را وبۆچوونه جیاوازه‌کان له‌سه‌ر "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد" له ئێران

● به‌هائه‌ددین ئه‌ده‌ب وته‌بێژی "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد،
● حسێن یه‌زدان په‌نا سکرتێری گشتی "یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان"،
● حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی "حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران"،
دوای رووخانی شا و دامه‌زراندنی جمهوری ئیسلامی، رژێم ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی هێشته‌وه و، ده‌رگای وتووێژ و یه‌کلاییکردنه‌وه‌ی کێشه‌کانی به رووی ته‌واوی ئۆپۆزۆسیۆندا، داخست. هه‌ندێک له‌و هێزانه بۆ به‌رگیریکردن له خۆ، ده‌ستیان دایه چه‌ک و کێوه‌کانی کوردستانیان کرده پشت و په‌نا، له ئاکامدا له‌گه‌ڵ هێزی زۆر و زه‌به‌ندی کۆماری ئیسلامی رووبه‌ڕوو بوون و ناچار کران باره‌گاکانیان ببه‌نه ده‌ره‌وه‌ی سنوور، دوای وه‌ستانی جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی "عێراق ـ ئێران"یش، ره‌وشی ناوچه‌که به راده‌یه‌کی زۆر له قازنجی سیاسی ئێران‌دا مایه‌وه و، رژێمی جمهوری ئیسلامی رۆژ به رۆژ به‌هێزتر بوو. ئێستا له دوای ئه‌و ئازادی و مافانه‌ی که کوردی باشوور وه‌دستیان هێناوه، کێشه‌ی کورد بووه‌ته کێشه‌یه‌کی جیهانی و ئه‌مه‌ش وای کردووه که داگیرکه‌رانی کوردستان له هه‌ر سێ پارچه‌که‌ی دیکه‌ش، هه‌ندێ نه‌رمی بنوێنن. له حاڵێکدا، که رژێم ئاماده نییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه نه‌یاره‌کانیدا، له‌سه‌ر مێزی وتوویژ دابنیشی، کوردانی دڵسۆز له ناوه‌وه، له چوارچێوه‌ی خودی یاساکانی رژێمدا، له هه‌وڵی پێکهێنانی به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووی کوردی و یه‌کخستنی ده‌نگی کورد و، به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێ مافن، ئه‌گه‌ر چی ئه‌و مافانه له خواستی میلله‌تی کوردیش که‌متربن.
رۆژی 2ی رێبه‌ندان، له تاران "ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی" "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد"یان راگه‌یاند. له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، 248 که‌س ئاماده‌بوون و 15 که‌سیان بۆ "ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ندی" هه‌ڵبژێردران، ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه‌ش 5 که‌سی وه‌ک ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ خۆی ده‌ستنیشان کرد. له‌و 5 که‌سه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی، دوانیان سه‌ر به یه‌کێتی دیموکراتی خوێندکارانی کوردن و دوانیان له کۆمه‌ڵه‌ی کورده‌کانی دانیشتووی تاران و یه‌کێکی دیکه‌ش نوێنه‌ری پێشووی مه‌جلیسی شه‌شه‌م"مه‌جلیسی شورای ئیسلامی" بوو.
