تاوانباری سه‌ره‌کی ئێمه‌ین
تاوانباری سه‌ره‌کی ئێمه‌ین
هیوا گوڵ محه‌مه‌دی
کاک محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود له چاوپێکه‌وتنێکی ڕۆژنامه‌نوسی له‌گه‌ل هه‌فته‌نامه‌ی مێدیا دا ده‌ڵێ : نۆێنه‌ری ئیمریکا له عێراق گوتویه‌تی که ئاواته‌خۆازبوین ڕێبه‌رانی کورد جارێ له جاران داوایه‌کیان هه‌بێ. ئه‌لجه‌عفه‌ری له سه‌ردانی خۆی بۆ لای کاک مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی وتی: ئه‌وه به‌رپرسانی کوردن که بۆ جێ به جێ کردنی ماده‌ی 58 و کێشه‌ی کورکوک که‌مکاریان کردوه و هیچ هه‌نگاوێکیان بۆ هه‌ڵ نه‌گرتوه ، هه‌روه‌ها نابراو وتی : وه‌زیره کورده‌کان له یه‌ک کۆبونه‌وه‌ی دوه‌ڵه‌ت دا باسی کورد و که‌رکوکیان نه‌کردوه.
له لیستی دیاریکراوی یه‌کیه‌تی و پارتی بۆ پارله‌مانی عێراق و به‌ڕێوه‌به‌ری که‌رکوک و پارله‌مانی کوردستان دا که‌سانی ناپاک و کۆنه به‌عسی و به‌چکه ئه‌نفالچی و پاڵه‌وانی شه‌ڕی ناوخۆیی هه‌بوه و هه‌یه ، ئیتر چون کێشه‌ی که‌رکوک باس ده‌کرێ ؟ پارله‌مانێکمان هه‌یه و دوو حکومه‌ت ، وه‌ڵاتێکێمان هه‌یه و دوو سیسته‌م ، نه‌ته‌وه‌یه‌کمان هه‌یه و دوو ده‌زگای ئاسایش. ئه‌مانه و زور شتی دیکه‌ی له‌وانه ناخۆشتر و ناشیرینتر ، له کومه‌ڵگاوه سه‌رچاوه ده‌گرن . ئه‌وانه‌ی که له ڕێزیه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی دان ، ئه‌وانه‌ی که چه‌پک ، چه‌پک گیانی لاوانی کوردیان ئه‌کرده ده‌سته‌چیلکه‌ی ئاگری شه‌ڕی هه‌ڵگیرساوی ده‌ستی داگیرکه‌رانی کوردستان ، هه‌ر خۆمان بوین ، که‌وابو نه کاک مه‌سعود تاوانباره و نه مام جه‌لال گله‌ێی له‌سه‌ره...
له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ناوخۆێی یه‌کیه‌تی و پارتی دا مام جه‌لال ده‌ستوری دا به دام و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌کیه‌تی نیشتمانی کوردستان که نابێ بێحورمه‌تی به بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بکه‌ن. له 31ی ئابی 1996 ئه‌و کاته‌ی که پێشمه‌رگه‌کانی پارتی دیموکرات بونه موشیری حه‌مه‌ی سڵێمان و پێش تانکه‌کانی سه‌دام و حیزبی ئه‌نفالچی به‌عس که‌وتن بۆ داگیرکردنه‌وه‌ی شاری هه‌وڵێر و هه‌ڵۆه‌شانه‌وه‌ی یه‌که‌م پارله‌مانی هه‌ڵبژیراو له لایه‌ن گه‌له‌وه ، خێزانی مام جه‌لال تاڵه‌بانی واته هێرۆ برایم ئه‌حمه‌د و چه‌ند که‌سێکی دیکه له سه‌رانی یه‌کیه‌تی له لایه‌ن هێزه‌کانی پارتیه‌وه به دیل گیران ، به‌ڵام له سه‌ر ڕێنوماێی سه‌روک بارزانی به ئه‌مانه‌ت و ڕێز گرتنه‌وه به‌ڕێ کرانه‌وه بۆ لای هێزه هه‌ڵهاتوه‌کانی یه‌کیه‌تی ، به‌ڵام هه‌ر هه‌مان کات چه‌ندین