا بڵاو كراوه‌ته‌وه، بڵاوكراوه‌یه‌كی به‌ڕێزكاك جه‌لیل گادانی‌یه له ژیر ناوی "په‌نجا ساڵ خه‌بات." ئه‌و كتێبه ئه‌گه‌ر وه‌ك بیره‌وه‌ریی شه‌خسیی كاك جه‌لیل نووسرابا، ده‌چووه ریزی ئه‌و جۆره كتێبانه كه وه‌ك بیره‌وه‌ری نووسراون. به‌ڵام ئه‌و كتێبه وه‌ك مێژووی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران نووسراوه و وه‌ك نووسه‌ر له سه‌ره‌تاكه‌ی‌دا، ده‌ڵێ " به مه‌به‌ستی په‌ند وه‌رگرتن و پته‌و بوونی ریزه‌كانی حیزب و..." و هه‌ر وه‌ك باس كرا ناوی مێژووی حیزبی له سه‌ره. به‌داخه‌وه نووسه‌ر له‌و كتێبه‌دا لایه‌نی بێ لایه‌نی وه‌لاناوه و راستی‌یه‌كانی وه‌ك ئه‌وه‌ی بوون باس نه‌كردوه و مه‌به‌سته‌كه‌ی كه پته‌و كردنی ریزه‌كانی حیزب بێ، نه‌پێكاوه و تێكۆشاوه یه‌ك لایه‌نه ره‌وایی بدا به هه‌ڵوێستی به‌شێك له كادر و پێشمه‌رگه‌كانی حیزب كه پاش كۆنگه‌ره‌ی 8 بوو به هۆی دابڕان و جودا بوونه‌وه‌یان له حیزب له ساڵی1367(1989). ئه‌زموونێك كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و له هه‌مان كات دا زیانێكی گه‌وره‌شی به حیزب و جووڵانه‌وه گه‌یاند.هه‌ر چه‌نده نووسه‌ر ئیددیعا ده‌كا: به مه‌به‌ستی پێكهێنانی ته‌فاهوم و رۆحی برایه‌تی زیاتر...." نووسراوه، به‌ڵام به داخه‌وه نووسه‌ر هه‌موو كه‌موكووری‌یه‌كانی خستۆته پاڵ حیزب و رێبه‌ریی پاش كۆنگه‌ره‌ی 8 و زۆرینه‌ی ئه‌و كادر و پێشمه‌رگانه كه له ریزی حیزب دا مانه‌وه. ئه‌وه‌ش ناتوانێ بۆ پێكهێنانی ته‌فاهوم و روحی برایه‌تی شوێندانه‌ر بێ. به داخه‌وه له‌و وتاره‌دا ده‌ره‌تانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ورد به‌و نوسراوه و ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نیه و ده‌مێنێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه كه بیانهه‌وێ له داهاتوودا هه‌ڵی سه‌نگێنن و له سه‌ری بنووسن. ئه‌وه‌ی كه پێویسته لێره‌دا رای گه‌یه‌نین ئه‌وه‌یه كه: نووسراوه‌ی به‌ڕێز كاك جه‌لیل له ژێر ناوی "په‌نجا ساڵ خه‌بات" وه‌ك مێژووی حیزبی دیمۆكراتی كوردستانی ئێران حیسابی بۆ ناكرێ و بۆ ئه‌وه نابێ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی جێگای باوه‌ڕ و متمانه سه‌یری بكری مه‌گه‌ر ئه‌و كاته هه‌ر بابه‌تێكی به به‌ڵگه‌ی جێگه‌ی په‌سه‌ند و حاشا هه‌ڵنه‌گر پشت راست بكرێته‌وه. داوا له ئه‌ندامان، لایه‌نگران، دۆستانی حیزب و لیكوڵه‌ره‌وان ده‌كه‌ین كه ئه‌و كتێبه وه‌ك میژووی حیزب چاوی لێ نه‌كه‌ن.
ویراى سڵاو !

جه‌لیل گادانى
___________________________________________________
ئه‌وه‌ش ده‌قی ڕونکردنه‌وه‌که‌ی حزبی دیموکراتی کوردستانه که له مانگنامه‌ی کوردستان وه‌رگیراوه
روون كردنه‌وه‌یه‌ك

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home