له ئوستانه‌کانی ئازربایجانی رۆژهه‌ڵات و له کوردستان، کرماشان و ئیلام ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی به شیوه‌ی تاران هه‌ڵده‌بژێردرێت، له کۆتاییدا هه‌ر یه‌ک له‌و ئوستانانه 5 که‌س ده‌بێته نوێنه‌ری له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و به‌ره‌یه بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
بۆ زیاتر تیشک خستنه‌سه‌ر ئه‌م رووداوه، پێوندیمان به هه‌ندێ لایه‌نی پێوه‌ندیدار گرت له‌وانه:
وته‌بێژی "به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، به‌هائه‌ددین ئه‌ده‌ب که ئێستا بۆ چاره‌سه‌ری سه‌ردانی پاریسی کردووه، ئه‌و پرسیارانه‌مان ئاراسته کرد:
پ: ئامانجی سه‌ره‌کی ئه‌م به‌ره‌یه چییه؟
ئامانجی سه‌ره‌کی و ستراتیژیمان پێکهێنانی یه‌کێتییه له نێوان کورده‌کان له ئێران، له هه‌موو لایه‌نێک و به هه‌موو مه‌زهه‌ب و ئاینێکه‌وه، ده‌بێ لێره کوردی سوننی، کوردی شیعی، کوردی ئێزدی، کوردی جوله‌که و کوردی مه‌سیحی جیاوازی له نێوانیاندا نه‌بێت و هه‌موومان پێکه‌وه‌بین، چونکه به راستی ئێمه زۆر زیان و زه‌ره‌رمان دیوه له نه‌یه‌کگرتنمان و ئه‌گه‌ر یه‌کگرتوو بین ئه‌و زیان و زه‌ره‌ره چیتر دوپات نابێته‌وه و ئه‌مڕۆ شاهیدین له کوردستانی عێراق وه‌ختێ نێوان حیزبه گه‌وره‌کان یه‌کێتی هه‌یه؛ به راستی ده‌ستکه‌وتی باشیشیان بووه، ئه‌مه یه‌که‌مین ئامانجی ستراتیژیمانه. مه‌به‌ستمان په‌ره‌پێدانه به دیمۆکراسی به تایبه‌ت له کوردستان و هه‌رێمه کوردنشینه‌کان، چونکه کوردستانی ئێران و هه‌رێمه کوردنشینه‌کان زۆرماوه و دیموکراسی حاکم نییه له ده‌ڤه‌ره کوردنشینه‌کانی ئێران.
ئامانجی سه‌ره‌کی دووه‌ممان دوای دیمۆکراسی، یه‌کسانییه که یه‌کسان بین له‌گه‌ڵ هه‌موو لایێکه، چونکه ئێمه له هیچ که‌س که‌مترنین و له هیچ که‌س سه‌ره‌کی تر نین، ئێمه ده‌مانه‌وێ ئه‌وانه‌ی وا شایسته‌ن، ئه‌وانه‌ی وا ڕۆڵه باشه‌کانی کوردستانن بتوانن له حکومه‌تدا به‌شداری بکه‌ن، تۆزێ عادیلانه بێ و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کان وه‌کو بواری ئابووری، بواری سیاسی، بواری کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی به یه‌کسانی ده‌سته‌ڵاته‌کان دابه‌شبکرێن له‌ناو ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران‌دا و به تایبه‌ت کورده‌کانیش به‌شداربن له‌و حه‌ره‌که‌ته. ئه‌مڕۆ ده‌بینین که کورد ده‌سه‌ڵاتی به ده‌ستییه‌وه نییه و ده‌مانه‌وێ ده‌سه‌ڵات وه‌ده‌ست بێنین به‌رامبه‌ر به ئه‌و حه‌قانه که له ئێران هه‌مانه وه‌ک مافی مرۆڤ، وه‌کو ئه‌و بابه‌تانه ده‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ ته‌واوی خه‌ڵکی ئێران به‌رامبه‌ر بین.
ئامانجی سێهه‌می سه‌ره‌کیشمان باسی په‌ره‌پێدان و به‌رنامه‌ی (ته‌وه‌سوعی موته‌وازن) له ده‌ڤه‌ره کوردنشینه‌کان چ له بواری سیاسییه‌وه، چ له بواری ئابوورییه‌وه، چ له بواری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و هه‌روه‌ها ته‌وه‌سوعی فه‌رهه‌نگی و په‌ره‌پێدان به ناسنامه‌ی کوردی. ئه‌مه سێ ئامانجی سه‌ره‌کی ئێمه‌یه و هیوامان وایه واقیعه‌ن کورده‌کان له ئێران هه‌موو یه‌کگرتووبن و هه‌موو داوای مافی ره‌وای خۆیان بکه‌ن.
پ: تا ئێستا چه‌نده پێشوازی له ئه‌و به‌ره‌یه کراوه؟
- به‌راستی من مه‌منوونی خه‌ڵکم ئه‌وان نیشانیاندا که ئه‌م به‌ره‌یه ویستیانه و ده‌یانه‌وێ په‌ره پێ بدرێت و پێشوازی وا لێکراوه که بۆ من قابیلی باوه‌ر و ته‌سه‌ور نه‌بوو که له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ئه‌وها پێشوازیمان لێبکرێ.
