كوردستان

kurdish weblog

My Photo
Name:
Location: Melbourne, VIC, Australia

Tuesday, April 04, 2006

چاک - سه‌باره‌ت به‌ باکوری کوردستان

بانگه‌واز بۆ خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری له‌ کوردستان و ده‌ره‌وه‌ بۆ پشتگیری له‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری له‌ کوردستانی باکورسازدانی خۆپیشاندان ، کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک ، به‌خشینی خوێن له‌ ژێر درووشمی ( خوێن بۆ ئامه‌دییه‌کان)

بۆ جه‌ماوه‌ری کوردستان له‌ هه‌موو پارچه‌کانی کوردستانحیزب ، ڕێکخراوی سیاسی و ڕۆشنبیری و جه‌ماوه‌ری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان
وا دوو هه‌فته‌یه‌ ڕاپه‌ڕینی جه‌ماوه‌ری کورد له‌ باکوری کوردستان درێژه‌ی هه‌یه‌ ، ڕژێمی تورکیا بانگه‌وازی ڕه‌وایی به‌ تیرۆری ژنان و مناڵان ده‌دات ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زاری ئه‌ردۆغانه‌وه‌ ده‌ربڕا ڕه‌وایی دان بوو به‌ جینۆسایدی گه‌لی کورد ، ژماره‌ی قوربانیان ڕۆژ له‌ دوای ڕۆژ له‌ به‌رزبونه‌وه‌دایه‌ .

بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ باکوری کوردستان به‌ ته‌نیا جێ نه‌هێڵین ، بانگه‌وازی گه‌له‌که‌مان ده‌که‌ین بۆ پشتگیری هه‌مه‌ لایه‌نه‌ له‌ خه‌ڵکی کوردستانی ڕاپه‌ڕیو به‌ سازدانی خۆپیشاندانی سه‌رانسه‌ری و کۆکردنه‌وه‌ی کۆمه‌ک و به‌خشینی خوێن به‌ برینداران .با هه‌موومان پێکه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌کان ڕێک بخه‌ین دژ به‌ سه‌رکوتی ڕژێمی تورکیا ، ناوه‌ندی چاک ئاماده‌یی هه‌موو کارێکی هاوبه‌شه‌ بۆ پشتگیری له‌ گه‌له‌که‌مان له‌و پارچه‌یه‌ی کوردستان .

هاوکات داوا له‌ حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ده‌که‌ین هاوکاری مادی خه‌ڵکی شاره‌ ڕاپه‌ڕیوه‌کان بکات و برینداره‌کانیان بۆ چاره‌سه‌ربکات .

ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه‌ دژ به‌ ئه‌نفالکردن و جینۆسایدی گه‌لی کورد-چاک
3-3-‏2006‏‏

www.chak.info
chak_org@yahoo.com

0 Comments:

Post a Comment

Subscribe to Post Comments [Atom]

<< Home