کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له پێناو "به‌ره‌ی کوردستانی" دا
کۆبوونه‌وه‌یه‌ک له پێناو "به‌ره‌ی کوردستانی" دا
پاش ماوه‌یه‌ک هاتووچۆ و وتووێژ‌ی به‌ڕێز د.سامان شالی سه‌رۆکی knc له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ره‌زامه‌ندیی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که به‌ڵێنی به‌شدارییان دابوو کات و شوێن بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنی لایه‌نه‌کان و پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراو، دیاریی کرا.
پاش ماوه‌یه‌ک هاتووچۆ و وتووێژ‌ی به‌ڕێز د.سامان شالی سه‌رۆکی knc له‌گه‌ڵ حیزب و رێکخراوه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ره‌زامه‌ندیی ئه‌ولایه‌نانه‌ی که به‌ڵێنی به‌شدارییان دابوو کات و شوێن بۆ به‌یه‌کگه‌یشتنی لایه‌نه‌کان و پێکهێنانی کۆبوونه‌وه‌ی چاوه‌ڕوانکراو، دیاریی کرا.
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 15/12/2705 (6/3/2006)، به‌ڕێز د.سامان شالی له شوێنی دیاریکراو له پێشوازیی رێبه‌رایه‌تی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌کاندا بوو.
ئه‌و حیزب و لایه‌نانه‌ی بانگهێشتی کۆبوونه‌وه‌که کرابوون بریتی بوون له:
1- کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
2- کۆمه‌ڵه- رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
3- سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران(خه‌بات)
4- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
5- یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
له کوێ ئه‌و 5 هێزه، ته‌نیا شاندی 3 لایه‌ن ئاماده‌ی کۆبوونه‌وه‌که بوون که بریتی بوون له:
1- حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران
2- سازمانی خه‌باتی نه‌ته‌وایه‌تی و ئیسلامی کوردستانی ئێران(خه‌بات)
3- یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆکی KNC خۆشحاڵیی خۆی له ئاماده‌بوونی ئه‌و 3 لایه‌نه ده‌ربڕی و ئاماده‌بوونیانی نیشانه‌ی راستگۆیی له به ته‌نگه‌وه هاتن بۆ پرسی هاوکاری و پێکهێنانی به‌ره‌ی کوردستانی دانا. هه‌روه‌ها شاندی ئه‌و هێزه سیاسییانه، سوپاس و قه‌درزانییان پێشکه‌شی سه‌رۆکی KNC کرد سه‌باره‌ت به حه‌ول و ته‌قه‌لای بۆ یه‌کخستنی هێز و لایه‌نه سیاسییه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
له‌قسه و باسه‌کانی هه‌رکام له لایه‌نه‌کاندا پێ له‌سه‌ر زه‌روره‌تی هاوکاری و به‌ره‌ی کوردستانی داگیرایه‌وه و داوایان له KNC کرد درێژه به تێکۆشانی خۆی له‌و پێناوه‌دا بدا.
د. سامان شاڵی سه‌رۆکی KNC و رێکخه‌ری کۆبوونه‌وه‌که، به ئاماده‌بووان رایگه‌یاند که راپۆرتی چالاکی و ته‌قه‌لای خۆی بۆ پێکنزیک کردنه‌وه‌ی هێزه سیاسیه‌کان و رێکخستنی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به بیروڕای گشتی راده‌گه‌یه‌نێ و درێژه به حه‌وله‌کانی خۆی ده‌دا.
یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان
17/ره‌شه‌مه‌ی/2705
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home