پ: ئه‌و لایه‌نانه‌ی که ره‌خنه له ئێوه ده‌گرن، مه‌به‌ستیان له‌و ره‌خنانه چییه؟
هیچ کارێک بێ نه‌قس و بێ ئیراد نییه، مسۆگه‌ر ره‌خنه‌مان پێ وارده، خۆشحاڵیش ده‌بین که ره‌خنه‌مان لێ بگرن. به‌ڵام فه‌رقه به‌ینی ره‌خنه و به‌ینی ئه‌وانه‌ی که بیانه‌وێ پێشگیری له حه‌ره‌که‌تێک بکه‌ن. ره‌خنه که‌سێک ئه‌یکات که ده‌بێژێ چ حه‌ره‌که‌تێکتان غه‌ڵه‌ته و به‌هه‌ڵه چۆن. ئێمه له‌سه‌ر چاومان دائه‌نین و ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌و هه‌ڵانه‌مان له به‌رچاونه‌گرتبێ دیاره ئێمه راستی ده‌که‌ینه‌وه و ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌هه‌ڵه‌دا چۆبێ ئێمه له‌گه‌ڵیدا داده‌نیشین و باسی له‌سه‌ر ده‌که‌ین. به‌داخه‌وه هه‌ندێ جار ئێمه شاهیدین له کاتێکدا که له ناو کورد دا یه‌کگرتوویی نییه، هه‌ندێک که‌س هه‌ر خۆیان ده‌بینن، خۆدمیحوه‌ری و خۆدمه‌داری بووته هۆی له‌تمه‌لێدان له بزوتنه‌وه‌ی ناوخۆی ئێران. ئه‌مڕۆ له ناوخۆی ئێران به ده‌سه‌ڵاتێکی که‌مه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌و راده که‌مه که ده‌مانه‌وێ کوردان کۆکه‌ینه‌وه هه‌نگاوێکی به‌رز هه‌ڵگیراوه. به‌راستی ده‌ڵێم هه‌نگاوێکی به‌رزه و هیوامان وایه هه‌موو لایه‌ک کۆمه‌کمان بکه‌ن و به تایبه‌تیش ره‌خنه‌مان لێ بگرن، چونکه ره‌خنه گرتن له ئێمه ده‌بێته ئیسلاحکردنی ئه‌و هه‌نگاوه هه‌ڵانه‌ی که ئێمه هه‌ڵیدێنین، ئێمه له‌م ره‌خنانه پێشوازی ده‌که‌ین. به‌ڵام ته‌خته‌ئه‌کردنیش، خه‌ڵکه که به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه. خه‌ڵکیش به‌و پێشوازییه‌ی که له ئێمه‌یان کردووه نیشانده‌ده‌ن که ئه‌وانن وه‌ڵامی ئه‌و که‌سانه‌ی تر ده‌ده‌نه‌وه.
پ: ئێستا ئێوه ده‌زانن به‌شێکی زۆر له تێکۆشه‌رانی کورد به‌هۆی تێکۆشانی سیاسی و تێکهه‌ڵچونیان له‌گه‌ڵ حکومه‌تی ناوه‌ندی ماوه‌ی بیست و پێنج ساڵه له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، ئێوه وه‌ک به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد، چۆن چاو له‌و گێره‌وکێشه ده‌که‌ن؟ ئایا پێتان وایه که ده‌بێ ئاشتی میللی له گۆڕێ دا بێ یان نه؟
حه‌تمه‌ن له گۆڕێدایه، ئه‌و کاته‌ی که من نوێنه‌ر بووم له ئه‌نجوومه‌ندا، وه‌ک نوێنه‌رێکی ئه‌ندامی فراکسیۆنی کورد له ئه‌نجوومه‌نی شه‌شه‌مدا، پێشنیاری گه‌ڵاڵه‌یه‌کمان دا ئه‌نجوومه‌ن له ژێر ناوی "ئاشتی میللی"، به‌داخه‌وه ئه‌و کات مه‌جلیسی شورای میللی ورد نه‌بووه له سه‌ر ئه‌و پێشنیاره و له کۆمسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی ئه‌نجوومه‌ندا، بێ ئه‌وه‌ی که کارێکی له‌سه‌ر بکه‌ن هه‌ر وا ماوه‌ته‌وه. ئه‌مڕۆ ده‌توانێ ئه‌مه یه‌کێک له ئامانجه‌کانمان بێت و له به‌رنامه‌ی داهاتووی خۆماندا ره‌چاوی بگرین. ئینشاللا به یارمه‌تی خوا بتوانین ئاشتی میلله‌یه‌ک له ناو ئێران‌دا بۆ کورد مسۆگه‌ر بکه‌ین و نامانه‌وێ به هیچ شێوه‌یه‌ک توندوتیژی له‌ناو ئێران بێت و ئه‌و توند‌و تیژیانه له هه‌ر لایه‌نه‌که‌وه بێت ئێمه مه‌حکومی ده‌که‌ین. ئێمه وه‌کو کوردێک داوای مافی خۆمان ده‌که‌ین له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی که ئێستا له ئێران‌دا حاکمه. ئێمه له چوارچێوه‌ی قانوندا کار ده‌که‌ین و هیوادارین بتوانین ئاشتی میللی به‌رقه‌رار بکه‌ین.
