كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Sunday, March 19, 2006

‌هه‌ڵوێستی چاک سه‌باره‌ به‌ سوتاندنی مینۆمێنتی هه‌ڵه‌بجه‌

هه‌ڵوێستی ناوه‌ندی چاک سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌
ته‌قه‌كردن له‌ خۆپيشانده‌ران
و سوتاندنی مۆنمێنته‌كه‌ له‌ لايه‌ن ناوه‌ندی چاکه‌وه‌ مه‌حكوومه‌

كه‌س و كاري قوربانيان
خه ڵكي شاري هه ڵه‌بجه ی شه‌هيد په‌روه‌ر
حيزب و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان

هه‌روه‌ك ئاگادارن ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌گه‌ڵ داخوازه‌كاني خه‌ڵكي هه‌ڵه‌بجه‌دا بووين، له‌گه‌ڵ ئه‌و درووشمه‌ی (( هاتنه‌ ژوره‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ به‌رپرساني گه‌نده‌ڵ قه‌ده‌غه‌ بكرێت ))، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ڕوداوه‌كه‌ به‌وه‌نده‌وه‌ نه‌وه‌ستا و گه‌یشته‌ سه‌ر سوتاندنی مه‌زاری شه‌هيدان و شه‌هيد و برينداركردنی چه‌ندين هاووڵاتی، ژماره‌ی شه‌هيدانی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ مه‌زاری شه‌هيدانه‌وه‌ گه‌یشته‌ 5003 كه‌س، له‌ ئه‌مڕۆوه‌‌ ئێمه‌ ژماره‌ی قوربانيان به‌ 5003 ده‌ده‌ینه‌ هه‌ژماردن، ئه‌مه‌ش ده‌ربڕی ئه‌وه‌یه، له‌ لايه‌كه‌وه‌ شه‌هيدانی 16-3 دووه‌م خوێنيان تێكه‌ڵ به‌ شه‌هيدانی 16-3-1988 بوو، ئه‌مه‌ش بۆ خۆی تاوانێکی گه‌وره‌یه، له‌ لايه‌كي ديكه‌وه‌ سوتاندني مۆنیومێنته‌که‌ به‌ که‌متر له‌ شه‌هیدکردنی هاووڵاتیان و قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌ نازانین، ئێمه‌ زۆر به‌ توندی پرۆتستۆی سوتاندنی ده‌كه‌ین، و به‌ كارێكی تێكده‌رانه‌و نا شارستانی ده‌ده‌ینه‌ قه‌ڵه‌م، به‌ تايبه‌تيش كاتێك به‌ نه‌خشه‌وه‌ ئه‌نجامدرابێت.

ئێمه‌ كۆي داخوازه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و ڕووداوه‌ له‌م خاڵانه‌ ده‌رده‌بڕين:

1- ليژنه‌یه‌ك له‌ پارته‌ سياسييه‌كان، کۆمه‌ڵه‌ جه‌ماوه‌رییه‌کان، و خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه ‌و خۆپيشانده‌ران پێك بهێنرێن بۆ ئه‌نجامداني لێكۆڵينه‌وه‌ له‌ ڕوداوه‌كه ‌و دادگاييكردني تاوانباران.

2- هه‌ر لايه‌نێكی سياسی له‌ پشت سوتاندنی مۆنیومێنتی هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ بێت، شه‌فافانه‌ ناوی ئاشكرا بكرێت و بۆ هه‌تا هه‌تايه‌ ئه‌و لايه‌نه‌ بۆی نه‌بێت کاری سیاسی له‌‌ ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ئه‌نجام بدات و باره‌گای هه‌بێت.

3- پاکسازی شاري هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ کۆنه‌ به‌عسی و جاش و خاوه‌ن فایله‌کان له‌ دام و ده‌زگای حیزبی و حکومیه‌کان، و پاکسازی له‌ به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵ له‌ دام و ده‌زگا فه‌رمیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه‌.

4- گرنگیدان به‌ باری په‌روه‌رده‌ و ڕۆشنبیری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک قوتابخانه‌ و مه‌ڵبه‌ند و یانه‌ی ڕۆشنبیری و وه‌رزشی.
5- كۆتايیهێنان به‌ بارودۆخی نا ئاسايی له‌ شاری هه‌ڵه‌بجه‌ ، سه‌رجه‌م زيندانه‌كان ده‌ست به‌جێ بێ قه‌ید و شه‌رت ئازاد بكرێن .
6- مۆنمێنته‌كه‌ به‌ زووترين كات چاك بكرێته‌وه، به‌ڕێوه‌بردنی بخرێته‌ ئه‌ستۆی كه‌س و كاري قوربانيان، ئێمه‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌کی ناحکومی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و مۆنیومێنته‌ به‌ باشتر ده‌زانین تاوه‌کو کارمه‌ندانی حکومی.

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالكردن و جينۆسايدی گه‌لی كورد-چاك-
17-3-2006

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home