له‌حزبی دیموکرات‌دا چ باسه؟
:له سایتی دێمانه‌وه
له‌م ماوه‌دا گه‌لێک بابه‌ت نوسراون که ئه‌و ڕاستیه بێننه زمان که ئه‌و دۆخه‌ی ئه‌مڕۆ حزبی دیموکراتی تێکه‌وتووه دۆخێکی ناسک و مه‌ترسیدارو له هه‌مانکاتدا جێ داخه. له بابه‌ته‌کانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی دێمانه‌دا ئه‌م بابه‌ته‌م به‌رچاو که‌وت و به باشم زانی لێره داینێم.
--------------------------------------------------------------------
كاردۆ 2006.03.30
ئه‌گه‌ر په‌تپه‌تێنم پێ نه‌كرابا و چاره‌نووسم له حیزب‌دا له مه‌ترسیدا نه‌بووایه، ئه‌و قسانه‌م به ئاشكرا له‌پشت میكرۆفۆن ده‌كردن و مه‌منوونی ئه‌و هاوڕێیانه‌یشم ده‌بووم كه خه‌لافی ئه‌و قسانه‌یان پێ سه‌لماندبام.
چه‌ند ساڵێكه گروپێك له‌نێو حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران دا ناوی پیرۆزی قاسملوویان تا ئاستی ئامرازێك بۆ گه‌یشتن به مه‌به‌سته‌كانیان هێناوه‌ته‌خوار و به‌داخه‌وه وه‌كو كوتك بۆ كوتانی ڕه‌قیبه‌كانیان و بۆ عه‌وامفه‌ریبی كه‌ڵكی لێوه‌رده‌گرن. ئه‌م گروپه به سه‌رۆكایه‌تیی به‌ڕێز كاك مسته‌فا هیجری به‌م تاكتیكه و به دروشمی وه‌ك شایسته‌سالاری، جه‌وانگه‌رایی، مودیرییه‌ت، دیموكراسیخوازی له‌لایه‌ك و تیرۆری كه‌سایه‌تیی ڕه‌قیبه‌كانیان و بوختان و شایعه‌سازی له دژی موخالیفانیان له‌لایه‌كی دیكه‌وه توانیان به چه‌شنێك ئاوه‌كه قوڕاو بكه‌ن كه زۆر به ئاسانی ماسیی خۆیانی لێ‌بگرن. با بزانین ئه‌و دروشم و تاكتیكانه دوای نزیك به دوو ساڵ به كوێ گه‌یشتوون و ئه‌و قۆڵه چه‌ند توانیویه‌تی قسه و كرده‌وه‌كانی د. قاسملووی نه‌مر بكاته ئولگو و سه‌رمه‌شقی كاری سیاسیی خۆی؟هه‌ر مرۆڤێكی به‌ئینساف له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی كورددا ده‌زانێ هیچ ڕێبه‌رێك به‌ڕاده‌ی د. قاسملوو له‌سه‌ر جێگیركردنی ئوسوڵه‌كانی دیموكراسی شێلگیر و كاریگه‌ر نه‌بوو. له‌ڕاستیدا حیزبی دێموكرات به جورئه‌ته‌وه ده‌توانم بڵێم دیموكرات ترین حیزبی ناوچه بوو و له‌و باره‌یه‌وه قه‌رزداری د. قاسملوویه. له‌خۆڕا نه‌بوو نازناوی "مامۆستای دیموكراسی"یان پێدابوو. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوو "هیچ نێعمه‌تێك له جیهاندا له دیموكراسی به‌نه‌رختر نییه"و ده‌یفه‌رموو " ئێمه دیموكراتین و تاسه‌ریش ده‌بێ دیموكرات بین". له حاڵێكدا قاسملووی نه‌مر پێی وابوو كه دیموكراسی نابێ بچێته ژێر كاریگه‌ریی خه‌بات بۆ مافه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان و مافه چینایه‌تییه‌كان، ئه‌و گروپه دیموكراسییان له‌نێو حیزب‌دا به قوربانی یه‌ك گروپ و له‌نیۆ خۆیشیاندا به قوربانی سكرتێر كردووه. داخوا ئه‌وانه‌ی كه‌ڵك له ناوی پیرۆزی قاسملوو وه‌رده‌گرن به‌ڕاستی دیموكراتن؟ نزیك به دوو ساڵه به‌ڕێز كاك مسته‌فا سكرتێری حیزبه و چاره‌نووسی حیزبی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سی ده‌وروبه‌ری به‌ده‌سته‌وه گرتووه. له‌و ماویه‌دا كه بۆ ژیانی سیاسی ماوه‌یه‌كی زۆر نییه، ئه‌م حیزبه به‌خێرایی به‌ره‌و ته‌كڕه‌وی و فه‌ردپه‌رستی چووه. كه‌م حیزب و هێزی سیاسی كه به كه‌ڵكوه‌رگرتن له دروشمی سه‌رده‌میانه و دیموكراسی ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌گرتووه ئاوا به‌خێرایی پشتیان له قه‌ول و دروشمه‌كانیان كردووه. وه‌فاداری به ئوسوڵ و پره‌نسیپه‌كانی حیزب جێی خۆیان داوه به وه‌فاداری به كاك مسته‌فا. به‌رده‌وام لایه‌نگره‌كانی ئه‌و گروپه ئه‌و پرسیاره له‌و لاوه به‌هه‌ست و شۆڕشگێڕانه ده‌كه‌ن كه تازه به‌رگی پیرۆزی پێشمه‌رگایه‌تی له‌به‌ر ده‌كه‌ن: "تۆ كاك مسته‌فات خۆشده‌وێ؟" و به‌م جۆره تۆوی نه‌فره‌ت و كینه‌یان له دژی موخالیفانیان له دڵی پاك و بێگه‌ردیاندا ده‌چێنن. هه‌ر وا بزانه خۆشه‌ویستیی سكرتێر به‌ندێكه له به‌رنامه و ئه‌ساسنامه‌ی حیزب!
له كۆمه‌ڵه وتارێكی د. قاسملوودا كه به‌ڕێز كاك كاوه‌ی به‌هرامی كۆی كردوونه‌ته‌وه، وتارێكی د. قاسملووی نه‌مری له شاری مه‌هاباد تێدایه له كاتی قسه‌كانیدا خه‌ڵك تێكڕا ده‌ڵێن: "درود بر قاسملوو" به‌ڵام د. قاسملوو ده‌فه‌رموێ "ئێمه دروود به‌ر قاسملوومان نییه، فه‌ردپه‌رستی له حیزبی ئێمه جێگه‌ی نییه." ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر یه‌كێك خواینه‌خواسته ڕه‌خنه له كاك مسته‌فا یان یه‌كێك له نزیكه‌كانی بگرێ كارێكی پێده‌كه‌ن با به ده‌واری شڕی نه‌كردبێ. د. قاسملووی نه‌مر له 'كورته‌باس'دا له باره‌ی سۆسیالیزم باسی ئه‌زموونی شووره‌وی ده‌كا كه چۆن ک.ج.ب.، ده‌زگای جاسووسیی شووره‌وی، ببوو به ئامرازی ده‌ستی حیزب و حیزبیش ببوو به ئامرازی ده‌ستی ستالین و چۆن كه‌وته گیانی ئه‌ندامانی حیزب و ده‌ستیكرد به ته‌سفیه‌ی موخالیفانی ستالین. ئه‌مڕۆ به‌داخه‌وه كۆمیته‌ی ئه‌منییه‌تی حیزبی دێموكرات كه دوای ڕاپه‌ڕینی كوردستانی عێراق بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی و پێشگیری له تیرۆری ئه‌ندامانی حیزب پێكهاتبوو ڕاست كه‌وتۆته ئه‌م خه‌ته‌وه. ئه‌م ئۆرگانه كه پێشتریش به‌رپرسه‌كانی له لایه‌نگرانی كاك مسته‌فا بوون كاری بۆته ئه‌وه كه هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌ندامانی حیزب بخاته ژێر چاوه‌دێری كه پێشتر به هیچ جۆر هه‌قی ده‌خاله‌ت له كاروباری نێوخۆی حیزبی‌دا نه‌بوو. هاتوچۆی ئه‌ندامان و كادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب به‌توندی له‌ژێر چاوه‌دێریدایه بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێ هاتوچۆی موخالیفانیان ده‌كه‌ن كه یان له هه‌ڵسووڕێنه‌ران و ڕێبه‌رانی پێشووی حیزب بوون یان تێكۆشه‌ری له‌مێژینه‌ی حیزبن. به‌تایبه‌تی چاویان زیاتر له‌سه‌ر پێشمه‌رگه تازه‌كانه و ئه‌گه‌ر هاتوچۆی ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن بانگیان ده‌كه‌ن و تێ‌یان هه‌ڵده‌پێچن! به قه‌ولی مه‌هدیی ئه‌خه‌وان "اگر دست محبت سوی كس یازی به اكراه اورد دست از بغل بیرون كه سرما سخت سوزان است.''......................