له کۆتاییشدا ده‌مه‌وێ ئه‌وه رابگه‌یه‌نم که به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کوردستان حیزب نییه و کاری حیزبایه‌تی ناکات و به‌دیلی و جێگیری هیچ حیزبێک نییه و نابێته ئاڵه‌تی ده‌ستی هیچ حیزبێکیش. به‌راشکاویش ده‌ڵێین ئاله‌تی ده‌ستی حکومه‌تیش نییه. به تایبه‌تی خۆم ئه‌گه‌ر رۆژێک هه‌ستی ئه‌وه بکه‌م که به‌ره خه‌ریکه به هه‌ڵه‌دا ده‌چێ خۆم و هاوکاره‌کانم که هاوفکرین به خه‌ڵکی راده‌گه‌یه‌نین تا روون بنه‌وه، به‌ڵام به راستی خه‌ڵک خۆیان روونن و ده‌زانن به‌ره؛ به‌ره‌وکوێ ده‌ڕوات. تا ئه‌مڕۆش ده‌وڵه‌ت گرفرتێکی بۆ ئێمه دروست نه‌کردووه، به‌ڵام هه‌ندێک لایه‌نه‌کانی وا به‌سته به ده‌وڵه‌ت و ده‌وروبه‌ری ده‌ستیان کردووه به پرۆپاگه‌نده دژی ئێمه. ده‌ڵێن که ئێمه ده‌ستکردی ده‌ره‌وه‌ین و ده‌یانه‌وێ پێشی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته بگرن. ده‌توانین بڵێین ئه‌وانه رۆژنامه‌ی که‌یهان و رۆژنامه‌ی یارلیسارات و ماڵپه‌ڕی سه‌رۆک کۆمارن.
ئینشائه‌ڵڵا به یارمه‌تی هه‌موو لایه‌ک بتوانین هه‌نگاوێکی گه‌وره بۆ خه‌ڵکی چه‌وساوه‌ی کورد هه‌ڵێنین.
بۆ روونکردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێ لایه‌نی ئۆپۆزۆسیۆنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران و یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان، پێوه‌ندیمان گرت، تا هه‌لویستی ئه‌وان به‌رانبه‌ر به ئه‌م رووداوه سیاسییه وه‌ربگرین، هه‌روه‌ها له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی ئه‌و به‌ره‌یه، په‌یام بۆچوونیان بۆ لایه‌نگران و ئه‌ندامانی خۆیان روون کرده‌وه.
بۆ وه‌رگرتنی رای ئۆپۆزۆسیۆنیش، دوو پرسیارمان ئاراسته‌ی حسێن یه‌زدان په‌نا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، کرد:
پ1: هه‌ڵویستیان به‌رانبه‌ر به دامه‌زراندنی ئه‌و به‌ره‌یه.
پ2: په‌یامیان بۆ ڵایه‌نگررانی خۆیان له کوردستانی رۆژهه‌ڵات سه‌باره‌ت به‌و رووداوه.