کادر و پێشمه‌رگه و ئه‌ندام و لایه‌نگری یه‌کیه‌تی له هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ر گیران و هه‌تا ئێستاش له چاره‌نوسیان هه‌واڵێک نیه. که‌وا بو ئه‌وه ئێمه بوین که شه‌ڕه‌که‌مان کرد ، ئه‌وه ئێمه بوین که تاوانه‌کانمان کرد ، ئه‌وه ئێمه بوین که سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵه‌و تاوانه‌کان بوین...سه‌دام ڕۆخا و هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی و پارتی ، ئاسایشی حکومه‌ته‌که‌ی عومه‌ر فه‌تاح و نێچیرڤان بارزانی خۆیان ئاماده کرد بۆ ئه‌وه‌ی که پێش یه‌ک بکه‌ون و ئاڵای حیزبه‌کانیان به‌رز که‌نه‌وه... له کاتێک دا مه‌لا به‌ختیار و هێزه‌کانی یه‌کیه‌تی له خانه‌قین عه‌ره‌به‌کانیان ڕاو ناو و شاریان پاک کردوه له عه‌ره‌بی هاورده ، که‌رکوک و موسڵ بێ خاوه‌ن مانه‌وه و بونه قوربانی ململانێی یه‌کیه‌تی و پارتی ، گه‌ل بێده‌نگ ما ، جه‌ماوه‌ر نه‌خروشا و له جیاتی ئه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕن و کاته‌که بگوازنه‌وه و له ئه‌مری واقع که‌ڵکی پێویست وه‌رگرن ، ده‌ستیان کرده چه‌پڵه لێدان بۆ مام جه‌لال و کاک مه‌سعود و هیوادار بوون که عه‌ره‌به‌کان بگه‌نه‌وه ده‌سه‌ڵات و ئاوڕێکیش له ئێمه بده‌نه‌وه ، ئاخر خه‌تابار خۆمانین ، ئه‌ی گه‌لینه ... ڕوژنامه‌نوسه‌کانمان ترسنوکن ، نوسه‌ره‌کانمان ترسنوکن ، ڕۆشنبیره‌کانمان ترسنوکن ، و گه‌له‌که‌شمان بێ هه‌ڵۆێسته.
3 جار کورد به هه‌لهه‌له و چه‌پڵه لێدان و هه‌ڵپه‌ڕکێ کردن چونه پای سندوقی ده‌نگدان ، به بێ ئه‌وه بزانن بۆ ده‌نگ ئه‌ده‌ن ؟ به کێ ده‌نگ ئه‌ده‌ن ؟ پلان و به‌رنامه‌ی لیسته‌کان چین و .... هه‌مو جارێ له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کان دا مام جه‌لال و کاک مه‌سعود به‌ڵێنیان ئه‌دا که دوای هه‌ڵبژاردن حکومه‌ته‌کان یه‌ک ده‌گرنه‌وه ، که‌چی نه‌ک هه‌ر یه‌کیان نه‌گرتوه و ناگرنه‌وه به‌ڵکو هه‌تا کات ده‌ڕوا ئه‌م دوو لایه‌نه زیاتر له پاره و سه‌روه‌ت و سامان و خۆ به‌ستنه‌وه‌وه نێزیک ده‌بنه‌وه.
جاران له کوردستان مروڤه خاوه‌ن هه‌ڵۆێست و سه‌ربه‌خۆ و سه‌ربه‌خۆێی خۆازه‌کان قه‌در و قیمه‌تیان هه‌بو ، ڕێزیان لێ ده‌گیرا و به ڕێزه‌وه ناویان ده‌برا ، به‌ڵام ئه‌مڕوو هه‌ڵۆێست گرتن خه‌یانه‌ته و باس کردنی ڕاستیه‌کان مه‌ترسی و سه‌ربه‌خۆ بون باسی سه‌ره.
خه‌تای کاک عومه‌ر فه‌تاح و نێچیر نیه که نایانه‌وێ حکومه‌ته‌کان یه‌ک بگرنه‌وه ، خه‌تابار ئێمه‌ین که بێ ده‌نگین ، بێ هه‌ڵۆێستین ، وه‌شۆێن که‌وتوین و چاومان شۆڕکردوه‌ته‌وه که ئه‌م به‌ڕێزانه دوو دولارمان وه‌ک خه‌ڵات بده‌نێ.