كۆمیته‌ی ئه‌منییه‌ت هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش ده‌سته‌گوڵێكی به ئاودا دا و له ئیقدامێكی ئه‌منییه‌تیدا لیستێكی له ڕووناكبیران و خوێنده‌وارانی نێو حیزب كه له خۆیان نه‌بوون دابووه ئاسایشی شاری كۆیه كه گۆیا ئه‌وانه مه‌دره‌كی ساخته‌یان هه‌یه و كۆماری ئیسلامی ده‌یه‌وێ مۆره‌ی خۆی بخزێنێته نێو دانیشگاكانی كوردستانی عێراق. پاشان كه ئاسایش له مه‌سه‌له‌كه‌ی كۆڵیه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌وه‌ی له باره‌ی ئه‌و لیسته‌دا ئیدیعای ده‌كه‌ن فڕی به‌سه‌ر ڕاستییه‌وه نییه و ئه‌و پۆله له‌و ڕووناكبیرانه سه‌ربه‌رزانه له‌و پیلانه ده‌رباز بوون.......................
د. قاسملووی نه‌مر مرۆڤێكی ئازا بوو و به سه‌راحه‌ت و به ڕوونی بیروباوه‌ڕی خۆی ده‌رده‌بڕی و بۆ جێگیركردنی به‌رنامه‌كانی خۆی هیچ كات په‌نای نه‌بردۆته به‌ر باندبازی و ده‌سته‌به‌ندیی نهێنی و هه‌میشه له‌ڕێگه‌ی ئوسووڵ و پره‌نسیپه‌كانی حیزبه‌وه به‌رنامه‌كانی خۆی ده‌چه‌سپاند؛ ئه‌هلی ده‌سته‌به‌ندیی نهێنی نه‌بوو. ته‌كیه كه‌لامی وی ئه‌وه بوو "با به سه‌راحه‌ت بگوترێ". به‌ڵام هه‌موو كادر و پێشمه‌رگه‌ی نێو حیزب چاك ده‌زانن له كۆنفرانسه‌كانی پێش كۆنگره‌ی 13دا بوو كه ده‌ركه‌وت حیزب بنكۆڵ كراوه. كاك مسته‌فا هیچ كات ئاماده نه‌بوو له‌سه‌ر به‌رنامه و بۆچوونه‌كانی نه به قسه و نه به نووسراو بۆ به‌ده‌نه‌ی حیزب بدوێ، هه‌رچی كردبووی به نهێنی و به دوور له ڕێگه‌ی ئوسووڵ و پره‌نسیپه‌كانی حیزب كردی. له كۆنگره‌ی 12دا ئه‌م شێوه كارانه به "خیانه‌ت به خوێنی شه‌هیدان" یه‌ك له‌وان خوێنی د. قاسملوو، ناوی برابوو به‌ڵام كاك مسته‌فا و چه‌ند كه‌سێكی نزیكی كردیان. ئه‌مانه كه تازه كاری خۆیان كردبوو و ئیدی تازه له سه‌ركه‌وتنی خۆیان دڵنیا بوون، ئینجا لێره و له‌وێ، دیاره دیسان نه‌ك به نووسراو و به ئاشكرا به‌ڵكو هه‌ر به شێوه‌ی شایعه هێندێك له دروشمه‌كانیان دركاندن كه ئیشاره‌یان پێكرا، زۆر باسی شایسته‌سالاریان ده‌كرد.قسه و نووسینه‌كانی د. قاسملوو شوكور به‌شی هه‌ره زۆریان ماون. له هه‌ر جێگه‌یه‌ك و له باره‌ی هه‌ر شتێك‌دا دوابا، پیاو هه‌قی بوو شانازی به وی و به حیزبه‌كه‌ی بكا. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێز و حورمه‌تمدا بۆ كاك مسته‌فا، پیاو شانازی به كام نووسین، كام لێدوان و وتاری بكا؟ وتووێژی كاك مسته‌فا له‌گه‌ڵ ته‌له‌ڤزیۆنی ئه‌مریكا له ساڵی ڕابردوودا له بیر كه‌س نه‌چۆته‌وه. ئه‌وانه‌ی دوو وتووێژه‌كه‌ی كاك خالید عه‌زیزی كه له‌ژێر فشاری كاك مسته‌فا و ده‌وروبه‌ریدا ناچار بوو ده‌ست له ئه‌ندامه‌تیی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی بكێشێته‌وه، دیوه، له‌گه‌ڵ هی كاك مسته‌فای به‌راورد بكه‌ن و بزانن شایسته‌گی له كوێیه؟! ڕێبه‌رایه‌تیی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی 13 له‌گه‌ڵ كۆنگره‌كانی پێشتر به‌راورد بكه‌ن له حاڵێكدا كه كۆمه‌ڵی كورده‌واری ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێ، ئه‌م حیزبه چۆن به‌ره‌و دواوه گه‌ڕاوه‌ته‌وه؟ یان باشتر بڵێم ئه‌وانه‌ی ته‌رد و حه‌زف كران به‌ڕاستی قابیلی موقایسه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له قۆڵی كاك مسته‌فادا هاتنه‌سه‌ر؟ به جورئه‌ته‌وه ده‌ڵێم زیاتر له 8 له 10ی ئه‌وانه‌ی ڕووناكبیرن، قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستن، خاوه‌ن مه‌دره‌ك و خوێندنی به‌رزن له حیزب‌دا خرانه په‌راوێزه‌وه و ئه‌فرادی خاوه‌ن ئه‌زموون و لێهاتوو وه‌لانران و كه‌سانێكیان له جێ دانرا كه به هیچ جۆر جێگه‌ی ئه‌وان پڕ ناكه‌نه‌وه. هه‌ر ئه‌و ڕێبه‌رایه‌تییه‌ی به دروشمی شایسته‌سالاری و نوێخوازی هه‌ڵبژێردرا، خوێندنی له كادر و پێشمه‌رگه‌ی حیزب قه‌ده‌غه كرد، چونكه له جیناحی ئه‌واندا تاقه یه‌ك نه‌فه‌ر هه‌بوو بخوێنێ له حاڵێكدا له سه‌رده‌می د. قاسملووی نه‌مر و زۆر كۆنتریش له سه‌رده‌می پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د (ئه‌و ڕێبه‌ره‌ی دوای 60 ساڵ شه‌هیدبوونی ئه‌م ده‌سته‌یه كه‌یفی پێنایه) ده‌یان و سه‌دان كه‌س نه‌ك بۆ شوێنی نزیك به‌ڵكو بۆ دوور به مه‌به‌ستی خوێندن به‌ڕێكران.
له باره‌ی مودیرییه‌تی كاك مسته‌فاوه كه وایان بڵاوده‌كرده‌وه مودیره و سكرتێری پێشوو، به‌ڕێز ماموستا حه‌سه‌نزاده، گۆیا مودیرییه‌تی نه‌بووه، هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم كه له‌وه‌ته‌ی حیزبی دێموكرات هه‌یه به‌ڕاده‌ی ئه‌و دوو ساڵه له خراپی و ئاژاوه و ناخۆشیی نێوخۆدا نه‌بووه، بێ ئه‌وه‌ی ئه‌م حیزبه فشاری ده‌ره‌كیی له‌سه‌ر بێ. به‌ڵام سه‌رده‌می مامۆستا به پێچه‌وانه بوو، حیزب وه‌ك ئێستا له ئاسووده‌یی و ڕاحه‌تیدا نه‌بوو و قه‌ت تێكۆشه‌رانی دێموكرات به‌و هه‌مووه بیر و باوه‌ڕه جیاواز و متنوعه‌وه ئاوا له‌په‌نا یه‌كتردا كۆ نه‌ببوونه‌وه.د. قاسملووی نه‌مر سیاسه‌تمه‌دارێكی به‌ئه‌خلاق بوو. ئه‌و ده‌یفه‌رموو جنێوفرۆشی له سیاسه‌تی ئێمه‌دا جێی نابێته‌وه و شانازیی به‌وه ده‌كرد كه حیزب یه‌كه‌م هێزی ئێرانی بووه ئه‌خلاقی واریدی سیاسه‌ت كردووه. حیزبی دێموكرات له‌ژێر ڕێنوێنییه‌كانی وی‌دا ته‌نانه‌ت ئاماده نه‌بووه جنێو و قسه‌ی سووك له دژی دوژمنیش به‌كاربێنێ، چ بگا به ڕه‌قیب و موخالیف. به‌ڵام به‌داخه‌وه جنێو، قسه‌ی سووك و هه‌تتاكی به‌شێكن له هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌م گروپه‌یه. هێندێك كه‌سیان وا ڕاهێناوه به ناوی پێشمه‌رگه كه قه‌ت پێم وا نییه ئه‌و جۆره كه‌سانه لیاقه‌تی پێشمه‌رگایه‌تیان هه‌بێ، به حه‌ز و ئاره‌زووی خۆیان جنێو و قسه‌ی ناشیرین به كه‌سایه‌تییه به‌رزه‌كانی حیزب ده‌ده‌ن كه له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م ده‌سته‌یه‌دان. ئه‌م به‌ناو پێشمه‌رگانه نه‌ك هه‌ر سزا نادرێن به‌ڵكو پله‌یان ده‌درێتێ. له‌وه‌یش سه‌یرتر ئه‌وه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی دڵنیا بن فڵان پێشمه‌رگه له‌گه‌ڵ موخایفه‌كانیانه یان نا، داوای لێده‌كه‌ن جنێو به فڵان كه‌س بدات. ئه‌گه‌ر ئاماده نه‌بوو جنێو بدا ئه‌وجار ڕقی لێداده‌گرن. كار گه‌یشتۆته جێگه‌یه‌ك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌ریندا نزیكه‌ی سێ مانگ له‌وه