● حسێن یه‌زدان په‌نا سکرتێری گشتی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان:
1- سه‌باره‌ت به به‌ره‌ی یه‌کگرتووی کورد که له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له لایه‌ن ئه‌و براده‌رانه‌وه پێکهاتووه، وه‌ک ئوسۆل ئێمه له هه‌ر حه‌ره‌که‌ت و بزاوتێک که هه‌ر ئه‌ندازه له پرسی کورد بورژێنێ و، بۆ هه‌ر ئه‌ندازه له ماف و ئازادیه‌کانی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی ئێمه له رۆژهه‌ڵات کاربکات ئێمه پشتیوانی لێ ده‌که‌ین. ئه‌مه وه‌کوو ئوسووڵ و بنه‌ما، به‌ڵام به شێوه‌ی موشه‌خه‌س به بۆچوونی ئێمه هێشتا زووه. ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره‌یه هه‌ڵوێست بگرین، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی عاده‌ته‌ن بۆ شتی ئاوا ده‌بێ ئینسان چاوه‌ڕوان بێ تا به‌رنامه و ئامانجه‌کان و په‌یره‌وی ئه‌و پێکهاته‌یه یان ئه‌و رێکخراوه روون ببێته‌وه. بێگومان ئه‌گه‌ر هه‌ر پێکهاته‌یه‌ک و هه‌ر رێکخراوێک له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به شێوه‌یه‌ک دابمه‌زرێت که ئه‌ساڵه‌ت و ره‌سه‌نایه‌تی خۆی بسه‌لمێنێ و جێی گومان نه‌بێ و پیلانێکی وردبینانه نه‌بێ که دام و ده‌زگاکانی جمهوری ئیسلامی بۆ دروستکردنی ئا‌ڵته‌رناتیفی دژ بۆ رێکخراوه سیاسیه ناسراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌گیرێ و خه‌مه‌که‌ی خه‌می ماف و ئازادیه‌کانی کورد بێت. ئێمه پشتیوانی لێ ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له حاڵه‌تێکدا دوکانێکی سیاسی بکرێته‌وه به‌ناوی کورده‌وه یا به هه‌ر ناوێکه‌وه که به‌شێک بێت له پرۆژه‌ی به‌له‌ڕێدابردنی بزوتنه‌وه‌ی سیاسی کورد دیاره ئێمه موخاله‌فه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌که‌ین.
له سه‌ر پێکهاته‌ی ئه‌و به‌ره‌یه که ئێمه زانیاری ته‌واومان له سه‌ریان هه‌یه، لێی به‌گومان نین و پێمان وایه به لا‌نی که‌م؛ زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و چوارچێوه‌یه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه و ده‌یانه‌وێ کارێ بکه‌ن، ئه‌وان له خه‌ڵکی خۆشناو و خه‌ڵکی خاوه‌ن که‌سایه‌تی رۆژهه‌ڵاتی کوردستانن و ته‌سه‌وری ئێمه و چاوه‌روانی ئێمه ئه‌وه‌یه که ئه‌وان له چوارچێوه‌ی مومکندا بتوانن کار بکه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له حاڵه‌تێکی وادا ئێمه پشتیوانی راشکاوی خۆشمان ده‌رده‌بڕین، ئه‌و کۆمه‌ڵه خه‌ڵکه یه‌ک ده‌ست بن خه‌ڵکی وا تێدا هه‌یه به بیر و هه‌ڵوێستی کۆنسێرڤاتیفانه‌وه چاو له مه‌سه‌له‌کان ده‌که‌ن. ژماره‌یه‌ک لاوی کوردی تێدایه به کوڕ و کچه‌وه یا بڵێین به ژن و پیاوه‌وه، خه‌ڵکی نه‌ته‌وه‌یین و زۆریش هه‌وڵ ده‌ده‌ن بۆ رزگاری گه‌لی کورد. له نێو خودی ئه‌و پێکهاته‌یه‌شدا ململانێیه‌ک هه‌ر ئێستا له گۆڕێدایه له نێوان ئه‌وانه‌ی که بڵێین ستراتیژیه‌تێکی روونتریان هه‌یه و، تێده‌کۆشن که ئه‌و پێکهاته‌یه ببێته به‌شێک له جووڵانه‌وه‌ی رزگاریخوازی کورد له‌گه‌ڵ به‌شێکی دیکه‌دا، که له راستی دا زیاتر هه‌وڵ ده‌دات له که‌لێنه‌کاندا بژیت و ئه‌گه‌ر که‌لێنێک هه‌بوو بتوانێ ده‌نگی تێدا به‌رز بکاته‌وه و ئه‌گه‌ر که‌لێنه‌که به‌سترا ئه‌ویش له‌گه‌ڵ به‌سترانی ئه‌و که‌لێنه کۆتایی به ته‌مه‌نی بێت. ئه‌مه ده‌توانم بڵێم وه‌ک بۆچوون و تێبینییه سه‌ره‌تاییه‌کانی یه‌کێتی شۆرشگێرانی کوردستانه. به‌ڵام وه‌کو عه‌رزمکردن ده‌بێ چاوه‌ڕوان بین پاش ئه‌وه‌ی به‌رنامه و په‌یڕه‌وی خۆیان ده‌ده‌نه ده‌رێ، ئه‌و ده‌مه بۆچوونی لێبڕاوانه‌ی خۆمان رابگه‌یێنین.
