كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Adelaide, SA, Australia

Saturday, March 18, 2006

له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تاوان!

له‌ یادی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تاوان ئه‌نجام درا

پاش ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ بانگه‌وازیان کرد نا بێت به‌رپرسان له‌ ڕۆژی 16-3 بێنه‌ ناو هه‌ڵه‌بجه‌وه‌ به‌هۆی نه‌بووی خزمه‌تگوزاری له‌ شاره‌که‌یان . سه‌ر له‌ به‌یانی ڕۆژی 16-3 کاتێک ده‌یانه‌ویست بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ خۆپیشاندانی هێمنانه‌ ساز بکه‌ن ، به‌ داخه‌وه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ناوچه‌که‌وه‌ که‌ سه‌ر به‌ ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌ ته‌قه‌ له‌ خه‌ڵک کرا له‌ ئه‌نجامدا یه‌کێک بووه‌ قوربانی به‌ ناوی کورده‌ ئه‌حمه‌د سه‌عید و 11 ی دیکه‌ش بریندار بوون .ئێمه‌ ئه‌م کاره‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌که‌ شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و داواکارین ئه‌نجامده‌رانی دادگایی بکرێن، هاوکات داواکارین ناڕه‌زایه‌تییه‌کان به‌ شێوه‌ی هێمنانه‌و دوور له‌ تێکدان بچێته‌ پێشه‌وه‌ .

له‌ لایه‌ن چاکه‌وه‌ نامه‌ نووسراوه‌ بۆ:

ئه‌منستی ئه‌نترناسیۆنال .
سۆسیال ئه‌نته‌رناسیۆنال.
په‌رله‌مانی ئه‌وروپی .
ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ پارت و ڕێکخراوه‌کان .

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home