پێش كه مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده ڕه‌خنه‌ی له‌و كه‌سانه ده‌گرت كه ئه‌و وه‌زوعه‌یان پێكهێناوه و بانگه‌شه‌ی بۆ یه‌كڕیزی و پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی حیزب ده‌كرد، كاك عیرفان ڕه‌هنموون هه‌ستا ده‌ستیكرد به جنێو و قسه‌ی سارد و سووك به موخالیفانی كاك مسته‌فا و كاك مسته‌فای به ده‌ریا ته‌شبیه كرد و موخالیفانیشی به ... (پێم شه‌رمه بیڵێم) ته‌شبیه كرد و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی شێواند. له به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر له كادر و پێشمه‌رگه‌كان نامه‌یه‌كی سكاڵایان به ئیمزای چه‌ندسه‌د كه‌س بۆ ده‌فته‌ری سیاسی نارد و داوای سه‌ركۆنه‌ی ناوبراویان كرد. به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ك به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه نه‌ك هه‌ر ناوبراو له گوڵی كاڵتر پێ نه‌گوترا به‌ڵكو سێ كه‌س له‌وانه‌ی ئیمزاكانیان كۆكردبۆوه له لایه‌ن ئه‌و جیناحه‌وه به زۆره‌ملی له ئۆرگانی خۆیان ده‌ركران و نه‌قڵی ئۆرگانی دیكه كران.
سانسۆر له حیزب‌دا گه‌یشتۆته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. جگه له خودی كاك مسته‌فا و چه‌ند كه‌سی دیكه به‌هۆی جه‌وێك كه پێكیان هێناوه كه‌س ناتوانێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له نێوخۆیی‌یه‌كانی حیزب كۆبوونه‌وه پێكبێنێ. ئه‌وه‌نده‌یش ته‌نیا بۆ پێهه‌ڵگوتن به كار و كرده‌وه‌كانی خۆیان و دیكته‌كردنی بۆچوونه‌كانیانه. سانسۆر گه‌یشتۆته جێگه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده بۆخۆی و به نزیكه‌ی 45 ساڵ خه‌بات و 10 ساڵ سكرتێریی حیزب قسه و نووسینی لێ سانسۆر ده‌كرێ. بۆ نموونه په‌یامێكی بۆ كۆنفرانسێك له ئوسترالیا له‌سه‌ر كورد نارد كه به ده‌ستووری كاك مسته‌فا ئیجازه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی پێنه‌درا! نزیكه‌ی مانگێك له‌وه‌پێش یه‌كێك هێرشێكی تو‌ندی كربووه سه‌ر حیزب و به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب و وتووێژێكی مامۆستا له‌سه‌ر كۆماری كوردستان. مامۆستایش وه‌ڵامێكی زۆر به‌پێزی دابۆوه، به‌ڵام به‌وپه‌ڕی سه‌رسووڕمانه‌وه ئه‌و جیناحه نه‌ك هه‌ر توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی نه‌بوو به‌ڵكو ئیجازه‌ی نه‌دا له ڕۆژنامه‌ی کوردستاندا چاپ بکرێ! هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا له حیزبی دێموكرات‌دا دوو ئه‌ندامی له‌مێژینه و دوو ئه‌ندامی پێشووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له‌سه‌ر نووسینه‌كانیان سه‌ركۆنه و موحاكه‌مه كران! (مه‌به‌ستم ته‌ئیید یان ڕه‌دی نووسینه‌كانیان نییه).ئایا جێگه‌ی داخ نییه بۆ حیزبێك كه هه‌میشه مایه‌ی فه‌خر و شانازیی ئازادیخوازان بوو، ئه‌مڕۆ له سانسۆر و پێشێلكردنی ئازادیی به‌یاندا ده‌یه‌وێ لاسای كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه؟ (به هیچ جۆر مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه ئه‌وانه دژی كۆماری ئیسلامی نین).