2- په‌یامی ئێمه بۆ لایه‌نگرانی خۆمان له‌م قوناغه‌دا، له سه‌ره‌تادا شتێکی دیکه‌یه تا قوناغه‌کانی کامڵ‌بوونی ئه‌و حه‌ره‌که‌ته، ئێستا ئێمه داوامان لێ کردوون که به چاوتیژییه‌وه چاو له‌و حه‌ره‌که‌ته بکه‌ن. داوامان لێ کردوون که هه‌ڵوێستی دژ به‌و حه‌ره‌که‌ته نه‌گرن، به‌ڵکو چاوه‌ڕوان بن تا ئه‌و حه‌ره‌که‌ته زیاتر خۆی بناسێنیته‌وه و ئه‌و ده‌م ئه‌وان هه‌ڵوێستی خۆیان بگرن که ده‌بێته هه‌ڵوێستی یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که قه‌تعی پێمان وتوون که دژایه‌تی نه‌که‌ن، هه‌ڵوێستی دژبه‌رانه نه‌گرن و چاوتیژانه بزانن مه‌سه‌له‌که ده‌قیقه‌ن چۆنه و چه‌نده ده‌کرێ حیساب له‌سه‌ر بکرێ و چه‌نده جمهوری ئیسلامی له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ده‌ستی هه‌یه یان چه‌نده لێی دووره. ئه‌وانه بنه‌ماکانن بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه هه‌م وه‌ک هه‌ڵوێست ساخ بینه‌وه و هه‌م وه‌ک بڕیاری ته‌شکیلاتی به تێکۆشه‌رانی خۆمان بده‌ین.
● حه‌سه‌ن شه‌ره‌فی جێگری سکرتێری گشتی "حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران":
1- سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێ بڵێم که ئه‌مه به‌ره‌یه‌ک نییه که له پارت و رێکخراوی سیاسی جۆراوجۆر پێکهاتبێ. به‌ڵکوو له چه‌ند که‌سایه‌تییه‌ک پێکهاتووه که هه‌ر یه‌ک له وان به جۆرێک ده‌ڕوانێته مه‌سه‌له‌کان، تێیدا هه‌یه که ره‌نگه تا راده‌یه‌ک بڕوای به دیموکراسی و مافی نه‌ته‌وه‌کان و تێیدا هه‌یه پێی وایه که ده‌توانێ له‌گه‌ڵ جه‌مسه‌ری ئیسلامی ئیداره بکات، واته بۆچوونه‌کانی ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و به‌ره‌یه‌دا کۆبوونه‌ته‌وه جۆراوجۆره و زه‌حمه‌تیشه پیاو بتوانێ بۆچوونی هه‌ر یه‌ک له‌و که‌سایه‌تیانه ته‌حلیل بکات. به شێوه‌یه‌کی گشتی ئێمه که سه‌یری ئه‌و پێکهاته‌یه ده‌که‌ین ده‌بین که که‌سایه‌تی وای تێدایه که خۆشناوه و خاوه‌ن رابردووه و تێدایه که له رژێم نزیکه و تێدایه زیاتر خزمه‌تگۆزاری خه‌ڵک ده‌کات، به هه‌ر حاڵ بۆچوونی ئێمه به‌رامبه‌ر به‌و پێکهاته‌یه یان ئه‌و به‌ره‌یه ئه‌وه‌یه، ئێمه وه‌ک حیزبی دیموکراتی کوردستان ـ ئێران بڕوامان به دیموکراتی هه‌یه و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا بڕوامان به فره‌حیزبی هه‌یه. ره‌نگه ئێستا که ئه‌مه پێکهات له داهاتوودا شتی دیکه‌ش پێک‌بێت. به گشتی ئێمه له په‌یوه‌ندیدا له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌داین و له سه‌ره‌تای دروستبوونیاندا نابێ ته‌ئییدیان بکه‌ین و نابێ ره‌تیان بکه‌ینه‌وه، به‌ڵکو ئێمه ده‌ڕوانینه کارکردنی ئه‌و به‌ره‌یه‌یه یان هه‌ر پێکهاته‌یه‌کی تر که له داهاتوودا دروست ببێته‌وه، ئه‌گه‌ر کارکردنیان له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورد و داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستاندا بوو، ئه‌وه بێگومان ئێمه وه‌کو حیزبی دیموکراتی کوردستان نه‌ک هه‌ر ته‌ئیید به‌ڵکو ته‌قدیریشی ده‌که‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه له چوارچێوه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد و بزوتنه‌وه‌ی کورددا نه‌بێت و بیانه‌وێ به جۆرێک بزۆتنه‌وه‌ی کورد خه‌وشدار یان که‌م ره‌نگی بکه‌نه‌وه یا داخوازییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان، داخوازییه سه‌ره‌کی و سیاسییه‌کانیان بڵند نه‌که‌نه‌وه و وای لێبکه‌ن که له هێزێکی بچووکدا به‌رته‌نگی بکه‌نه‌وه که به قه‌ووڵی خۆیان ده‌توانن له چوارچێوه‌ی قانونی جمهوری ئیسلامی‌دا جێگای بێته‌وه، هه‌ڵبه‌ت له قاو ده‌درێت و پێش له‌قاودانی له لایه‌ن هێز و رێکخراوه کوردستانییه‌کان خه‌ڵک بۆ خۆیان ئه‌و راستییه ده‌رک ده‌که‌ن.
بۆیه ئێمه به‌رامبه‌ر به ئه‌و به‌ره‌یه‌ی که پێکهاتووه، ده‌ڕوانینه کارکردنیان و هه‌ڵوێسته‌کانیان له خزمه‌ت کورددا بێ، ته‌ئییدی ده‌که‌ین و ته‌قدیری ده‌که‌ین، له خزمه‌ت بزوتنه‌وه‌ی کورد دا نه‌بێ له جهه‌تی دابه‌زاندنی ویست و داخوازی خه‌ڵکی کوردستان بێ یا ببێته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ جێبه‌جێکردنی سیاسه‌تی چه‌واشه‌کارانه‌ی و فریوکارانه‌ی کۆماری ئیسلامی له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی نه‌ته‌وایه‌تی گه‌لی کورددا، بێگومان ئێمه له قاوی ده‌ده‌ین.
2- هه‌لبه‌ت راسپارده‌ی ئێمه بۆ ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران له ناوه‌وه‌ی وڵات له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌دا ده‌بێ که له سه‌ره‌وه ئاماژه‌م پێ کرد. ئێمه له هه‌لومورجی ئێستادا، ئه‌رکی ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب ئه‌وه نییه که ته‌ئییدی پێکهاته‌یه‌کی له‌و جۆره بکه‌ن. به تایبه‌تی کاتێک "به‌ره" ده‌ڵێ له چوارچێوه‌ی قانونی ئه‌ساسیدا تێکۆشان ده‌که‌ن، ئه‌وه نه ته‌نیا زه‌حمه‌ته به‌ڵکو ناممکینه که له چوارچێوه‌ی ئه‌و قانونه‌دا دیموکراسی و خواسته‌کانی خه‌ڵکی کوردستان دابین بکه‌ین. بۆیه ئێمه داوامان له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب ئه‌وه که له ئێستاوه نه به‌جۆرێک ته‌ئییدی بکه‌ن که له داهاتوودا به‌پێچه‌وانه خۆیان نیشانبده‌ن و نه به شێوه‌یه‌ک ته‌ئییدی بکه‌ن که له‌وانه‌یه له داهاتوودا به شێوه‌یه‌کی دی خۆی نیشان بدات.
ده‌بێت هه‌موومان به چاوێکی ئاواڵه‌وه بڕوانینه هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌و به‌ره‌یه. کاتێک هه‌ڵوێسته‌کانیمان دیت، ئه‌و کات ده‌توانین هه‌ڵوێستی خۆمان بگرین.
سه‌رچاوه: "هه‌فته‌نامه‌ی په‌یامی کورد"، ژماره 75 رێکه‌وتئ 2006.2.10

0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home