كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Wednesday, February 15, 2006

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک مه‌ریوانی هه‌ژاند

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک مه‌ریوانی هه‌ژاند

به‌پێی هه‌واڵێک که‌ یه‌کیه‌تی شۆڕشگێران وه‌شاندویه‌تی و وێنه‌یه‌کیشی بۆ وێبلاگی کوردستان نێردراوه‌، سه‌عات 7ی پاشنیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌ کاتی کوردستان، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ نێو پارکی فه‌له‌که‌ی فه‌رمانداریی کۆنی مه‌ریوان، ئه‌و شاره‌ی هه‌ژاند. ده‌وروبه‌ری ئه‌و شوێنه‌ ماڵی ژماره‌یه‌ک له‌ کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی لێیه‌ و پێده‌چێ ئه‌وان مه‌به‌ست بووبن
.
له‌دڕێژه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌دا نوسراوه‌ که‌، ته‌قینه‌وه‌که‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بوو که‌ شیشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی گه‌ڕه‌که‌کانی دووریشی له‌راند. به‌ڵام خه‌ساره‌تی گیانیی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه‌. تا ئێستا هیچ که‌س و لایه‌نێک به‌رپرسایه‌تیی ئه‌و کاره‌ی وه‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه‌. هێزه‌کانی رێژیم له‌مه‌ریوان و باقی شاره‌کانی کوردستان له‌ نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوکێدان و خه‌ریکی قایمکردنی مۆڵگه‌ و بنکه‌ و باره‌گاکانیانن.

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home