ئاریا تراڤڵ
ئاریا تڕاڤڵ یان قاچاخچیه‌کانی ئاسمان
ئه‌مڕۆ له کوردستان نێت بابه‌تی (قاچاخچیانی ئاسمان... ئاریا تڕاڤڵ) سه‌رنجی ڕاکێشام. پاش خوێندنه‌وه‌ی بۆم ده‌رکه‌وت که ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش هه‌فته‌یه‌ک پێش ئێمه له گه‌شتیان بۆ کوردستان و گه‌ڕانه‌وه دا به‌هه‌ندێک جیاوازی وه‌ک ئێمه‌یان لێبه‌سه‌ر هاتوه. هه‌ربۆیه به‌باشم زانی لێره بۆ ئاگاداری خوێنه‌ران و ئه‌وانه‌ی ده‌ێان هه‌وێ سه‌ردانی کوردستانی دایک بکه‌ن بگه‌یه‌نم بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک ئێمه‌یان لێبه‌سه‌رنه‌یه‌ت. له ده‌رفه‌تێکدا منیش ئه‌وه‌نده‌ی پێویست بێت بۆ خوێنه‌رانی ئازیزی ده‌گێڕمه‌وه. تا ئه‌و کاته و گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و به‌سه‌رهاته به گرنگی ده‌زانم به به‌ڕێوه به‌رانی فڕگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی هه‌ولێر بێژم ئه‌م جۆره کۆمپانیانه ئه‌گه‌ر هه‌روا ئاوسا پساوانه‌و به ئاره‌زوویی خۆیان یاری به هه‌ست و سۆز‌و کاتی گه‌شتیاران بکه‌ن ئه‌وه له‌سه‌ر به‌رێوه‌به‌رانی فڕگه‌ی هه‌ولێر و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌وێ و خوازیارانی هاتن بۆ کوردستان له ڕێی فڕگه‌ی هه‌ولێر دڵ‌سارد ده‌که‌نه‌وه. من هه‌ر ئه‌و شه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی به‌رپرس له فڕگه‌ی هه‌ولێر بوون وتوانیم له‌گه‌لیاندا بپه‌یڤم له مه‌ترسی هه‌ڵسوکه‌وتی گاڵته‌جارانه‌و قاچاخچیانه‌ی ئه‌و به‌ناو کۆمپانیا فڕۆکه‌وانیه ئاگادار کرده‌وپێشم گوتن دواتر نابێ گازه‌نده له گه‌شتیاران و ڕۆژنامه‌نوسان بکه‌ن که ئه‌وه‌ی لێره بینیان بۆ خه‌ڵکی بنوسن. پێم گوتن ئێمه ده‌ی نوسین له پێناوی نه هێشتنی ئه‌و که‌موکوڕییانه‌و لێشم نه‌شاردنه‌وه که ئه‌وانیش گه‌ر بێده‌ربه‌سانه هه‌روا چاولێکه‌ر بن به‌رپرسیاره‌تیان ده‌که‌وێته ئه‌ستۆ.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home