ئه‌نفاڵ -چاک
با یادی ئه‌نفالی ئه‌مساڵ بکه‌ینه ساڵی دیاریکردنی چاره‌نووسی 18 پاکیزه‌که‌ی میسر
خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی میسر له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان
پرۆسه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نفال ناوی ئه‌و کۆمه‌ڵه هێرشه‌یه له 18-2-1988 ه‌وه ڕژێمی به‌عسی عێڕاقی خه‌ریکی ئه‌نجامدانی بوو له دژی گه‌لی کورد له کوردستانی باشوور ، که له به‌رواری 6-9-1988 کۆتایی پێ هات ، ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌ی به 8 قۆناغ ئه‌نجام دا به هه‌موو پێوانه‌کان ، چ له شێوازی نه‌خشه کێشان و ده‌ست نیشانکردنی ئه‌و گرووپه‌ی به‌ر شاڵاوه‌که که‌وتن و چ له ڕووی به‌ربڵاوی کرده‌وه‌که و ژماره‌ی قوربانیانی و زیانه مادی و مرۆییه‌کانی، یاخود له جیاکردنه‌وه‌و قڕکردنی گروپێکی دیاریکراو که به ئه‌نفال ناوی ده‌رکردووه ده‌چێته کرده‌وه‌ی جینۆسایده‌وه . له هێڕشی دڕندانه‌ی ئه‌نفالدا 182000 مرۆڤی کورد شوێن بزر کران و هه‌زاران گوند وێران کران، جگه له زیانه مادییه له ژماره نه‌هاتووه‌کان و گواستنه‌وه‌ی به زۆری پاشماوه‌ی قوربانیان بۆ ئۆردوگا زۆره‌ملێکان ، که ژیان تیایاندا هاوشێوه‌ی ئۆردوگا سه‌ربازییه‌کان بوو .له پرۆسه‌ی ئه‌نفالدا سه‌رباری خاپوور کردنی هه‌زاران گوند و شارۆچکه ، قه‌ده‌غکردنی ژیان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێگا سه‌ره‌کییه‌کانی نێوان شاره‌کان ، کۆکردنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار مرۆڤ له ئۆردوگا زۆره ملێکان ، ده‌یان هه‌زار ژن و مناڵ‌یش زۆر بێ به‌زه‌ییانه به کۆمه‌ڵ کوژران و تا ئێستاش ئیسک و پروسکه‌کانیان نه‌گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ که‌س و کارییان .له هه‌مان پرۆسه‌دا 18 پاکیزه‌ی کوردی گه‌رمیانی به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌کی ده‌زگای موخابه‌راتی عێراقی نێردراون بۆ مه‌لهاکانی میسر ، ئه‌مه‌ش به هه‌موو پێوه‌رێک بێت بۆ خۆی کۆیله‌دارییه .مه‌خابن تا ئێستا چه‌ندین جار به فه‌رمی داوای چاره‌نووسی ئه‌و که‌س و کارانه‌مان له حکومه‌تی میسر کردووه ، به‌ڵام حکومه‌تی میسر بێ ده‌نگی هه‌ڵبژاردووه و وه‌ڵامی نوسراوی پێمان نه‌داوه‌ته‌وه ، له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نووسراو ترساوه ، ته‌نها به زار هاشای لێ کردووه .سه‌رباری ئه‌م تاوانه حکومه‌تی میسر هاوکاری ڕژێمی به‌عسی کردووه به هه‌موو جۆره چه‌کێک به تایبه‌ت چه‌کی کیمیاوی له سهرکووتکرنی گه‌له‌که‌مان ، به‌مه‌ش تاوانباره له هاوبه‌شیکردن له جینۆسایدکردنی گه‌لی کورد .
بۆیه له یادی کاره‌ساتی ئه‌نفالی ئه‌مساڵ ، ئێمه وه‌ک ناوه‌ندی چاک له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵێک چالاکی جۆراوجۆر بۆ به‌رده‌م باڵوێزخانه‌کانی میسر ڕێک ده‌خه‌ین ، وه‌ک به‌شێک له که‌مپینی ژنانی ئه‌نفالکراو که له 8 مارسه‌وه ڕامان گه‌یاندووه .بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داواکارین له هه‌موو لایه‌ک به تایبه‌ت ڕێکخراوه‌کانی ژنان و مافی مرۆڤ و ڕۆشنبیران و که‌سانی ئازادیخواز و ژنانی تێکۆشه‌ر و هه‌موو هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست و مرۆڤانی ئازادیخواز ، به‌شداری چالاکانه له‌م که‌مپینه جیهانییه بکه‌ن له پێناو دیاریکردنی چاره‌نووسی 18 پاکیزه‌که‌ی میسر و دادگایی ئه‌و وڵات و کۆمپانیایانه‌ی چه‌کیان به ڕژێمی پێشوو فرۆشتووه ، به تایبه‌ت میسر .
بۆیه داواکارین هه‌موو به‌شداری له‌م که‌مپینه بکه‌ن ، چ وه‌ک لایه‌ن یاخود وه‌ک تاک .
تێبینی : زانیاری ته‌واومان له‌به‌ر ده‌ستدایه له به‌شداری حکومه‌تی میسر له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی کیمیاوی عێراقی ، له‌به‌ر نهێنی ڕاپۆرته‌که‌و به‌کارهێنانی له دادگادا له ئێستادا بڵاوی ناکه‌ینه‌وه.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد- چاک
22-03-2006
org@yahoo.
تێبینی : زانیاری ته‌واومان له‌به‌ر ده‌ستدایه له به‌شداری حکومه‌تی میسر له پڕۆژه‌ی به‌رهه‌م هێنانی چه‌کی کیمیاوی عێراقی ، له‌به‌ر نهێنی ڕاپۆرته‌که‌و به‌کارهێنانی له دادگادا له ئێستادا بڵاوی ناکه‌ینه‌وه.
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home