وه‌زعی ئه‌وانه‌ی له حیزب‌دا تیرۆری شه‌خسییه‌ت ده‌كرێن و بۆختان و قسه‌ی دزێویان بۆ هه‌ڵده‌به‌ستن به‌ڵام به‌هۆی جه‌وێك كه ئه‌م جیناحه پێكیهێناوه ده خۆیان ڕانابینن دیفاع له خۆیان بكه‌ن یان ئه‌وانه‌ی گله‌یی و ڕه‌خنه‌یان هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌تره‌حی بكه‌ن ڕوون نییه چاره‌نووسیان له حیزب‌دا چی لێدێ، له‌گه‌ڵ ڕووناكبیرانی ئێران مقایسه ده‌كه‌م: ئه‌وانه‌ی ئاگاداری وه‌زعی ئێران هه‌ن و ئاگایان له نێوخۆی حیزبیش هه‌یه له خۆیان بپرسن جگه له گه‌نجی كه مه‌سه‌له‌كه‌ی بۆته گرێكوێره، ئه‌و هه‌مووه نامه سه‌رئاوه‌ڵایه له دژی خامنه‌یی نووسرا، نووسه‌ره‌كانیان چیان له‌ده‌ستدا؟ فاتیمه‌ی حه‌قیقه‌ت جوو له‌سه‌ر سه‌حنی مه‌جلیس هیچی بۆ خامنه‌یی و جه‌ناحه‌كه‌ی تێدا نه‌هێشته‌وه، كه قسه‌كانی به "انا للله و انا الیه را‌جعون" ده‌ستپێكرد. قاسمی شوعله سه‌عدی له نامه سه‌رئاوه‌ڵاكه‌یدا بۆ خامنه‌یی، چی به خامنه‌یی نه‌كرد؟ ئایا له ئێران ده‌ركرا؟ و هیچی له‌ده‌ستدا؟ ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس، شاعیر و كه‌سایه‌تی هه‌ر به‌م شێوه‌یه. ئایا هه‌موویان گیران و موحاكه‌مه كران؟ ئه‌وه له حاڵێكدایه كۆماری ئیسلامی كارنامه‌یه‌كی ڕه‌شی له پێشێلكردنی ئازادیی به‌یاندا هه‌یه. ئایا نابێ له حیزبی دێموكرات‌دا جێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕی جیاواز هه‌بێ و موحاكمه نه‌كرێن و بێحورمه‌تی نه‌كرێ؟ ئه‌گه‌ر په‌تپه‌تێنم پێ نه‌كرابا و چاره‌نووسم له حیزب‌دا له مه‌ترسیدا نه‌بووایه، ئه‌و قسانه‌م به ئاشكرا له‌پشت میكرۆفۆن ده‌كردن و مه‌منوونی ئه‌و هاوڕێیانه‌یشم ده‌بووم كه خه‌لافی ئه‌و قسانه‌یان پێ سه‌لماندبام. به‌ڵام خوێنه‌رانی به‌ڕێز، خوا هه‌قه نیوه‌ی ئه‌و مافه‌ی شوعله سه‌عدی، حه‌قیقه‌ت جوو، هیدایه‌ت و ئایتوڵڵا تاهیری و ده‌یان نووسه‌ر و شاعیر له ئیران‌دا هه‌یانه، من و هی وه‌ك من له حیزبی دێموكراتی ئه‌مڕۆدا لێی بێبه‌شین.له کاتێکدا ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ڕێژیمێکی بێزراوه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یی و به‌تایبه‌تی له بواری ئازادی بیروڕاده‌ربڕین و سانسۆردا و حیزبی دێموکرات به ئوسوڵ و پرینسیپه دیموکراتیخوازه‌کانی له دونیادا ده‌ناسرێته‌وه. حیزبێك كه خاوه‌نی ئه‌و فه‌رهه‌نگه دیموكراتیكه بوو چی لێهاتوه؟ ئه‌وكات مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده سكرتێری حیزب بوو چه‌ندین جار له كۆبوونه‌وه‌ی گشتیدا ئه‌وانه‌ی موخالیف بوون و ره‌خنه‌یان هه‌بوو ده‌عوه‌تی ده‌كردن بۆ پشت میكرۆفۆن و داوای لێده‌كردن به ئاشكرا و به زمانی "متمدن"ـانه بۆچوونه‌كانیان بڵێن و ئه‌و قسه‌یه‌ی ڤۆڵتێری به نموونه دێنایه‌وه "ئه‌من ده‌مرم بۆ ئه‌وه‌ی موخالیفم بتوانێ قسه‌ی خۆی بكا". به‌ڵام ئه‌مڕۆ له حیزب‌دا ئه‌و موخالیفه ده‌بێ بمرێ و قسه‌ی خۆی نه‌كا و ئه‌وانه‌یش بخنكێن كه ناتوانن قسه‌ی خۆیان بكه‌ن. بۆیه نامه‌وێ بخنكێم ئه‌و چه‌ند دێڕه ده‌لاقه‌یه‌كه بۆ هه‌ناسه‌دانم تا له حیزب‌دا نه‌خینكێم. كاتێكیش له حیزب‌دا زانیان قسه‌كانت بۆنی گله‌یی‌یان لێدێن سووك و هاسان پێت ده‌ڵێن "جا كاكه بڕۆ، بۆ ناڕۆی؟" هه‌ر وه‌بزانه ئه‌و حیزبه مڵكی ئه‌وانه و خوا بۆ ئه‌وانی نازڵ كردوه! كه‌ڵكوه‌رگرتنی فارس گوته‌نی ئه‌بزاری له ناوی "قاسملوو" له لایه‌ن ئه‌و جیناحه‌وه ئه‌ونده زه‌ق و به‌رچاوه كه هه‌ر كه‌س بیه‌وێ به ئاسانی بۆی ده‌رده‌كه‌وێ. بۆ نموونه له‌سه‌روبه‌ندی كۆنگره‌ی 12 له‌نێو حیزب‌دا بیری گۆڕینی دروشمی ستراتژیی حیزب بڵاوببۆوه كه له خودموختارییه‌وه ببێته فیدرالیزم. ئه‌م جیناحه هه‌ڵڵا و هه‌نگامه‌یه‌كی ساز كرد هه‌ر مه‌پرسه، كه به‌ڵێ له سه‌رده‌می د. قاسملووی نه‌مردا دروشمه‌كه "خودموختاری" بووه و ده‌یانه‌وێ بیگۆڕن و ئه‌مه "خیانه‌ته به ڕێبازی قاسملوو." له حاڵێكدا ئه‌مانه لانیكه‌م ده‌بوا زانیبایان د. قاسملوو چل و چه‌ند ساڵ له‌وه پێش له "كوردستان و كورد"دا كه زیاتر له 30 ساڵ ده‌بێ مامۆستا عه‌بدوڵڵا حه‌سه‌نزاده كردوویه به كوردی، نه‌ك هه‌ر خودموختاری به‌ڵكو سه‌ربه‌خۆیی به مافی كورد ده‌زانێ و دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێرانیش له نامه‌یه‌كدا بۆ ئایه‌توڵڵا خومه‌ینی "فیدرالیزم" به باشترین ڕێگه‌چاره‌ی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له ئێران‌دا ناوده‌با. ئه‌وه هیچ، له كۆنگره‌ی 13دا كه له دوو له سێی نوێنه‌رانی ئه‌م جیناحه پێكهاتبوو له كاتی په‌سندكردنی دروشمی فیدرالیزمدا ئه‌مانه هیچ موخالیفه‌تێكیان نه‌كرد. بۆ؟ چونكه تازه به مه‌ڕامی خۆیان كه زۆرینه‌ی كۆنگره بوو، گه‌یشتبوون. بۆ ئه‌مه‌یان پێویستیان به ئامرازێكی وا نه‌مابوو. به‌ڵام بۆ مه‌به‌سته‌كانی دواتریان وازیان هه‌ر نه‌هێناوه.