ئه‌گه‌ر هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه بایه له جیاتی کورد ، کاتێ زانی که چاره‌نوسی که‌رکوک که‌وتوه‌ته 2007 وه‌ک لافاو هه‌ڵ ئه‌چو و هه‌مو ئه‌و دام و ده‌زگایانه‌ی ڕاده‌ماڵی که به قانونی به‌عس و سه‌دام حسێن و داگیرکه‌ر حوکمی وه‌ڵاته‌که‌مان ئه‌که‌ن.
له ساڵی 1992 ه‌وه هه‌تا ئێستا یه‌کیه‌تی و پارتی زیاده له 200 ملیار دولاریان وه‌گرتوه ، که‌چی هه‌تا ئێستا زوربه‌ی گونده‌کان مه‌کته‌ب وجاده‌یان نیه و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیده‌کان و ئاواره‌کانی که‌رکوک بێ به‌ش و هه‌ژارن. ئه‌ری ئه‌ی خه‌ڵکینه ، قه‌ت له خۆتان پرسیوه که کێ نێچیری کرده سه‌روک وه‌زیران؟ مه‌گه‌ر نێچیرڤان بارزانی یه‌کیک له پاڵه‌وانه‌کانی شه‌ڕی ناۆخۆێی نه بو... ئه‌رێ ناپرسن کێ عومه‌ر فه‌تاحی کردوه‌ته سه‌رۆک وه‌زیران ؟... ئه‌رێ ئێوه ناپرسن که پارله‌مانی کوردیتان بۆ هه‌ڵبژرادوه و کاری ئه‌و پارله‌مانه چیه و تا ئێستا چی کردوه...؟ ده‌یان کۆنه به‌عسی ، جاشی قاتڵ ، قاتڵی پێشمه‌رگه ، جاسوسی گه‌وره گه‌وره ، موسته‌شاری ئه‌نفالچی له دام و ده‌زگاکانی کوردستان دا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئیمکاناتن که‌چی که‌سێکی وه‌ک دوکتور که‌ماڵ که خاوه‌ن ده‌یان شه‌هیده و دوو شه‌هاده‌ی دوکتورای هه‌یه به تاوانی نوسین 30 ساڵ حوکم دراوه ، که‌چی نوزه له که‌سه‌وه نایه ، ئاخر ئێوه چون خه‌ڵک و نه‌ته‌وه‌یه‌کن ، تا چه‌ند و تا که‌ی له ئاست چاره‌نوسی خۆتان بێ به‌رپرسیار ده‌بن ؟ هه‌تا وا بن نه که‌رکوک ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر کوردستان و نه هه‌وڵێر و سلێمانی یه‌ک ده‌گرنه‌وه و نه چاڵه نه‌فته‌کانی خانه‌قین قازانجێک به هه‌ژار و نه‌داره‌کانی ئه‌و مه‌ڵبه‌نده ئه‌گه‌یه‌نن. ئه‌رێ به‌ڕاست ئێوه ئه‌زانن که سه‌رچاوه‌ی هه‌مو هێز و ده‌سه‌ڵاتێک ئێوه‌ن ؟ ئه‌زانن که ئه‌وه ئێوه بون پێشمه‌رگه‌تان دروست کرد ، حیزبتان دروست کرد ، به‌رنگاریتان کرد ، ئه‌نفال کران ، ئه‌رێ ئه‌زانن ئێوه ئه‌توانن پێشی ئه‌م گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵووشینانه بگرن؟ ئه‌رێ ئه‌زانن که ئێوه له کاک مه‌سعود و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی گه‌وره‌تر و پیروزترن ؟
ئه‌ی خۆێنده‌وارانی زانکو ، ئه‌ی ماموستایان . ئه‌ی ڕۆشنبیران ، ئه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان ، نوسه‌ران و هه‌ر هه‌موتان له‌مه‌زیاتر مێژووی چه‌واشه قه‌بوڵ مه‌که‌ن و ڕێگه مه‌ده‌ن به‌ره‌کانی داهاتومان وه‌ک خۆمان چاو له ده‌ست ، بن ده‌ست ، بێ ناسنامه و لێک دابڕاو بن.
060104

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home