ئه‌وه کۆمه‌ڵی ئیسلامی نیه که هێرشی کراوه‌ته سه‌ر
ئه‌وه کۆمه‌ڵی ئیسلامی نیه که هێرشی کراوه‌ته سه‌ر ، ئه‌وه ئه‌تکردنی دیموکراسیه
نوسینی:هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
ئه‌وه‌ی ئێمه له بادینان دیتمان ، کرده‌وه و هه‌ڵۆێست و هه‌ڵس و که‌وتی نه‌ته‌وه‌یه‌ک نه‌بو و نیه که به ساڵانه هه‌ر به هه‌مان شێوه له لایه‌ن داگیر که‌ر و بێگانه‌وه هه‌ڵسو که‌وتی له‌گه‌ڵ کراوه.
یه‌کگرتوی ئیسلامی که حیزبێکی سیاسی گۆڕه‌پانی خه‌باته له کوردستان و له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵی و هه‌ر دوو ئیداره‌که‌ی باشوری کوردستانه‌وه به ڕه‌سمی و لیگال ناسراوه ، حه‌قی خۆیه‌تی که بڕیار بدات به چ شێوه‌یه‌ک ئه‌یه‌وی له پروسه‌ی دیموکراسی وهه‌ڵبژاردن دا به‌شداری بکات ، له‌به‌ر ئه‌وه هه‌ڵبژاردن و پروسه‌ی ده‌نگ دان یه‌کێک له ئه‌سڵه‌کانی دیموکراسیه وبۆ ده‌ربڕین و هه‌ڵبژاردنی جیاواز و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه که ئیمکان به گه‌ل بدرێ چیان ده‌وه‌ێ و کێیان پێ باشه و بڕوا و متمانه‌یان به کام لایه‌نه .
من هیچ کارم به بیر و باوه‌ڕی یه‌کگرتوه‌وه نیه و بیر و باوه‌ڕی هه‌مو تاکێکی کۆمه‌ڵ تا ئه‌و کاته زه‌ره‌ر له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یمان نه‌دات ، له لای من جیگای ڕێز لێ گرتنه . ئه‌و هێرشانه‌ی که کرانه سه‌ر یه‌کگرتو ، کارێکی ناشاراستانیانه و زور دوور له ڕه‌وش و کرده‌وه‌ی مروڤی هاوچه‌رخ بوو.
زور به‌داخه‌وه‌م له کاتێک دا که له باشوری کوردستان و له‌و ناوچانه دا که پارتی دیموکرات ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به ده‌یان کۆنه به‌عسی و ئه‌نفالچی و مروڤی گه‌نده‌ڵ کار به ئازادی ئه‌خوڵێنه‌وه و ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و سه‌روه‌ت و سامانی گه‌ل هه‌ڵ ئه‌لوشن ، حیزبێکی سیاسی کوردی ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه نایه‌وێ له لیستی هاوبه‌شی ئه‌و دوو حیزبه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته دا به‌شدار بێ، هێرشی بکرێته سه‌ر و ئه‌ندامه‌کانی بکوژرین ، بریندار بکرێن و بێ حورمه‌تیان پێ بکرێ.
ئه‌گه‌ر چی سه‌رۆکی هه‌رێم به‌ڕێز بارزانی هه‌ڵۆێستی نواند و داوای کرد که به‌دوای ڕوداوه‌که دا بگه‌ڕێن ، دیسان کاره‌ساته‌که بۆ چاوپۆشی لێ کردن نابێ و له‌وه ئه‌چی ئه‌و کاره له لایه‌ن پاراستن و ده‌زگاکانی دیکه‌ی پارتیه‌وه پلانی بۆ داڕێژرا بوبێ و کاک مه‌سعود بیه‌وێ به‌م جوره به‌رپرسیاره‌تی له سه‌رشانی خۆیان لابه‌رێ ، ده‌نا بۆچی له ماوه‌ی 6 ساڵ شه‌ڕی ناوخۆێی دا هیچ شار و گوندێکی کوردستان سه‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیان نه‌یانتوانی په‌لاماری بنکه‌یه‌کی پارتی بده‌ن؟
دیموکراسی پروسه‌یه‌کی دوور و درێژ و پڕ به‌هایه و به‌م جوره هه‌ڵس و که‌وته منداڵانه وبێ مه‌سئولیه‌تانه ، له‌که‌دار ئه‌بێ. کۆمه‌ڵگای کوردستان پێویستی به چاندنی توێی خۆشه‌ویستی و لێک حاڵی بون و په‌روه‌رده کردن هه‌یه ، نه‌ک ڕه‌شه کوژی و په‌لامار دانی بێ به‌رپرسیارانه ، ئه‌ویش بۆ سه‌ر باره‌گای حیزبێک که هاو خه‌بات و هه‌تا دۆێنی هاوپه‌یمانیش بوه.
ئه‌و هێرشه که کرایه سه‌ر باره‌گاکانی یه‌کگرتوی ئیسلامی ته‌نیا ئیهانه و بێ حورمه‌تی کردن نیه به‌وان به‌ڵکو ئه‌وه ئه‌تکردنی دیموکراسی و بێ حورمه‌تی کردنه به کۆمه‌ڵگا و مه‌ده‌نیه‌ت و ئازادی.

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home