نموونه‌یه‌كی دیكه: له سه‌روبه‌ندی دوو، سێ كۆنگره‌ی ئه‌خیردا هێندێك له لایه‌نگرانی ئه‌م جیناحه وته‌كانی د. قاسملووی نه‌مر به ده‌نگی خۆی به بڵندگۆ له‌نێو پێشمه‌رگه تازه‌كاندا بڵاوده‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ر كه ده‌نگه‌كانیان لێوه‌رگرتن ئیدی خه‌به‌رێك له وته‌كانی قاسملووی شه‌هید نییه. ئیدی هه‌ر كه‌س تۆزقاڵێك حورمه‌تی قاسملووی له‌لا هه‌بێ ئاوا ناسادقانه كه‌ڵك له ناوی وه‌رناگرێ.له كۆتاییدا حه‌قیقه‌تی دیكه یه‌كجار زۆرن به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم دوو هه‌ڵوێستی ئه‌م جیناحه به‌راورد بكه‌ن بزانن چه‌نده نیازپاكن و چه‌نده شایسته‌ی ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبن. ئه‌م ڤیناحه به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه هاوپه‌یمانه‌تیی خۆی له‌گه‌ڵ پان ئیرانیسته‌كان ڕاگه‌یاند و به‌توندییش دیفاعیان لێ‌كرد ( ئه‌وانه‌ی د. قاسملووی نه‌مر به شۆڤینیستی ده‌زانین و له دژیان ده‌ینووسی) به‌ڵام ئه‌م جیناحه كه ده‌بێ مه‌سئوولی پته‌وكردنی ڕیزه‌كانی حیزبی بێ، قۆڵی له ته‌رد، حه‌زف، خستنه‌په‌راوێزی غه‌یره خودی، كه به ده‌یان كه‌س له كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كانی حیزب به‌تایبه‌تی و كورد به‌گشتی و خوێنده‌وار و ڕووناكبیر و تێكۆشه‌ری ده‌یان ساڵه‌ی تێدایه، ئاماده‌ی هاوپه‌یمانه‌تی و یه‌كڕیزی نین.
-------------------------------------------------------------------------------------
چه‌ند پرسیارێک:
ئاکامه‌کانی کۆنگره‌ی سێزده‌ی حدکا، ئه‌م حزبه به‌ره‌و کوێ ده‌با؟ ئایا حزبێک که بۆ ئازادی خه‌بات بکات بۆ خۆی ئازادی پێشێل ده‌کات؟ ئه‌وده‌نگانه‌ی له ڕیزه‌کانی حزبی دیموکراته‌وه به‌رز ده‌بنه‌وه ته‌نێ ئاکامی باڵبه‌ندییه‌کی رووت و قوته؟ ئه‌م دۆخه تاکه‌ی درێژه ده‌کێشێ؟ تۆ بڵێی که‌س هه‌بێت له ناو حزبی ناوبراودا دڵسۆزانه‌و لێبڕاوانه له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و دۆخه‌دا بن؟ ئایا مادام باڵی ده‌سه‌ڵاتدار که ئه‌م حزبه‌یان به‌م ده‌رده‌بردوه که 'کاردۆ' نوسویه‌تی، باڵی بێده‌سه‌ڵات و وه‌لانراو چ پڕۆژه‌یه‌کیان پێیه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی حزبه‌که‌یان بۆ دۆخی ئاسایی؟!یانیش تۆ بڵێ ئه‌وانه‌ی که ناوی باڵی دژبه‌ریان لێنراوه هه‌روا دانیشن و ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دانێن و چاوه‌ڕوانی کۆنگره‌یه‌کی دیکه بن تا بتوانن له‌وێدا ڕه‌وته‌که بگێڕنه‌وه سه‌ر دۆخی ئاسایی خۆی؟!
0 Comments:
Post a Comment
Subscribe to Post Comments [Atom]
<< Home